لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » سمارت فۆن » ئایفۆن » به‌رنامه‌ی (iTunes ) ڕونکردنه‌وه‌ و دابه‌زاندن
به‌رنامه‌ی (iTunes ) ڕونکردنه‌وه‌ و دابه‌زاندن
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 11 / 10 / 2012 17:57
 

کۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای به‌رهه‌م هێنانی سیسته‌می ماکه‌وه‌ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی یاریده‌ده‌ری پیویستی وه‌ک لێده‌رو ئیدیته‌ری تێکست به‌رهه‌م هێنا چونکه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ ڕوکارێکی وێنه‌یی هه‌بوو ، ئه‌مه‌ش دواتر وه‌ک له‌ به‌رهه‌مه‌کانی مایکرۆسۆفت دا دیاره‌ هه‌مان کار دووباره‌ بووه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی سیسته‌مه‌کانه‌ ، له‌ ئێستادا ئه‌م به‌رنامه‌ یاریده‌ده‌رانه‌ هێنده‌ بواری کاری فراوان کراوه‌ که‌ بووه‌ به‌ پێداویستیه‌کی سه‌ره‌کی هه‌ر به‌کارهێنه‌رێک که‌ به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌پڵ به‌ کارده‌هێنێت . به‌رنامه‌ی ئایتونس به‌رنامه‌یه‌کی فریه‌و وه‌ک پازاڕێکیش وایه‌ بۆ کڕینی به‌رهه‌مه‌ ده‌نگ و ڕه‌نگیه‌کان و به‌رنامه‌و یاریه‌ جیاوازه‌کان که‌ له‌ سێوه‌ی شاشه‌یه‌کی ڕوندا ته‌واوی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌کان چ به‌ پاره‌بێت یان بێ به‌رانبه‌ر ده‌خاته‌ ڕوو . لێره‌دا به‌ کورتی باسی چۆنیه‌تی دابه‌زاندن و چه‌ند کارێکی سه‌ره‌تای ده‌که‌م

لیره‌وه‌ ده‌توانیت سه‌دانی سایتی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ بکه‌ییت بۆ داگرتنی نوێترین ڤێرژن

پاش کردنه‌وه‌ی ئه‌و لینکه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ بۆ دابه‌زاندنی ئایتونس کلیک له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ ده‌که‌ین که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ واته‌ ( Download Now )

لێره‌دا پاش ئه‌وه‌ی من داونلۆدم کرد له‌سه‌ر دیسکتۆپ به‌م جۆره‌ ده‌رچووه‌ ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌ بۆ سێته‌پ کردن

ئه‌مه‌ش یه‌که‌م قۆناغه‌ بۆ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌ کلیک له‌سه‌ر (Next) به‌ بۆ به‌رده‌وام بوون ( زۆرترین جار به‌رنامه‌کان هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ Insrall ده‌بن بۆیه‌ کرداره‌کان هه‌ر دووباره‌یه‌ له‌ Insrall کردندا )

لیره‌دا ده‌توانیت به‌ پێی ئاره‌زوی خۆت تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵبژێریت بۆ به‌رنامه‌که‌ من به‌م جۆره‌م پێباشه‌ ، وه‌ لێره‌شدا ده‌توانیت شوێنی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌ بگۆڕیت یاخود زمانی دابه‌زاندن به‌ گشتی کاره‌کان ئاسانه‌و پێویست به‌ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتر ناکات ( Insrall ) بکه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون

لیره‌دا ته‌نها چاوه‌ڕان به‌ که‌میکی پێده‌چێت

کاره‌که‌مان کۆتایی هات و ئێستا بوونی ئه‌و نیشانه‌یه‌ به‌ واتایی کارکردنی به‌رنامه‌که‌ دێت ڕاسته‌وخۆ دوایی ئه‌وه‌ی کلیک له‌سه‌ر (Finish) بکه‌یت

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژێر چاکسازیدایه‌ :
1- زیادکردنی به‌رنامه‌و یاری بۆ به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌پڵ به‌هۆی ئایتونسه‌وه‌

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.