لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئۆپەرەیتین سیستەمی سێڤن » فۆڕماتکردن و دابه‌زاندنی ویندۆزی سێڤن
فۆڕماتکردن و دابه‌زاندنی ویندۆزی سێڤن
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 29 / 06 / 2012 22:40
 

فۆڕماتکردن و دابه‌زاندنی ویندۆزی سێڤن به‌ته‌واوی جیاوازه‌ وه‌ک له‌ ویندۆزی ( XP ) به‌لای هه‌ندێک که‌سه‌وه‌ ساده‌کراوه‌و به‌لای هه‌ندێکیشه‌وه‌ قورس کراوه‌ به‌ڵای به‌لای منه‌وه‌ هیچ جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ نابینیم که‌ مایه‌ی سه‌رلێشێوان بێت ئه‌و که‌سه‌ی بزانێت فۆڕمات به‌ ( XP ) بکات له‌ دابه‌زاندنی سێڤنیش دا هیچ کێشه‌ی بۆ دروست نابێت ، دابه‌زاندنی ویندۆز گرنگه‌ هه‌موو که‌سێک بیزانێت ناکرێت بۆ هه‌ر کاتێک بته‌وێت فۆرمات بکه‌یت بچیته‌ بازار ، باشتره‌ فێرببیت ، هه‌وڵ بده‌ن و من تا ئه‌و په‌ڕی توانام هاوکاریتان ده‌که‌م ، لێره‌دا زۆر به‌ ڕونی و بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێکم په‌ڕاندبێت باسی دابه‌زاندنی سێڤنم کردوه‌ به‌ جۆرێک هیچ که‌سێک نیه‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م نه‌زانێت چۆن فۆڕمات ده‌کرێت ، بۆیه‌ تکاده‌که‌م به‌ وردی هه‌نگاوه‌کان بخوێنه‌وه‌و له‌گه‌ڵیدا بڕۆ دڵنیام هیچ کێشه‌یه‌کت بۆ دروستنابێت .

 

دابه‌زاندنی ویندۆزی سێڤن له‌ ڕێگای ( DVD ) وه‌ ده‌بێت ده‌کرێت له‌ ڕێگای ( Flash ) ئه‌م کاره‌ بکرێت ( له‌ بابه‌تێکی ترمدا ئه‌م ڕێگایه‌ش ڕونده‌که‌مه‌وه‌ ) به‌ڵام چ له‌ ڕێگای فلاش یان دی ڤی دیوه‌ هیچ جیاوازیه‌کی نیه‌ له‌ هه‌نگاوه‌کاندا ، کاتێک له‌ بایۆسه‌وه‌ ئاماده‌کاری بۆ ده‌که‌یت ئه‌وا ده‌توانیت فلاش یان ( DVD ) هه‌ڵبژێریت و هه‌نگاوه‌کان ته‌نها له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردندنیدا جیاوازه‌ به‌وه‌ی که‌ ده‌بێت بۆ فلاش فلاش هه‌ڵبژێریت و بۆ ( DVD ) دی ڤی دی هه‌ڵبژێریت .

چۆن ده‌ست ده‌که‌یت به‌ فۆڕماتکردن :

ئه‌و فێرخوازانه‌ی که‌ سه‌ره‌تایانه‌ له‌ فۆڕماتکردندا نازانن چۆن ده‌ست پێ بکه‌ن ئه‌مه‌ گرفتی خۆشم بوو له‌سه‌ره‌تادا به‌ڵام ئێستا من پێتان ده‌ڵێم ترسی ناوێت ، تکایه‌ ئاگاداربه‌ ده‌بێت پێشتر هه‌رچی داتاو زانیاری هه‌یه‌ له‌ هاردی ( :C) دا بگوازرێته‌وه‌ مه‌به‌ستم له‌ فایله‌کانی ویندۆز نیه‌ به‌ڵکو مه‌به‌ستم له‌و شتانه‌یه‌ که‌ ڕۆژانه‌ زیادت کردوه‌ له‌سه‌ر دیسکتۆپ و مای دیکۆمێنت و هه‌ندێکی شوێنی تردا ، لێره‌دا پێویست ناکات هیچ به‌رنامه‌یه‌کی دابه‌زێنراو هه‌ڵبگرت چونکه‌ دوای گرفتت بۆ دروستده‌کات و ناتوانیت کاربه‌و به‌رنامانه‌ بکه‌یت له‌ ویندۆزه‌ نوێیه‌که‌دا ، بۆ ده‌ست پێکردنی فۆڕمات کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ڕێستارت پێ بکه‌و له‌سه‌ر کیبۆرده‌که‌ت کاتێک کۆمپیوته‌ر له‌سه‌ره‌تای داگیرساندندنیدایه‌ یه‌کێک له‌م دوگمانه‌ تاقیبکه‌ره‌وه‌ ( F2 یانF3 یان F12 یان F9 یانF11 یان Delete ) ‌هه‌ر کۆمپانیایه‌ک به‌ جیاواز کلیلی چوونه‌ ناو ( start up ) داناوه‌ بۆیه‌ ده‌کرێت به‌یه‌کێک بێت له‌و دوگمانه‌ ، هه‌ندێک جاریش ڕاسته‌وخۆ خۆی له‌سه‌ر ( DVD ) بوت کراوه‌ ئه‌وه‌ کاره‌که‌ ئاسانتر ده‌کات بۆمان بۆیه‌ کاتێک ( DVD ) ویندۆز له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ماندا بێت دوایی ڕێستارتی پێ بکه‌یت ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌ یه‌که‌م قۆناغی دابه‌زاندنی ویندۆز ، به‌ هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو وه‌ک پێشتر وتم به‌ یه‌کێک له‌و دوگمانه‌ ده‌گه‌یت پێ ی  له‌وێدا ئه‌م ڕوکاره‌ت دێته‌ پێش لای من به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ لای تۆ جیاواز بێت به‌ هه‌رحاڵ جیاوازی نیه‌ له‌ نوسینه‌کانیدا ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌دا به‌ ئاراسته‌که‌ری سه‌ر کیبۆرده‌که‌ بۆ خواره‌وه‌و سه‌ره‌وه‌ ئه‌و خاڵه‌ دیاریکراوه‌ ببه‌ سه‌ر ( DVD ) پاشان ( Enter ) بکه‌

 

کاتێک که‌ ( Enter ) مان کرد ئه‌گه‌ر دیڤی دیه‌که‌ ویندۆزێکی سه‌لامه‌تی تێدا بێت ئه‌او به‌م جۆره‌ ده‌چێته‌ یه‌که‌م قۆناغی دابه‌زاندنه‌وه‌ لێره‌دا ( Enter ) یان هه‌ر دوگمه‌یه‌کی تری سه‌ر کیبۆرده‌که‌ دابگره‌

لێره‌دا ته‌نها چاوه‌ڕوانبه‌ تا فایله‌کانی ویندۆز لۆد ده‌بێت

سه‌رنج بده‌ یه‌که‌م  تایبه‌ت مه‌ندی گۆڕاوی ویندۆز له‌و ویندۆیه‌دا به‌ دی ده‌که‌ین

له‌م قۆناغه‌دا من چوار خاڵم دیاریکردوه‌ که‌ به‌م جۆره‌یه‌ :

یه‌که‌م : زمانی ویندۆزه‌ که‌ لێره‌دا من (English) هه‌ڵبژاردوه‌ هه‌ندێک نوسخه‌ی سێڤن له‌چه‌ند زمانێک پێک هاتوه‌ لێره‌دا ده‌توانیت دانه‌یه‌کیان هه‌ڵبژێریت .

دووه‌م : لێره‌دا زمانی کیبۆرد ده‌بێت هه‌ڵبژێریت به‌ پێ ی داوا کاری خۆت باشتره‌ بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌ کوردستان داده‌نیشن به‌م جۆره‌ بێت .

سێیه‌م : لێره‌دا ئه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندی کیبۆرده‌ که‌ ده‌بێت به‌م جۆره‌ بێت تا کیشه‌ی زمانمان نه‌یه‌ته‌ پێش .

چواره‌م کلیکی ( Next ) بکه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون .

له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ت هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت به‌وریای مامه‌ڵه‌ بکه‌یت لێره‌دا ویندۆزو توانای خۆڕێکخستنه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پێشتر کێشه‌یه‌کی تێدا بوبێت به‌ڵام باسه‌که‌ی من لێره‌دا فۆڕمات کردنه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ کلیک له‌سه‌ر  ( Install Now )بکه‌یت ، ئه‌وه‌ش بۆده‌ست پێکردنی یه‌که‌م هه‌نگاوی فۆڕماتکردن و دابه‌زاندنی ویندۆزه‌

لێره‌دا چاوه‌ڕوانبه‌و په‌له‌ مه‌که‌

له‌ خاڵی یه‌که‌م دا نیشانه‌ی ڕازیبون دابنێ و له‌ خاڵی دووه‌مدا کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

له‌م هه‌نگاوه‌دا هه‌ڵبژاردنی دووه‌م دیاریبکه‌ وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌

لیره‌دا به‌وردی سه‌رنج بده‌ :

ئه‌گه‌ر که‌سێک تازه‌ هاردێکی کڕیبێت و تا ئێستا به‌کاری نه‌هێنا بێت ئه‌وه‌ به‌م جۆره‌ی من ده‌رده‌چێت ئاگاداربه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی پێشتر ویندۆزیان دابه‌زاندوه‌ به‌م شێوازه‌ ده‌رناکه‌وێت به‌ڵکو له‌چه‌ند پارتێشنێک پێک دێت و ده‌بێت ته‌نها کلیک له‌سه‌ر ئه‌و پارتێشنه‌ بکه‌ین که‌ ویندۆزی له‌سه‌ره‌ ، ئه‌گه‌ر به‌‌هه‌ڵه‌ پارتێشنێک دیاری بکه‌ین ئه‌وا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ویندۆزه‌که‌ی پێشوو ناسڕێته‌وه‌و داتاکانی ئه‌و پارتێشنه‌ش له‌ ده‌ست ده‌ده‌یت بۆیه‌ ئاگاداربه‌ دواتر ڕونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ده‌م .

لێره‌دا پێویسته‌ چه‌ند پارتێشنێک دروست بکه‌یت بۆ نمونه‌ من هارده‌که‌م چل گێگا بایته‌و ده‌مه‌وێت بیکه‌م به‌ دوو به‌شه‌وه‌ به‌شێک ویندۆزی له‌سه‌ره‌و به‌شێکیش بۆ داتاکانم سه‌رنج بده‌ :

له‌خاڵی یه‌که‌مدا کلیک له‌سه‌ر هارده‌که‌ ده‌که‌م پاشان وه‌ک له‌خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پیداوه‌ کلیک له‌سه‌ر ( Drive Options ) ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ . لتره‌دا سه‌رنج بده‌ خاڵی سێهه‌م کاتێک ڕاسته‌وخۆ ده‌کرێت که‌ ته‌نها یه‌ک پارتێشنم هه‌بێت و بمه‌وێت ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ ویندۆز دابه‌زێنم ئه‌وا لێره‌دا ڕاسته‌وخۆ بێ ئه‌وه‌ی کلیک له‌سه‌ر خاڵی یه‌که‌م و دووه‌م بکه‌م کلیکم ده‌کرد له‌سه‌ر خاڵی سێهه‌م ، بۆیه‌ ئاگاداربه‌ تۆ ئێستا ده‌بێت خاڵی یه‌که‌م و دووه‌م جێ به‌جێ بکه‌یت .

لیره‌اد سه‌رنج بده‌ چه‌ند فرمانێک ده‌رکه‌وتن وه‌ک له‌ خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پیداوه‌ ده‌مه‌وێت پارتێشنێک زیاد بکه‌م بۆیه‌ کلیک له‌سه‌ر ( New ) ده‌که‌م

له‌ خاڵی یه‌که‌مدا وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌ ئه‌وه‌ قه‌باره‌ی هارده‌که‌ی منه‌ سێ ژماره‌ی کۆتایی لاببه‌ و به‌ گێگا بیخوینه‌وه‌ واته‌ ئێستا هارده‌که‌ی من 40گێگایه‌ ده‌بێت قاباره‌یه‌ک به‌ ئاره‌زوی خۆمان دیاری بکه‌ین پاشان کلیک له‌ ( Apply ) وه‌ک له‌ خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌ . ئاگاداربه‌ با له‌ 20گێگا که‌متر نه‌بێت بۆ ویندۆزه‌که‌

سه‌رنج بده‌ ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌ی پێشودا بۆم ڕونکردنه‌وه‌ ئێستا لێره‌دا جێ به‌جێ ی ده‌که‌م به‌م جۆره‌

ئه‌م بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌ت پێده‌گات ئه‌گه‌ر یه‌که‌م جاربێت پارتێشن بکه‌یت بۆیه‌ ده‌بێت کلیک له‌سه‌ر ( Ok ) بکه‌یت چونکه‌ نزیکه‌ی 100 مێگا وه‌ک یه‌که‌یه‌ی پێویست بۆ ویندۆز له‌ هارده‌که‌ت جیا ده‌کاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ویندۆزی ( XP ) هه‌بوو به‌ڵام قه‌باره‌که‌ی له‌ سێڤندا به‌رزبوه‌ته‌وه‌

سه‌رنج بده‌ له‌خاڵی یه‌که‌مدا 100 مێگا فریه‌که‌ ده‌رکه‌وتوه‌ هاوکات پارتێشنێک دروستبوه‌ به‌و قه‌باره‌ی که‌ دیاریم کردبوو وه‌ک له‌ خاڵ:ی دووه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌

ئێستاش هه‌مان کرداری پێشوم دوباره‌ کرده‌وه‌ بۆ به‌شه‌ماوه‌که‌ی هارده‌که‌ به‌م جۆره‌ وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌م و دووه‌مدا دیاره‌ پارتێشنه‌کانم دروستکردوه‌ و ئاماده‌ی فۆڕماتکردن و دابه‌زاندنی ویندۆزه‌ سه‌رنج له‌وێنه‌که‌ بده‌ له‌خاڵی یه‌که‌م و دووه‌مدا نیشانه‌م بۆ کردوه‌

ئیستا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ دوای یه‌ک ئه‌نجام بده‌ سه‌ره‌تا وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌و پارتێشنه‌ بکه‌ که‌ ده‌ته‌وێت ببێت به‌ پارتێشنی ویندۆز به‌ گشتی له‌ ویندۆزی سێڤندا دووه‌م دانه‌یه‌ .

وه‌له‌خاڵی دووه‌مدا کلیک له‌سه‌ر ( Format ) بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی ئاماده‌ی دابه‌زاندی ویندۆز ببێت ، له‌خاڵی سێیه‌م دا که‌ به‌هۆی خاڵی دووه‌مه‌وه‌ ئه‌و بۆکسه‌مان دێته‌ پێش کلیک له‌سه‌ر ( Ok ) بکه‌و کاره‌که‌ که‌مێکی پێده‌چێت چاوه‌ڕوانبه‌ .

پاش ئه‌و کردارانه‌ی ئاماژه‌م پێدا ماوه‌ته‌وه‌ خاڵی چواره‌م کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه

ئێستا یه‌که‌م قۆناغی دابه‌زاندنی ویندۆز ده‌ست پێده‌کات و  که‌مێکی پێده‌چێت چاوه‌ڕوانبه‌

قۆناغی دووه‌م که‌مێک زۆری پێده‌چێت به‌ڵام له‌ کۆمپیوته‌رێک بۆ کۆمپیوته‌رێکیش ده‌گۆڕێت به‌گشتی له‌ نێوان 15 بۆ 20 خوله‌کدایه‌ چاوه‌ڕوانبه‌

ئستا ده‌چینه‌ قۆناغی سێسه‌م ئه‌وه‌ش زۆر به‌ خێرایی ته‌واو ده‌بێت چاوه‌ڕوانبه‌

هیچ په‌له‌کردنی ناوێت ته‌نها چاوه‌ڕوانبه‌

پاش ته‌واو بونی ئه‌و قۆناغه‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت دوای ئاگادارکردنه‌وه‌ت وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌ ڕێستارت ده‌کات ، سه‌رنج له‌خاڵی دووه‌م بده‌ن ده‌بینین به‌شی زۆری کاره‌که‌مان ته‌واو بوه‌


ئێستا کۆمپیوته‌ره‌که‌ بۆ یه‌که‌م جار داده‌گیرسێت پاش فۆرماتکردن و دابه‌زاندنی ویندۆز به‌م جۆره‌ ده‌بێت

لیره‌دا که‌مێک چاوه‌ڕوانبه‌

ئێستا ئاماده‌ی کارکردنه‌ سه‌رنج بده‌ کرداره‌کانی ویندۆز به‌چه‌ند چرکه‌یه‌ک ڕێک ده‌خرێت

کۆتایی ئه‌م قۆناغه‌ به‌م جۆره‌ ده‌بێت سه‌رنج بده‌ دواهه‌مین به‌ش ئاگادارمان ده‌کاته‌وه‌ که‌ کاره‌که‌ به‌سه‌رکه‌وتوانه‌ کۆتایی هاتوه‌

ئێستا ڕوه‌و دیسکتۆپ هه‌نگاو ده‌نێین سه‌رنج ده‌ کاره‌کان ویندۆز خۆی ڕێکیان ده‌خات پێویست به‌ هیچ شتێک ناکات

ئستا ویندۆزی سێڤن که‌وته‌کار پاش چه‌ند تێست کردنێک وه‌ک له‌م دوو وێنه‌دا دیاره‌

ئه‌م قۆناغه‌ پێویست به‌ داغڵ کردنی ناوێک ده‌کات بۆ ئه‌و کۆمپیوته‌ره‌ی که‌ فۆڕماتت کردوه‌ بۆ نمونه‌ من ئه‌م ناوه‌ی ده‌نێم . ده‌توانێت به‌هۆ هه‌ردوو کلیلی سه‌ر کیبۆرد ( Shift + Alt ) زمانی نوسین بگۆڕیت و ناوێکی کوردی یان عه‌ره‌بی لێ بنییت ، یاخود وه‌ک له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ ڕاستدا دیاره‌ ده‌توانیت به‌ ماوس کاری گۆڕانکاری له‌ زمانی کیبۆردا بکه‌یت ، پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

لره‌دا ده‌توانیت پاسۆردێکی گونگاو بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت دابنییت ، له‌خاڵی یه‌که‌م  دا پاسۆرده‌که‌ بنوسه‌و له‌ خاڵی دووه‌مدا هه‌مان پاسۆرد دۆباره‌ بکه‌ره‌وه‌ به‌ڵام له‌ خاڵی سێیه‌م دا ناوێکیجیاواز یان هێمایه‌ک دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی له‌ بیرکردنی پاسۆرده‌که‌دا بتوانیت بیگه‌ڕێنیته‌وه‌ ، دواتر وه‌ک له‌ خاڵی چواره‌مدا ئاماژه‌م پیداوه‌ کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

ئه‌م گۆناغه‌مان دێته‌ پێش له‌ هه‌ندێک ویندۆزی ده‌ستکاریکراودا ئه‌م قۆناغه‌ نیه‌ به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌ ویدۆزی ئۆرجیناڵدا هه‌یه‌و ده‌بێت کلیلی تۆماربونت لابێت بێگومان ئه‌گه‌ر له‌ کوردستان داده‌نیشیت ئه‌وا زۆره‌ و پێویست به‌ دڵه‌ ڕاوکێ ناکات به‌ڵام له‌ وڵاتانی وه‌ک ئه‌مریکاو ئه‌وروپاو چه‌ندین وڵاتی ئاسیاوی و ڕۆژ هه‌ڵات ئه‌م کاره‌ به‌و ئاسانیه‌ نیه‌ به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌و کلیل بکڕیت ، ئه‌گه‌رنا سزای یاسای هه‌یه‌و ویندۆز ته‌نها مانگێک کار ده‌کات ، لیره‌دا من ئه‌م کلیله‌م لایه‌و به‌م شێوه‌ داغڵی ده‌که‌م سه‌رنج بده‌ وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌م دا وه‌ له‌خاڵی دووه‌مدا ئه‌و هێمایه‌ لاببه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ نه‌ ئێمه‌ هێڵه‌که‌ما ئه‌وه‌نده‌ خێرایه‌ و نه‌ کلیلره‌که‌شمان ئۆرجیناڵه‌ تا ویندۆزو پاڵپشتی بکات بۆیه‌ باشتره‌ سه‌ری خۆت نه‌ئێشێنیت ، پاشان له‌خاڵی چواره‌مدا کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

پاش که‌مێک له‌ دڵنیا بوون له‌ ڕاستی و دروستی کلیله‌که‌ ئه‌م ڕوکاره‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ یه‌که‌میان هه‌ڵبژێره‌ وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌

لێره‌دا کات و ڕێکه‌وت هاو شان بکه‌ به‌و شوێنه‌ی لێ ی ده‌ژیت بۆ نمونه ئێمه‌ له‌ عێراقین واته‌ پاته‌خته‌که‌مان ( Baghdad ) وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌ پاشا ڕێکخستن و ئاماده‌کاری ته‌واو کلیک له‌سه‌ر ( Next ) واته‌ له‌ خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌

لێره‌دا پلانی تۆڕه‌کان به‌ پێ ی ویستی خۆت هه‌ڵیده‌بژێریت بۆ نمونه‌ من یه‌که‌میان گونجاوه‌ له‌گه‌ڵم تۆش هه‌ر دانه‌یه‌کیان هه‌ڵبژێریت کێشه‌ی نیه‌ به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌یان تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی هه‌یه‌ دوایش ده‌توانیت ئه‌م گۆڕانکاریه‌ بکه‌یت

ئه‌م قۆناغه‌ له‌وانه‌یه‌ چه‌ند ده‌قه‌یه‌کی بوێت په‌له‌ی لێنه‌که‌ باته‌واو بیێت

ئستا ویندۆ به‌خێرهاتن کرایه‌وه‌ ، ویندۆزی سێڤن پێشوازیت لێده‌کات

که‌مێک چاوه‌ڕوانبه‌ تا دیسکتۆپ ڕێکده‌خات

پیرۆزه‌ ئه‌وه‌ به‌سه‌ر که‌وتوی کاره‌که‌ت به‌ کۆتا گه‌یاند سه‌رنج بده‌ ئه‌وه‌ کۆمپیوته‌ره‌کی منه‌ پاش فۆڕماتکردن و دابه‌زاندنی ویندۆز

تێبینی :

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌کانی فۆڕمات و دابه‌زاندنی ویدۆز ساده‌و ساکارن و هه‌نگاوی سه‌رنج ڕاکێشی تێدایه‌ بۆیه‌ هه‌ر که‌سێک جارێک وه‌ک خۆی بێ هه‌ڵه‌ تاقیبکاته‌وه‌ من دڵنیاتان ده‌که‌م به‌یه‌کجاری بیرت ناچێته‌وه‌

بۆچوونه‌كان (15)add
...
لە لایەن ( area azad , ) وه‌ نێرراوه‌
chon btwanm format bkam ba flsh swpas

...
لە لایەن ( به‌ڕێوه‌به‌ران , ) وه‌ نێرراوه‌
فێرخوازی به‌رێز چاوه‌ڕانبه‌ به‌م نزیکانه‌ بابه‌تێک له‌سه‌ر چۆنیه‌تی فۆڕماتکردن له‌ ڕێگای فلاش میمۆریه‌وه‌ بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌ .. تکایه‌ چاوه‌ڕوانبه‌ ...
...
لە لایەن ( بیلال علی , ) وه‌ نێرراوه‌
كاكه‌ هۆشمه‌ندگیان ده‌ستت خۆشبێت برام
به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ چ به‌رنامه‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌و كارانه‌ت گرتووه‌؟؟
...
لە لایەن ( هۆشمه‌ند , ) وه‌ نێرراوه‌
هاوڕێ گیان ڕێگا زۆره‌ و جۆراو جۆریشه‌ من به‌ته‌واوی بیرم نه‌ماوه‌ به‌کام به‌رنامه‌ وێنه‌م گرتووه‌ چونکه‌ به‌رده‌وام من شێوازی به‌ کارهێنانی به‌رنامه‌کان تاقیده‌که‌مه‌وه‌ به‌ڵام سێ به‌رنامه‌ که‌ زۆر به‌کاریان ده‌هێنم له‌م بواره‌دا ئه‌مانه‌ن (VMware Workstation یان Windows Virtual PC یان Oracle VM VirtualBox) بێگومان زیاتریش هه‌یه‌ به‌ڵام من ئه‌م کارانه‌ به‌م سێ به‌رنامه‌و هه‌ندێک جاریش به‌(Remote Desktop Connection) کاره‌کانی تری ته‌واو ده‌که‌م به‌ڵام ئه‌م سێ به‌رنامه‌ی پێشتر باسم کرد هه‌موو کارێکیان له‌ده‌ست دێت ، ئه‌گه‌ر په‌له‌ نه‌که‌یت له‌ ئاینده‌دا باسی کاری هه‌رسێکیان ده‌که‌م و ڕونکردنه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌ر یه‌کێکیان ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ست .
...
لە لایەن ( BILAL , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌ستت خۆشبیت به‌لام ئه‌گه‌ر بكرایه‌ به‌ وێنه‌وه‌ رونت بكردایه‌ته‌وه‌ زۆر زۆر باشتر ده‌بوو
...
لە لایەن ( هۆشمه‌ند , ) وه‌ نێرراوه‌
کاک بیلال خۆ به‌ وێنه‌ من ڕونم کردوه‌ته‌وه‌ ، هیچ قۆناغێک نیه‌ له‌ کاتی فۆڕماتکردن و دابه‌زاندنیدا وێنه‌م نه‌گرتبێت ، برام بزانه‌ کێشه‌یه‌ک هه‌یه‌ له‌ پراوسه‌ره‌که‌تدا ئه‌گه‌رنا هه‌موو وێنه‌کان ڕونن و دیارن .
...
لە لایەن ( ahmed , ) وه‌ نێرراوه‌
its avery good thing!!


...
لە لایەن ( dilan , ) وه‌ نێرراوه‌
کاک هۆشمه‌ند ئه‌و کۆده‌ی که‌ داخلی ده‌که‌ی داتوانی بۆم بنێری ئه‌گه‌ر ئه‌زێت ننیه‌

...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
U Welcome
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
فەرموو کاک دیلان گیان :
7YWX9-W3C2V-D46GW-P722P-9CP4D
...
لە لایەن ( dilan , ) وه‌ نێرراوه‌
zor mamnwn
...
لە لایەن ( awkar , ) وه‌ نێرراوه‌
slaw .barast dastan xosh bet hiwa darm hamisha sarkawtu bn .. bas egar ba ark na bet chon windos aktiv bkam mn windosa kam bo 30 rozha ??

...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
کاکە گیان بابەتێکم بەسەربەخۆ لەسەر چۆنیەتی چالاک کردنەکەی نوسیووە فەرموو لیرەوە سەیری بکە ، خاڵ بەخاڵ ڕونم کردەوەتەوە :

http://www.l4kurd.com/computer/operating-system/80-active-win7.html
...
لە لایەن ( عبدولا شةهاب , ) وه‌ نێرراوه‌
بةريز كيان ئةو كودة داخل ئةكةم ئةليت هةلةية تكاية وةلام

...
لە لایەن ( بەڕێوەبەرایەتی , ) وه‌ نێرراوه‌
کاکە گیان :
ویندۆزی سێڤن لە چەند ڤێرژنێک پێک هاتووە وەک
(Windows 7 Ultimate،
Windows 7 Enterprise،
Windows 7 Professional،
Windows 7 Home Premium،
Windows 7 Home Basic،
Windows 7 Starter )
کۆدی چالاککردنی هەر یەکێکیان لەگەڵ ئەوی تر جیاوازە ، من لێرەدا باسی (Ultimate) کردوە ئەگەر تۆش ویندۆزەکەت ئەو جۆرەیە ئەوا کێشەی نیە بەڵام ئەگەر جۆرێکی ترە بینوسە با کلیلەکەت بۆ دابنێم .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.