لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئۆپەرەیتین سیستەمی سێڤن » چۆنیه‌تی له‌کارخستنی تایبه‌تمه‌ندی Run as Administrator
چۆنیه‌تی له‌کارخستنی تایبه‌تمه‌ندی Run as Administrator
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 07 / 09 / 2014 22:48
 

ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیه‌یه‌ که‌ له‌ ویندۆزی (XP) دا به‌ شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ و له‌ ویندۆزی ڤێستاو سیڤندا به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ که‌وته‌کار ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ له‌ پێناو پاراستندا خرایه‌گه‌ڕو له‌ کاتی به‌کارهێنانی زۆربه‌ی به‌رنامه بنچینه‌ییه‌کانی ویندۆزدا وه‌ک بۆکسێکی ئاگادارکردنه‌وه‌ دێته‌ سه‌رشاشه‌و داوای ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌کات بۆ به‌گه‌ڕخستنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ سودێکی ئێجگار زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌و کۆمپیوته‌رانه‌ی که‌چه‌ندکه‌سێک به‌چه‌ند یوزه‌رێکی جیاواز کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش به‌مانای پاراستنی کۆمپیوته‌ره‌که‌یه‌ له‌ مه‌ترسی تێکچوون و هه‌روه‌ها پاراستنی نهێنی هه‌ر به‌کارهێنه‌ریک کاتێک ئاڵوگۆڕ له‌ نێوان یوزه‌ره‌کاندا ده‌کرێت.

ئه‌گه‌ر چی ئه‌م هۆکاره‌ باشترین ئامرازی پاراستنه‌ به‌ڵام که‌م تا زۆر به‌کارهێنه‌رانی بێزارکردوه‌ بۆ نمونه‌ کاتێک به‌رنامه‌یه‌ک به‌گه‌ڕ ده‌خه‌یت ئه‌وا داوای ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌کات یاخود به‌رنامه‌یه‌ک دابه‌زێنیت یان به‌رنامه‌یه‌ک بسڕیته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ دێت که‌ به‌ڕێوه‌به‌ر ته‌نها ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه‌ . لێره‌دا باسی ڕێگایه‌ک ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ له‌کار بخه‌یت و چیتر داوای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هیچ یوزه‌رێک نه‌کرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ره‌تا کۆنترۆڵ پانێل ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌م شێوه :

 

 

 

پاشان کلیک له‌سه‌ر (System and Security) وه‌ک ئاماژه‌م پیداوه‌

 

 

دواتر لێره‌دا کلیک له‌سه‌ر (Change User Account Control setting) ده‌که‌ین وه‌ک له‌وێنه‌که‌دا ئاماژه‌م پیداوه

 

 

ئێستا ئه‌وه‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌یه‌ که‌ لێره‌دا به‌گه‌ڕ خراوه‌ به‌هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و ئامرازه‌ که‌ ده‌ست نیشانم کردوه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ وه‌ک له‌وێنه‌که‌دا دیاره‌و دواتر کلیک له‌سه‌ر (OK) به‌ یه‌کجاری ڕزگارت ده‌کات له‌و ئاگادارکردنه‌وه‌یه،دواتر ده‌توانێت به‌ ئاره‌زوی خۆت کاره‌که‌ پێچه‌وانه‌ بکه‌یته‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ .

 

 

رێگایه‌کی تر بۆئه‌وه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ له‌کاربخه‌یت به‌م جۆره‌یه‌ :

run>>Msconfig>>tools

دواتر ئه‌م ناوه‌ بدۆزه‌ره‌وه‌و کلیکی له‌سه‌ر بکه‌

change UAC Setting

پاشان کلیک له‌سه‌ر (Launch) بکه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی وێنه‌ی سێیه‌م ئه‌و ڕوکاره‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه‌ ده‌توانیت ‌گۆڕانکاری مه‌به‌ستی تێدا بکه‌یت.

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.