ئامانجی ئێمە |
مه‌به‌ست له دروستكردن و گه‌شه‌پیدانی ئەم ماڵپەڕە له بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریه‌كاندا ته‌نها ئاشناكردنی گه‌لی كورده به زانستی ئایتی و بردنه پێشه‌وه‌ی هه‌نگاوێكه به‌ره‌و زانستی سه‌رده‌م هاوكات سادهكردن و شیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی فێركاری بۆ نه‌وه‌ی نوێ و هه‌وڵدان بۆ ناساندن و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كان به زمانێكی ساده‌و دوور له خه‌وش ، بێگومان ئومێدی هه‌موو كوردێكه كه له بواره‌دا بتوانین هه‌نگاو هه‌ڵهێنین و به‌شێك له‌و دواكهوتویانهی كه ساڵانێكه پێوه‌ی ده‌ناڵین ئه‌گه‌ر نه‌شتوانین لای به‌رین لانی كه‌م سوكتری بكه‌ین بتوانین خامه به‌ده‌ستی نوێ له‌بوای ئایتیدا به‌رهه‌م بهێنین . ئێمه وه‌ك گروپێكی دڵسۆز پێكه‌وه له‌هه‌وڵی ئه‌وداین چی له تواناماندابێت بیخه‌ینه به‌رده‌ست به‌ڵام ئه‌وه‌ندی شاره‌زاییمان ، ناكرێت له سه‌رو توانای خۆمانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كی ئه‌وتۆمان هه‌بێت قسه له‌سه‌ر بابه‌تێك بكه‌ین كه له بنه‌ڕه‌تدا له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی سه‌رلێشێوانی فێرخواز و ئێمه‌ش ببینه هۆكاری ئه‌و سه‌رلێشێوانه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌وه‌ی له توانا‌مان بێت به‌م كارانه هه‌ستاوین ئێستاش به‌رده‌وامین و له ئاینده‌شدا زیاتر خزمه‌ت ده‌كه‌ین : 1 - شیكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر . 2 - ناساندنی سیستەمەكانی كۆمپیوتەر و چۆنیەتی بەكارهێنانیان . 3 - ئامادەكردن و دیزاین كردن و بڵاوكرنەوەی گۆڤارێكی وه‌رزی تایبه‌ت به ئایتی . 4 - شیكردنەوەی بەرنامە و نهێنی سیستەمەكانی سمارت فۆنەكان و تابلێتە جیاوازەكان . 5 - ناساندن و شیكردنەوەی بەرهەمەكانی ئەپڵ بە تایبەتی ( ماك ) كە یەكێكە لە بەرهەمە سەرەكی ناوازەكانی . 6 - پرۆژه‌ی به‌كوردیكردنی به‌رنامه كه تائێستا چەندین به‌رنامه‌مان ئاماده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یه و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەیخەینە بەردەست . 7 - دروستكردن و وه‌رگێڕانی فۆنت له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و فۆنتانه‌ی كه وه‌رمان گێڕاوه زیاتر لە 750 فۆنتهو به‌رده‌وامیشین لە كاركردن تێیدا . ئێمە لەم ماڵپەڕەوە خێر بەكەس ناكەین و منەتیش بەسەر خوێنەران و فێرخوازاندا ناكەین ئەوەندی بتوانین لە خزمەتی هاونەتەوەی خۆمان‌داین و وەك ئەركێكی نەتەوەی كە پێمان سپێرابێت هەستاوین بە كاركردن لەم بوارەدا پێمان وایە دەتوانین كەلێنێك پڕ بكەینەوە ، هیوام وایە ئامانجی خۆمان پێكابێت و شوێن دەستمان دەربكەوێت لەناو ماڵپەڕە كوردیەكاندا . |