فێرکاریەکانی بەرنامەی Win Utilities Professional

بەرنامەی ( Win Utilities Professional Edition )

News image
درێــــــــــژه‌...

فێرکاریەکانی بەرنامەی Win Utilities Professional

بەرنامەی ( Win Utilities Professional Edition )

News image
درێــــــــــژه‌...
چۆنێتی بەکارهێنانی ئامرازی ( Memory Optimizer )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 16 / 08 / 2015 20:55
 

لەكاتی بەگەرخستنی سیستەمدا ژمارەیەك لە بەرنامەو خزمەتگوزاری دەكەوێتەكار كە بەشێك لە میمۆریەكە داگیر دەكات دەبێتە هۆی خاوكردنەوەی كاری سیستەمەكە ، لەهەندیك باریشدا ئەگەر بمانەوێت بەرنامەیەك بكەینەوە یاخود گۆرانكاریەك لە فایلێكدا بكەین ئەوا توشی خاوبوونەوەیەك دەبێت كە بەكارهێنەر تا لوتكەی بێزاری دەبات .

یەكەم ئامراز لە بەشی (Optimize & Improve) كە بریتیە لە (Memory Optimizer) بۆ چارەسەركردنی كێشەی كاری میمۆریە سەرەكیەكان دابین كراوە ، چونكە بە تەواوی دەست دەگرێت بەسەر بڕی داتای ناویانەوە دەتوانێت سیستەمەكەت ڕزگاربكات لە وەستانی كت و پڕو نەهێشتنی خاوبوونەوەی كاری بەرنامەیەك لە كاتی بەگەڕخستنیدا و ئەمە سەرباری ڕێگیری كردن لە لەدەستدانی داتا و بەرهەمی بەرنامەكان .

ئامرازەكە پاش بەخێرهێنان و زانیاری پێدان لەسەر كارەكەی لە چوار بەشی سەرەكی پێك هاتووە :

یەكەم  (Memory Information) : بەخشینی زانیاریە دەربارەی بیرەوەریە یەكەمیەكان لە كۆمپیوتەرەكەدا هەتا دەست بگیرێت بەسەر بڕی داتاكانی ناویدا .

دووەم (CPU Information) : زانیاری پێدان لەسەر یەكەی پرۆسێسەر كە بەشێوەیەكی گرافێكی بەیانی كارەكەی دەخاتە ڕوو ، بەكارهێنەر ئاگاداردەكاتەوە لە بڕی تواناكەی .

سێیەم (Optimize Settings) : بۆ باشتركردنی كاری ڕێكخستنەكانە  واتا دانانی و جێگیركردنی ڕێژەیەكە بۆ بەتاڵی میمۆریە سەرەكیەكان هەتا ئەو ڕێژەیە بەردەوام بە بەتاڵی بهێڵێتەوە لە كاتی (Optimize) كردنیدا .

چوارەم (Program Settings) : ئەم ئامرازە بەكاردێت بۆ پێدانی توانایەكی تایبەتی بە میمۆریە سەرەكیە كان هەتا لە كاتی بەگەڕخستنی بەرنامەكەدا بتوانێت بە ئاسانی لۆد ببێت و بەرهەمی بەرنامەكانیش بە ئاسانی بپارێزرێت .

 

بۆ گەیشتن بەم ئامرازە دەبێت دەبڵ كلیك بكەیت لەسەر ئایكۆنی سەرەكی بەرنامەكە كە بەم، شێوەیە دەردەكەوێت لەسەر دیسكتۆپ

 

 

دواتر لەم ڕوكارەدا دووەم دانە لە لیستەكەی لای چەپدا دیاری بكە هەتا ئەر ئامرازانەی لای چەپت دێتە پێش چاو دواتر كلیك بكە لەسەر (Memory Optimizer) بۆ جێبەجێكردنی كارەكان

 

 

پاش ئەوەی كلیكمان لەسەر (Memory Optimizer) كرد ئەم ڕوكارە دەبینیت وەك لە بەشی بەخێرهاتنەكەدا ئاماژەم پێداوە ئەوە زانیاریە لەسەر كاری ئامرازەكە لە باری ئاساییدا جێگیر كراوە لەسەر ڕێكخستنێك دەتوانێت بە تەنها كلیكێك تەواوی ئەو ڕێكخستنانە جێ بەجێ بكەیت بەسەر سیستەمەكەدا ، ئێستا من دەمەوێت ئەو كارە بكەم هەربۆیە كلیك دەكەم لەسەر (Optimize now)

 

 

سەرنج بدە لێرەدا زۆر بەخێرایی كارەكە بە ئەنجام دەگەیەنێت و چاوەڕوان بە تا تەواو دەبێت

 

 

پاش كلیك كردن لەسەر (Memory Information) ئەوا زانیاری تەواومان دەبێت لەسەر (Memory) سەرەكی واتا ڕام و بڕی داتا و بەكارهێنانەكەی لە لایەن سیستەم و بەرنامەكانەوە دەخاتە پێش چاو ، ئەگەر كلیك بكەیت لەسەر (Optimize now) ئەوا زۆر بەخێرایی خاوێنكردنەوەیەكی خێرای بۆ ئەنجام دەدات و بەخێراییش دەگاتەوە بارە ئاساییەكەی

 

 

وە ئەگەر كلیك بكەین لەسەر (CPU Information) ئەوا زانیاری تەواومان دەبێت لەسەر (CPU) و بە شێوەی هێڵێك بە دوو ڕەنگی جیاواز ئاگادارمان دەكاتەوە لە تواناكەی ، ئەگەر كلیكیش بكەین لەسەر (Optimize now) ئەوا كاری خاوێنكردنەوەی بۆ دەكات .

 

 

 

سێیەم بەش لە بەرنامەكە (Optimize Setting) بۆ دەست نیشانكردنی ڕێژەیەكی جێگیرە بۆ خاڵی كردنەوەی میمۆری سەرەكی هەتا ئەو بڕە بەردەوام بە خاڵی بمێنێتەوە هەتا سیستەم توشی ڕاوەستانی لە ناوكاو نەبێت ، ئەم دەست نیشانكردنە بۆ ئەو بەكارهێنەرانە باسە كە خاوەنی میمۆریەكی بچوكن لە قەبارەدا ، چونكە لە باری ئاسایی خۆیدا بەرنامەكە رێژەیەكی دیاری كراوی هەیە و ڕێكخراوە لەسەر میمۆریەكەت .

 

 

كۆتا بەش كە بریتیە لە (Program Setting) لەم ڕوكارەدا دەتوانیت بڕێك لە میمۆریەكە بەردەوام بە خاڵی كراوی نهێڵیتەوە هەرچەندە بەرنامەیەك بۆ لۆد بوونی پێویستی بە قەبارەیەكی زۆریش هەبێت بۆ بەگەڕخستنی ئەوا ئەم بەرنامەیە ڕێكی دەخات بۆ ئەوەی قەبارەیەكی گونجاو لە میمۆری بە بەتاڵی دەهێڵێتەوە هەتا سیستەمەكە لەناكاو نەسوتێت .

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.