فێرکاریەکانی بەرنامەی Win Utilities Professional

بەرنامەی ( Win Utilities Professional Edition )

News image
درێــــــــــژه‌...

فێرکاریەکانی بەرنامەی Win Utilities Professional

بەرنامەی ( Win Utilities Professional Edition )

News image
درێــــــــــژه‌...
چۆنێتی بەکارهێنانی ئامرازی ( Uninstall Manager )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 13 / 08 / 2015 11:33
 

سڕینەوەی بەرنامەكان لە ویندۆزدا كارێكی ئاسانە چونكە ویندۆز خۆی ئەم ئامرازەی تێدا دەستەبەركراوە ، بەڵام ئەم ئامرازە لەم بەرنامەدا دەستەبەركراوە كە سێیەم ئامرازە لە بەشی (Clean Up & Repair) بریتیە لە (Uninstall Manager) زۆر پێشكەوتوو ترە چونكە هەر تەنها بەرنامەكە ناسڕێتەوەو تەواو بەڵكو تەواوی ئەو شۆركەت و فایلانە دەسڕێتەوە كەلەگەڵ بەرنامەكەدا دامەزرێنراوە لەسەرەتادا

بۆ دەست گەشتن بە بەرنامەكە هەر وەك فێركاریەكانی پێشوو دەبڵ كلیك لەسەر ئایكۆنی بەرنامەكە دەكەین كەلەسەر دیسكتۆپ بەم جۆرە دەردەكەوێت

 

 

پاش كرانەوەی بەرنامەكە لەبەشی (Clean Up & Repair) كە چوارەم و كۆتا هەڵبژرادنە لە لیستەكەدا چالاكی دەكەین بەكلیك كردن لەسەری وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

ئەم ڕوكارە پیشان دەدات كەمێك چاوەڕوان بە تا تەواو دەبێت چونكە گەڕانێك دەكات و هەموو بەرنامەكان پیشان دەدات كە لە كۆمپیوتەرەكەدا دامەزرێنراوە

 

 

ئەمە لیستی بەرنامە دامەزرێنراوەكانی ناوكۆمپیوتەرەكەی منە كە 37 بەرنامەیە هەربۆیە هەر بەرنامەیەكت بوێت بیسڕیتەوە ئەو دەبێت دەست نیشانی بەرنامەیەك بكەیت سەرەتا كەوایە من لێرەدا بەرنامەی (Popcorn) م دەست نیشانكردوە بۆ سڕینەوە ، دواتر كلیك دەكەم لەسەر (Uninstall) ، سەرنچ بدە لە تەنیشتی ئەم دوگمەوە دوگمەیەكی تر هەیە بەناوی (Remove) ئەوەش تەنها بۆ سڕینەوەی ئەو بەرنامەیە تەنها لە لیستەكەدا كە دەستنیشانكراوە ، هەندێك جار بەرنامەیەك سڕێنراوەتەوە  بەڵام لێرەدا ناوەكەی هەر ماوە كەوایە لێرەدا بەهۆی ئەم دوگمەوە بەیەكجاری لەبەرچاو ون دەكرێت

 

 

پاش ئەوەی كلیكمان كرد لەسەر (Uninstall) ئەم بۆكسی ئاگاداركردنەوەمان پێدەگات كە پێت ڕادەگەیەنێت كە تۆ دەتەوێت ئەم بەرنامەیە بسڕیتەوە ، ئەگەر ڕازیت كلیك بكە لەسەر (Yes) بۆ بەردەوام بوون و سڕینەوە

 

ئەم ڕوكارە هەر هی سڕینەوەی بەرنامە ئاساییەكەیە كاتێك دەیسڕیتەوە كەوایە كلیك بكە لەسەر (Uninstall) بۆ بەردەوام بوون

 

 

ئەگەر ئەم بۆكسەی پیشان دا ئەوە (Yes) بكە با كاری سڕینەوەكە بەردەوام بێت .

سڕینەوە كۆتایی هات تەنها (Finish) بكە و تەاو بوو كارەكە ، بەم جۆرە بەرنامەكە بەتەواوی سڕایەوەو هەر بەرنامەیەكیش نەتوانرا بسڕیتەوە ئەوا ئەم بەرنامەیە بەشێوەیەكی باشتر دەیسڕێتەوەو لەكۆڵی سیستەمەكەی دەكاتەوە

 

 

سەرنج بدە ئێستا لە لیستی بەرنامەكەدا بەرنامە سڕاوەكە بوونی نەماوە وەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت ژمارەی بەرنامە دامەزرێنراوەكان كەمی كرد بۆ 36 بەرنامە .

 

 

تێبینی : هەندێك بەرنامە هەرچەندە هەوڵ بدەیت بیسڕیتەوە هەر ناسڕێتەوە ، کەوایە یان بەرنامەکە لە باری ئیشکردندایە دەبێت ڕابگیرێت ، یاخود دەبێت هەمان بەرنامە بە هەمان ڤێرژنەوە بهێنرێت دەبڵ کلیك بکرێت لەسەر سێتەپەکە و بەهۆی ئەوەوە (Uninstall) بکرێت .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.