گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داتا سڕاوه‌کان به به‌رنامه‌ی (Recover My Files) |
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح | ||||||||||||||||||
پێنج شەممە ، 28 / 06 / 2012 03:00 | ||||||||||||||||||
زۆربه‌مان ڕۆژێک هه‌ر کێشه‌ی ئه‌وه‌مان هاتوه‌ته ڕێ که چه‌ند فایلێکی 1- زۆر خێرایه له به‌کارهێناندا به به‌راورد به‌هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌م بواره. 2- توانای هێنانه‌وه‌ی زۆربه‌ی فایله‌کانی هه‌یه ( هه‌موو جۆره تایپه‌کان ) . 3- باشی و خراپی فایله‌کان ده‌ست نیشان ده‌کات ئایا حاڵحی فایله‌که باشه یان خراپ . 4- به‌کارهێنانی ئاسانه‌و هه‌موو که‌س لێ ی تێده‌گات . بۆداگرتنی ئه‌م به‌رنامه‌یه لێره‌وه دایبگره له‌گه‌ڵ کراکه‌که‌یدا
کاتێک له زیپهکهیدا ده‌ری ده‌هێنیت به‌م جۆره ده‌بێت پاشان ئه‌و فۆلده‌ره بکه‌ره‌وه به‌م جۆره به‌رنامه‌که‌و کراکهکهت تێدایه سه‌رنج بده 1- کراکی به‌رنامه‌که بۆچالاککردنی 2- به‌رنامه‌که که ده‌بێت به ده‌بڵ کلیک ده‌ست بکه‌یت به دابه‌زاندنی 3- ڕێنامه بۆ زانیاری پاش ئه‌وه‌ی ده‌بڵ کلیکت کرد له‌سه‌ر به‌رنامه‌که به‌م جۆره به‌رنامه‌که ده‌ست ده‌کات به دابه‌زاندن لێره‌دا ( Next ) بکه پاشان لێره‌دا په‌یوه‌ست نامه‌ی ڕازیبون هه‌ڵبژێره‌و پاشان ( Next ) بکه ئه‌مه شوێنی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌یه ده‌توانیت بیگۆڕیت ئه‌گه‌ر ویستت پاشان ( Next ) بکه لیره‌دا پێویست ناکات هیچ بگۆڕیت ته‌نها ( Next ) بکه بوونی شۆرکهتی سهردیسکتۆپ پاشان ( Next ) بکه چاوه‌ڕوانبه تاته‌واو ده‌بێت دابه‌زاندن کۆتای هات کلیک له‌سه‌ر ( Finish ) بکه‌و کاره‌که به کۆتا بگه‌یه‌نه ئێستا له‌سه‌ر دیسکتۆپ ئایکۆنی به‌رنامه‌که دروستبوه به‌ڵام به‌رنامه‌که چالاک نه‌کراوه بۆیه ده‌بێت چالاکی بکه‌یت سه‌رنج بده لێره‌دا فۆڵده‌ری به‌رنامه‌که‌م کردوه‌ته‌وه و دهبئیت ئه‌و کراکه‌ی بۆ بگوازمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چالاک بێت له ویندۆزی سێڤندا به‌م جۆره ئه‌م بۆکسه ده‌رده‌چێت ده‌بێت به‌شی یه‌که‌م که ڕهنگدارم کردوه کلیک بکه‌یت بۆئه‌وه‌ی شوێنی به‌رنامه کۆنکه بگریته‌وه‌و چالاک ببێت به هه‌میشه‌یی ئه‌م بۆکسه‌ت بۆ دهرذهچێت تۆش کلیک له‌سه‌ر ( Continue ) بکه ئێستا ئاماده‌یه بۆ به‌کارهێنان ده‌بڵ کلیک له‌سه‌ر شۆرکهتی به‌رنامه‌که بکه‌و ئه‌م روکاره‌ت بۆ ده‌رده‌چێت واباشتره ئه‌و چوارگۆسهیه لابده‌یت ئینجا ( Ok ) بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر پیشان نه‌درێته‌وه ئه‌مه ڕوکاری به‌رنامه‌که‌یه بۆ یه‌که‌م جار ، وه‌ک ئاماژه‌م پیداوه ئه‌و چوارگۆشه‌یه ده‌ستنیشانکراوه لایبه پاشان ( Close ) بکه ئێستا به‌رنامه‌که به دوو پلان کار ده‌کات سه‌رنج بده : به‌شی یه‌که‌م له به‌رنامه‌که که باسه‌که‌ی ئێمه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فایلی له ده‌ست چوو به‌کار ده‌هێنرێت بۆیه دیاری بکه‌و پاشان کلیک له‌سه‌ر( Next ) بکه به‌شی دووه‌م هه‌ندێک جار دوای فۆڕمات کردن یان هه‌ر له باری ئاسای ویندۆزدا هاردێکی خاریچی یان پارتێشنێک دیار نامێنێت ئه‌م به‌رنامه‌یه ئاسانکاریت بۆ ده‌کات تا بیدۆزیته‌وه وه‌ک له‌به‌شی ( Recover a Drive ) ئاماژه‌م پێداوه
لێره‌شدا دوو پلان هه‌یه بۆ کارکردن : یه‌که‌م : خۆکارانه بدوای هه‌موو فایله له ده‌ست چووه‌کانی ئه‌و درایڤهدا بگه‌ڕێت که تۆ دیاری ده‌که‌یت دووه‌م : یان خۆت جۆری فایله‌کان دیاری بکه‌یت من ئه‌مه‌یان پێ باشتره بۆیه ده‌ست نیشانی ئه‌وه ده‌که‌م ، پاسان کلیک له‌سه‌ر ( Start ) ده‌که‌م سه‌رنج بده به‌م جۆره لیره‌دا به ئاره‌زوی خۆت جۆری فایله‌کان و تایپهکانیاندیاری بکه ، پاشان وه‌ک له لای ڕاستتدا دیاره دهتوهانیت خێرایی به‌رنامه‌که دیاری بکه‌یت له کارکردن‌دا من پێم باسه خاوترینیان هه‌ڵبژێریت چونکه وردتره له گه‌ڕاندا پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Start ) بکه لیره‌دا چاوه‌ڕوانبه تاته‌واو ده‌بێت په‌له مه‌که ئێستا ئه‌نجامی کاره‌که‌مان به‌م جۆره ده‌رچوو 238 فایلی بۆ گه‌ڕاندینه‌وه له گه‌ڵ 68 فایلی ویندۆزدا ، ئێستا بۆ پاراستنی ئه‌و فایله له‌ده‌ست چوانه وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه من هه‌موو وێنه‌کانم دیاری کردوه تۆش ئازادیت چه‌ند دانه‌ت ده‌وێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رنج بده له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی بهرنامهکهدها وه‌ک ئاماژه‌م پیداوه ده‌توانیت فایله‌کان بپارێزیت به‌سێ پلان یه‌که‌م : خۆکارانه شوێنێکت بۆ دیاری ده‌کات ده‌یپارێزێت دووه‌م : خۆت شوێنێک دیاری ده‌که‌یت ( واته پارتێشنێک یان فۆڵده‌رێک ) سێهه‌م : ڕاسته‌وخۆ بۆسه‌ر ( CD/DVD ) بۆنمونه من به‌پلانی دووه‌م کار ده‌که‌م و شوێنێک دیاری ده‌که‌م بۆ پاراستنی فایله له ده‌ست چوه‌کان سه‌رنج له‌م وێنه بده‌و کرداره‌کان دووباره بکه‌ره‌وه به‌م جۆره به ئاسانی ده‌توانیت داتا گه‌ڕێنراوه‌کان بپارێزیت بۆچوونه‌كان (3) ![]() |
چاوه‌ریی كاری باشتر و جوانترین
سوپاس