مێژووی ویندۆزی ئێكس پی و تایبەتمەندیەكانی |
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح |
یەك شەممە ، 19 / 10 / 2014 01:31 |
ویندۆزی ئێكس پی له 25 ئۆكتوبه‌ری 2001 بۆ یه‌كه‌م جار خراوه‌ته به‌رده‌ست یه‌كه‌م : ویندۆزی ئێكس پی (Service Pack 1) له مانگی 9 ساڵی 2002 به‌رهه‌مهێنرا ئه‌گه‌ر چی به‌ته‌واوی واتا له بواری پاراستن و به‌كارهێناندا تایبه‌تمه‌ندی ئێجگار باشی بۆ زیادكرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو تایبه‌تمه‌ندی كرنگی له‌بواری پاڵپشتی كردنی هاردوێره‌كان بۆ زیادكرابوو به‌م جۆره : 1- ئه‌م ده‌رچووه پاڵپشتی و پشتیوانی (USB 2.0) ده‌كرد. 2- پاڵپشت و پشتیوانی هاردی (ساتا)ی ده‌كرد تا قه‌باره‌ی 147 گێگا . دووه‌م : ویندۆزی ئێكس پی (Service Pack 2) له 25 ئۆگه‌ستی ساڵی 2004 دا به‌رهه‌م هێنراو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه نوێیانه‌ی له خۆگرت كه به‌ڕاستی تایبه‌تمه‌ندی زۆر باشبوون و زۆریش سه‌ركه‌وتوانه ئه‌نجامی به ده‌ست هێنا وه‌ك: 1- تایبه‌تمه‌ندی (WPA) و وایه‌رلێس (Wi-Fi) و بلوتوس (Bluetooth). 2- پراوسهری (Internet Explorer 6)له‌گه‌ڵدا بوو كه له‌و كاته‌دا زۆرترین بهكاهێنهری به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا . 3- ڕەنگی بهكاهێنراو له‌م ویندۆزه‌دا كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو له‌سه‌ر سه‌رنج ڕاكێشانی به‌كارهێنه‌ر كه له‌م ده‌رچوه‌دا زۆر هونهریانە ئه‌و ڕەنگانه به‌كارهێنراون . 4- باری پاراستن چالاكراو بایه‌خی زیاتری پێدراوه له‌م ده‌رچووه نوێیه‌دا به تایبه‌تی دیواری پاراستن كه له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ی ویندۆزه‌كه‌دا ئه‌م دیواره باشتر‌و چالاكانه تر بوو . هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا { (Service Pack 2b) له‌ساڵی 2006 دا‌و (Service Pack 2c) له‌ساڵی 2007} دا به‌رهه‌م هێنران كه هه‌ر له‌سه‌ر (Service Pack 2) ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌م دوو ده‌رچووه‌ی تریشدا گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ به‌دی نه‌كرا. سێهه‌م : ویندۆزی ئێكس پی (Service Pack 3) له 21 نیسانی 2008 دا به‌رهه‌م هێنراو مایكرۆسۆفت ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی (Service Pack 2)ده‌كرد به نوێكردنه‌وه‌ی ویندۆزه‌كه‌یان كه بێ به‌رامبه‌ر ده‌سته‌به‌ر كرابوو، ته‌یبه‌تمه‌ندیه نوێیه‌كانی ئه‌م ده‌رچووه به‌م جۆره‌یه : 1- خۆی له كاتی دابه‌زاندندا پراوسهری (Internet Explorer 6) له‌گه‌ڵدایه به‌ڵام دواتر ده‌توانرێت بیگۆڕیت و ڤێرژنه نوێیه‌كانی ئه‌م پراوسهره وه‌ك (7 و 8) . 2- گۆڕانكاری و چاكسازی له پیكه‌وه به‌ستنی تۆڕەكاند كراوه ئاسانتره له به‌كارهێنان و سه‌لامه‌ت تره . 3- له كاتی دابه‌زاندنیدا پێویست به داخڵ كردنی (Key) كلیل ناكات . 3- تایبه‌تمه‌ندی (WPA 2) بۆ زیادكرا . له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك تایبه‌تمه‌ندی زۆر باش كه كۆتایی به ته‌مه‌نی (SP2) هێنا چونكه تاكه ویندۆز كه وه‌ڵامی ته‌واوی داواكاریه‌كانی ئه‌مرۆی به‌كارهێنه‌ری ویندۆزی ئێكس پی بداته‌وه (SP3) و ناكرێت له‌م ده‌چووه كه‌متر به‌كاربهێنرێت . بەگشتی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه باشانه‌ی كه له ویندۆزی ئێكس پێدا هه‌یه و پێ ی ده‌ناسرێته‌وه ئه‌مانه‌ن: 1- له‌سه‌ر زۆربەی ئامێره‌كان داده‌به‌زێت به‌پێ توانای ئه‌و ئامێره . 2- ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردوه له به‌كارهێناندا كه ده‌كاته 80% هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كانی جیهان . 3- زۆر به‌ئاسانی داده‌به‌زێت به‌كارهێنه‌ری مام ناوه‌ند و پێشكه‌وتوو ده‌توانێت ئه‌م كاره بكات . 4- زۆربه‌ی به‌رنامه‌كانی كە بۆ سیستەمەكەنی مایكرۆسۆفت بنیات نراون كارده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م ویندۆزه . 5- زۆرترین به‌رنامه تا ئێستا به‌رهه‌م هێنرابێت بۆ ئه‌م ویندۆزه بووه . 6- ناوبانگێكی جیهانی هه‌یه‌و كه‌سێك نیه كە لە بواری ئایتیدا كاربكات و ناوی ئه‌م سیسته‌مه‌ی نه‌بیستبێت. چه‌ند لایه‌نێكی خراپی ئه‌م ویندۆزه كه ته‌مه‌نی به‌ره‌و كۆتای برد : 1- زۆرترین ڕێژەی ڤایرۆس بۆ ئه‌م سیسته‌مه به‌رهه‌م هێنراوه له ئاستی جیهانداوه ئه‌م ویندۆزەی گرفتار كردوه بەكێشە جۆربەجۆرەكان . 2- هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌م سیسته‌مه‌دا ڕوده‌دات كه هیچ ڕێگایه‌ك نیه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ته‌نها فۆرماتكردن و دابه‌زاندنه‌وه‌ی نه‌بێت . 3- له كاتی داگیرساندنیدا دره‌نگ ئاماده ده‌بێت بۆ به‌كارهێنان . 4- له سه‌ر هه‌ندێك له پرۆسێسهرهكان كارناكات و دانابه‌زێت به تایبه‌تی پرۆسێسه‌ره تازه‌كان . 5- له 2014 دا كۆتایی به‌ته‌مه‌نی دێت به‌یه‌كجاری چونكه له‌و ڕێكه‌وته‌وه ئیتر مایكرۆسۆفت واز له پشتیوانكردنی ده‌هێنێت. بۆچوونه‌كان (0) ![]() |