لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » پرۆگرام سازی » زانستی زمان » پرۆگرام نووسین بەزمانی جاڤا
پرۆگرام نووسین بەزمانی جاڤا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 09 / 07 / 2015 17:28
 

زمانی جاڤا یەكێكە لەزمانە هەرە نوێیەكان و بەیەكێكیش لەزمانە هەرە بەهێزەكان دادەنرێت لە زانستی پرۆگرام سازیدا ، بەشێوەیەك بنیات نراوە بەكارهێنان و فێربوونی ئاسانە هونەرێكی سەرنج ڕاكێشی تێدا بەكارهێنراوە بە تایبەتی وا لەكەسانی ئاست سەرەتایی و مام ناوەند دەكات زیاتر بایەخ بەم زمانە لە پرۆگرام نووسین بدەن چونكە زمانەكە لە بنەڕەتدا سینتاكسەكانی لە زمانی (C++ / C) وە وەرگیراوەو برەوی پێدراوە هەتا لەگەڵ بەكارهێنەردا بگونجێت و ببێتە مایەی سەرنج ڕاكێشانی ، یەكێكی تر لە تایبەتمەندیەكانی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە كە لەسەر تەواوی سیستەمەكان كارایە و چیتر غەمی دووبارە داڕشتنەوەی بەرنامەكانت نابێت بۆ هەر سیستەمێك بەڵكو زۆربەی سیستەمەكان پاڵپشتن بە ئیكسكویتی فایلەكانی جاڤاو دەتوانن بیناسنەوە هەربۆیە پێناسەیەكی كورتیان بۆ داناوە كە دەڵێن بەرنامەیەك بەزمانی جاڤا بنووسە جارێك و لەهەموو سیستەمێك لەهەر شوێنێك پێت خۆش بوو بەگەڕی بخە (Write Once, run anywhere) .

مێژووی بنیات نانی زمانی جاڤا :

داهێنەری زمانی جاڤا لە ساڵی 1984 تا ساڵی 2010 لە كۆمپانیای (Sun Microsystems) كاری كردوە کە بە خاوەنی جاڤا دادانرێت ، سەرەتای بنیات نانی پرۆژەی زمانی جاڤا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1991 كاتێك داهێنەری بەتوانا (James Gosling) لە هەوڵدا بوو بۆ بنیات نانی زمانێك لە بتوانرێت بەهەمان ڕێچكەی زمانی سی دا بڕوات بەڵام پێویست بەگۆڕینی كۆدەكانی نەكرێت بۆ ئەوەی لە لایەن كۆمپیوتەرەوە بناسرێتەوە چونكە جۆرێك لە سستی دەدات بەكاركردنی بەرنامەكە هەربۆیە پرۆژەی بنیاتنانی زمانی جاڤای گەڵاڵەکرد .

داهێنەری زمانی پرۆگرام سازی جاڤا ناوی (James Gosling) و لە ساڵی 1955 لە كەنەدا لە دایك بوە لە ساڵی 1983 بەكالۆریۆسی لە زانستی كۆمپیوتەردا بەدەست هێناوە ، لە ئەمریكاش لە زانكۆی (Carnegie Mellon) دكتۆرای لەهەمان بواردا بەدەست هێناوە لە ئێستاشدا لە كۆمپانیای گۆگڵ كاردەكات و ئەندازیاری پرۆگرام سازیە لەوێ ، لە ماوەی ساڵانی 1991 تا 1995 بەردەوام كاری لەسەر پرۆژەی بنیات زمانێك دەكرد كە بەشیكی تایبەتمەند بوو بەپرۆژەكەی خۆیەوە كە لە نامەی دكتۆراكەیدا ئاماژەی پێدابوو ، بەڵام كارەكەی لە پاشبنەماكەی لە زمانی (C++ / C) وەرگیراوە ، هەربۆیە چەند هەوڵێكی بەچەند ناوێك دەخستە بەردەست وەك پرۆژەی (Oak) و پرۆژەی (Green) کۆد سازی كە هەمان بنەڕەتی زمانی جاڤان و لەم دوو پرۆژەوە كە دوای بەدوای یەكدا بنیات نا پرۆژەی جاڤای بوو بە دوائەڵقەی كارەكانی .

یەكەم بڵاوبوونەوەی زمانی جاڤا لەساڵی 1995 بەناوی (Java 1.0)  لەژێر مەرج و ڕاسپاردەكانی كۆمپانیای (Sun Microsystems) ئەمریكدا بڵاوكرایەوە ، ئەم كۆمپانیایەش لە ساڵی 1982 دا لە ویلایەتی كالیفۆرنیا بنیات نراوەو لەبواری پرۆگرامین و ئۆپەرێتین سیستەم و سیرڤەردا كاردەكات و بە خاوەنداری زمانی پرۆگرام سازی جاڤا دادەنرێت .

هەتا ساڵی 2007 و كاتێك سەرچاوەی زمانەكە كرا بە ئازاد لەلایەن كۆمپانیای سەن مایكرۆ سیستەم وە زمانی جاڤا چەند دەرچوێكی لێ بڵاوكراویەوە بەناوەكانی (Java 1.1) و (Java 1.2) و (Java 2.2) بێگومان لە ئێستادا بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمە بەشیوەیەكی ئازاد لە ژێر مەرج و ڕاسپاردەكانی دامەزراوەی (GNU) دایە كە لەساڵی 2006 وە ئامادەكاری دەكرد بۆ بڵاوكردنەوەی پاش ئەوەی لە ساڵی 2007 دا بڵاوی کردەوە .

كۆمپانیای (Sun Microsystems) لە ساڵی 2010 دا لەلایەن كۆمپانیای بەناو بانگی جیهانی (Oracle) كڕرا بەم پێیە تەواوی بەرهەمەكانی كۆمپانیای ناوبراو كەوتە بەردەستی کۆمپانیای ئۆراكڵ و لەو كاتەوە تا ئێستا خاوەندارێتی جاڤا لە دەستی ئۆراكڵدایە ، هاوكات بنیاتنەری زمانی جاڤاش ئێستا ڕابەرایەتی زمانەكە ناكات و پاش ماوەیەك لە فرۆشتنی كۆمپانیای (Sun Microsystems) ئەویش دەستی لەكاركێشایەوە ، كۆمپانیای (Oracle) بە دووەم كۆمپانیا دادەنرێت لە دوای (Microsoft) وە بۆ بەرهەم هێنانی سۆفتوێرەكان و خۆی خاوەندارێتی چەندین پرۆژەی نایاب دەكات لە ئاستی جیهاندا .

ژینگەی پرۆگرام سازی بە زمانی جاڤا ؟

یەکەم : زمانی بەرنامە داڕشتن بە كۆدەكانی جاڤا یەكێكە لە زمانە هەرە پێشكەوتوەكان و بە (Smalltalk) ناودەبرێت كە نزیك ترین زمانە لە مرۆڤەوە كاتێك مامەڵە لەگەڵ ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان دەكات و بە تایبەتمەندێتی (object-oriented) لەكاردایە .

دووەم : وونی وەرگێڕی تایبەت بە كۆدەكان زمانی جاڤا كە لەگەڵ ئۆپەرێتین سیستەمەكەدا خۆی دەگونجێنێت و بێ ئەوەی پێویست بە دووبارە و سێ بارە گۆڕین هەبێت لەكاتی تێسكردن بیرۆكەی گۆڕینی (high-level) بۆ (low-level) واتا (compiler) كردن جیاوازە لەجاڤا وەك لە زماناكانی تردا هەیە لە تەكنیكی زمانی جاڤادا گۆڕینی كۆدەكان هەیە بۆ (Bytecode) كە ئێجگار خیرایە لە ناسینەوەدا لە لایەن مەشینەوە بەم پێیەش كاتێكی ئێجگار كەم دەبات بۆ دەرخستنی ئەنجامی فرمانی كۆدەكان چونكە كاتێك بەرهەمێكی جاڤا بنیات دەنێین بە پاشگری (java) دەپارێزرێت و پاش یەكەم (compiler) كرد فایلێكی تر بەپاشگری (class) دروست دەبێت بەهەمان ناوەوە كە كۆدەكانی سەرچاوەكەی تێدا گۆراوە بۆ (بایت كۆد) و بەهەمیشەیی هاوبەشی كاردەبێت لەگەڵ فایلە سەرەكیەكەدا .

سێیەم : دیاری نەكردنی ڕێژەیەكی سنوردار بۆ نووسینی كڵاسەكان (Classes) كە ئەمەش وادەكات بتوانرێت بەرنامەی فرە كردار دروستبكرێت بەجۆرێك لە سەدان و هەزار بواری جیادا بەكاربهێنرێت ، بوونی پاكێچەكانیش هەمان شێوە یاریدەدەرێكی ئێجگار باشە بۆ ئەم كارە .

تایبەتمەندیەكانی زمانی پرۆگرام داڕێژی جاڤا :

1 - فێربوونی ئاسانە بە بەراورد بە زمانەكانی تری ئەم بوارە و پێویست بە ماوەیەكی دورو درێژ ناكات تا شارەزایی تێدا پەیدا بكەیت .

2 - هەر لەسەرەتای ئاشنابوونی فێرخواز بە كۆدەكانی بەرنامەكە دەتوانێت پرۆژەی جۆراو جۆر بنیات بنێت و هیچ ئاڵۆزیەكی بۆ نایەتە پیش .

3 - پرۆگرام سازەكان بە ئاسانی دەتوانن باری كاریان لە زمانێكی ترەوە بگوازنەوە بۆ زمانی جاڤا بە تایبەتی ئەو كەسانەی شارەزای زمانی سی سی پلەس پەلسن .

4 - لە زۆربەی هەرە زۆری سیستەمەكاندا زمانی جاڤا كارایەو بەگەردەخرێت تێیدا بەهۆی بوونی ئامرازێكی تایبەتمەند كەلە زۆربەی سیستەمەكاندا بەردەستە هەڵدەستێت بە ناسینەوەی فرمانەكان كە ناودەبرێت بە (java virtual machine) .

5 - نوسینەوەی كۆدەكان كەمترن بە بەراورد بە كۆدەكانی زمانێكی تر ، چونكە لە جاڤادا كورتبڕی كراوە لە نووسینەوەی فرمانەكاندا و پێویست بە نووسینی ژمارەیەكی زۆر لەكۆد ناكات.

6 - نووسینەوەی بەرنامەكان تا ڕادەیەكی زۆر لەڕوی تواناوە بەهێزترن بەهەر زمانێكی تر و بەتەواوی پارێزراوە و كەسانی ئاست مام ناوەند و پێسكەوتویش بائاسانی ناتوانن كۆدەكانی هەڵبوەشێنن بۆ پێكهاتە بنەڕەتەكانی .

7 - ئەو بەرنامانەی كە بە زمانی جاڤا داڕێژراون لەكاتی بەگەرخستنیاندا لەسەر سیستەمە جیاوازەكان ئێجگار خێران و بەكارهێنەر دەتوانێت هەست بەو جیاوازیە بكات لەكاتی بەكارهێنانیدا.

8 - لەكاتی نوسینەوەی كۆدەكاندا ئەگەر هەڵەیەك بكرێت بە ئاسانی دەتوانرێت هەڵەکە بدۆزرێتەوە و شوێنی هەڵەكە لەلایەن خودی بەرنامەی پرۆگرام داڕشتنەكەوە پیشان دەدرێت بە تێبینی.

ناوی زمانی پرۆگرام داڕێژی جاڤا لە چیەوە هاتووە ؟

ناوی جاڤا لە جۆرێك قاوەوە وەرگیراوە كە لە دورگەیەك بەناوی جاوا لە ئایسەلندا (ئەندۆنسیا) بەرهەم دەهێنرێت و  هەر ئەم ناوەش لە ئەمریكادا زۆر بەكاردێت بۆ ناوهێنانی ئەم جۆرە قاوەیە .

جیاوازی چیە لە نێوان زمانی جاڤا و جاڤاسكریپت ؟

جیاوازییەكی زۆر هەیە لە نێوان هەردوو زمانەكەدا و شێوەی كاركردنیش تێیدا زۆر جیاوازە ، بەڵام ناوی پێكهاتەكان وەك هەر زمانێكی تری بوارەكە تاڕادەیەك هاوشێوەی زمانی جاڤایە ، جاڤا سكریپت لە وێب سازیدا بەكاردێت و لەلایەن كۆمپانیای (Netscape) بنیات نراوەو لە لایەن (Brendan Eich) لە ساڵی 1995 دا بنیاتی ناوە لەهەمان كۆمپانیا و لە ئێستا كۆمنپانیای نێت سكەیپ كە بە خاوەندارێتی پراوسەری مۆزێلا دەكات هەر لەلایەن (Brendan Eich) سەرپەرشتیاری دەكرێت و بە سەرۆكایەتی ئەم داهێنەرە لەكاركردندایە ، كۆدەكانی جاڤاسكریپت لەكاتی تێكەڵكردنی بەكۆدەكانی (HTML) لەپەڕەكانی وێبدا بەتەواوی ڕوكارێكی داینامیكی دەبەخشێت بە وێب پەیجەكە بەڵام زمانی پرۆگرام سازی جاڤا بۆ داڕشتنی بەرنامەكانی دیسكتۆپ و ئەپەكانی سمارت فۆنەكان بەكاردێت لەلایەن كۆمپانیای (Sun Microsystems) بەرهەم هێنراوەو هیچ پەیوەندیەك نیە لەنێوان ئەم دوو زمانەدا .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.