لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئۆپەرەیتین سیستەمی xp » (Hibernate) چیه‌ ؟ چۆنیه‌تی چالاککردنی و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی
(Hibernate) چیه‌ ؟ چۆنیه‌تی چالاککردنی و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 03 / 09 / 2012 09:50
 

یه‌کێک له‌ کرداره‌ هه‌ره‌ سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی ویندۆز کرداری (Hibernate) که‌ سودێکی ئێجگار زۆری هه‌یه‌و زۆریه‌ک له‌ به‌ کارهێنانی کۆمپیوته‌ر هێشتا پێ ی ئاشنا نین ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کرداری Hibernate تێبگه‌ین پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ بزانین ، ویندۆز له‌ کاتی کارکردنیدا واته‌ ئه‌و به‌رنامانه‌ی که‌ له‌کاردان به‌ ویندۆزیشه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕام لۆد ده‌بن تا ئه‌وکاته‌ی ده‌پارێزرێن بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر تۆ له‌سه‌ر به‌رهه‌مێکی ورد کار بکه‌یت و پاشان بته‌وێت لایبده‌یت ئه‌وا داوات لێده‌کات پێش داخستن تۆ بیپارێزیت وه‌ئه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تێکی کت و پڕدا ئه‌م به‌رهه‌مه‌ت به‌ هۆی هۆکارێکی ناکاوه‌و له‌ده‌ست بده‌یت ئه‌وا هیچ هۆکارێک نیه‌ بۆ کاره‌که‌ت که‌ بیگه‌ڕێنیته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ دێت تۆ ده‌بێت له‌وه‌ تێبگه‌یت که‌ له‌ کاتیک دا کار له‌سه‌ر به‌رهه‌می به‌رنامه‌یه‌ک ده‌که‌یت  له‌سه‌ر ڕام تۆمار ده‌کرێت به‌ڵام به‌ کوژاندنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ڕام خاڵی ده‌بێت و هیچ زانیاریه‌کی له‌سه‌ر نامێنیت ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی کاری هارد درایڤه‌ که‌ به‌رده‌وام زانیاریه‌کانی تێدا ده‌مێنێته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ هۆی کرداری Hibernate وه‌ ئێمه‌ ده‌توانیت وا بکه‌ین پاش ئه‌وه‌شی که‌ وزه‌ی کاره‌بای له‌سه‌ر نه‌ما هه‌ر زانیاریه‌کانی تێدا بمێنێته‌وه‌ بۆ نمونه‌ تۆ ئه‌گه‌ر له‌ یه‌ک کاتتدا چه‌ندین به‌رنامه‌ت کردبیته‌وه‌و پاشان بته‌وێت به‌رنامه‌کان دانه‌خه‌یت و دوای کاریان له‌سه‌ر بکه‌یته‌وه‌ ئه‌وا پێش ئه‌وه‌ت کۆمپیوته‌ره‌که‌ت به‌ جێ بهێڵیت ئه‌م کرداره‌ ئه‌نجام بده‌ ئیتر هه‌ر کات گه‌ڕایته‌وه‌ له‌ هه‌مان شوێن و هه‌مان شێوه‌دا ده‌توانیت کار به‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بکه‌یته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌وی هیچ گۆڕانکاریه‌ک تییدا ڕویدابێت .

چۆنیه‌تی چالاککردنی

سه‌ره‌تا له‌سه‌ر دیسکتۆپ کلیکی ڕاست بکه‌و پاشان (Properties)  هه‌ڵبژێره‌

 

ئێستا ئه‌م ڕوکاره‌ت بۆ ده‌کریته‌وه‌ تۆش  له‌ تابی (Screen Sever) کلیک له‌سه‌ر (Power) بکه‌

 

پاشان ئه‌م روکاره‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه‌ کلیک له‌سه‌ر (Hibernate) بکه‌ بۆ چالاککردنی دواتر کلیک له‌سه‌ (Enable Hibernation) بکه‌و پاشانOK  بکه‌و کاره‌که‌مان کۆتایی هات

 

زۆر باشه‌ ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م کرداره‌ جێ به‌جێ بکه‌ین له‌ ویندۆزی (XP) دا ئه‌واله‌ کاتێکدا کلیک له‌سه‌ر  (strat) و پاشان (Turn off Computer) کۆمپیوته‌ر هه‌ڵده‌بژیرین ده‌بینین هه‌مان ڕوکاری جارانه‌ سه‌رنج بده‌ ، به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌سه‌ر  (Shift) کیبۆردی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان دابگرین ئه‌وا به‌م جۆره‌ی لێدێت واته‌ چالاککراوه‌ سه‌رنج له‌ وێنه‌که‌ بده‌ کرداره‌که‌ چۆن گۆڕاوه‌

 

ئه‌گه‌ر ئێستا کلیکی له‌سه‌ر بکه‌ین به‌ پێ ی قه‌باره‌ی ڕامه‌که‌و ژماره‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی که‌ له‌ یه‌ککاتدا کراونه‌ته‌وه‌ کاتی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌زنی بکات

 

له‌ کاتێکی تریشدا که‌ بته‌وێت بگه‌ڕییته‌وه‌ سه‌ر ئه‌م به‌رنامانه‌ به‌کراوه‌ی و بێگۆڕانکاری ته‌نها کار به‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ بکه‌ره‌وه‌و ده‌بینیت له‌ هه‌مان کاتتدا و بێ گۆڕانکاری ده‌کریته‌وه‌

بۆچوونه‌كان (1)add
...
لە لایەن ( goran , ) وه‌ نێرراوه‌
ba rasti taza pey ashna bum dast xoshbe
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.