لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئۆپەرەیتین سیستەمی xp » تایبەتمەندی و کارەکانی ( My Documents ) لە ئێکس پی دا
تایبەتمەندی و کارەکانی ( My Documents ) لە ئێکس پی دا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 19 / 07 / 2015 09:41
 

(My Documents) یەكێكە لە كۆمپاونتە سەرەكیەكانی بەكارهێنەر كە بەڵگەكانی بەشێوەیەكی خۆكارانە تێدا دەپارێزرێت ، ئەم فۆڵدەرە بەشێوەیەكی سەرەكی لەسەر دیسكتۆپدا بوونی هەیە یاخود دەتوانیت لە ڕێگای (My Computer) بگەین پێ ی ، لە ناویشیدا چەند فۆڵدەرەێكی تر خۆكارانە سیستەمەكە دروستی دەكات وەك (My Pictures) و (My Music) و لە هەندێك باریشدا (My Videos) هەیە ئەم فۆڵدەرانەش كە لەناو مای دیكۆمێنتدان لەلایەن بەكاربەری سەرەكی كۆمپیوتەرەوە دەكرێت كاری هاوبەشی (Sharing) پێ بكرێت و لە تۆڕێكی گرێدراودا .

 

داتاكانی ناو (My Documents) لە چ پارتێشنێكدا دەپارێزرێت ؟

ئەو داتایانەی كەلە مای دیكۆمێنتدان بە شێوەیەكی بنەڕەتی لەسەر ئەو پارتێشنە ئەژمار دەكرێت كە سیستەمەكەشی لەسەر دابەزێنراوە ، واتا تەواوی داتاكان لەسەر هەمان پارتێشنن .

ئایا دەتوانرێت شوێنەكەی بگۆڕین ؟

بەڵێ بێگومان دەكرێت شوێنە جێگیرەكەی بگۆڕین ، ئەم كارەش زۆر گرنگە كە بكرێت چونكە زیاتر فایلەكانی ناو دیكۆمێنت پارێزراو تر دەبێت و هاوكات نابێت بە بارێكی گرانیش بەسەر ئەو پارتێشنەوە كە سیستەمەی لەسەر دابەزێنراوە بە كۆبوونەوەی فایل و داتای زیادە .

كاتێك لەسەر دیسكتۆپ (My Documents) دەبینین و كلیكی ڕاستی لەسەر دەكەین هەتا بگەین بە هەندێك لە تایبەتمەندیەكانی كە بەم جۆرەیە ، یەكەم (Open) تەنها واتای كردنەوەی دەگەیەنێت و وەك وابێت دەبڵ كلیكی لەسەر بكەیت و دووەم (Explorer) هەمان كاری پێشوو دەكات بەلام بەشێوەی ڕێڕەو دەیكاتەوە و فۆڵدەرەكان لە ناویەكدا پیشان دەدات لە لای چەپەوە ، سێیەم (Search) بۆ گەڕانە لەناو هەموو ئەو فۆڵدەر و فایلانەی كە دەكەوێتە ناو دیكۆمێنتەوە چوارەم (Copy) بۆ لەبەرگرتنەوەیەكە لە فایل و فۆڵدەر و داتاكانی ناو (My Documents) ە ، پێنجەم (Create Shortcut) بۆ دروستكردنی شۆركەتە گرنگ نیە ئەم كارە بكرێت ، شەشەم (Delete) بۆسڕینەوەیە ئەو ئایكۆنەیە نەك داتاكانی ناوی تەنها لەسەر دیسكتۆپ دەسرێتەوەو هیچ كاریگەریەكی نیە لەسەر ناوەڕۆكەكەی دواتر دەكرێت لە مای كۆمپیوتەرەوە بگەینەوە پێ ی ، حەوتەم (Rename) بۆ ناونانەوەیەتی ، ڕێت پیدەدات هەر ناوێكی بۆ دابنێیت كۆتا هەڵبژرادن (Properties) كە لێرەدا هەڵدەبژێن بزانن چی تایبەتمەندیەكی تێدایە ؟

سەرنج لە بەشی سەروەیدا سێ تاب هەیە لە تابی یەكەمدا كە نووسراوە (Target) چالاكە ، لێرەوە دەتوانین شوێنی (My Documents) بگوازینەوە بۆ هەر پارتێشنێك كە مەبەستمان بێت ، دووەم (General) بۆزانینی قەبارەی ئەو داتاو فایلانەیە كەلە مای دیكۆمێنتدا پارێزراوە ، سێیەم تابیش (Sharing) بۆ هاوبەشی پێكردنی فۆڵدەرەكەیە لە تۆڕێكدا كە كۆمپیوتەرەكەی پێوە پەیوەستە .

لێرەدا من باسی گواستنەوەی شوینی (My Documents) دەكەم بۆ پارتێشنێكی تر كە (D:) ، سەرەتا هەر لە تابی (Target) كلیك لەسەر (Move) دەكەم كەدەكەوێتە بەشی خوارەوەی ڕوكارەكەوە وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە

 

ئەم ڕوكارە دێتە پێش چاو لە خاڵی یەكەمدا دەبێت (My Computer) کە پڵەسێکی لە پێشەوەیە بکەینەوە بە کلیك کردن لەسەری ، ئەم کارەش بۆیە دەکەین هەتا پارتێشنەكان دەربكەوێت دواتر كلیك دەكەین لەسەر ئەو پارتێشنەی كەمەبەستمانە (My Documents) بۆ بگوازینەوە وەك لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە دەکەین ، دواتر (Ok) دەكەین

 

 

پاشان دەگەڕێینەوە ئەم ڕوكارەو دیسان كلیك دەكەینەوە لەسەر (Ok)

 

 

ئەم بۆكسە دەردەكەوێت و بۆ ڕازیبوون دەبێت كلیك لەسەر (Yes) بكوین هەتا دەستبكات بەگواستنەوەی مای دیكۆمێنت

 

 

سەرنج بدە ئێستا لە قۆناغی گواستنەوەدایە چاوەڕوانبە تا تەواو دەبێت و ماوەكەی دەگەڕێتەوە سەر قەبارەی فایل و فۆڵدەر و داتاكانی ناو (My Documents)

 

 

ئێستا سەرنج دەدەم لە پارتێشنی (D:) دەبینم فۆڵدەرەكانی (My Documents) دەردەكەون و لێرەدا هەر شتێك دابنێین یاخود لە (My Documents) سەر دیسكتۆپەوە هەرشتێك دابنێین ئەوا لەناو ئەم پارتێشنەدا دەمێنێتەوەو جێگیر دەكرێت .

 

 

تێبینی : ئەگەر بتەوێت کارەکە وەك خۆی لێ بکەیتەوە ، ئەوا شتێکی زۆر ئاسانە کاتێك کلیك راست دەکەین لەسەر (My Documents) و (Properties) هەڵدەبژێرین ئەوا لەیەکەم تابدا کە نووسراوە (Targrt) کلیك دەکەین لەسەر (Restore default) و کەمێك چاوەڕوان دەبین کارەکە وەك خۆی لێ دێتەوە واتا مای دیکۆمێنت دەگەڕێتەوە شوێنە بنەڕەتەکەی خۆی .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.