لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئۆپەرەیتین سیستەمی xp » فێرکاری دووەم لە کردار و تایبەتمەندیەکانی ( My Computer ) لە ئێکس پیدا
فێرکاری دووەم لە کردار و تایبەتمەندیەکانی ( My Computer ) لە ئێکس پیدا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 16 / 07 / 2015 18:16
 

سەرنج لەو بەشە فراوانە بدە كە ڕەنگێكی سپی هەیە لە بەشی سەروەیدا كە ناونراوە ( Files Stored on This Computer ) چەند فۆڵدەرێك و لەبەشی ناوەندیدا كە ناونراوە  ( Hard disk drive ) چەند پارتێشنێك و لەبەشی خوارەوەیدا  ( Drives with removable storage ) چەند درایڤێك هەیە ، ئەم ( items )بەپێ ی ویستی بەكارهێنەر لەهەر بەشێكیاندا زیاد و كەم دەكرێت و مەرج نیە هەمیشە بەم شێوە بمێنێتەوە ،  ئەگەر یەكێك لەو (items) كە لەناو (My Computer) هەیە دەست نیشان بكەین و  پاشان سەرنج لە لیستی (File) بدەین دەبینین هەڵبژاردنەكان گۆڕاوە ، بەشێوەیەك تایبەتمەندیەكانی لەگەڵ ئەو دەست نیشانكراوەدا بگونجێت ، بۆ نمونە ئەگەر (My Documents) دەست نیشان بكەین وەك لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەم پێداوە هەڵبژرادنەكان جۆرێكە و ئەگەر فۆڵدەرێكی ناودیكۆمێنت یان پارتێشنێك دەست نیشان بكەین جۆرێكی ترە ، لێرەدا ئەگەر چەند جارێك تاقیبكەینەوە ئەو چەند شێوەیەكی جیاوازمان لەم فرمانانە دێتە پیش چاو ، سەرەتا (My Documents) دەست نیشان دەكەم و دواتر (File) چالاك دەكەم وەک لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە ، سەرنج دەدەین بەم جۆرە هەڵبژرادنەكان گۆراوە

یەكەم كە بە (Open) دەست پێدەكات بۆ كردنەوەی ئەو دەست نیشانكراوەیە

دووەم (Explorer) هەمان كاری پیشوو دەكات بەڵام بەشێوەی ڕێڕەو ناوەڕۆكەكەی بۆ بەكارهێنەر دەخاتە پێش چاو .

سێیەم بۆگەڕانە لەو ناو ئەو دەست نیشانكراوەدا

چوارەم بۆ (Sharing and Security) ئامرازەكانی بەكاردێت دواتر بە ڕونكردنەوەی تەواو ئەم بەشە دەناسێنم

 

 

ئەگەر پێنجەم هەڵبژرادن (Send To) چالاك بكەین دەبینین چەند هەڵبژرادنێكمان پێ دەدات بەم جۆرە :

1- بۆ پەستاندنی یان لە زیپ دانانی دەست نیشانكراوەكەیە

2- دوو فرمان لەیەك كاتتدا بەجێ دەهێنێت واتە بۆ دروستكردنی شۆركەتە بۆ دەست نیشانكراوەكەو هاوكات ناردنیەتی بۆسەر دیسكتۆپ لەیەك كاتتدا.

3- ناردنی دەست نیشانكراوەكەیە لە ڕێگای ئیمێڵەوە .

4- ناردنی دەست نیشانكراوەیەكە بۆ (My Documents) .

لە كاتێكدا درایڤێكی دەرەكی پەیوەست بێت بە كۆمپیوتەرەكەوە لێرەدا دەردەكەوێت و دەتوانیت دەست نیشانكراوەكەی بۆ بنێریت .

 

 

شەشەم (Create Shortcut) بۆ دروستكردنی شۆركەتە و ناردنی شۆركەتەكەیە ڕاستەوخۆ بۆ دیسكتۆپ ، كاتێك كلیك لەسەر ئەم بەشە دەكەین بۆكسێكی ئاگاداركردنەوەت پێدەدات داوای ڕازیبوونی كارەكەت لێدەكات ، واتە هەمان فرمانی خاڵی دووەمە لە هەڵبژرادنی پێنجەم .

حەوتەم و هەشتەم كاتێك چالاك دەبن كە دەست نیشانكراوەكە شیاوی ئەو دوو گۆرانكاریە بێت بۆ نمونە ئەگەر (My Documents) دەست نیشانكرابێت ئەوا چالاك نیە چونكە لێرەوە دەسەڵاتی سڕینەوە یان ناونانەوەی (My Documents) نیە .

نۆیەم (Properties) لێرەوە دەتوانین تایبەتمەندێتی ئەو دەست نیشانكراوە ببینین ، لە ڕوی قەبارەی داتاكانی ناوی و ڕێكەوتی دروستكردن و هەندێك شتی ترەوە كە لە دواتردا بە تەواوی لایەنەكانی دەخەمە بەرباس و زانیاری تەواوی لەسەر دەنووسم  .

كۆتا هەڵبژرادنیش كە (Close) بۆ داخستنی ویندۆكە بەكاردێت و پەیوەندی بە دەست نیشانكراوەكەوە نیە .

لە باری دووەمدا پێم باشە (Partition) دەست نیشان بكەم هەتا ئەو گۆرانكاریە ببینین كەبەسەر هەڵبژرادنەكانی (File) دێت ، بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا كلیكی چەپ لەسەر پارتێشنێك دەكەین و دواتر (File) چالاك دەكەین دەبینین چەند گۆڕانكاریەك ڕویداوە، خاڵی یەکەم دووەم جێ بەجێ بکە

 

 

یەكەم و دووەم و سێیەم چوارەم هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتەوەو لە زۆربەی بارەكان ویندۆز ئەم چوار هەڵبژرادنە بە بنەڕەت داناوە كاتێك شوێنێكی داتا پاراستن دەست نیشان دەكەیت ، خاڵی پێنجەم (Format) بۆ فۆڕماتكردنی ئەو پارتێشنە دەست نیشانكراوەیە ، جگە لەو پارتێشنەی كە سیستەمەكەی لەسەر دابەزێنراوە هەموو پارتەكانی تر دەتوانیت لێرەوە فۆڕمات بكەیت ، یاخود ئەو فلاش و ئامرازانەی كە بۆ ستۆرەیج بەكاردێت لە كاتی (Format) كردنیاندا هەمان هەڵبژرادنیان بەسەردا جێ بەجێ دەكریت .

خاڵی شەشەم هەروەك پێشوو بۆ دروستكردن و ناردنی شۆركەتێك بۆسەر دیسكتۆپ بەكاردێت ، کاتێك کلیکی لەسەر دەکەین ئەم بۆکسە دەبینین (Yes) بکە

 

 

ئەمەش دیسکتۆپەکەیە کە شۆرکەتەکی تێدا دەرکەوتوە

 

 

هەڵبژرادنی حەوتەم چالاك نیە لەم بارەدا چونكە لێرەوە دەسەڵات نادرێت بە بەكارهێنەر هەتا بتوانێت پارتێشنێك بسڕێتەوە ، ئەم كارەش لە پێناو پاراستنی زیاتردایە ، بەڵام لە شوێنی ترەوە ئەم كارە ڕێگە پێدراوەو دەتوانین بە ئارەزوی خۆمان كەم و زیادی لە پارتێشنەكاندا بكەین ، دواتر بە دورودرێژی ڕونكردنەوەی لەسەر دەنووسم .

هەڵبژرادنی هەشتەم چالاكە و بۆ ناونانەوەی پارتێشنەكە دەستەبەر كراوە پێشتر كاتێك كلیكمان لەسەر (My Documents) كرد ئەم هەڵبژرادنە چالاك نەبوو بەڵام لێرەدا ڕێگا دراوە بە گۆڕینی ناوی پارتێشنەكان .

هەڵبژاردنی نۆیەم زۆر گرنگەو كۆمەڵێك تایبەتمەندی زۆر باشی لە خۆگرتوە لێرەدا هەندێك لە لایەنەكانی باس دەكەم و ئەو بەشانەشی پێویستی بە ڕونكردنەوەی زیاترە لە دواتردا بە دوورو درێژی دەربارەیان ڕونكردنەوە دەنووسم

كاتێك هەڵبژاردنی (Properties) چالاك دەكەم ئەوا ڕوكاری تایبەتمەندی ئەم دیاریكراوەم بۆ دەكرێتەوە وەك لە تایتڵ باڕەكەدا ئاماژەی پێدراوە ، ئەم ڕوكارە لە پێنچ تاب پێكدێت ، تابی یەكەم (General) خۆكارانە چالاك بووە بەشی سەرەوەی ئەم تابە بە بۆشاییەك ڕازێنراوەتەوە كە هەر وشەیەكی تێدا بنوسرێت و دواتر (Ok) بكرێت دەبێت بە ناوی ئەو پارتێشنە واتە لێرەوە دەتوانیت ناوی پارتێشنەكان بگۆڕیت لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەم بەو بۆساییە داوە کە ناوەکەی تێدا دەنوسرێت ، لە خواریەوە دوو زانیاری نوسراوە لەیەكەمدا ئاماژە بەوە دراوە ئەم پارتێشنە لەسەر دیسكە ناوخۆییەكە و بە جۆرێ (NTFS) فۆرماتكراوە ، دواتر بە‌هێڵێك كۆتایی بەو دوو زانیاریە هاتووە ، لە دوای هێڵە ئاسۆییەكەوە دوو زانیاری تر دێت كە بەردەوام لە گۆرانكاریدان ، ئەم دوو زانیاریە پیوەندی بە قەبارەی ئەو پارتێشنەوە هەیە كە دەست نیشانكراوە بە دوو چوارگۆشەی بچوكی ڕەنگدار دوو زانیاری گرنگمان بۆ دەستەبەر دەكات

یەكەم چوارگۆشە ڕەنگەكەی شینەو ئەو قەبارەیە دەست نیشان دەكات كە داتاكان داگیریان كردوە لە پارتێشنەكەدا

دووەم چوارگۆشەش كە ڕەنگەكەی پەمەییە ئەو قەبارە دەست نیشان دەكات كە كە خاڵیە لە پارتێشنەكەدا و دەتوانرێت داتای بەو قەبارەیە بۆ زیاد بكرێت .

دواتر هێڵێكی ئاسۆیی بەشیكی نوێ جیادەكاتەوە كە هەمان كاری پیشوو دەكات و بڕو قەبارەی داتای پارتێشنەكە لە شیوەی (Chart) دا بۆ بەكارهێنەر ڕوندەكاتەوە ئەم كارە لە پێناو بەرچاو ڕونیدایەو یاریدەدەرێكی زۆر خێرایە تا بەكارهێنەر ئاگاداری قەبارەی داتای پارتێشنەكەی بێت وەك لە خاڵی دووەم دا ئاماژەم پیداوە .

لە تەنیشتیدا دوگمەیەك هەیە كە ناونراوە (Disk Cleanup) بۆ پاككردنەوەی پارتێشنەكەیە لە فایلی زیادە ، دواتر باسی ئەم ئامرازە دەكەم بە تەواوی .

 

 

دوو (Checkbox) لە كۆتاییدا هەیە :

كە یەكەمیان یاریدەدەرێكی زۆر باشەبۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت زۆرترین ڕووبەری هاردەكەیان بۆ بگەرێتەوە ، چونكە سیستەم هەڵدەستێت بە پرێسكردنێكی گشتی بۆ داتاكانی ناو ئەو پارتێشنە بە شێوەیەكی خۆكاری و دواتر ڕەنگێك دەدات بەو فایلانەی ئەو كارەی بەسەردا جێ بەجێ كردوە .

دووەمیان لەو بارەوە سودی هەیە كە كاتێكدا هەوڵ دەدەیت بگەرێیت بەدوای فایلێك یان فۆڵدەرێكدا لەو پارتێشنە ویندۆز دوای گەڕان ئەنجامێكت پێ دەدات و تۆش ئەنجامی مەبەستت دەست دەكەوێت لێرەدا كارەكە ماوەیەكی پێدەچێت تا بە ئەنجام دەگەیت ، ئەم (Checkbox) یاریدەدەرێكی زۆر باشە لە جاری ئایندەدا كە هەمان گەران ئەنجام دەدەیتەوە بەخێراتر بە ئەنجامت بگەیەنێت .

دووەم تاب (Tools) كە بەواتای ئامرازەكان دێت لەم تابەدا سێ ئامرازی گرنگ بەرچاو دەكەون

 

 

هەریەكەیان فرمانێكی تایبەت بەو پارتێشنە بەرێ دەكات ، یەكەم بەش كە بە (error checking) ناو نراوە كە بۆ چاكسازی و بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی ئەو پارتیشنە بنیات نراوە بە دووگمەیەك ناوەڕۆكی فرمانەكەی بۆ بەكارهێنەر ئاشكرادەبێت ، ئێمە لێرەدا كلیك لەسەر دوگمەی (Check Now) دەكەین بزانین ناوەڕۆكی ئەم فرمانە چیە ؟

 

 

سەرنج بدە دوو هەڵبژرادنی پێداوین تا پلانی كارەكەی پێ دیاری بكەین یەكەم بۆ ئەوەیە بە شێوەیەكی خۆكارانە بەدوای كێشەكەدا بگەڕێت و چارەسەری بكات ، بەڵام پاش ئەوەی كۆمپیوتەرەكەت ڕیستارت دەكەیت ئینجا فرمانەكە جێ بەجێ دەكرێت دووەم (Check box) یاریدەدەرێكی باشە بۆ هەمان كار و تەواوكەری چاكسازیەكەیە ، لێرەدا ئەگەر بتەوێت بە دوای كێشەكانی هەر پارتێشنێكدا بگەڕێیت ئەوا دەكەوێتە سەر قەبارە و ژمارەی ئەوداتاو فایلانەی لەو بەشەدا دانراوە و كاتێكی زۆری دەوێت تا گەڕانێكی باش ئەنجام بدات و كێشەكانی چارەسەر بكات ، ئەگەر هیچ یەكێك لەو دوو (Checkbox) دەست نیشان نەكەیت (Start) بكەیت ئەوا كارەكە زۆر بەخێرایی بە بێ بوونی ئەو هەڵبژاردنە بە ئەنجام دەگات .

 

 

بەشی دووەم لە كارەكەمان (Defragmentation) بە یەكێك لە ئامرازە هەرە نایابەكان دادەنرێت لە سیستەمەكانی مایكرۆسۆفتدا ، بۆ تێگەشتن لە فرمانی ئەم ئامرازە دەبێت ئەوە بزانین كە داتا لە هارد دیسكدا بە شێوەیەك تۆمار دەكرێت بە تێپەڕ بوونی كات توشی بەش بەش بوون دەبێت ئەم كیشەیە لە ویندۆزەكانی مایكرۆسۆفتدا هەیەو بە هۆی تێپەڕ بوونی كاتەوەو زۆری فایلە پارچە پارچە بوەكانەوە توانای كۆمپیوتەرەكە كەم دەكات و لە كردنەوەی فایلێكدا كە ئەم ڕوداوەی بەسەردا هاتووە بەكارهێنەر توشی بێزاری دەبێت ، هەر بۆیە مایكرۆسۆفت ئامۆژگاری بەكارهێنەران دەكات كە هەمیشە ئەم كارە بكەن هەتا ئەو توانایەی كە لەدەست دەچێت بەهۆی بەش بەشكردنەوە بگەڕێتەوە بۆ كۆمپیوتەرەكە .

 

 

کۆتا بەش لەم تابە (Backup) :

ئەم ئامرازە بەکاردێت بۆ هەڵگرتنی داتا و زانیاریە تۆمارکراوەکان کە لەناو ئەو پارتێشنەدا ، بەجۆرێک هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت داتا و زانیاری هەڵگیراو بگێڕیتەوە لە هەر کاتێکدا بێت ، بەڵام ئەم داتا و زانیاریانە کە باگ ئەپ دەکرێن لە فایلێکدا و بە پاشگرێکی جیاواز هەڵدەگیرێت ناکرێت سودی لێ وەربگرین مەگەر لە کاتێکدا نەبێت کە بەهۆی هەمان ئامرازەوە کاری گەرانەوەی بۆ بکەین لە بابەتێکی سەربەخۆدا باسی ئەم کارە دەکەم .

 

 

تابی (hardware) :

ئەم لەم بەشەدا دەتوانین هەموو ئەو درایڤانە ببینین كە بە كۆمپیوتەرەكەمانەوە پەیوەستن درایڤەكانیش خۆیان دەبیننەوە لە ( هارد و سی دی یان دی ڤی دی رایت و فلاش میمۆری ... هتد ) ئەم پارچانە لێرەوە پیشان دەرێت بۆ زانینی تایبەتمەندی و زانیاریە من ئەگەر بمەوێت زانیاری لەسەر یەكێك لە پارچەكان بزانم ئەوا دەست نیشانی دەكەم واتە كلیكی چەپی لەسەر دەكەم و دواتر لە خوارەوە دەبین دوو دەگمە هەیە یەكێك لەو دوو دوگمەیە ناونراوە (Trouble shooting) بۆ وەرگرتنی زانیاریە لەسەر ئەو پارچە دەست نیشانكراوە ئەم زانیاریانەی لێرەدا دەیبینیت لە لایەن مایكرۆسۆفتەوە بە شێوەی ئۆفلاین بنیات نراوە كە یاریدەدەرێكی زۆر باشە بۆ ئەوەی ڕێنمایی بەكارهێنەر بكات لە كێشە باوەكان بكۆلێتەوە و چارەسەری گونجاویان بۆ بخاتە بەردەست ، دووەم دوگمە كە ناونراوە (Properties) لێرەوە بەكلیك كردنێك لەسەری دەتوانین تایبەتمەندی هاردوێرەكە ببینین كە وەك ناسنامەیەك وایە بۆی .

کۆتایی بەشی دووەم

تێبینی : لە فێرکاریەکانی ئایندەدا خاڵ بەخاڵ باسی هەموو پێکهاتەکانی تر دەکەم جاوەڕوان بن .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.