لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » سمارت فۆن » ئایفۆن » زانیاری ده‌رباره‌ی (ئای ئۆ ئیس) و جێڵبرێکردن
زانیاری ده‌رباره‌ی (ئای ئۆ ئیس) و جێڵبرێکردن
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 14 / 10 / 2012 22:59
 

سیسته‌می (IOS) به‌رهه‌می کۆمپانیای ئه‌پڵه‌و له‌ساڵی 2007 دا به‌رهه‌م هێنراوه‌ ، ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌کار ده‌هێنرێت بۆ به‌گه‌ڕخستنی ئایفۆن ئایپاد و ئایپۆدو و ئه‌و تابلێتانه‌ی که‌ ئه‌پڵ پشتیوانی ده‌کات وه‌ک ئه‌پڵ تیڤی، ئه‌م سیسته‌مه‌ ته‌نها له‌ لایه‌ن کۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه‌ به‌کار ده‌هێنرێت و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی پێ پرۆگرام ڕێژده‌کات و خاوه‌نی تواناو جوانیه‌کی بێ وێنه‌یه‌ و به‌زمانی (C, C++,Objective-C) دارێژراوه،سیسته‌مه‌ی (IOS) ئه‌گه‌ر چی سیسته‌مێکی زۆر به‌هێزه‌و تایبه‌تمه‌ندی ئێجگار به‌رزی تێدایه‌ به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ره‌وه‌ لۆک کراوه‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ، ئه‌گه‌ر ئێستا ئایفۆن به‌ نمونه‌ وه‌ربگرین، که‌ ئه‌ویش دوو جۆره‌ جۆرێکیان که‌ (international) که‌ له‌هه‌ر وڵاتێک بیت هه‌ر هێڵێکی گه‌یاندنی تێله ‌فۆنی هه‌بێت بێ کێشه‌ له‌گه‌ڵیدا ده‌گونجێت و چالاک ده‌بێت پیویست به‌ هیچ گۆڕانکاریه‌ک ناکات له‌ فرمانی سیسته‌مه‌که‌یدا، به‌ڵام جۆری دووه‌میان لۆک ده‌کرێت له‌سه‌ر جۆرێک له‌ هێڵی تایبه‌ت بۆ نمونه‌ ئه‌و ئایفۆنه‌ی بۆ ئه‌مریکا به‌رهه‌م دێت له‌ وڵاتی خۆماندا هیچ سیمێک تیایدا به‌کار ناخرێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م کاره‌ش بوه‌ به‌ نێچیری هاکه‌ره‌کان و ڕۆژانه‌ به‌دوای هه‌ڵه‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕێن له‌م سیسته‌مه‌ تا ئه‌و مافه‌ی له‌سه‌ر لابه‌رن ئه‌و کاره‌ش پێ ی ده‌وترێت جێڵبرێک واته‌ له‌ زیندان ئازادکردن ، دیاره‌ پاش جێڵبرێک کردن ئایفۆن وه‌ک هه‌ر ئینته‌رناشناڵێک له‌سه‌ر ته‌واوی سیمه‌کان چالاک ده‌بێت و له‌هه‌ر شوێنێکداو له‌هه‌ر وڵاتێکدا ده‌توانیت ئازادانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تریشی بۆ زیاد ده‌بێت که‌ دواتر باسی ده‌که‌م.

 

جیڵبرێک چیه‌؟ وه‌ بۆ ده‌کرێت ؟

جیڵبرێک شکاندنی لۆکی سیسته‌مه‌و ئازادکردنیه‌تی چونکه‌ ئه‌و ئامێرانه‌ قوفڵ کراون و چالاک نابن به‌واتایه‌کی تر به‌کارهێنه‌ر ناتوانێت به‌ته‌واوی سود له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌ربگرێت ، لێره‌دا سودی جێڵبرێک ئه‌وه‌یه‌ ئامێره‌که‌ت ئازاد ده‌کات له‌ کۆت و به‌ند و مه‌رجه‌کانی کۆمپانیای ئه‌پڵ .

گرفته‌کانی جێڵبرێک :

پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین که‌ جێڵبرێک کارێکی نایاساییه‌ به‌ڵام له‌ لایه‌ن کۆنگرێسی ئه‌مرێکاوه‌ هیچ سزایه‌کی بۆ دانه‌نراوه‌ ئه‌وه‌ش به‌ئازادی ئه‌لیکرۆنی هاتوه‌ته‌ ئه‌ژمارکردن . پاش ئه‌وه‌ی کۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌م سیسته‌مه‌و ئامێره‌جیاوازه‌کانی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ به‌م سیسته‌مه ‌کاریان ده‌کرد بۆ پشتیوانی کردنی ئه‌م سیسته‌مه‌ش بازاڕێکی گه‌وره‌ی فرۆشتن و داگرتنی به‌رنامه‌و یاری دامه‌زراند‌ تا ئێستا ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆری (به‌رنامه‌ و یاری و گۆڕانی و فلیم و ...هتد) تێدایه‌ که‌ هه‌ندێکیشیان به‌ شێوه‌ی فریین یاخود ماوه‌یه‌ک کارده‌که‌ن و دواتر له‌کار ده‌که‌ون، ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌ کۆمپیوته‌ری که‌سیشه‌وه‌ ده‌کرێت سه‌ردانی بکه‌یت و به‌ یارمه‌تی به‌رنامه‌ی ئایتونس ده‌ستت ده‌گات به‌ هه‌موو جۆره‌کانی فایل له‌ ڕێگای ئه‌کاونتی تایبه‌ت به‌ خۆته‌وه له‌ بنه‌ڕه‌تیشدا له‌ ڕێگای به‌رنامه‌یه‌ک که‌ له‌ سیسته‌می ئای ئۆ ئێسدا جێگیر کراوه‌ به‌ناوی (AppStore) ڕۆژانه‌ ده‌توانیت ئه‌م کاره‌ بکه‌یت و ده‌ستت بگات به‌ نوێترین بابه‌تی ئه‌م بازاڕه‌ی ئه‌پڵ ئه‌مه‌ بۆ که‌سانێک که‌ جێڵبرێکیان نه‌کردوه‌ ، به‌ڵام پاش جێڵبرێک کردن ئه‌م کاره‌ ئه‌ستمه‌ .

یه‌که‌مین که‌س که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ی هێنایه‌ کایه‌وه‌و بووه‌ فریاد ڕه‌سێک بۆ به‌کارهێنه‌ران (Jay Freeman) ه‌ که‌ ناسراوه‌ به‌ (saurik) ئه‌م بلیمه‌ته‌ جگه له‌وه‌ی کاری جێڵبرێکی وه‌ک تاکه‌ ڕێگاو ڕزگارکه‌ری ئامێره‌کان هێنایه‌ کایه‌وه‌ هاوکات دامه‌زرێنه‌ری (Cydia) که‌ شوێنگره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌پ ستۆره‌و له‌ ڕێگای ئه‌م به‌رنامه‌وه‌و به‌ داخڵ کردنی سۆرسه‌ جیاوازه‌کان به‌ هه‌زاران به‌رنامه‌و یاری و ڕوکاری جۆراوجۆر ده‌توانیت دابگریت بێ به‌رانبه‌ر به‌کاریان بهێنیت ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌ت که‌ جێڵبرێک کراون .

سیفه‌ته ‌باشه‌کانی جیڵبرێک :

1- دامه‌زراندن  و کارپیکردنی چه‌ندین جۆر له‌به‌رنامه‌ وه‌ک بلوتوس بۆ ناردن و وه‌رگرتنی داتا

2-  ئازادی ته‌واوت هه‌یه‌ له‌ گۆڕینی (theem) روکاری ئامیره‌که‌ت

3- ده‌ستت ده‌گات به‌ته‌واوی ئه‌و فایلانه‌ی که‌ سیسته‌مه‌که‌ی پێک هێناوه‌

4- ئاسانکاری ده‌کات له‌ به‌کارهێنانی به‌رنامه‌کانی سیسته‌مه‌که‌دا بێ ئه‌وه‌ت هیچ مه‌رجێکی پێش وه‌ختی هه‌بێت

5- ڕێت پیده‌دات به‌ سه‌دان به‌رنامه‌ی کراک کراو دابه‌زێنێت ، ئه‌م به‌رنامانه‌ پێشتر له‌ ئه‌پ ستۆر دابه‌زێنراون به‌ڵام به‌هۆی که‌سانی شاره‌زاوه‌ کراک کراون و بۆ هه‌میشه‌یی چالاک کراون .

خراپیه‌کانی چین :

1- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فایله‌کانی سیسته‌م ده‌رخروان له‌وانه‌یه‌ گرفتی پاراستنت بۆ دروست ببێت چونکه‌ تۆ به‌ جێڵبرێک کردن یه‌که‌ی پاراستنی سیسته‌مه‌که‌ له‌ ناو ده‌به‌یت

2- وزه‌یه‌کی زیاتری پاتری ئامیره‌که‌ کارده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌ چه‌ند به‌رنامه‌و هۆکارێک تا ڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌رکراوه‌ به‌لام به‌گشتی جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێرانه‌دا که‌ جێڵبرێک نه‌کراون

3-به‌هیچ جۆرێک ناتوانیت ئامیره‌که‌ت نوی بکه‌یته‌وه‌ ئۆنلاین له‌ ڕێگای کۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه‌ به‌ڵکو ده‌بێت به‌ ئۆفلاین و به‌هۆی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌ ئه‌م کاره‌ بکه‌یت

4- بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌پلیان لایه‌ به‌جێڵبرێک متمانه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ ( به‌لام به‌هۆی به‌رنامه‌ی ئایرونسه‌وه‌ ده‌کرێت ئامێره‌که‌ بخه‌یته‌وه‌ باری یه‌که‌م جار )

5- هه‌میشه‌ ناتوانیت له‌کاتی خۆیدا سود له‌ نوێترین ده‌رچووی (ios) بکه‌یت چونکه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕوانی هاکه‌رزه‌کان بیت تا بتوانن هه‌ڵه‌ له‌ ڤێرژنه‌ نوێکاندا بدۆزنه‌وه‌ و ڕێگایه‌ک بۆجێڵبرێک کردن بڵاو بکه‌نه‌وه‌ .

بۆچوونه‌كان (2)add
...
لە لایەن ( پۆشین کەریم , ) وه‌ نێرراوه‌
سوپاس بۆ ئەو بابەتە پڕ سوودە ، بەڵام نازانم ئەو ئایفۆنانەی کە تایبەتن بە ئەمریکا بۆ دەگەنە ئێرە ؟
هەروەها پێم وایە بەکارهێنانی cydia لە جیاتی appstore کەمێک مەترسیدار بێت چونکە تۆ بەو بەرنامەیە دەتوانیی بۆ دابەزاندنی ئەو شتانەی کە دەتەوێ سەردانجی چەندین سەرچاوەی جیاواز بکەیت بەڵام ئەو سەرچاوانە متمانە پێکراونین و لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پشکنینی بۆ نەکراوە لە بەرئەوە پێم وایە کە appstore سەلامەت تر بێت.
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
بێگومان وایە هەر گیز ئەو بەرنامەو یاریانەی لە ریگای سیدیاوە دادەبەزێنرێت جێگای متمانە نین بەڵام گرفتەکە لەوەدایە بەرنامەکانی ئەپ ستۆر بە پارەن و ناکرێت بێ بەرانبەر بەکاربهینرێن هەر ئەمەش وای لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن کردوە ڕوبکەنە بەکارهێنانی سیدیا ، لە سیدیادا بەرنامەکان کراک کراون و بێ کیشە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت هیچ بڕە پارەیەکیش نادرێت .
دەستت خۆش بەهیوای سەرکەوتن .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.