لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئۆپەرەیتین سیستەمی xp » زانیاری گرنگ و پێویست لەسەر ویندۆزی ئێکس پی
زانیاری گرنگ و پێویست لەسەر ویندۆزی ئێکس پی
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی شەممە ، 30 / 06 / 2012 07:23
 

سیستەمی ویندۆزی ئێكس پی یەكێكە لەبەرهەمەكانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كە وه‌ك یه‌كێك له‌ باشترین سیسته‌مه‌كانی به‌گه‌ڕخستن له‌ ناو جیهانی سیستەمدا شوێنی خۆی كردوه‌ته‌وه‌و ته‌مه‌نێك جیهانی بەكارهێنەرانی به‌ڕێ كرد ، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌دا تا له‌ دایك بونی سیسته‌می نوێ ی ڤێستا كە هەر لەلایەن مایكرۆسۆفتەوە بەرهەم هێنرا هیچ سیسته‌مێكی تر توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ هاوشانی بێت ، هه‌ربۆیه‌ مایكرۆسۆفتی كرده‌ پێشه‌نگ له‌ بواری به‌رهه‌م هێنانی سیسته‌مدا و ناوبانگێكی وای په‌یداكرد پێ ی كه‌ ناكرێت له‌ یاد بكرێت له‌ مێژووی ته‌كنه‌لۆژیادا و بۆ هەمیشەیی مایكرۆسۆفت شانازی پێوە دەكات .

ویندۆزی ئیكس پی سیستەمێكی ڕازێنراوەیە بە وێنە و فرە پەنجەرەیە واتە لە یەك كاتتدا دەتوانرێت كار لەسەر چەندین بەرنامە بكات ئەمەش بە پێ ی توانای ئەو هاردوێرەی سیستەمەكەی لەسەر جێگیر كراوە ، هەر ئەمەش كارێكی وای كرد بە لێشاو بەكارهێنەر ڕوو لەم سیستەمە نوێیە بكات چونكە هێندە ئاسان كاری دەكرد بۆ بەكارهێنەر كە نەدەكرا لە هەڵبژاردنیدا بكەوێتە گومانەوە ، ئەم كارەی مایكرۆسۆفت كە بە بەرهەم هێنانی ئەم سیستەمە كردی شۆڕشیك بوو بەسەر هەموو سیستەمەكەنی تردا بەجۆرێك لەو ماوەی كە ئەم سیستەمە لە لوتكەی گەشەكردندا بوو كەمترین كەس پەنایان بردوەتە بەر بەكارهێنانی سیستەمەكەنی تر كە هەرگیز لەو كاتەدا نەدەكرا هاوشانی ئێكس پی ببن  و مایكرۆسۆفتی گەیاند بەم ناوبانگەی ئێستایی .

(PوX) له‌ كورت كراوه‌ی وشه‌ی (Experience) وەرگیراوە كه‌ به‌ واتایی (ئه‌زموون) دێت ئه‌وه‌ش پاش به‌ر‌‌هه‌م هێنانی چه‌ندین ویندۆزی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌م ناوه‌یان بۆ هه‌ڵبژارد چونكە لەسەر هەمان بنەماو پێوانە ئەم سیستەمە لەسەر ڕێرەوی ویندۆزەكانی (Windows NT , Windows 2000, Windows 98) بنیات نراوە ئەوەی كاری بەو ویندۆزانەی پێشوو كردبێت دەزانێت كە زۆر نزیكن لە لەیەكەوە كاركردنیش لەسەر ئەم ویندۆزانە تارادەیەك نزیكە لەیەكەوە بەڵام ناوەڕۆكی فرمانەكان لەهەر یەكێكیاندا جیاوازە و ناكرێت لەم ڕوەوە بەراورد بكرێن

ئەگەر بەكورتی باس لە هەندێك تایبەتمەندی ویندۆز بكەم ئەوا بەم جۆرەیە ویندۆز :

1- لەسەرەتای داگیرساندنی كۆمپیوتەردا سیستەمی ئیكس پی بەشێوەیەكی ئامادەكراو ڕێك خراو پاش ئەوەی بایۆس و ئامادەی دەكات بۆ بەكارهێنان (Booting up) ڕوكارێكی وێنەی پێشوازیت لێ دەكات .

2- لەم ڕوبەرە وێنەییە دا بەكارهێنەر بە بەرنامەكانەوە دەبەستێتەوە و بەكارهێنەر بەئاسانی دەتوانێت كار بە بەرنامەكانی ناو سیستەم و ئەوبەرنامانەش بكات كە پاش دامەزراندنی سیستەمەكە دابەزێنراون (user interface)

3- وەك بەڕێوەبەڕێكی سیستەمەكە دەتوانیت مامەڵە لەگەڵ بەشە فیزیكیەكاندا بكەیت و دەست بگریت بەسەر زۆربەی كارو چالاكیەكانیاندا ، وەك یەكەی داغڵ كردن و یەكەی دەركردن و داتا ستۆرەیچ  (task and resources Management) .

4-  چاودێری تەواوی فرمانەكانی ناو كۆمپیوتەر دەكات و ڕێ بە چالاكی نەخوازراو نادات  (Monitoring) .

5- سیستەمی ئێكس پی ئامرازێكی گرنگە بۆ دەست بەسەراگرتنی فایل و فۆڵدەرەكان و ڕێكخستن و ناونانەوەیان و گواستنەوەیان بە ویستی خۆت لە سوێنێكەوە بۆشوێنێكی تر (File Management)  .

6- سیستەمەكان پارێزگاری لە نهێنیەكانی بەكارهێنەر و فایلە قوفڵ كراوەكان دەكات و ناهێڵێت بێ ئاگاداتی بەكارهێنەر كەس دەستی بە ناوەڕۆكی فایلەكان بگات  (System Security) .

7- چەند فرمانێك لە یەك كاتتدا دەتوانێت بەجێ بگەیەنێت وەك پرێنتكردن و سەیركردنی وێنەو گۆڕانكاریكردن تێیدا لە یەك (Multitasking OS) .

8- چەند یەكەیەكی هەیە بۆ لێك دانەوەی زانیاریەكان واتە ویندۆز پشتیوانی چەند پرۆسێسەرێك دەكات لە یەك كاتتدا . (Monitoring) .

9-  لەسەر یەك كۆمپیوتەر بەهۆی سیستەمی ئێكس پیەوە دەكرێت چەند یوزەرێك دروستبكرێت و هەر یەكەشیان بەشێوەیەكی جیاواز دەتوانن كار بە سیستەمەكە بكەن (Time Sharing OS)

10- لە ڕێگای توڕسازیەوە دەكرێت چەندین كۆمپیوتەر پێكەوە گرێ بدرێت و ئاڵو گۆڕی داتایان لە نێوانیاندا ڕوو بدات  (Network OS) .

11- بەهۆی سیستەمەوە كۆمپیوتەر دەكرێت لە یەك كاتتدا دووفرمان یان زیاتر بە جێ بگەیەنێت وەك داغڵكردنی داتاو لە هەمان كاتیشدا پرۆسێسەركردنی (Real time OS) .

وه‌ بۆیه‌كه‌م جار مایكرۆسۆفت له‌م ویندۆزه‌وه‌ هه‌ردوو ڤێرژنی (32bit&64bit) ی به‌رهه‌م هێناو تا ئێستاش هەر سیستەمێك كه‌ پاش ئه‌وه‌ دوو ڤێرژنەوە به‌رهه‌م هێنراوه‌ لەلایەن مایكرۆسۆفتەوە ئه‌م تایبەتمەندیە لەبەرچاو دەگرێت  .

هەروەها پشتگیری فۆڕماتی نوێ ی (NTFS Format) دەكرد لە پێناو دەستكەوتنی پاراستنێكی باشتر بۆ فایلەكان ، وە تواناپێسانی فایل بە پەستاندنی و ڕێكخستنی ماوەی نێوان فایلە پارێزراوەكان لە هاردەكدا .

سیسستەمی ئێكس پی لە دوای بەرهەم هێنانی بڵاوكردنەوەی جوڵەیەكی زیاتری خستە بازاڕی هاردوێرەوە و كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنانی ناچار كرد زیاتر پەلە بكەن لە بەرهەم هێنانی پرۆسێسەری بەتوانا و ڕامی قەبارە گەورەدا چونكە بۆ بەگەرخستنی ئەم سیستەمە نوێیە دەبوو تایبەتمەندی كۆمپیوتەرەكەشت لە ئاستێكی باڵادا بوایە و زۆربەی بەكارهێنەران لەو كاتەدا ناچار بە كڕینی پارچەی نوێ بوون هەتا كۆمپیوتەرەكەیان بتوانێت لەگەڵ ئەم سیستەمە نوێیەدا بگونجێت .

تایبەتمەندی ئامێرەكەت بۆ ویندۆزە سەرەتاییەكەی ئێكس پی واتە مەبەستم یەكەم دەرچوو لەم سیستەمەیە دەبێت كەمتر نەبێت لەم زانیاریانە بەشێوەیەكی گشتی  :

خێرایی پرۆسێسەر لە (300 MHz) كەمتر نەبێت

قەبارەی ڕام لە (256 MB)كەمتر نەبێت

هاردەكەت زیاتربێت لە (8 GB) و بۆشایی (1.5 GB) تێدا مابێتەوە

ڕەونەقی شاشە كەمتر نەبێت لە (800 x 600) پێكسڵ

وە بوونی (CD-ROM) یان (DVD-ROM) بۆ ئەوەی بەهۆیەوە سیستەمەكە دابەزێنرێت .

بۆچوونه‌كان (2)add
...
لە لایەن ( chaqzh , ) وه‌ نێرراوه‌
دەستەکانت خۆشبێت سەرکەوتووبیت بەراستی بابەتەکانت ماندووبونی پێوە دیارە..بەڵام یەک تێبینیم هەیە لەسەر
روون کردنەوەکەت لە مێژووی ویندۆس xp دا کەنوسیوتە سیستمی 32-64 بایتی--بەڵآم ئەگەر راستی بکەیتەوە بۆ 32-64 بتی بۆ ئەوەی خوێنەران باشتر سوود لە بابەتە جوانەکەت وەربگرن..دووبارە دەستخۆش.
...
لە لایەن ( هۆشمه‌ند , ) وه‌ نێرراوه‌
برای به‌ڕێزم تێبینیه‌که‌ت له‌ جێگای خۆیدا بوو . هه‌ڵه‌که‌م چاککرد هیوادارم خوێنه‌ری وه‌ک تۆ و فێرخوازی وه‌ک به‌ڕێزت هه‌میشه‌ به‌سه‌رمان بکاته‌وه‌و له‌ که‌م و کورتیه‌کانمان ئاگاداربین ، ده‌ستت خۆش بێت و چاوت ماچ ده‌که‌م
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.