لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » سمارت فۆن » بلاک بێری » بلاک بیری چیه‌ ؟ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی چین ؟
بلاک بیری چیه‌ ؟ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی چین ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 02 / 07 / 2012 14:53
 

وشه‌ی بلاک بێری واته‌ ( توی ڕه‌ش ) به‌ڵام ئه‌م ناوه‌ هه‌ڵبژێرراوه‌ بۆ جۆره‌ مۆبایلێک که‌ له‌ ئێستادا که‌م مان هه‌یه‌ ناوی نه‌بیستبێت ئه‌م مۆبایله‌ به‌سیسته‌مێکی جیاواز کارده‌کات که‌ کۆمپانیای ( RIM ) به‌رهه‌می ده‌هێنێت . ئه‌م مۆبایله‌ ئه‌گه‌ر چی له‌ وڵاتی خۆماندا ئێستا کۆمپانیاکانی گه‌یاندن پشتگیری تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ده‌که‌ن به‌ڵام زانیاریه‌کی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ له‌ ئێستا له‌ده‌ڤه‌ره‌که‌ماندا نیه‌ ، به‌کورتی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی بلاک بێری ئه‌مانه‌ن :

1- زۆر به‌توانایه‌ له‌ بواری گه‌یاندنی پۆستی ئه‌لیکترۆنی و وه‌رگرتندا .

2- پرۆسێسه‌ره‌که‌ی کۆمپانیای ئه‌نتڵ دروست کردوه‌ زۆر خێرا کاره‌کان ڕاده‌په‌ڕێنێت .

3- وایه‌رلیس و وای فای له‌م ئامێره‌دا زۆر پێشکه‌وتوه‌ .

4- بلاک بێری نوێ له‌سه‌ر شه‌به‌که‌ی ( GSM ) کارده‌کات واته‌ پشتگیری ده‌کات .

5- هه‌ر وه‌ک کۆمپامپامنیایی ئه‌پڵ بازاڕێکی تایبه‌ت به‌ داونلۆدکردنی به‌رنامه‌و یاری هه‌یه‌ .

6- زۆر به‌ئاسانی کاری ( بازار ) سوقین ڕاده‌په‌ڕێنێت له‌ وڵاته‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کاندا .

7- ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ ته‌واوی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هه‌ر بۆیه‌ به‌م دواییانه‌ ئه‌و پێش که‌وتنه‌ به‌ر چاوه‌ی بۆ خۆوه‌ بینیوه‌ .

8- زیاتر ئه‌م ئامێره‌ به‌سوده‌ بۆ دامه‌زراوه‌ بازرگانیه‌کان که‌ ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری (BES) که‌ به‌هۆی (PIN) چالاک ده‌کرێت زۆر به‌سوده‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌و ڕاپه‌ڕاندی کاره‌کان و هه‌ر وه‌ک هه‌ر مۆبایلێکی ئاسای ( بلوتوس و میمۆری و ... ‌تد ) تێدایه‌ .

9- بلاک بێری نوێ به‌ هۆی به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌ که‌ ناوده‌برێت به‌ ( BBM ) کورتکراوه‌ی ( BlackBerry Messenger ) چالاک ده‌کرێت له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیای پشتیوانه‌وه ده‌توانیت کورته‌ نامه‌ بێ به‌رانبه‌ر بنێریت بۆ هه‌ر ولاتێک که‌ مه‌به‌ستت بێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌ باڵانسه‌که‌ت کاربکات .

10- له‌ بلاک بێریدا ده‌توانرێت کار له‌گه‌ڵ بنکه‌ی زانیاریه‌ فراوانه‌کاندا بکه‌یت ئه‌م توانایه‌ ته‌نها له‌ بلاک بێریدا هه‌یه‌ .

له‌ ئستادا 3% هه‌موو مۆبایله‌کانی جیهان بلاک بێریه‌و 90 وڵاتی جیاوازی پێکه‌وه‌ به‌ستوه‌ته‌وه‌ ، له‌ به‌رامبه‌ر بلاک بێریدا هه‌ردوو کۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ ئایفۆن و گۆگڵ به‌ ئه‌ندرۆید له‌ پێش بڕکێدان . ئه‌م سێ سیسته‌مه‌ له‌به‌ر پێشکه‌وتنیان ده‌توانرێت به‌شێک له‌ تایبه‌تمه‌ندی هه‌ریه‌کێکیان له‌وی تریاندا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین بۆ نمونه‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ هه‌ره‌ نایابه‌ی که‌ بلاک بێری پێده‌ناسرێته‌وه‌ بریتیه‌ ( BBM ) ئێستا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ش له‌ سه‌ر سیسته‌می ئه‌بڵ (IOS) ئایفۆن داده‌به‌زێت و له‌ ئێستاشدا ڤێرژنی نوێ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ده‌توانرێت له‌ سه‌ر ئه‌ندرۆیدیش به‌گه‌ڕ بخرێت .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.