لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » سمارت فۆن » ئایفۆن » چۆنێتی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی iTools
چۆنێتی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی iTools
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
سێ شەممە ، 09 / 09 / 2014 23:07
 

به‌رنامه‌ی (iTools) به‌رنامه‌یه‌کی بچوکی پۆرته‌بڵه‌و به‌ پشتیوانی (iTunes) کارده‌کات ، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌جۆرێک مامه‌ڵه‌ی‌ ئاسانه‌ ئه‌وه‌ی جارێک تاقیبکاته‌وه‌ له‌ که‌مترین کاتتدا په‌نا ده‌باته‌وه‌ به‌ر (iTunes) ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆساده‌یی له‌مامه‌ڵه‌کردن و هاوکات ئاسان له‌به‌کارهێناندا ، ئێمه‌ ده‌زانین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌پڵ له‌ بواری (iphone , ipad , ipod) به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئێستا به‌کارهێنه‌رانێکی زۆری به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌کات زیاتر به‌کارهێنه‌ران پشت به‌ ساده‌ترین و ئاسانترین هۆکار ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی به‌و په‌ڕی خێراییه‌وه‌ کاره‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ ئامێرانه‌دا ڕاپه‌ڕێنن. به‌رنامه‌ی (iTools) به‌ته‌نها خۆی کارناکات به‌ڵکو ده‌بێت به‌رنامه‌ی (iTunes) پێشتر دابه‌زاندبێت ئه‌مه‌ش مه‌رجه‌ بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌ڵام له‌کاتی کارکردندا له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌ ده‌گمه‌ن نه‌بێت کارت به‌ (iTunes) نیه‌ .

 

ئەمەش ماڵپەڕی سەرەکی بەرنامەیەکەیە نوێترین ڤێرژن دابگرە

 

کاتێک بەرنامەکە دادەگریت دابەزاندنەکەی زۆر ئاسانەو چەند هەنگاوێکە لێرەدا بۆ ئەوەی بابەتەکە دورو درێژ نەبێت باسی ناکەم ، کارەکە ئاسانەو هەموو بەکارهێنەرێکی سەرەتاییش دەتوانێت ئەو کارە بکات .

 

کاتێک بەرنامەکە دەکەیتەوە بۆ یەکەم جەر پاش کەمێک ئەو دیڤایسانە پیشان دەدات کە پێوەی پەیوەستن لە لای چەپی بەرنامەکەدا دەتوانیت دیڤایسەکەت ببینیت .

ڕوکاری به‌رنامه‌که‌ ساده‌یه‌و دوای ئه‌وه‌ی (iphone , ipad , ipod) په‌یوه‌ستکرد به‌کۆمپیوته‌ره‌که‌ته‌وه‌ به‌رنامه‌ی (iTools) به‌م جۆره‌یه‌ ، سه‌رنج بده‌ ته‌واوی زانیاریه‌کانی ئه‌و ئایفۆنه‌ی که‌ پێوه‌ی په‌یوه‌ستکراوه‌ به‌م جۆره‌ ده‌رده‌که‌وێت ، بڕوانه‌ وێنه‌ی یه‌که‌م و لای چه‌پی به‌رنامه‌که‌ ده‌وری کۆنترۆڵ پانێڵ ده‌بینیت بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌و ته‌واوی فرمانه‌کانی تێدا کۆکراوه‌ته‌وه‌ به‌م جۆره‌ :

 

 

 

بۆپیشاندان به‌ڕێوه‌بردنی بابه‌ته‌کانی ( ماڵتی میدیا ) زیادکردن یان سڕینه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ له‌ ئامێره‌که‌تدا .

 

وێنه‌کان و ڤیدیۆیه‌کانی  ناو ئامیره‌که‌ت گۆڕانکاری و زیادکردن و سڕینه‌وه‌ و پاراستنی له‌م به‌شه‌دا به‌ئاسانی ده‌کرێت کاتێک کلیکی لسەر دەکەیت دەتوانیت بابەتە ڤیدیۆییەکانی ناو دیڤایسەکەت ببینت بەم جۆرە :

 

 

ئه‌م خزمه‌تگوزایه‌ ئه‌گه‌ر چی له‌ وڵاتی خۆماندا که‌مترین سودی لێوه‌رده‌گیرێت به‌ڵام زۆر به‌ بایه‌خه‌ له‌ڕوی به‌کارهێنانه‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتن له‌ په‌رتوکه‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کان و خوێندنه‌وه‌یان.

 

ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌رنامه‌ و یارییه‌ سێته‌پکراوه‌کانی ناو ئامێرکه‌ت که‌ گرنگترین به‌شه‌ له‌م به‌رنامه‌دا‌ دواتر ڕونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ده‌م.

 

ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پیشاندانی شاشه‌ی ئایفۆنه‌که‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کی زۆر باشه‌وه‌ که‌ ده‌توانیت له‌م ڕێگه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ کرداره‌کانی ناو ئایفۆنه‌که‌ت به‌ فۆتۆ یان ڤیدیۆ وینه‌ بگریت. له‌دوایدا باسی ئه‌م به‌شه‌ش ده‌که‌م.

 

ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ میمۆری و وه‌ک فلاشێکی ده‌ره‌کی بیره‌وه‌ری ئامێره‌که‌ت به‌کاربهێنیت بۆ پاراستنی داتاو زانیاریه‌کان و ده‌توانیت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ فۆڵده‌ری جیاواز جیاواز له‌م به‌شه‌دا دروست بکه‌یت.

 

فایلی سیسته‌م ئه‌م به‌شه گرنگی خۆی هه‌یه‌ چونکه‌ ده‌توانیت ده‌ستت بگات به‌ ته‌واوی فایله‌کانی سیسته‌می ئه‌و ئامێره‌ی پێوه‌ی په‌یوه‌ستکراوه‌ زۆرگرنگه‌ بۆ ئه‌و ئامێرانه‌ی جێڵبرێک کراون تابتوانن هۆکاره‌کانی سیدیا لێره‌وه‌ به‌ته‌واوی به‌کاربهێنن , دواتر باسی دەکەم .

 

ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندی و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌که‌یت له‌م به‌شه‌دا ده‌توانیت به‌ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگریت گۆڕانکاری تێدا بکه‌یت یان ناوی تر زیاد بکه‌یت و ته‌نانه‌ت ده‌توانیت وێنه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌ر ژماره‌یه‌ک دابنێیت .

 

به‌شی کۆتایی که‌ به‌شی (advanced) سێ کرداری گرنگی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت یه‌که‌م (Open SSH tunnel) بۆپاراستنی (شاش) که‌ له‌کاتی به‌رزونزم کردنه‌وه‌ی ڤێرژندا سودی لێوه‌رده‌گریت. دووه‌م (Clean up) که‌ بۆسڕینه‌وه‌ی ئه‌وبه‌رنامانه‌ی که‌ دانه‌به‌زێنراون یان بێکه‌ڵکن واته‌ ده‌وری پاکه‌ره‌وه‌یه‌ک ده‌بینێت . سێیه‌میش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ڕێ له‌کردنه‌وی (iTunes) بگریت له‌کاتی به‌کارهێنانی ئه‌م به‌رنامه‌دا

 

له‌ به‌شی (applications) دا من باسی دوو کردار ده‌که‌م که‌ زۆربه‌مان پێویستمانه‌

یه‌که‌م : سڕینه‌وه‌و زیادکردنی به‌رنامه‌ بۆ ئایفۆنه‌که‌ دیاره‌ له‌ ئایتونسدا هه‌ندێک جار گرفتمان بۆ دروست ده‌بێت هه‌ندێک جاریش کاتێکی زۆر ده‌خایه‌نێت به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ زۆر به‌توانایه‌ له‌م بواره‌دا زۆر به‌ئاسانی ده‌توانیت کاری سێته‌پ کردن وسڕینه‌وه‌ی به‌رنامه‌ ئه‌نجام بده‌یت ، بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌رنامه‌یه‌ک بسڕیته‌وه‌ ئه‌وا ته‌نها کلیک له‌سه‌ر Uninstall که‌ ئاماژه‌م پێداوه ‌له‌ به‌رده‌م به‌رنامه‌ی مه‌به‌ست ‌و ڕازیبون هه‌ڵبژێره‌و به‌رنامه‌که‌ ده‌سڕێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌رنامه‌یه‌ک زیاد بکه‌ین ئه‌وا به‌م جۆره‌ ده‌بێت سه‌ره‌تا کلیک له‌سه‌ر (Install) بکه‌ین که‌ له‌ تابه‌که‌دا دیاره‌

 

 

پاشان له‌ڕوکارێکدا ده‌بێت به‌رنامه‌که‌ هه‌ڵبژێرت و پاشان (open) ده‌که‌ین ئه‌م بۆکسه‌مان پیشان ده‌دات که‌ سه‌رقاڵی به‌رنامه‌که‌ ڕاده‌گه‌یه‌نیت به‌ جێگیرکردنی به‌رنامه‌که‌ له‌سه‌ر ئامێره‌که‌ سه‌رنج له‌وێنه‌که‌ بده‌ پاش که‌مێک به‌رنامه‌که‌ به‌سه‌رکه‌وتوانه‌ جێگیر ده‌بێت و ده‌توانیت بێ هیچ گرفتێک به‌کاری بهێنیت .

 

 

دووه‌م : چۆنیه‌تی (Backup) کردنی به‌رنامه‌و یاریه‌کان :

ئه‌م کرداره‌ش زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌رنامه‌و یاریه‌کان هه‌ڵبگرن و کاتێکی تر دایبه‌زێننه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌م کرداره‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌ له‌وه‌ی به‌رنامه‌کان به‌ناوی خۆیانه‌وه‌و به‌جیاواز ڕیز ده‌کات بۆمان و ده‌توانین به‌ cd  و dvd یان له‌ میمۆریه‌وه‌ بو هه‌ر شوێنێک بمانه‌وێت بیگوازینه‌وه‌و هه‌ر کاتێکیش بمانه‌وێت ده‌توانین دایبه‌زێنینه‌وه‌ وه‌ک له‌وێنه‌که‌دا ئاماژه‌م پێداوه‌ من ده‌مه‌وێت ته‌واوی به‌رنامه‌و یاریه‌کان باگ ئه‌پ بکه‌م بۆیه‌ ئه‌وچوارگۆشانه‌م دیاریکردوه‌ به‌ڵام تۆ ده‌کرێت چه‌ند دانه‌یه‌ک هه‌ڵبژێریت و پاشان کاره‌که‌ بکه‌یت هیچ جیاوازیه‌کی نیه‌ کلیک له‌سه‌ر (Backup) ده‌که‌م له‌ تابه‌که‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویانم بۆ بکات

 

 

کاتێک ئه‌م ڕوکاره‌مان بۆکرایه‌وه‌ ده‌بێت شوێنێک دیاری بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رنامه‌و یاریه‌کانی تێدا بپارێزین من فۆڵده‌رێکم دروستکردوه‌ له‌سه‌ر دیسکتۆپ و ده‌مه‌وێت له‌و فۆڵده‌ره‌دا بیانپارێزم سه‌رنج بده‌

 

 

له‌م بۆکسه‌دا ئاگادارت ده‌کاته‌وه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون کلیک له‌سه‌ر (Yes) بکه‌

 

 

لێره‌دا سه‌رنج بده‌ به‌رنامه‌که‌ ده‌ست ده‌کات به‌ باکئه‌پ کردن چاوه‌ڕوانبه‌ تا ته‌واو ده‌بێت

 

 

ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی کاره‌که‌مان له‌ کۆتاییدا ته‌واوی به‌رنامه‌و یاریه‌کانی بۆ پاراستوین به‌هه‌مان ناوی خۆیه‌وه‌ کە 951 ئایتمەو قەبارەکەشی زیکەی هەشت گێگایە .

 

 

منپیشتر باسم کرد ئەگەر بتەوێت شاشەی دیڤایسەکەت ببینیت ئیتر چ ئایکۆنەکان بێت یان بەشێوەیەکی راستەوخۆبێت جوڵەو کردارەکان ببینیت ئەوا زۆر بە ئاسانی بێ کێشە دەستت بەم تایبەتمەندیەش دەگات لەم بەرنامەدا من ئێستا کلیک دەکەم لەسەر تابی ( Desktop ) تۆپ . بەم جۆرە دەبینین بەشی ئایکۆنەکان چالاک کراوەو دەتوانیت هەموو ئایکۆنی بەرنامەو یاریەکان ببینیت

 

 

بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ساشەکەش ببینین ئەوا دەبێت کلیک بکەین لەسەر ( live Desktop ) تۆپ سەرنج بدە ئێستا من ئەو تابەش چالاک دەکەم .

 

 

کۆتا بەش کە دەمەوێت باسی بکەم تابی ( File System ) کە کۆمەڵێک فرمانی ئێجگار گرنگی تێدا بە ئەنجام دەگەیەنرێت بۆ نمەن کاتێک کلیکمان کرد لەسەر تابەکە ئەم چەند بەشەی بۆ کردوینەتەوە کە من لێرەدا تابی (  Ringtones  ) چالام کردوە کە بە ئاسانی رێگام پێدەدات فایلی دەنگیەکان لێرەدا دەربهێنم یان هی کەیان بۆ زیاد بکەم سەرنج بدە

 

بۆچوونه‌كان (2)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.