لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » تۆرسازی » گەیاندن » جۆره‌کانی په‌یوه‌ست بوون ئینته‌رنێتی پێدا ده‌گوازرێته‌وه‌ چیە؟ وه‌ توانایان چۆنه‌؟
جۆره‌کانی په‌یوه‌ست بوون ئینته‌رنێتی پێدا ده‌گوازرێته‌وه‌ چیە؟ وه‌ توانایان چۆنه‌؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 07 / 09 / 2014 17:52
 

لەسەرەتای بەرهەم هێنانی ئینتەرنێتەوە تا ئێستا شارەزایان نەیان توانیوە لەو بەندە بەتەواوی ڕزگار بن کە لە یەکەم هەنگاوی داهێنانی ئینتەرنێتەوە پشتیان پێ بەستووە ئەویش گواستنەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە بەهۆی وایەرەوە ، جیهانی نوێ پڕە لە هۆکار بۆ گواستنەوەی ئەم هێڵە وەک وای فای و وای ماکس و بلوتوس و چەندانی تر بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە ئەو پێشکەوتنە بە دەست بهێنیت هەتا جێگای وایەر بگرێتەوە ، لەسەرەتای بەرهەم هێنانی ئینتەرنێتەوە تا ئێستا چەندین جۆر لە وایەر بەکارهێنراون هەتا ئەم هێڵە بەو پەڕی خێراییەوە داتاکان بگوازێتەوە ، پوختەی هێڵەکان و تواناکانیانم لێرەدا ڕیزبەندی کردوە کە بەم جۆرەیە :

یەکەم Dial-Up connections :

ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ست بوونه‌ کۆنترین جۆری ئینته‌رنێته‌و پێویست به‌ بوونی هێڵێکی ته‌له‌فون ده‌کات که‌سی بەکارهێنه‌ری ئه‌م جۆره‌ هێڵه‌ له‌ ڕێگای وایه‌ری تایبه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی په‌خشی ئینته‌رنێته‌ بگه‌یه‌نرێت ، خێرایی په‌یوه‌ست بوون له‌م جۆره‌ هیڵه‌دا له‌ 14.4Kbit ده‌ست پیده‌کات و 28.8Kbit یشی هه‌یه‌و دواترین خیرایی له‌م جۆره‌ په‌یوه‌ست بونه‌دا 56Kbit و له‌مه‌ زیاتر توانای نیه‌ .

ISDN که‌ کورتکراوه‌ی (Integrated Services Digital Network) که‌ به‌ دووه‌م جۆر له‌ به‌رهه‌می ئینته‌رنێتی داده‌نرێت ، له‌م جۆره‌ په‌یوه‌ست بونه‌دا به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو به‌ هێڵێکی ته‌له‌فون ئه‌م هێڵه‌ ده‌گه‌یه‌یه‌نرێته‌ که‌سی به‌کارهێنه‌ر توانایی و خێرایی زیاتره‌ له‌وه‌ی پێشوو بێگومان بڕی تێچون بۆ به‌کاربردنی ئه‌م هێڵه‌ زیاتره‌ خێرایی به‌توانای 128Kbit و 256Kbitده‌گات به‌ده‌ستی به‌کارهێنه‌ر .

 

سێیه‌م جۆر بریتیه‌ له‌ (DSL) له‌م جۆره‌ په‌یوه‌ست بوونه‌دا پێشکه‌وتنێکی ئێجگار باش به‌رچاو ده‌که‌وێت و ئێستاش بۆ تاکه‌که‌سی به‌کارهێنه‌ر گرنگی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه‌ ، سه‌ره‌تا جۆری (DSL) به‌رهه‌م هێنراو دواتریش (SDSL) له‌ ئێستاشدا (ADSL) ئه‌مه‌ش بۆخۆی شۆڕشێکی نوێ بوو له‌ ئه‌ندازه‌ی پێکه‌وه‌ گرێداندا به‌گشتی خێرایی له‌م جۆره‌ په‌یوه‌ست بونانه‌دا له‌ یه‌ک مێگاوه‌ ده‌ست پێده‌کات و به‌ چوار مێگا کۆتایی دێت له‌ ئێستاشدا به‌هۆی زیادکردنی هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌وه‌ خێرایی له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ بۆ هه‌شت مێگا به‌رز کراوه‌ته‌وه‌ و دواهه‌مین وێزگه‌ی ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ست بوونه‌ له‌رێگای هێڵی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ به‌م خێراییه‌ کۆتایی دێت چیتر بۆ پێکه‌وه‌ به‌ستن به‌هۆی ئه‌م هێڵه‌وه‌‌ له‌ ئێستادا داهێنانێکی نوێ له‌ ئارادا نیه‌.

 

دوای ئه‌وه‌ی بۆ گه‌یاندنی هێڵی ئینته‌رنێت پشت له‌ هێڵی ته‌له‌فۆن کرا په‌نا برایه‌ به‌ر هێڵی ناوه‌ندی که‌ له‌ شێوه‌دا هه‌ر وه‌ک کاره‌بای ماڵان وایه‌ به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌و بێ تێکه‌ڵ کردنی ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که‌ هێڵی ئینته‌رنێت خاوه‌نی ئایپی خۆیه‌تی و هه‌ر که‌سێک دێته‌ ئه‌م جیانی تۆڕە‌وه‌ ناسنامه‌یه‌کی هه‌یه‌ که‌ به‌ ژماره‌یه‌ک پێناسه‌ ده‌کرێت .

T1 - Tier1 یه‌که‌م به‌رهه‌می تۆڕە‌کانه‌ که‌ به‌هۆی ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیاوه‌ باسم کرد هاته‌ کایه‌وه‌ به‌ڵام بڕی تێچوون له‌ جۆره‌ په‌یوه‌ست بونه‌دا ئێجگار زۆره‌و خێرایشی به‌ پێ ی پێویست نیه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ یه‌که‌م به‌رهه‌می پێکه‌وه‌ گرێدان دێته‌ ئه‌ژمارکردن و هێڵی ته‌له‌فۆنی تێدا به‌کارنه‌هێنرابوو هه‌ربۆیه‌ دواتر به‌چه‌ند قۆناغێک هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای کاری ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه‌ باشترین و خێراترین جۆری گه‌یاندن هاته‌ کایه‌وه‌ وه‌ک (T3-Tier3-Droolingly) که‌ خێرایی له‌م جۆره‌دا ده‌گاته‌ (44Mbit) له‌ چرکه‌یه‌کدا ، وه‌ دواتر چه‌ند جۆڕێکی تری ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه‌ خرایه‌ به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌رانی وه‌ک (T2,T4,T5-Tier2,4) که‌ له‌سه‌ره‌تادا له‌ (6مێگابایت) و دواتر بۆ (274مێگابایت) و دواتر له‌جۆری (T5) دا بۆ خێرایی ( 400مێگابایت) له‌ چرکه‌یه‌کدا تواناکه‌ی زیادکراوه‌ .

له‌ ئێستادا هێڵی (فایبه‌ر ئۆپتیک) کێبڵی تیشکی نوێترین ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌مه‌و به‌خێراترین ‌هێڵ داده‌نرێت و ته‌واوی جیهانی نوێ به‌م ته‌کنه‌لۆژیاوه‌ په‌یوه‌ستکراوه‌ ، ئه‌م جۆره‌ له‌ په‌یوه‌ست بوون به‌جۆرێک خێرایه‌ که‌ ده‌گاته‌  (1گێگابایت) له‌ چرکه‌یه‌کداو به‌هیچ جۆرێک به‌ بێ وایه‌ر ناگوازرێته‌وه‌ واته‌ ته‌نها به‌ هۆی هێڵێکی وایه‌ره‌وه‌ ده‌گات به‌ده‌ستی به‌کارهێنه‌ران و له‌ نێوان هه‌ر شار و وڵات و قاڕه‌یه‌کیشدا هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ کێبڵ ئه‌م هێڵه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ، پێك هاته‌که‌ی له‌شوشه‌یه‌و دواهه‌مین توانای گواستنه‌وه‌ که‌له‌ڕێگای ئه‌م هێڵه‌وه‌ فه‌راهه‌م کراوه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ چل گێگا ، ئه‌م هێڵه‌ توانای گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنه‌ دوره‌کان هه‌یه‌و به‌هچ جۆرێک وزه‌که‌ی له‌کاتی گواستنەوه‌دا کارنابێت گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ندازه‌ی پێکه‌وه‌به‌ستندا به‌کاربهێنرێت ، به‌م جۆره‌ هێڵه‌دا هێڵی ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت و په‌خشی تیڤیه‌کان به‌ ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه‌ به‌ که‌مترین تێچوون .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.