لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئۆپەرەیتین سیستەمی ڤێستا » زانیاری پێویست و گرنگ له‌سه‌ر ویندۆزی ڤێستا
زانیاری پێویست و گرنگ له‌سه‌ر ویندۆزی ڤێستا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
سێ شەممە ، 31 / 07 / 2012 03:00
 

سیسته‌می به‌گه‌ڕخه‌ری ڤێستا له‌ساڵی 2006 دا کاتێک خرایه‌ به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌رانی به‌هۆی جوانی شێوه‌و ڕوکاره‌ نایابه‌که‌یه‌وه‌ فرۆشێکی باشی په‌یدا کرد به‌ڵام پاش به‌کارهێنانی له‌لایه‌ن کڕیارانه‌وه‌ ئه‌م ویندۆزه‌ توشی گرفتی زۆر بووه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ڕوی ئه‌منیه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زۆر به‌زووی که‌وته‌ خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ویندۆزیکی نوێ وه‌ک شوێن گره‌وه‌یه‌ک بهێنێته‌ کایه‌وه‌ ، ئه‌م ویندۆزه‌ به‌به‌راورد به‌ ویندۆزی ( XP ) به‌سه‌دان تایبه‌تمه‌ندی نوێ ی له‌خۆ گرتوه‌ به‌جۆرێک به‌کارهینه‌ر ده‌توانێت سود له‌ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ویندۆز ببینێت ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ساده‌ی له‌ ده‌ستکه‌وتنی ئامرازه‌کان ، ویندۆزی ڤێستا به‌ ویندۆزی ئارۆ ده‌ناسرێته‌وه‌ به‌هۆی ناسکی و جوانی لاکێشه‌ی ویندۆکانیه‌وه‌ به‌کارهێنه‌ر توشی سه‌رسامی ده‌کات.

ئامانجی سه‌ره‌کی له‌ به‌رهه‌م هێنانی ڤێستا پاش ئێکس پی بوونی ئه‌و هه‌موو که‌لێنه‌ ترسناکه‌ بوو که‌له‌ ئێکس پیدا دۆزرابونه‌وه‌ هاوکات ڕێژه‌یه‌کی ئێجگار زۆر له‌ ڤایرۆس و فایلی زیان به‌خش بۆ سیسته‌می ئێکسپی دروستکرابوو به‌جۆرێک به‌کارهێنه‌ر هیچ گومانی له‌وه‌ نه‌بوو هه‌میشه‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ی له‌و په‌ڕی مه‌ترسیدایه‌ ، ئه‌م هۆکارانه‌ ویندۆزی ڤێستای هێنایه‌ کایه‌وه‌ .

ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی له‌ ڤێستادا ده‌رکه‌وتن به‌گشتی ئه‌مانه‌ن :

ویندۆزی ئارۆ که‌ کورت کراوه‌ی (Authentic, Energetic, Reflective, and Open ) ئه‌م چوار وشه‌ دێت ، لاکانی ویندۆزبه‌ شێوه‌ی لاکێشه‌یه‌کی شه‌فاف ده‌رده‌که‌وێت که‌ به‌کارهێنه‌ر به‌لای خۆیدا ڕاده‌کێشێت به‌ڵام کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌دا له‌ لاپتۆپدا ده‌رده‌که‌ێت چونکه‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ وزه‌ی پاتری کار ده‌کات و به‌کارهێنه‌ر ناچار ده‌بێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ لاببات .

Task pane له‌ ویندۆزی ڤێستادا لابراوه‌و گه‌شتن به‌ به‌رنامه‌کان له‌ ڕێگای ( Start ) زۆر ئاسانتره‌ وه‌ک له‌ ئێکس پیدا هاوکات به‌شێک له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی لای ڕاستی ویندۆزه‌کانی ئێکس پی خراوه‌ته‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر ویندۆزێک له‌ ڤێستادا ئه‌وه‌ش به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌ئاسانتر ده‌ستی پێگیان بگات.

گه‌ڕان له‌ ڤێستادا ئێجگار پێشکه‌وتوه‌ له‌چاو ئێکس پیدا ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌ نوسینی ناوی ئه‌و فایله‌ی بۆی ده‌گه‌ڕییت هه‌ڵده‌ستێت به‌ گه‌ڕان به‌دوایدا به‌خێرایی ده‌ستت پێ ی ده‌کات

Windows Sidebar ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا هی سیسته‌می ماکه‌ که‌ به‌ (ده‌ک) Dashboard ناوده‌برێت که‌ بریتیه‌ له‌ لاکێشه‌یه‌کی شه‌فاف و له‌ یه‌کێک له‌لاکانی دیسکتۆپدا ده‌رده‌که‌وێت و کارئاسانی بۆ به‌کار هێنه‌ر ده‌کات تا زوتر به‌هه‌ندێک له‌ ئامرازه‌کان بگات وه‌ک نوێترین هه‌واڵ له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌و که‌شه‌و هه‌واو یان یاریه‌کی بچوک یان هه‌ر شتێک که‌ مه‌به‌ستت بێت به‌ پێ ی توانا له‌م لاکێشه‌ شه‌فافه‌دا ده‌رده‌که‌وێت .

تایبه‌ت مه‌ندی باگ ئه‌پ له‌ ڤێستادا زۆر پێشکه‌وتوه‌ ده‌توانێت نوسخه‌یه‌ک له‌ ویندۆز هه‌ڵبگرێت و له‌ کاتی ڕودانی هه‌ر کێشه‌یه‌کدا دووباره‌ بیگه‌رێنیته‌وه‌ باری ئاسایی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش هه‌ر له‌ماکه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ چونکه‌ شێوازی به‌کارتهێنانی نزیکه‌ له‌یه‌که‌وه‌ .

Windows Mail میدیاپله‌یه‌ری ( 11 )  و Internet Explorer 7 و Windows Photo Gallery و Windows Calendar و Windows DVD Maker که‌ شوێنگره‌وه‌ی ( Windows Movie Maker  )  وه‌ک به‌رنامه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ ڤێستادا داده‌به‌زن ، ویندۆز مایل وه‌ک شوێنگره‌وه‌یه‌ک بۆ مایکرۆسۆفت ئۆتۆکوک به‌رهه‌م هێنراوه‌ و سودێکی ئێجگار زۆری هه‌یه‌ ، هه‌رزوو ئه‌م گۆڕانکاریه‌ شوێنی خۆی کرده‌وه‌ له‌ دڵی به‌کارهێنه‌رانیدا .

ڕوکاری ڤێستا به‌سێ شێوازی بنه‌ڕه‌تی ده‌توانرێت به‌کار بهێنرێت ئه‌وه‌ش هه‌ر یه‌که‌یان جۆرو خێرایی کۆمپیوته‌ر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات یه‌که‌میان Classic که‌ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ورۆ و چوانکاریه‌کانی ڤێستای تێدا ونده‌بێت به‌ڵام زۆرخێرایه‌ له‌به‌کارهێناندا وه‌ دووه‌م Basic که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌م جۆره‌ ده‌بێت به‌ڵام پاشتر به‌هۆی گۆڕانکاری له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌یدا ده‌توانیت بیگۆڕێت بۆ شێوه‌ی سێهه‌م که‌ لاکێشه‌ی شه‌فافه‌و جۆر نایابه‌ به‌ڵام زۆرترین ڕێژه‌ی پرۆسێسه‌ر کار ده‌کات و ده‌بێت هۆی خاوکردنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ر ، بێگومان ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته‌ سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی کۆمپیوته‌ره‌که‌ خۆی .

له‌ڕۆژی که‌وتنه‌بازاره‌وه‌ تا ئێستا ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی به‌م جۆره‌یه‌ له‌ ئاستی جیهاندا

6.3%   له‌ 2007

15.6% له‌ 2008

16.0% له‌ 2009

8.9%   له‌ 2010

5.0%   له‌ 2011

3.9%   له‌ 2012

لێره‌وه‌ ده‌توانێت فێرکاری چۆنیه‌تی دابه‌زاندی ببینیت کلیک لێره‌ بکه‌

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.