لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » تۆرسازی » گەیاندن » پێکه‌وه‌ به‌ستنی بێ وایه‌ر چیه‌ ؟ و چه‌ند جۆره‌ ؟
پێکه‌وه‌ به‌ستنی بێ وایه‌ر چیه‌ ؟ و چه‌ند جۆره‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 03 / 08 / 2014 09:44
 

به‌م دواییه‌ یه‌کێک له‌ خزمه‌تگوزاریه‌ هه‌ره‌ باشه‌کانی بواری ته‌کنه‌لۆژیای په‌یوه‌ستبوون که‌وته‌ کارو هه‌ر زۆر به‌زوویش بڵاوه‌ی کرد تا کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ئامیرانه‌ی که‌ پێشتر به‌ هۆکاره‌کانی وه‌ک کیبڵ کاریان ده‌کرد هه‌مویان ئه‌و زانسته‌ نوێیان وه‌ک فریاد ره‌سێک ته‌ماشا ده‌کرد و ته‌واوی ئامیره‌کان ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ی بۆ زیاد کرا له‌ ئێستادا ئامیریک نیه‌ ئه‌م جۆره‌ داهێنانه‌ نوێیه‌ی بۆ پیشنیار نه‌کرابێت چونکه‌ بڕی تێچون و هاوکات لایه‌نی جوانی و ئاسانی له‌ به‌ده‌ستکه‌وتندا به‌چه‌ندین جار له‌ جۆری په‌یوه‌ستبونه‌ کلاسیکیه‌که‌ گونجاوتره‌ .

بیرۆکه‌ی دروستکردنی وایه‌رلێس به‌ستنه‌وه‌ی ئامێره‌ جیاوازه‌کانه‌ به‌بێ به‌کارهێنانی وایه‌ری پێکه‌وه‌ به‌ستن به‌ڵام له‌ ڕوبه‌رێکی دیاریکراودا.

تۆڕی ڕادیۆیی یه‌که‌مین تۆڕی بێ ته‌له‌ که‌ به‌رهه‌م هێنرابێت و له‌ ئێستادا ته‌واوی تۆره‌ وایه‌رلێسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ بنیاد ده‌نرێت به‌ڵام به‌ توانای جیاواز یه‌که‌مین تایبه‌تمه‌ندی که‌ له‌ ئامێره‌ سمارت فۆنه‌کان و ئامرازه‌کانی تری کۆمپیوته‌ردا جێگیرکرا بریتی بوو له‌ (تیشکی ژێرسور) دواتر بلوتوس له‌ ئێستاشدا (وای فای) و (وای ماکس) که‌ نوێترین داهێنانی به‌ستنه‌وه‌ی ئامێره‌کانه‌و به‌ به‌راورد به‌ دوو ته‌کنه‌لۆژیاکه‌ی تر زۆر پێشکه‌وتوو تره‌ .

تیشکی ژێرسور :

یه‌که‌م ڕێگا که‌ به‌کارده‌هێنرا بۆ به‌رستنه‌وه‌ی ئامێره‌ جیاوازه‌کان ئه‌وه‌ش ناوده‌برێت به‌ (تیشکی ژێرسور) یان به‌ ناوه‌ی (Infra Red) ئینفرا ڕێت ناسراوه‌ له‌م جۆره‌ په‌یوه‌ست بونه‌دا پشت به‌ڕه‌نگی نه‌بینراو ده‌به‌سرێت که‌ 51% تیشکی ڕۆژ له‌م جۆره‌یه‌ و مرۆڤ ناتوانێت بینینێت ، واته‌ هیچ شه‌پۆلێکی ڕادیۆیی تێدا به‌کار نه‌هێنراوه‌ ئه‌وه‌ش به‌ هۆی که‌م توانایی و نه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندی زۆره‌وه‌ تا ڕاده‌یه‌ک به‌کارهێنه‌رانی بێزارکردبوو ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه‌ ئێستا به‌ڕاده‌یه‌ک که‌م بوه‌ته‌وه‌ که‌ که‌مترین که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت،به‌ڵام له‌ پێکه‌وه‌ به‌ستنی ته‌له‌فزیۆن و کۆنترۆڵه‌که‌یدا ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه‌ ئێستا بره‌وی پێدراوه‌و باشترین هۆکاره‌ بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چالاکیه‌کانی تی ڤیدا وه‌ ڕوبه‌ری کار‌ی بۆ نزیکه‌ی (50) مه‌تر زیادکراوه‌.

بلوتوس :

دووه‌م هۆکار بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئامێره‌کان به‌رهه‌م هێنانی بلوتوس بوو ئه‌م داهێنانه‌ له‌سه‌ره‌تادا پێشوازیه‌کی ئێجگار گه‌رمی لێکراو به‌ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌کانی کۆمپیوته‌رو هه‌موو سمارت فۆنه‌کان و تابلێته‌کان جێگیرکرا چونکه‌ به‌ به‌روارد به‌ په‌یوه‌ستبونی جۆری یه‌که‌م زیاتر پێشکه‌وتووتربوو ، به‌ڵام کێشه‌ی گه‌وره‌له‌م ته‌کنه‌لۆژیایه‌دا لایه‌نی پاراستن و ماوه‌ی کورت ڕه‌وی بوو که‌ وای له‌م داهێنراوه‌ش کرد له‌ له‌لا‌یه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ پاشه‌کشه‌ بکات له‌ ئامێره‌ نوێیه‌کانیاندا ، به‌جۆرێک ئێستا له‌زۆربه‌ی لاپتۆپه‌کان دا ئه‌م یه‌کنه‌لۆژیایه‌ی تێدا جێگیرناکرێت وه‌ به‌ڵام له‌ سمارت فۆنه‌کان و ئامێره‌کانی وه‌ک (پرێنته‌روسکانه‌ره‌و ... هتد) ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه‌ هێشتا جێگای خۆی گرتووه‌ ، بلوتوس توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ دوری (10) مه‌تر هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ئامێر له‌ شوێنی دیاریکراودا پێکه‌وه‌ ببه‌ستیته‌وه.

له‌ بناغه‌ی کاری ئه‌م دوو ته‌کنه‌لۆژیایه‌دا دووجیاوازی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ که‌ئه‌وه‌ش وایلێکردوه‌ بلوتوس پێشه‌نگ بێت و چیتر بۆ گرێ دانی ئامێره‌کان په‌نا نه‌برێته‌ به‌ر تیشکی ژێر سور به‌م جۆره‌

له‌ ته‌کنه‌لۆژیای تیشکی ژێرسوردا ته‌نها دوو ئامێر پێکه‌وه‌ گرێ ده‌درێت و ناکرێت له‌ دوو ئامێر زیاتر له‌یه‌ک کاتتدا پێکه‌وه‌ ببه‌سرێته‌وه‌ واته‌ (one to one) وه‌ ڕوبه‌ڕوی یه‌کتربن  به‌ڵام ئه‌م کاره‌ له‌ بلوتوسدا پێچه‌وانه‌یه‌و ده‌توانرێت له‌یه‌ک کاتتدا چه‌ندین ئامێر پێکه‌وه‌ گرێ بدرێت به‌هه‌موو لایه‌کیشدا په‌خش ده‌کرێت.

وه‌ له‌ ته‌کنه‌لۆژیای تیشکی ژێرسوردا ده‌بێت ئه‌و دوو ئامێره‌ له‌نزیک یه‌که‌وه‌بن به‌ هیچ جۆرێک به‌ربه‌ست نه‌بێت له‌ نێوان دوو ئامێره‌ پێکه‌وه‌ گرێدراوه‌که‌دا ، به‌ڵام له‌ بلوتوسدا ئه‌گه‌رچی به‌ربه‌ستیش هه‌بێت به‌ڵام هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ست بوونه‌ دروستناکات.

وای فای:

سێیه‌م جۆری په‌یوه‌ست بوون بریتیه‌ له‌ (Wi-Fi) وای فای کورتکراوه‌ی (Wireless Fidelity) که‌ نوێترین هۆکاری پیکه‌وه‌ گرێدانی ئامێره‌کان ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه‌ ئێستا به‌ته‌واوی جیهانی تۆڕه‌کانی پێکه‌وه‌ گرێ داوه‌ چونکه‌ ته‌یبه‌تمه‌ندیه‌کانی به‌ به‌راورد به‌ دوو هۆکاره‌که‌ی تری پێکه‌وه‌ به‌ستن ئێجگارزۆرتره‌ ، له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ هه‌ره‌ نایابه‌کانی ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیا نوێیه‌ بوونی لایه‌نی پاراستن و ده‌ستگرتنه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی که‌لێنی هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی بۆناو جیهانی ئه‌م تۆڕه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م لایه‌نه‌ی زۆر به‌هێزه‌و به‌ئه‌سته‌م ده‌توانرێت دیواری به‌ربه‌سته‌که‌ی تێک بشکێنرێت به‌تایبه‌تی کاتێک به‌ تایبه‌تمه‌ندی ( (WEPسود له‌م تۆڕه‌ وه‌رده‌گیرێت و کۆد بۆ‌ په‌یوه‌ست بوون به‌کارده‌هێنرێت ،هاوکات توانای بڵاو بوونه‌وه‌ی بێ سنوره‌و له‌ ئێستادا ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه‌ له‌ لاپتۆپه‌کاندا بۆ دوری (45)مه‌تر زیادکراوه‌ و ئێجگار خێرایه‌ له‌گواستنه‌وه‌ی داتا به‌قه‌باره‌ی 54مێگابایته‌ له‌ چرکه‌یه‌کدا له‌ نێوان ئامێره‌ جیاوازه‌کاندا ، له‌م ته‌کنه‌لۆژیا نوێیه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای (خاڵی گه‌رم) که‌ به‌رامبه‌ر وشه‌ی (Hotspots) ه‌ بناغه‌یه‌کی مه‌زنه‌و ده‌کرێت له‌ڕێگه‌ی یه‌ک تۆڕی په‌خش که‌ره‌وه‌ی وه‌ک لاپتۆپێک چه‌ندین ئامێری جیاوازی تر بتوانن بچنه‌ ناو تۆره‌که‌وه‌ به‌ڵام له‌ جوگرافیایه‌کی دیاریکراودا ، ئه‌مه‌ش بناغه‌ی کاری کۆمپانیاکانه‌ کاتێک به‌هۆی سیڤه‌رێکه‌وه‌ چه‌ندین کۆمپیوته‌ر به‌ماوه‌ی جیاواز پێکه‌وه‌ گرێ ده‌درێت له‌لایه‌ن یه‌ک ئه‌دمینه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌کان دابه‌ش ده‌کرێت و هه‌رکۆمپیوته‌رێک به‌پێ ی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی پێ ی دراوه‌ ده‌توانیت سود له‌ سیڤه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ وه‌ربگرێت .

پاش ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی به‌رهه‌می وای فایدا وای ماکس به‌رهه‌م هێنرا له‌ڕوی بناغه‌ی کاره‌وه‌ هه‌مان شێوه‌ی وای فایه‌ به‌ڵام توانای زۆر زیاتر و ده‌توانرێت بۆ شوێنێکی ماوه‌ درێژ ئه‌م تۆڕه‌ بوه‌شێنرێت.

وه‌ به‌م داواییانه‌ چه‌ند گرفتێک له‌م دوو به‌رهه‌مه‌شدا په‌یدابوون و ئه‌وگرفتانه‌ش (دروستبونی ته‌شویش له‌سه‌ر تۆڕه‌کان ،ئاڵوگۆڕی که‌ش و هه‌وا ، وزه‌یه‌کی زۆری لاپتۆپه‌کان کارده‌کات ، ماوه‌ی وه‌شاندنه‌که‌ی دیاریکراوه تادور تربیت ڕێژه‌ی وه‌رگرتن لاواز ده‌بێت‌ ، وه‌ له‌لایه‌ن هاکه‌ری زیره‌که‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕوبه‌ڕوی هاککردن ببێته‌وه‌) ئه‌م گرفتانه‌ش له‌ تۆڕێکه‌وه‌ بۆتۆڕێکی تر جیاوازه‌ و له‌وانه‌یه‌ جۆری ئه‌وهاردوێره‌ش که‌ به‌کاری ده‌هێنیت بۆبه‌خشکردن خۆی بوبێته‌ هۆی کێشه‌ بۆ تۆڕه‌ دروستکراوه‌که‌.

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.