فۆڕماتکردن و دابه‌زاندنی ویندۆزی (XP) |
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح |
یەك شەممە ، 01 / 07 / 2012 03:00 |
كاتێك بەكارهێنەرێك دەیەوێت كۆمپیوتەرێكی نوێ كارپێبكات بە مەرجێك خۆی پارەچەكانی پێكەوە بەستبێت
تێبینی : تکایە ئەم وێنەیەی سەرەوە تەنها نمونەیەکە بەدڵنیاییەوە لای تۆ جیاوازە ، بەڵام هەمان ناوەڕۆکەو هەمان کارە گرنگ ئەوەیە تۆ ئەو بەشە دەست نیشانبکەیت کە ئاماژەم پێداوە .
دوتار ئەم شێوە دەبینیت دەست لەسەر هەر دوگمەیەک دابگریت کاری فۆڕماتکردن یەکەم هەنگاو تێدەپەڕێنیت ، ئاگاداربە دەبێت لە ماوەی پێنج چرکەدا دەست بدەیت لەیەکێک لە دوگمەکان هەتا کارەکە دەست پێ بکات .
لێره‌دا تێستێکی سه‌ره‌تای ده‌کات چاوه‌ڕوانبه پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌م ڕوکارهمان دێته پش ڕونکردنه‌وه‌ی بهنم جۆره‌یه : ئه‌گه‌ر یه‌که‌مجاربێت هارده‌که‌ت فۆرمات بکه‌یت ئه‌وا به‌م جۆره‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌که‌م جار نه‌بێت ئه‌و به‌شێوه‌یه‌کی تر که پاش سێ وێنه دوای ئه‌م وێنه ده‌توانیت بیبینیت . ئێستا من هارده‌که‌م پێک هاتووه له 40 گێگا وه‌ک له خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه بۆیه ده‌مه‌وێت دابه‌شی بکه‌م ، سه‌رن له وێنه‌که بده ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ خاڵه به‌م جۆره‌یه : خاڵی دووه‌م : ئه‌گه‌ر بته‌وێت هارده‌که‌ت له یه‌ک به‌ش پێک هاتبێت و هیچ به‌شێکی لێ جیا نه‌کرابێته‌وه ئه‌وا ( Enter ) بکه‌و کاری فۆرمات و دابه‌زاندنی ویندۆز ده‌ست پێده‌کات ، خاڵی سێهه‌م : که مه‌به‌سته‌که‌ی منه ئه‌وه بۆ دروستکردنی پارتێشن و جیاکردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانه بۆیه من ده‌بیت له‌سه‌ر کیبۆرد دوگمه‌ی ( C ) دابگرم خاڵی چواره‌م بۆ په‌شیمان بونه‌وه‌و ده‌رچونه چونکه تا ئێستا هیچ کارێکمان نه‌کردوه . ئێستا من (C) له‌سه‌ر کیبۆرد داده‌گرم لێره‌دا ده‌بێت قه‌باره‌یه‌ک بۆ ویندۆز دیاری ده‌که‌ین ، ئه‌وه‌ی له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه قه‌باره‌ی هارده‌که‌ی من چل گێگایه سێ ژماره‌ی کۆتایی بکه به سفرو خۆت قه‌باره‌یه‌کی گونجاو هه‌ڵبژێره بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ( 20 گێگا) بوێت ئه‌وا ئه‌و ژماره‌یه بسڕه‌وه‌و بنوسه ( 20000 ) ئه‌وا واته بیست گێگا پاشان وه‌ک لهخاڵ دووه‌مدا ئاماژه‌م پیداوه (Enter) بکه ئه‌وه ئه‌و کاره به‌و شێوه دهرذهچێت که باسم کرد سه‌نج بده ئێستا پاتێشنی ویندۆزمان دروستکرد که به (:C) هێما کراوه وه‌ک له خاڵێ یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پیداوه ، ئیستا به سه‌رخوار کردنه‌که‌ی سه‌رکیبۆرد بچۆ سه‌ر به‌شه ماوه‌که‌ی هارده‌که که لای من ته‌نها بیست گێگای ماوه‌ته‌وه وه‌ک له‌خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پیداوه . ئه‌گه‌ر بته‌وێت ده‌توانیت ئه‌وه‌ش بکه‌یت به چه‌ند به‌شێکه‌وه به‌ڵام من لێره‌دا هه‌ر وه‌ک جاری پێشوو له‌سه‌ر کیبۆرد (C ) ده‌که‌م وه‌ک له‌خاڵی سێیه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه تا هاردێکی ترم بۆ دروستبکات . ئێستا ئه‌گه‌ر په‌شیمان بین له‌و قه‌باره‌ی دیاریمان کردوه ئاسانه ده‌توانیت بیسڕیته‌وه‌و دووباره قه‌باره‌یه‌کی نوێ ی بۆ دابنییت بۆ نمونه من ئێستا ده‌یسڕمه‌وه ئه‌وه‌ش ده ده‌ست داگرتن له‌سه‌ر دوگمه‌ی ( Delete ) کیبۆردهکه سه‌رنج بده ئه‌م ڕوکاره‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه . ته‌نها له سڕینه‌وه‌ی پارتێشنی (:C) یان ئه‌و پارتێشنه‌ی که سیسته‌می له‌سه‌ره ئه‌م ڕوکاره‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه بۆیه منیش لێره‌دا باسم کردوه کاتێک بته‌وێت به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر سڕینه‌وه ئه‌وا له‌سه‌ر ( کیبۆرد ) دوگمه‌ی ( L ) دابگره ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌شیمانیش بیته‌وه ئه‌وا لیره‌دا ئاسانه ته‌نها له‌سه‌ر کیبۆرد دوگمه‌ی ( ESC ) دابگره وه‌ک له‌خاڵی سێهه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه ئێستا من په‌شیمان بومه‌وه‌و به هه‌مان ڕێگه‌ی پێشوو ئه‌و هارده‌ی ترم دروستکردوه ، وه‌ک ده‌بینن هه‌شت مێگا بایت به فری ماوه‌ته‌وه ئه‌وه وازی لێبێنه چونکه ویندۆزی ( XP ) خۆیی ئه‌و قه‌باره‌ی پێویسته ، له‌سه‌ر (:C) با نیشاندرهکه بمێنێته‌وه چونکه ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر (:C) ویندۆز دابه‌زێنین پاشان (Enter) بکه لێره‌دا چوار پلان هه‌یه بۆ فۆڕماتکردن یه‌که‌م و سێهه‌م هه‌ر یه‌ک شتن به‌ڵام یه‌که‌م خێرایه‌و سێهه‌م خاوه ، دووه‌م و چواره‌میش هه‌ر هه‌مان شتن به‌ڵام دووه‌م خێرایه‌و چواره‌م خاوه . له ڕاستیدا تۆ ئازادیت کامه‌یان به‌کار ده‌هێنیت به‌ڵام یه‌که‌م و دووه‌م زۆر باشن به تایبه‌تی سێهه‌م به‌ڵام کاتی زیاتری ده‌وێت . من لێره‌دا نیشاندرهکهم له‌سه‌ر سێهه‌م داناوه پاشان وه‌ک له‌خاڵی پێنجه‌مدا ئاماژه‌م پیداوه کلیک له‌سه‌ر ( Enter ) ده‌که‌م ئێستا کاری فۆڕمات ده‌ستی پیکرد بۆ ئه‌وانه‌ی یه‌که‌م جۆریان هه‌ڵبژاردوه زۆر به‌خێرایی و به‌چه‌ند چرکه‌یه‌ک کاره‌که ته‌واو ده‌بێت به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی سێهه‌میان هه‌ڵبژاردوه ته‌نها له‌م قۆناغه‌دا کاره‌که که‌مێك زیاتری پێده‌چێت که ده‌چێته چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک دوای ئه‌و قۆناغه‌ی پێشوو ئێستا ئه‌م قۆناغه ده‌ست پێده‌کات چاوه‌ڕوانبه وه‌ک ئاماژه‌م پیداوه کاری کۆپیکردنی فایله‌کانی ویندۆزه پاش ته‌واو بوونی ئه‌و قۆناغه‌ش ئێستا ئه‌م قۆناغه ده‌ست پیده‌کات چاوه‌ڕوانبه ئێستا کاری دابه‌زاندنی ویندۆز ده‌ست پیده‌کات لیره‌دا 37 خوله‌کی پیشان داوه بۆ ته‌واو بوونی کاره‌که به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر خێرایی کۆمپیوته‌ره‌که‌ی خۆت له‌وانه‌یه به 15 خوله‌ک کاره‌که ته‌واوبێت ، لێره‌شدا ته‌نها چاوه‌ڕوانبه ئێستا ئه‌م قۆناغه که له خوله‌کی (33) دا دێته ڕێمان زۆر گرنگه ده‌بێت به وریایی کاره‌کان بکه‌ین سه‌رنج بده من خاڵ به‌خاڵ ڕونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌نوسم ، سه‌ره‌تا کلیک له‌سه‌ر ( Customize ) بکه لێره‌دا کلیک له‌سه‌ر ( Language ) بکه ئه‌و چوارگۆشه‌یه‌ی که ئاماژه‌م پیداوه دیاریبکه پاش دیاریکردنی وه‌ک ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه ئه‌م بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌ت پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت تۆش کلیک له‌سه‌ر ( Ok ) بکه پاش که‌مێک چاوه‌ڕوانی ئێستا به‌م جۆره ده‌بێت کلیک بکه له‌سه‌ر ( Advanced ) لێره‌دا وه‌ک له خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پیداوه (Arabic iraq) دیاریبکه پاشان وه‌ک له خاڵی دووه‌مدا دیاره کلیک له‌سه‌ر (Apply) بکه ئێستا کلیک بکه‌ره وه له‌سه‌ر ( Regional Options) به‌م شێوه له خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه کلیک بکه له‌سه‌ر ئه‌و چوکڵه بچوکه‌و پاشان ( Arabi iraq ) دیاریبکه ، وه له‌خاڵی سێهه‌مدا ( Iraq ) دیاریبکه ، پاشان وه‌ک له خاڵی چواره‌مدا ئاماژه‌م پێداوه کلیکی ( Ok ) بکه ئێستا لێره‌دا هیچ شتێکی تر مه‌که ته‌نها کلیکی ( Next ) بکه ئه‌م دوو خانه‌یه به ئاره‌زوی خۆت پڕ بکه‌ره‌وه له خانه‌ی یه‌که‌مدا ناو وه له خانه‌ی دووه‌مدا شوێنی کاره‌که‌ت پاشان وه‌ک له‌خاڵی سێهه‌مدا دیاره کلیک له‌سه‌ر (Next) بکه لێره‌دا ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پاسۆردێک بۆ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی که له هه‌نگاوی پێشودا دروستمان کرد دابنیین ئه‌وا ده‌بێت لێره‌دا له خاڵی یه‌که‌مدا پاسۆرده‌که بنوسه‌و له‌خاڵی دووه‌مدا دووباره‌ی بکه‌ره‌وه پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه لێره‌دا کات و ڕێکه‌وت دیاری بکه وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌مدا دیاره من له کوردستانم ده‌بێت ( Baghdad ) دیاریبکه‌ین پاشان له خاڵی دوودا دیاره کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه ئێستا ته‌نها چاوه‌ڕوانبه ، لای هه‌دێک که‌س چه‌ند بۆکسێک ده‌رده‌که‌وێت ته‌نها ( Next ) بکه هیچ کێشه‌ی نیه کاری فۆرماتکردن ته‌واوبوو پاشانیش ویندۆز دابه‌زی ئێستا ماوه‌ته‌وه ڕێکخستنه بنچینه‌ییه‌کانی بۆ نمونه پاش ئه‌وه‌ی ڕێستارت ده‌کات ئه‌م بۆکسه‌مان دێته پێش ته‌نها کلیک له‌سه‌ر (Ok ) بکه ئه‌م بۆکسه په‌یوه‌ندی به‌کارتی شاشه‌و مۆنیته‌ره‌وه هه‌یه له‌وانه‌یه لای هه‌ندێکتان ده‌رنه‌که‌وێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ریش بکه‌وێت ته‌نها ( Ok ) ته‌واو لێره‌دا ته‌نها چاوه‌ڕوانبه ئێستا چه‌ند هه‌نگاوێکان دێته پش به‌م جۆره تێ ی په‌رینه سه‌ره‌تا له‌م شێوه‌دا ته‌نها ( Next ) بکه لێره‌دا ته‌نها وه‌ک من کاره‌کان دووباره بکه‌ره‌وه بۆ نمونه من له‌خاڵی یه‌که‌مدا ( Not right now ) دیاری ده‌که‌م و پاشان وه‌ک له‌خاڵی دووه‌مدا دیاره کلیک له‌سه‌ر ( Next ) ده‌که‌م من پێم باشه ئه‌م قۆناغه به ( Skip ) تێپه‌ڕێنیت چونکه گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی نیه به‌لایه‌نی ئێمه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێشی نهپهرێنیت ئه‌وا ڕونکردنه‌وه‌ی به‌م جۆره‌یه : له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ر به ئینته‌رنیته‌وه په‌یوه‌ست بیت ئه‌وا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ئه‌م ڕوکاره‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه که په‌یوه‌سته به کاره‌کانی تۆڕ‌و هۆم وێرک لیره‌دا پێویست ناکات هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م که شیکردنه‌وه‌ی خاڵه‌کان به‌م جۆره‌یه : خاڵی یه‌که‌م : ئه‌گه‌ر ڕاسته‌و پیت وایه به ئه‌و هێڵه‌وه په‌یوه‌ستیت که ئاماژه‌ی پێداوه خاڵی دووه‌م : ئه‌گه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی ئه‌و دۆزیویه‌ته‌وه ئه‌و نه‌بێت که ئاماژه‌ی پێداوه خاڵی چواره‌م : ( Skip ) بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌که‌یه ( که‌لێره‌دا من واده‌که‌م ) خاڵی چواره‌م : Next بۆچونه قۆناغی دواتره . ئه‌م قۆناغه‌ش په‌یوه‌سته به تۆماربونهوه و ناساندنی له ڕێگای هێڵێکی ئۆن لاینه‌وه به‌ڵام من لێره‌دا پێم باشه خاڵی دووهمو سێهه‌م جێ به‌جێ بکه‌یت سه‌رنج بده ئێستا من له‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌دا خاڵی یه‌که‌م و دووه‌م جێ به‌جێ ده‌که‌م لێره‌دا تا پێنج به‌کارهێنه‌ر ده‌توانیت دیاریبکه‌یت من ته‌نها یه‌ک یوزه‌رم ده‌وێت سه‌رنج بده له‌خاڵی یه‌که‌مدا ناوێک ده‌نوسم و له‌خاڵی دووه‌مدا ( Next ) ده‌که‌م ئێستا کاری فۆڕمات و دابه‌زاندنی ویندۆزو کارهسهرهتاییهکانی ڕێکخستن سه‌رکه‌وتوانه ته‌واو بوو ماوه‌ته‌وه کلیک بکه‌یت له‌سه‌ر ( Finish ) ئێستا ویندۆزی (XP) پێشوازیت لێده‌کات ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌کارهێنه‌ره‌ی که دروستم کرد سه‌رنج بده‌ن بۆچوونه‌كان (0) ![]() |