ئه‌ندرۆید چیه ؟ |
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح |
ڕۆژی شەممە ، 13 / 10 / 2012 21:17 |
ئه‌ندرۆید سیسته‌مێکی بهگهڕخهره له‌لایه‌ن کۆمپانیای گۆگڵه‌وه وشه‌ی ئه‌ندرۆید به‌واتایی ڕۆبۆت دیت و له ئێستادا ڤێرژنی (4.1) به‌رده‌سته ، له‌م ڤێژنهوه کۆمه‌ڵێک زمان زیادکراوه که له‌ناویاندا زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه و وه‌ک هه‌ر سیسته‌مێک کۆمه‌ڵێک پێداویستی سه‌ره‌تایی و بنچینه‌یی تێدایه که ده‌بێته یاریده‌ده‌رێکی باش بۆ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ر بتوانیت سود له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌ربگرێت ، بۆ نمونه پراوسهرێک له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه‌دا جێگیرکراوه که زیاتر تایبه‌تمه‌ندی گۆگڵ کرۆمی هه‌یه و له‌ڕێگای ئه‌م پراوسهره ده‌روانیت گه‌شت بکه‌یت به جیهانی تۆڕه‌کاندا . له بواری کارپێکردنی موڵتی میدیاشدا سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌هۆی لێده‌ری سه‌ره‌کیه‌وه ده‌توانێت جۆره‌کانی ( 3GP MP4 و AMR و FLAC و MP3 )چه‌ندین جۆری تر له ده‌نگ و ڕه‌نگ به‌ئاسانی به‌گه‌ڕ بخات به قه‌باره‌ی شاشه‌ی ئامێره‌که . وه‌ک پێشتر باسم کرد سیسته‌مه‌کان هه‌میشه چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی یاریده‌ده‌ریان تێدایه و به پێ کات و پیداویستی ئه‌م به‌رنامانه که‌م و زیاد ده‌که‌ن ، له‌م باڕه‌شدا ئێستا ئه‌ندرۆید چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی وه‌ک ( زانینی که‌ش و هه‌واو ، ده‌رفته‌ری بیره‌وه‌ری و به‌رنامه‌ی کردنه‌وه‌ی ئیمێڵ و ...هتد ) له‌خۆگرتوه له هه‌ر دهرچوێکیشدا گۆڕانکاری بنچینه‌یی تێدا ده‌کات و کاره‌کان ئاسان تر ده‌کات بۆ به‌کارهێنه‌ر . له بواری پاراستندا به‌یه‌کێک له‌سیسته‌مه پارێزراوه‌کان دێته ئه‌ژمارکردن به تایبه‌تی دوای ده‌رچووی ڤێژنی چوار له‌م سیسته‌مه ئیتر بوو به‌جێگای متمانه‌ی به‌کارهێنه‌رانی ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئێستادا چه‌ندین جۆر له دژه ڤایرۆس بۆ ئه‌م سیسته‌مه به‌رهه‌م هێنراوه به‌ڵام سیسته‌مه‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی لینۆکس کارده‌کات و سه‌رچاوه‌ی کۆده‌کانی له‌وێوه گه‌شه‌ی پێدراوه خۆی جێگای متمانه‌یه. ئه‌و قۆناغانه‌ی ئهندۆیدی تێدا بڵاوکراوه‌ته‌وه : * له‌ساڵی 2008 دا بۆ یه‌که‌م جار یه‌که‌م ڤێژن له ئه‌ندۆید بڵاوکرایه‌وه به‌لام ( به‌پێ ئه‌و شاره‌زاییه‌ی من هه‌مه ) له هیچ ئامێرێکدا جێگیر نه‌کرا به‌ڵکو وه‌ک ناساندنێک بوو بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه تا بتوانرێت له ئاینده‌دا چالاکانه کاربکات و له سه‌ر سمارت فۆنه‌کان جێگیر بکرێت . * دواتر و له ساڵی 2009 چه‌ند ده‌رچویه‌کی یه‌ک له دوای یه‌کی بڵاوکرایه‌وه وه‌ک ( 1.1 ، 1.5 ، 1.6 ، 2.0 ، 2.1 ) ئه‌م ڤێژنانه هه‌ر یه‌که‌یان به پێ ی پێویست توانا‌و تایبه‌تمه‌ندی بۆ زیاد ده‌کرا و له هه‌ر دهرچوێکیشدا چه‌ند کۆمپانیایه‌ک ئه‌م سیسته‌مه‌یان له ئامێره‌کانیان جێگیر ده‌کرد وه‌ک مۆبایلی (HTC Dream) * له‌ساڵی 2010 دا هه‌ردوو ڤێرژنی ( 2.2 ، 2.3 ) بڵاوکرایه‌وه که ناوبانگێکی جیهانی پێ په‌یدا کرد ئه‌م سیسته‌مه له‌م ساڵه‌دا به‌ته‌واوی لای به‌کارهێنه‌ران ناسراو له‌م ساڵه‌دا زۆرترین ئامێر که ئه‌م سیسته‌مه‌ی له‌سه‌ر بوبێت فرۆشراوه . * وه له‌ساڵی 2011 دا ( 3.0 ، 3.1 ، 3.2 ) بڵاوکرایه‌وه و له‌کۆتای ساڵیش‌دا ( 4.0 ) بڵاوکرایه‌وه . * وه له ئێستاشدا که ساڵی 2012 ده‌کات نوێترین ده‌رچووی ( 4.1 ) بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش جوانی و ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌مان له گالاکسیدا ده‌که‌وێته پێش چاو که به‌کارهێنه‌رانی توشی سه‌رسامی کردوه ، ئه‌م سیسته‌مه له ئێستادا زۆرترین جهکارهێنهری به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه‌و بوه به به‌شێک له کۆمپانیای سامسۆنگ به مۆبایلی گالاکسی چونکه ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م سیسته‌مه له‌م مۆبایله‌دا به‌گه‌ڕخراوه . به‌خۆشحاڵیه‌وه ئێستا هه‌رکه‌سێک که خاوه‌نی کۆمپیوته‌ری تاکه‌که‌سی بێت ده‌توانێت ئه‌م سیسته‌مه لای خۆی تاقی بکاته‌وه‌و ده‌ستی بگات به هه‌موو تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی له بابه‌تێکی تردا باسی چۆنیه‌تی کارپێکردنی ئه‌م سیسته‌مه ده‌که‌م له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر . بۆچوونه‌كان (4) ![]() |