فێرکاریەکانی بەرنامەی Win Utilities Professional

بەرنامەی ( Win Utilities Professional Edition )

News image
درێــــــــــژه‌...

فێرکاریەکانی بەرنامەی Win Utilities Professional

بەرنامەی ( Win Utilities Professional Edition )

News image
درێــــــــــژه‌...
بەرنامەی ( Win Utilities Professional Edition )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
چوار شەممە ، 12 / 08 / 2015 18:55
 

بەرنامەی (Win Utilities) یەكێكە لەوبەرنامانەی كە ئێجگار بە بایەخە لە بواری چاككردنەوەدا كە فرمانەكەی بە ئینگلیزی (Maintenance) ی پێدەوترێت و بە عەرەبیش (الصيانة) ی پێ دەڵێن ، ئەم بەرنامەیە بە جۆرێك ناوبانگی هەیە كە كەم بەرنامەی هاوشێوەی دەدۆزرێتەوە بەو تایبەتمەندیەوە بەهەردوو دەرچووە بێ بەرانبەرەكەی و دەرچووە بازرگانیەكەیەوە ، هەر لەبەر گرنگی ئەم بەرنامەیە لەم بابەتەوە زنجیرەیەك فێركاری ورد و درشت لەسەر ئەم بەرنامەیە دەنووسم و تەواوی لایەنەكانی باس دەكەم .

سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین كە سیستەم ئەو ئامرازەیە كە تەواوی پارچەكانی كۆمپیوتەر پێكەوە دەناسێنێت و كارو فرمان بۆ هەر یەكێكیان دیاری دەكات بەپێ ی پێكهاتەكەی خۆشی لە بنەڕەتتدا لە كۆمەلێكی زۆر فرمان پێك هاتووە كە هەندێك فرمان لە تەنها ویندۆیەكدا كۆكراوەتەوە بەشێوەی بەرنامەیەكی بچوك و سادەی وەك (Notepad) بەردەستە یاخود فرەكردار و گەورە وەك (Movie Maker) فرمانەكانی تێدا كۆكراوەتەوە لە ویندۆیەك یان چەند ویندۆیەكدا كارە جۆربەجۆرەكانی ڕادەپەڕێنرێت ، كاتێك سۆفتوێرەكانیش پاش سیستەمەكە دادەمەزرێنرێت لە سەر سیستەم توانای سیستەمەكە وردە وردە زیاد دەكات و دەتوانرێت كاری جۆراو جۆر كە پێشتر لەسەر فرمانە بنەڕەتیەكانی سیستەمدا نەدەكرا بكرێت .

ئەو بەرنامە و ئامرازە شیوە بەرنامانەی كە لە سیستەمدا هەن بە گشتی توانایان سنوردارە بەڵام بنەڕەتێكی زۆر نایابن بۆ بنیاتنانی سەدان بەرنامە لە بوارە جیاوازەكاندا وە لەبەر ئەوەی بەرنامانەش كە لە سیستەمەكەدا هەن خۆیان لە كێشە بەدوورنین و دەبێت بەپێ ی كات و بەكارهێنان چاكسازیان تێدا بكرێت هەندێكجار لە سیستەمەكەدا ئامرازی جۆراو جۆر بەرچاوخراون بۆ ئەم كارە بەڵام بەپێ ی ئەو زانیاریانەی كە پرۆگرامەران دەیدەن بەگوێماندا توانایان بە پێ ی پێویست نیە واتا باشترە بەرنامەیەك كە ڕووێكی ستانداردی هەبێت بەكاربهێنرێت وەك جێگرەوەیەك بۆ كارەكانی ئەو بەرنامانە .

لەم بابەتەدا بە دوورو درێژی باسی بەرنامەیەك دەكەم كە هاوشێوەی سیستەمێكە 23 بەرنامەی تێدا كۆكراوەتەوە و 26 فرمانی جۆراو جۆر بەجێ دەهێنێت و بە تەواوی دەست دەگرێت بەسەر كۆمپیوتەرەكەدا لە بواری چاكسازی و پاكسازیدا وە بە بەكارهێنانی ئەم بەرنامەیە دەتوانیت دڵنیابیتەوە لەوەی كە هەموو كاتێك سیستەمەكەت لەو پەڕی خێرایی و توانایدایە .

بەرنامەكە لە ئێستادا دەرچووی (11.41) لێ بەرهەم هێنراوە كە نوێترینە بە پێ ی ڕێكەوتی نووسینی ئەم بابەتە هەربۆیە لەسەر ئەم دەرچووە تەواوی فێركاریەكانم بنیات ناوە ، ئەم بەرنامەیە بە پارەیەو دەبێت بیكڕین بەڵام لێرەدا ئامرازی چالاك كردنم بۆ ئامادەكردوون و دەتوانن بە هەمیشەیی چالاكی بكەن .

بەرهەم هێنەری ئەم بەرنامەیە كۆمپانیای (YL Computing) كە كۆمپانیایەكی ئەمریكیەو لەساڵی 2006 وە دامەزراوە كاریان پرۆگرام سازی و فرۆشتی سوفتوێرە لە ڕێگای ئیتەرنێتەوە ، واتا تەنها لە ڕێگای ئیتەرنێتەوە دەتوانیت بەرهەمەكانیان بەدەست بهێنیت ، ئەو بەرهەمانەی ئەم كۆمپانیایە بەرهەمی دەهێنێت بە ڕێژی 100% كڕیاران لێ ی ڕازین و تا ئێستا 39 خەڵاتی جۆراوجۆریان لەبری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكانیان پێدراوە بەگشتی ماوەی مانگێك دیاریكراوە كە بە تەواوی تایبەتمەندیەوە بۆ بەكارهێنانی بەرنامەكانیان بەشێوەی بێبەرانبەر .

بەرنامەی (Win Utilities Pro) كۆكراوەیەكە ئامراز كە هەموو ئامرازەكان پەیوەستن بەكاری چاكسازی و باشتركردنی توانای سیستەمی كۆمپیوتەرەكەوە كە تا دوا لوتكەی تواناكەی بتوانیت سوود لە سیستەم و توانای هاردوێرەكان وەربگریت ، كاری ئەم بەرنامەیە زیاتر خۆی دەبینێتەوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ فایلی زیادە و داتا جۆربەجۆرەكان كەلە پراوسەرەكەتدا دەمێنێتەوە سەرباری لابردن و سڕینەوەی داتاو فایلە كەڵەكە بوەكانی ناو سیستەمەكە و فایلە دووبارەكان ، كاری هەرە نایانب كە لەم بەرنامەدا بەردەستخراوە بوونی ڕوكارێكی سادەیە كە تەنها بە ئاماژە و وێنە دەتوانرێت مامەلە لەگەڵ كارەكانی دا بكات و بەكارهێنەری سەرەتایی و مام ناوەندیش دەتوانێت بەئاسانی بەكاری بهێنێت ، هەروەها بەهۆی بوونی ئامرازی تایبەتەوە دەتوانیت دەستبگریت بەسەر كاری بەرنامەكانی ویندۆزدا بە تایبەتی ئەو بەرنامانەی كە لەسەرەتای بەگەرخستنی سیستەمەكەدا خۆكارانە دەكەونە كار و بەشێك لە خێرایی سیستەمەكە لەدەست دراوە بەهۆیانەوە .

هاوپۆلەكانی كاری ئەم بەرنامەیە :

یەكەم (System Cleaners) : ئەم بەشەی بەرنامەكە لە چوار هاوپۆل پێك هاتوە كە كار لەسەر پاككردنەوەی بەشەكانی وەك (Disk ، Registry ، History ، History ، Startup ، Task Scheduler) دەكات و دەیانگەڕێنێتەوە باری یەكەم جاریان .

دووەم (System Control) : ئەم بەشەش كۆمەڵێك ئامرازی تێدا دانراوە كە كار لەسەر دەستبەسەراگرتن و ڕێكخستنی بەشەكانی سیستەمەكە دەكەن وەك (System Control ، BHO Remover ، Startup Cleaner ، Auto Shutdown) كە راستەوخۆ ئیش لەسەر سیستەمەكە دەكات .

سێیەم (System Tools) : چوار ئامراز كە لەم بەشەدا بەردەستن كە هەر یەكەیەن وەك بەرنامەیەكی سەربەخۆ كارێك ڕادەپەڕێنن ئامرازەكانیش وەك (Process Manager ، Uninstall Manager ، System Information ، Windows Tools) .

چوارەم (Registry Tools) : دوو ئامراز لەم بەشەدا دانراوە كە بریتین لە (Backup) بۆ هێنان و بردنی لەبەرگیراوەیەكە لە (Registry) وە دووەم ئامراز كە بریتیە لە (Search) بۆگەڕانە لەناو هەمان یەكەدا بەڵام بە دوو پلانی جیاواز .

پێنجەم (File Tools) : چوار ئامرازی تایبەتمەندن بە كارەكانی فایل و لە بواری ڕێكخستن و بەش بەشكردن و پاراستنیان ئەمرازەكانیش بریتین لە (File Shredder ، Splitter ، EXE Protector ، Document Protector)

پوختەی كارەكانی ئەم بەرنامەیە كە هەموو ئامرازەكانی ناوی پێ ی هەڵدەستن بە كورتی ئەمانەن :

1 - پاككردنەوەی پارتێشنەكان هارد دیسك و هەر ستۆرەیجێك كە بە كۆمپیوتەرەكەوە پەیوەستبێت لە فایلی زیادە بە تایبەتی ئەو شتانەی دەبێتە هۆی خاوكردنەوەی سیستەمەكە .

2 - گەڕان و پاكسازیكردن لە (Registry) دا كە یەكەی تۆمارگای گشتی سیستەمە خاوێنكردنەوەی لەهەڵەو نەهێشتنی تۆماری نادروست .

3 - ڕاگرتنی كاركردنی بەرنامە خۆكاریەكان كەلەسەرەتای سیستەمدا بەگەردەكەوێت ، هاوكات زیادكردنی هەر بەرنامەیەك كە بتەوێت لەسەرەتای داگیرساندنی سیستەمەكەدا بكەوێتە گەڕ خۆكارانە .

4 - خێرایی كاركردنی سیستەمەكە بەئاسانی زیاد دەكرێت تێیدا بەجۆرێك تەواوی خێراییە لەدەست چوەكان دەگەڕێنیتەوە بۆ سیستەمەكە .

5 - ڕزگاركردنی سیستەمەك لە فایلە گەرمەكان (Temp) و ئەو داتاو زانیاریانەی كە لەگەڵ بەگەڕخستنی هەر بەرنامەیەكدا وەك پاشماوەیەك لە سیستەمەكەدا بەجێ دەمێنێت .

6 - بەش بەشكردنی فایلی قەبارە گەورە بۆ یەكەی بچوكتر لەپارتیشنەكاندا بۆئاسانكاری لەدەست پێگەشتن و مامەلەكردن لەگەڵیدا .

7 - پاراستنی داتاو زانیاری گرنگ و بە تایبەتی شاردنەوەی و ئینكریپكردنی پاسۆردە پارێزراوەكان لە لە سیستەمەكەدا .

8 - دانانی پاسۆرد بۆ هەر فایلێك كە پاشگرەی (exe) شیاوی ئیكسكیوت كردن بێت بەتایبەتی فایلەكەنای ویندۆز كە ئەو پاشگرەیان هەیە .

9 - بەڕێوەبەرایەتی میمۆریە كاتیەكان وەك ڕام و كاش و ڕیجیستر لە سی پی یودا دەكات و هەركات و ساتێك بتەوێت خاوێنیان دەكاتەوە لە داتاو زانیاری كەڵەكەبووی ناویان .

10 - توانای پاراستنی داتا لە هار دیسكدا زیاد دەكات بەهۆی دۆزینەوەو لە ناوبردنی فایل و داتا زیادەكان كەلە هاردەكەدا كەڵەكە بوون .

11 - دۆزینەوەو سڕینەوەی شۆركەتە تێكشكاوەكان و پاشماوەی بەرنامەكان لەگەڵ پیشاندانی لیستێك لەزانیاری دەربارەیان .

12- چاودێری وردی كاری سیستەمەكە دەكات و بەشێوەی گرافیكی لە توانای سیستەم و هاردەكان ئاگادارت دەكاتەوە .

13- یەكەیەكی تایبەتی بۆ دەست بەسەراگرتنی بەرنامە دابەزێنراوەكان هەیە .

14- پشكنینێكی ورد بۆ هاردوێرەكان دەكات و لە توانای كاریان ئاگادارت دەكاتەوە .

15 - ئەو ئامرازانەی كەلە سیستەمدا بۆ چاكسازی بوونی هەیە لەم بەرنامەدا بەشێوەیەكی باشتر و خێراتر لە كاردا بەردەست خراوە .

16 - باك ئەپكردن و هینانەوەی لەبەرگیراوەیەك لە (Registry) بۆ باری نائاسایی و تێكچوونی ئەم یەكە گرنگە لە ویندۆزدا .

17 - دابین كردنی گەڕانێكی خێرا و گەڕانێكی ورد بەناو (Registry) دا بۆ دۆزینەوەی هەر تۆمارێك لەو یەكەیەدا .

18 - دەست دەگرێت بەسەر ڕێكخستنە گشتیەكانی ویندۆزدا بەشێكی زۆر لە تایبەتمەندیەكانی سیستەم لەكاردەخات یان دەخاتە گەڕ تەنها بە كلیك كردنێك .

19 - دەستگرتنی تەواوەتی بەسەر بەگەرخستنی خۆكارانەی بەرنامەكان و لەكارخستنی سیستەمەكە لە كاتێكی دیاریكراودا و داگیرساندنی لەكاتێكی تردا بە ئاسانی لەم بەرنامەدا دابین كراوە .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.