لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئۆپەرەیتین سیستەمی xp » چۆنیه‌تی زیادکردن و سرینه‌وه‌ی یه‌که‌ له ‌لیستی (To Send)
چۆنیه‌تی زیادکردن و سرینه‌وه‌ی یه‌که‌ له ‌لیستی (To Send)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 07 / 09 / 2014 18:22
 

یه‌کێک له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ویندۆز لیستی  Send To که‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و ده‌توانیت به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی سودی لێوه‌ر بگیرێت ، لیستی (To Send) ڕاسته‌وخۆ دوای کلیکلی چه‌پ له‌سه‌ر دیسکتۆپ یان هه‌ر پارتێشن و فۆڵده‌رێک ده‌رده‌که‌وێت به‌کلیک کردن له‌سه‌ر (To Send)  یاخود ڕاگرتنی ماوسه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ کۆمه‌ڵێک به‌شی لێ جیاده‌بێته‌وه‌ که‌ خۆکارانه‌ ده‌توانیت فایلی مه‌به‌ستی بۆ بنێریت بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر تۆ فلاشێک له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ببه‌ستیت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌م لیسته‌ زیاد ده‌بێت ئه‌مه‌ش کارئاسانیه‌کی زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت زانیاری و داتاکانی ڕاسته‌وخۆ بۆ بنێریت، ئه‌م لیسته‌ش ده‌توانرێت زۆرو که‌م بکرێت واته‌ تۆ ده‌توانیت فۆڵده‌رێک له‌ یه‌کێک له‌ پارتێشنه‌کان دیاری بکه‌یت و پاشان له‌ لیستی (To Send) زیادی بکه‌یت ئیدی ڕاسته‌وخۆ ده‌توانیت هه‌ر داتایه‌کت بوێت به‌ دوو کلیک بینێریت بۆ ئه‌و فۆڵده‌ره‌ .

 

بۆ زیادکردن و سڕینه‌وه‌ی به‌شه‌کانی لیستی (Send To) ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگره‌ به‌ر

سه‌ره‌تا له‌ (My Computer) یان هه‌ر فۆڵده‌رێکی کراوه‌ش بێت کلیک له‌سه‌ر (tools) پاشان (Folder Options) هه‌ڵبژێره‌ سه‌رنج له‌ وێنه‌که‌ بده‌

 

 

ئێستا ئه‌و ڕوکاره‌ی بۆت ده‌کرێته‌وه‌ وریابه‌ هیچ گۆرانکاریه‌کی تێدا مه‌که‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ ئاماژە‌م پێداوه‌ له‌ تابی (View) ئه‌و به‌شه‌ چالاک بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فۆڵده‌ره ‌شاراوه‌کان ده‌ربکه‌ون پاشان (ok) بکه‌. سه‌رنج له‌ وێنه‌که‌ بده‌

 

 

تێبینی / دوای ته‌واو بونی کرداره‌که‌ ده‌توانیت وه‌ک خۆی لێ بکه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توشی هیچ گرفتێک نه‌بیت

ئێستا ئه‌و پارتێشنه‌ی سیسته‌می له‌سه‌ره‌ بیکه‌ره‌وه‌ (زۆربه‌ی جار سیسته‌م له‌سه‌ر (:C) بۆیه‌ به‌م شێوه‌ ده‌رده‌چێت  ئه‌مه‌ش ده‌توانیت فۆلده‌ر فۆڵده‌ر له‌ ناو یه‌کدان (folder Sup) ده‌توانیت بیانکه‌یته‌وه‌

C:\Administrator\Documents and Settings سه‌رنج له‌و وێنه‌ بده‌ ده‌بینین فۆڵده‌ری (To Send) ده‌رکه‌وتوه‌ تۆش به‌ ده‌بڵ کلیک بیکه‌ره‌وه

 

 

کاتێک ده‌کرێته‌وه‌ ده‌بینن ته‌نها ئه‌و به‌شانه‌ی تێدایه‌ که‌ ویندۆز خۆکاری بۆی زیاد کردوه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بیسرینه‌وه‌ یاخود هی تریشی بۆ زیاد بکه‌ین ئه‌وا توشی هیچ گرفتێک نابین بۆنمونه‌ من فۆلده‌رێکم هه‌یه‌ له‌ پارتێشنی (E:\Adobe Photoshop)  به‌م ناوه‌وه‌ به‌کلیکی ڕاست پاشان (Create Shortcut) شۆرکه‌تێکم بۆ دروست کردوه‌ پاشان وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌ له‌م فۆڵده‌ره‌ی (To Send) دا شۆرکه‌ته‌که‌م داناوه‌ سه‌رنج بده‌ن

 

 

ئێستا له‌سه‌ر دیسکتۆپ یان هه‌ر شوێنێک که‌ داتایی تێدا بێت کلیکی چه‌پ بکه‌م و پاشان (To Send) ده‌بینین به‌م شێوه‌ زیاد بوه‌ ئێستا من چه‌ند فۆڵده‌رێکی بۆ ده‌نێرم سه‌رنج بده‌ن

 

 

کاتێک که‌ فۆڵده‌ر E:\Adobe Photoshop  ده‌که‌ینه‌وه‌ ده‌بینین به‌م شێوه‌ زیاد بوه‌

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.