لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » وێب داڕشتن » ڕونکردنه‌وه‌و دامه‌زراندنی ئاپاچی (سیرڤه‌ری ناوخۆیی)

دەربارەی سکریپتی وۆرپرێس و توانای دەرچووەکانی

News image

فێرکاری وۆردپرێس (Wordpress)

فێرکاری بیستەم ( تۆماربوون و چوونە ژورەوە )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێرکاری نۆزدەیەم ( ئاستی دەسەڵاتی گروپەکان )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێرکاری هەژدەیەم ( ڕێکخستنەکانی بابەتەکان )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێرکاری حەڤدەیەم ( دروستکردن و چالاککردنی پەڕەی پەیوەندی )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

( فێرکاری سەرەتایی ) دروستكردنی بەكارهێنەر و ڕولەكان لە (ASP.NET) دا

News image

زنجیرە فێرکاری ASP.NET

فێرکاری شانزەیەم ( زیادکردنی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری گشتی )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێركاری پانزەیەم ( زیادکردنی دەنگدان و چالاككردنی )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێركاری چواردەیەم ( چالاككردن و دانانی گەڕان لە ماڵپەڕ )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێرکاری سێزدەیەم ( زیادكردن و ڕێكخستنی لیستەكان )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێركاری دوانزەیەم ( چالاككردنی مۆدۆلە بنەڕەتیەكانی جووملە )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێركاری یانزەیەم ( چالاككردنی ئیدیته‌رو نوسینی بابه‌تی پرۆفیشناڵ )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێرکاری دەیەم ( چۆنیەتی نووسینی بابەت و بڵاوكردنەوەی)

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

تەکنیکی (HTML) و مێژووی دەرچوەکانی و تایبەتمەندیەکانی

News image

فێرکاری ئێچ تی ئێم ئێڵ (HTML)

فێرکاری نۆیەم ( مینۆی سەرەكی و بەستنەوەی بە هاوپۆلەکانەوە )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێركاری هەشتەم ( زیادكردنی هاوپۆلەكان )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێرکاری حەوتەم ( زیادکردنی بەشەکان )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێركاری شەشەم ( ڕێكخستنە گشتیەكانی ماڵپەڕ )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێرکاری پێنجەم ( ناساندی مینۆی سەرەکی و یەکەم دانە لەم مینۆیە )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێرکاری چوارەم ( دامەزراندن و چالاککردنی ڕوکارەکانی سکریپتی جووملە )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

( فێرکاری سەرەتایی ) وێب سازی به‌زمانی ASP.NET

News image

زنجیرە فێرکاری ASP.NET

فێرکاری سێیەم ( گۆڕینی زمانی ماڵپەڕ و بەڕێوەبەرایەتی )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

ڕونکردنه‌وه‌ی کۆنترۆڵ پانێڵی جوومله‌ به‌شێوازێکی ورد

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

ته‌واوکه‌ری فێرکاری دووه‌م - دابه‌زاندنی نمونه‌ی ئاماده‌کراوی جوومله‌

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێرکاری دووه‌م ( دامه‌زراندنی جوومله‌ له‌سه‌ر سیرڤه‌ری ناوخۆیی )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

فێرکاری یه‌که‌م ( داگرتنی جوومله‌ و ئاماده‌کاری بۆ دامه‌زراندنی )

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

ڕونکردنه‌وه‌و دامه‌زراندنی ئاپاچی (سیرڤه‌ری ناوخۆیی)

News image

ویب داڕشتن

ڕونکردنه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی سکریپتی جوومله‌

News image

فێرکاری جوومله‌ (Joomla)

خولی فێربوونی دروستکردنی ماڵپه‌ڕ (به‌سکریپتی جوومله‌)

News image

ویب داڕشتن

هاوپۆلەکانی ئەم بەشە : فێرکاری جوومله‌ (Joomla), فێرکاری وۆردپرێس (Wordpress), فێرکاری پی ئێچ پی, فێرکاری پی ئێچ پی (PHP), زنجیرە فێرکاری ASP.NET, فێرکاری ئێچ تی ئێم ئێڵ (HTML), ویب داڕشتن

ڕونکردنه‌وه‌و دامه‌زراندنی ئاپاچی (سیرڤه‌ری ناوخۆیی)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 05 / 11 / 2012 03:00
 

ئاپاچی : بریتیه‌ له‌ سیرڤه‌رێکی ناوه‌ندی که‌ له‌ شێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کدا ڕێک خراوه‌و وه‌ک به‌رنامه‌ش داده‌مه‌زرێت له‌ کۆمپیوته‌ردا ، ئه‌م سیرڤه‌ره‌ پاش دامه‌زراندنی ده‌بیته‌ خاوه‌نی بنکه‌یه‌کی ڕێکخه‌ر که‌ له‌ ڕێگایه‌وه‌ ده‌توانیت چه‌ندین جۆر له‌ سکریپت دابمه‌زرێنیت هه‌روه‌ک چۆن له‌ دۆمین و هۆستێکی کڕرادا مامه‌ڵه‌ بکه‌یت ، ته‌نها جیاوازی له‌نێوان دۆمین و هۆستێکی کڕراودا له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر دۆمین و هۆست هه‌موو که‌سێک ده‌توانیت ئه‌و سکریپته‌ی داتمه‌زراندوه‌ ببینێت به‌ڵام له‌ ئاپاچی دا ته‌نها خۆت ده‌توانیت ئه‌وکارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌یت‌ ببینیت .ئه‌و به‌رنامانه‌ی بۆ ئه‌م بواره‌ به‌کارده‌هێنرێن جۆراو جۆرن وه‌تواناشیان جیاوازه‌ به‌ڵام من لێره‌دا باسی یه‌کێک له‌باشترین به‌رنامه‌کانی ئه‌م بواره‌ ده‌که‌م (ئاپاچی) پاڵپشته‌ به‌ چوار به‌شی بنه‌ڕه‌تی که‌ ته‌واوکه‌ری یه‌کترن وه‌ هه‌ریه‌ک له‌م به‌شانه‌ که‌ وه‌ک پێکهێنه‌ری بنچینه‌یی ئه‌م به‌رنامه‌ له‌ پرۆگرامێکی خۆڕای دا کۆکراوه‌ته‌وه‌ وه‌ سودێکی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت له‌ بواری وێبسازیدا بره‌و به‌تواناکانی خۆیان بده‌ن بێنه‌ ئه‌م جیهانه‌وه‌ چونکه‌ به‌هۆی ئه‌م سیڤه‌ره‌وه‌ ده‌توانیت به‌سه‌دان و هه‌زاران هه‌ڵه‌ ئه‌زموون بکه‌یت له‌ ئاینده‌دا ببیته‌ وێبسازێکی پرۆفیشناڵ ، ئه‌سته‌مه‌ که‌سێک هه‌بێت کاری وێب داڕێژی بکات و یه‌کێک له‌م جۆره‌ به‌رنامانه‌ی به‌کار نه‌هێنابێت چونکه‌ ئه‌مه‌ تاکه‌ ڕێگایه‌ بۆ ئه‌زمونکردنی هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک که‌ بته‌وێت پێش وه‌خته‌ ئاگاداری ئه‌نجامه‌که‌ی ببیت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌دا ئه‌و گۆڕانکاریه‌ ئه‌نجام بده‌یت ، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ زۆر سودمه‌نده‌ که‌ ئه‌و سکریپتانه‌ به‌کار ده‌هێنن که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی ئازاد نیه‌ جا بۆیه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م به‌رنامه‌وه‌ کۆدی نوێ کردنه‌وه‌و پاچی تایبه‌ت بۆ له‌ کارخستنی مافی خاوه‌ندارێتی ده‌دۆزنه‌وه‌و له‌ سکریپته‌که‌دا جێگیری ده‌که‌ن هه‌موو به‌کارهێنه‌رێکیش دووباره‌ ده‌توانێت ئه‌و به‌رهه‌مه‌ بڵاوبکاته‌وه‌ له‌ تۆڕی وێبدا به‌کاریشی بهێنێت ، یاخود ده‌توانرێت به‌هۆی ئه‌م سیڤه‌ره‌وه‌ ئاگاداری لایه‌نی پاراستنی هه‌ر سکریپتێک ببین که‌ بمانه‌وێت بۆ مه‌به‌ستێک به‌کاری بهێنین ، وه‌ هه‌ر له‌م ڕێگایه‌شه‌وه‌ له‌توانای سکریپته‌کان به‌ئاگاده‌بین و دواتر ده‌توانین خۆمان سه‌رپشک بکه‌ین له‌ به‌کارهێنانیدا ، وه‌ک ده‌بینین زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهانی وێب ئه‌گه‌رچی له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌ پاره‌یه‌ به‌ڵام ده‌توانین به‌ فریش سودی لێ وه‌ربگرین ، به‌ کورتی کارێک نیه‌ له‌م به‌رنامه‌دا به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نرێت له‌بوای وێب سازیدا پێش ئه‌وه‌ی فێری وێب سازی بیت ده‌بێت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ فێری به‌کارهێنانی هه‌ندێک لایه‌نی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ببیت ، به‌رنامه‌ی ئاپاچی خاوه‌نێکی تایبه‌تی نیه‌ هه‌موو که‌سێک ده‌توانیت له‌ پێشخستنیدا به‌ژداربێت ، له‌ ئێستا ده‌توانرێت به‌ چه‌ندین زمانی جیهانی به‌کاربهێنرێت .

ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که‌ : AppServ

لێره‌وه‌ ده‌توانیت نوێترین ڤێرژن دابگریت AppServ Win 32-2.5.10 قه‌باره‌که‌ی نزیکه‌ی (17) مێگا بایته‌

پاش داگرتنی به‌م جۆره‌ ده‌رده‌که‌وێت ، ده‌بڵ کلیک بکه‌و ده‌ست بکه‌ به‌ دامه‌زراندنی

پاش ئه‌وه‌ی ده‌بڵ کلیکمان له‌سه‌رکرد ئه‌م قۆناغه‌مان دێته‌ پێش که‌ زانیاری ده‌رباره‌ی ڤێرژنی ئه‌م (AppServ) ه‌ مان پیشان ده‌دات ، له‌ ئێستادا ڤێرژنی (2.5.10) نوێترین ڤێرژنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌کت بۆ دروست نه‌بێت هه‌میشه‌ نوێترین ڤێرژن له‌ (AppServ) به‌کاربهێنه‌ ، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ به‌شێوه‌یه‌کی جادویی دامه‌زراندنه‌که‌ی ڕێک خراوه‌و ته‌نها چه‌ند قۆناغێکه‌ که‌ده‌بێت زانیاری دروست بنوسیت ، وه‌ک له‌ وێنه‌که‌شدا دیاره‌ بۆ به‌ده‌وام بوون ته‌نها (Next) بکه‌

 

 

له‌م قۆناغه‌دا گرێ به‌ستی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌که‌مان پیشان ده‌دات بۆ به‌ردوام بوون (I Agree) بکه‌ که‌ به‌مانای ڕازیبوون دێت به‌ مه‌رجه‌کانی به‌کارهێنانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌

 

 

ئه‌م قۆناغه‌ زۆر گرنگه‌ که‌ ده‌کرێت شوێنی دابه‌زاندنی (به‌رنامه‌که‌) بگۆڕیت به‌ڵام باشتره‌ نه‌یگۆڕیت ، بۆ به‌رده‌وام بوون ته‌نها (Next) بکه‌

 

 

له‌م ڕوکاره‌دا وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌ با ئه‌و ده‌ست نیشانکراوانه‌ هه‌ر وابێت چونکه‌ ده‌بن به‌ بناغه‌ی کاره‌که‌ی ئێمه‌ ، ئه‌وانه‌ بریتین له‌ پێ هێنه‌ره‌کانی به‌رنامه‌که‌ ، دواتر (Next) بکه‌

 

 

له‌ قۆناغه‌دا که‌ قۆناغێکی گرنگه‌ کاره‌کان به‌م جۆره‌ ده‌کرێت ، سه‌ره‌تا ئه‌و دوو بۆشاییه‌ که‌ به‌ دووخاڵ ئاماژه‌م پێداوه‌ به‌شێوازێکی زانستیانه‌ ده‌بێت پڕبکرێته‌وه‌و ناکرێت به‌ ئاره‌زووی خۆت زانیاری بنوسیت ، وه‌ک له‌خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌ ده‌بێت بنووسین (Localhost) وه‌ له‌ بۆشایی دووه‌مدا که‌ به‌خاڵی دووه‌م ده‌ست نیشانم کردوه‌ ده‌بێت ئیمێڵێک بنوسین ، من ئیمێڵێکم نوسیووه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆم ، تۆش ده‌توانیت سود له‌ ئیمێڵی (Gmail یان Yahoo یان Live یان ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it ) وه‌بگریت ، دواتر (Next) بکه‌

 

 

له‌م ڕوکاره‌دا که‌بۆمان ده‌کرێته‌وه‌ ته‌نها له‌و دووبۆشاییه‌دا وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌ ( یه‌ک پاسۆرد ) دووباره‌ بنوسه‌ره‌وه‌ بۆ نمونه‌ من له‌بۆشایی یه‌که‌مدا ده‌نووسم (1234567) ئه‌وا له‌ بۆشایی دووه‌میشدا هه‌مان پاسۆرد واته‌ (1234567) ده‌نووسمه‌وه‌ ، باشتره‌ ئه‌م پاسۆرده‌ بوونی هه‌بێت ئه‌گه‌رنا ده‌شکرێت هه‌ر نه‌ینوسیت ، به‌ڵام تۆ بینووسه‌و پاشان (Install) بکه‌

 

 

ئه‌گه‌ر له‌ کاتی دامه‌زراندنیدا ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌ت پێ گه‌یشت وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌ کلیک له‌سه‌ر (Unbluck) بکه‌

 

 

کاتێک به‌ به‌رنامه‌که‌ دامه‌زرا به‌م ڕوکاره‌ کۆتایی به‌کاره‌کانی ده‌هێنێت ، با ئه‌و ده‌ست نیشانکراوانه‌ هه‌ر وابێت لای مه‌به‌ ، دواتر (Finish) بکه‌ و کاره‌که‌ به‌ کۆتایی بگه‌یه‌نه‌

 

 

له‌کۆتاییدا به‌م جۆره‌ به‌گه‌ڕ ده‌خرێت چاوه‌ڕوانبه‌ تا ته‌واو ده‌بێت ، پاش که‌مێک خۆکارانه‌ لاده‌چێت بۆیه‌ ده‌ستکاری مه‌که‌

 

 

ئێستا کاری دامه‌زراندن سه‌رکه‌وتوانه‌ تێپه‌ڕێنرا ، بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانی تر به‌باشی ڕاپه‌ڕێنین ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانین چی ڕویداوه‌ ، له‌ڕاستیدا به‌رنامه‌که‌ فۆڵده‌رێک له‌ پارتێشنی (C:) دا دروست ده‌کات به‌ناوی (AppServ) که‌ به‌ ته‌واوی کاری ئێمه‌ی تێدا کۆکراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت (پارتێشنی سیسته‌م) واته‌ (C) یان باشتر وایه‌ بڵێین ئه‌و شوێنه‌ی به‌رنامه‌که‌ی لێ دابه‌زێنراوه‌ بکه‌ینه‌وه‌ به‌م جۆره‌ ئه‌و فۆڵده‌ره‌ ده‌بینین ، به‌ ده‌بڵ کلیک بیکه‌وه‌

 

 

ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ نیشانه‌ زه‌ده‌که‌ بده‌ن ده‌رده‌که‌وێت که‌ من لێره‌دا ئه‌و فۆڵده‌ره‌م کردوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ وێنه‌ی پیشودا باسم کرد ، دواتر سه‌رنج بده‌ فۆڵده‌رێکی تر هه‌یه‌ له‌ناو ئه‌و فۆڵده‌ره‌ی پێشودا که‌ ئێستا ئاماژه‌م پێداوه‌ به‌ناوی (WWW) ئه‌مه‌ش بکه‌وه‌ چونکه‌ کاری سه‌ره‌کی ئێمه‌ له‌ناو ئه‌و فۆڵده‌ره‌دایه‌

 

 

ئه‌وه‌ ناو فۆڵده‌ری (www) که‌ له‌ناو فۆڵده‌ری (AppServ) بوو ، ئه‌م فۆڵده‌رانه‌ ده‌ستکاری مه‌که‌ ته‌نها کاری ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بۆشایه‌یه‌ که‌ به‌ لاکێشه‌ سوره‌که‌ دیاریم کردوه‌ تۆ ده‌توانیت به‌سه‌دان سکریپت لێره‌دا دابنێیت و دواتر دایبمه‌زرێنیت .

 

 

بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ڕابگرین یان ڕێستارتی پێبکه‌ین یاخود بمانه‌وێت پاسۆرده‌که‌ی بگۆڕین ئه‌وا . له‌ ڕێگای (Start > All programs) ده‌ستمان به‌م به‌رنامه‌ ده‌گات وه‌ک له‌م وێنه‌دا دیاره‌

 

بۆ ئه‌وه‌شی ده‌ست بکه‌ین به‌کاری دامه‌زراندنی سکریپت یان زانیاری وه‌ربگرین له‌سه‌ر پێک هاته‌کانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌وا به‌هۆی کردنه‌وه‌ی لینکی ( http://localhost ) وه‌ به‌م جۆره‌ ده‌کرێته‌وه‌ ، له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا وه‌ک ده‌بینین ڤێرژنی به‌رنامه‌که دیاره‌ . وه‌له‌خاڵی دووه‌مدا وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌ دوو به‌ش ده‌بینین یه‌که‌م بۆ دروستکردنی داتابه‌یس و گۆڕانکاری له‌ پێک هاته‌که‌یدا به‌کاردێت که‌ دواتر به‌ وردی باسی ده‌که‌م ، دووه‌میش بۆ وه‌رگرتنی زانیاریه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پێکهاته‌ (PHP) که‌ له‌گه‌ڵ پێکهێنه‌ری به‌رنامه‌که‌دا جێگیرکراوه‌ خاڵی دووه‌م بریتیه‌ له‌وچوار به‌شه‌ی به‌رنامه‌که‌ی پێک هێناوه‌ لێره‌دا من هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ناده‌م به‌ڵام له‌ بابه‌تێکی تردا به‌ دورودرێژی باسیان ده‌که‌م ، ئه‌گه‌ر کلیک له‌سه‌ر هه‌ر لینکێک له‌وچوار به‌شه‌ بکه‌یت ئه‌وا ماڵپه‌ڕی پشتیوانیت بۆ ده‌کرێته‌وه‌ و ده‌توانیت سود له‌ زانیاریه‌کان له‌سه‌ر پێکهاته‌کانی وه‌ربگریت به‌ڵام مه‌رجه‌ په‌یوه‌ست بیت به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ .

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.