فێرکاریەکانی بەرنامەی Win Utilities Professional

بەرنامەی ( Win Utilities Professional Edition )

News image
درێــــــــــژه‌...

فێرکاریەکانی بەرنامەی Win Utilities Professional

بەرنامەی ( Win Utilities Professional Edition )

News image
درێــــــــــژه‌...
داگرتن و دامەزراندن و چالاك كردنی بەرنامەکە
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 13 / 08 / 2015 11:25
 

بەرنامەی (WinUtilities) قەبارەیەكی گونجاوی هەیە ئەم تایبەتمەندیەشی زۆر سەرنج ڕاكێشە چونكە بە دەگمەن ڕێدەكەوێت بەرنامەیەك بەم قەبارە كەمە بتوانێت ئەم هەموو تایبەتمەندیەی تێدا كۆبكرێتەوە ، شێوازی دامەزراندنی زۆربەی بەرنامەكان تاڕادەیەك لەیەكەوە نزیكە بە تایبەتی بەرنامەكانی كۆمپانیای (YL Computing) كە تەواو هاوشێوەی یەكترن .

سەرەتا بەرنامەكە لێرەوە دابگرە لەگەڵ كیجنەكەیدا كە سەدان كۆدی چالاككردنی تێدایە

 

پاش دەرهێنانی لە زیپەكەیدا ئەم دوو فایلە دەبینیت ، سەرەتا بۆ دامەزراندنی بەرنامەكە دەبێت دەبڵ كلیك بكەیت لەسەر بەرنامەكە

 

 

لێرەدا زمانێك دەست نیشان بكە بۆ بەرنامەكە دواتر (OK) بكە

 

 

وەك زۆربەی بەرنامەكان كاتێك كە دەتەوێت دایبمەزرێنیت چەند هەنگاوێكی دووبارەیە هەربۆیە لەم هەنگاوەشدا تەنها (Next) بكە

 

 

ئێستا ئەم ڕوكارە دەبینیت دوگمەیەك هەیە بە ناوی (Subscribe) ئەگەر كلیك لێرە بكەیت ئەوا هەر كاتێك نوكاری یان ئاگاداری هات بۆ نوێكردنەوەی بەرنامەكە ئاگادار دەكرێیتەوە من لێرەدا پێم باشە ئەو كارەو نەكرێت ، هەربۆیە تەنها (Next) بكە

 

 

لێرەدا گرێبەستی بەكارهێنانی بەرنامەكەیە ، خۆی نیشانەی رازیووبنی لەسەر دانراوە تەنها (Next) بۆ چوونە هەنگاوێكی تر

 

 

لەم ڕوكارەدا دەتوانیت شوێنێك بۆ دامەزراندنی بەرنامەكە دیاری بكەیت ، وەك لە وێنەكەدا دیارە خۆی لەبارە ئاساییەكەدا ئەو شوێنەی هەڵبژرادوە ، ئەگەر نەشیگۆڕیت كێشە نیە گرنگ ئەوەیە كە شوێنێك بێت كە كەمتر نەبێت لە 24 مێگابایت بەتاڵی .

 

 

شوێنی بەرنامەكە لە لیستی (Start Menu) دا دەشتوانیت بە دەست نیشانكردنی ئەو (Check box) ئەوكارە پوچەڵبكەیتەوە ، تا فۆڵدەری بەرنامەكە لە لیستی ستارت مینۆدا دەرنەكەوێت ، دواتر (Next) بكە بۆ بەردەوام بوون

 

 

بە دەست نیشانكردنی ئەو دوو (Check box) دەتوانیت شۆركەتی بەرنامەكە لە سەر دیسكتۆپ و كویك لانچدا جێگیربكەیت ، من لێرەدا تەنها مەبەستمە لەسەر دیسكتۆپ دەركەوێت هەر بۆیە ئەوەم دیاری كردوە ، دواتر (Next) بكە

 

 

زانیاریەكان بەم جۆرە پیشاندەداتەوە كە ئامادەیە بۆ دامەزراندن تەنها ماوەتە (Install) بۆ دامەزراندنی بەرنامەكە كەوایە كلیكی لەسەر بكە

 

 

بەرنامەكە لە كاتی دامەزراندندایە كەمێك چاوەڕوانبە تا تەوا دەبێت

 

 

كۆتایی هات دامەزراندن كلیك لەسەر (Finish) بكە بۆ ئەوەی بەرنامەكە بكەوێتە كار ڕاستەوخۆ چونكە ئەو (Check box) كە دەست نیشانم كردوە لە دوایەوە نووسراوە (Launch WinUtilities) واتای ئەوە دەگەیەنێت كە بەرنامەكە دەكەوێتە كار راستەوخۆ پاش ئەوی كلیك لەسەر (Finish) دەكەین

 

 

لێرەدا پاش سوپاكردنت بۆ هەڵبژاردنی ئەم بەرنامەیە سێ پلانی خستوەتە بەردەست بۆ بەكارهێنان ، یەكەم بۆ ئەوەیە ڕاستەوخۆ لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە بیكڕین ، یاخود كۆدی تۆماركردنت لایەو دەتەوێت ڕاستەوخۆ تۆماری بكەیت ، یان دەتەوێت بۆ ماوەی مانگێك تێستی بەرنامەكە بكەیت بۆ ئەوەی تواناكەی تاقیبكەیتەوە دواتر بیكریت .

لێرەدا من هۆكارێكم داناوە بە ناوی كی جێنەرەیتەرەوە كە سەدان كۆدی تۆماركردنی تێدایە و دەتوانیت بە تەواوی بەرنامەكە چالاكی بكەیت ، بۆ ئەم كارەش دەبێت دووەم هەڵبژرادن دەست نیشان بكەیت واتا (Enter registration key)

 

 

ئێستا بۆ هێنانی كۆدەكە دەبڵ كلیك بكە لەسەر ئەو ئامرازەی لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە ، دواتر سەرنج بدە لە خاڵی دووەم ئەو ڕوكارە وێنەییە هەر چەند جار كلیك بكەیت لەسەر (Generate) ئەوەندە جار كۆدی تۆماربوونی جیاوازت پێ دەدات هەربۆیە هەر دانەیەكیان تاقیبكەیتەوە تەواوە بێ كێشەیە ، من لێرەدا ئەو كۆدە كۆپی دەكەم كە ئاماژەم پێداوە ، ئەوەش بە دەست نئیشانكردنی دواتر كلیكی ڕاست و دواتر كۆپی كردنی كۆدەكە كارەكە بە ئەنجام بگەیەنە

 

 

لەو دووخانەدا یەكەم ناوێكی بە ئارەزووی خۆت دابنێ و لە خوارەوەش ئەو كۆدە دابنێرەوە كە كۆپیت كردوە وەك لە وێنەكەدا دیارە دواتر كلیك بكە لەسەر (OK) بۆ تۆماركردنی بەرنامەكە

 

 

ئەم ئاگاداركردنەوەیە واتای ئەوە دەگەیەنێت كە بەرنامەكە بە سەركەوتوانە تۆماركراوەو دەتوانن بەكاری بهێنین بە هەمیشەیی (OK) بكە و تەواو بوو

 

 

ئێستا بەرنامەكە دابخەو دووبارە بیكەوە دەیبینیت كە ئەم ڕوكارەی هەیە كە بەو پەڕی ئاسانیەوە دیزاین كراوەو هەموو بەكارهێنەرێك بە ئاسانی دەتوانێت سوودی لێ ورەربگریت تەنها بە لێكدانەوەی ئاماژە وێنەییەكان .

 

 

بۆ ئەوەی دڵنیا بیتەوە لەوەی كە بەرنامەكە تۆماركراوە كلیك لەسەر ئەو چوكڵە بچوكە بكە دواتر سەرنج لەو لیستە بدە كە كراوەتەوە دەتوانیت ئەوە ببینیت كە بەرنامەكە تۆماركراوە بەو ناوەوە كە داغڵت كردوە ، سەرنج لە وێنەكە بدە كە ئاماژەم پێداوە .

 

 

فێرخوازی بەڕێز : تکایە سەردانی بابەتەکانی تر بکە بۆ ئاشنابوون بە تەواوی لایەنەکانی ئەم زنجیرە فێرکاریە .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.