ژمارە ( یەك ) ی گۆڤاری فێرکاری کوردی بە وێنە

گۆڤاری فێرکاری کوردی
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی شەممە ، 04 / 08 / 2012 14:53

پاش ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی فێرکاری کوردیمان کرده‌وه‌ بیرمان له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ شتێکی نمونه‌یی بهێنینه‌ ئاراوه‌ که‌ جێگای خۆی بگرێت و بتوانین که‌لێنێکی پێ پڕ بکه‌ینه‌وه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ بڕیارماندا به‌ ده‌رکردنی گۆڤارێکی ئه‌لیکترۆنی وه‌رزی تایبه‌ت به‌ بواری ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریه‌کان ، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ کارێکی گرانه‌و ته‌نها له‌ توانای کۆمپانیاکاندا هه‌یه‌ جۆرێک له‌م کاره‌ بکه‌ن یاخود ده‌بێت گروپێکی به‌هێزو دڵسۆز بن ئه‌گه‌رنا هه‌ر زوو ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌بار ده‌چێت ، ئێمه‌ له‌ ئێستادا بانگه‌شه‌ی ده‌رکردنی ئه‌م گۆڤاره‌ ده‌که‌ین که‌ گۆڤارێکی فریه‌و بێ به‌رامبه‌ر له‌ تۆڕی ئینته‌رنێتدا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ بیرۆکه‌ی گۆڤاره‌که‌ له‌دوای ڕاوه‌ستانی گۆڤاری کورد کۆمپیوته‌ره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرته‌وه‌ که‌ خۆم یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه‌ی که‌ پاڵپشت و نووسه‌ری بووم بۆیه‌ ساڵیکی ته‌واوه‌ کار بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌که‌م و له‌ ئێستادا به‌ هاوکاری هاوڕێ ی ئازیزم کاک قه‌یدار ڕه‌حم به‌م قۆناغه‌ گه‌یشتین ، وه‌ پێکهاته‌ی گۆڤاره‌که‌ش به‌م جۆره‌یه‌ :

یه‌که‌م : پێک دێت له‌ (50) په‌ڕه‌ دابه‌ش کراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین به‌شدا به‌شه‌کانیش پێک دێت له‌:

1-  لاپه‌ڕه‌ی (دووه‌م و سێیه‌م) هه‌واڵ و زانیاری سه‌رنج ڕاکێش

2- لاپه‌ڕه‌ی ( چواره‌م پێنجه‌م شه‌شه‌م حه‌وته‌م هه‌شته‌م نۆیه‌م ) پێک دێت له‌ بابه‌تی زانستی و گرنگ و په‌یوه‌یست به‌ بواری (IT)

3- لاپه‌ڕه‌ی ( ده‌ و یانزه‌و دوانزه‌ سیانزه‌و چوارده‌ و پانزه‌ ) پێک دێت له‌ ڕونکردنه‌وه‌ی کاری چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی کۆمپیوته‌ر

4- لاپه‌ڕه‌ی ( شانزه‌ حه‌ڤده‌ هه‌ژده‌ نۆزده‌ بیست و بیست و یه‌ک ) پێک دێت له‌ باسکردنی به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ست به‌کاری ئینته‌رنێته‌وه‌

5ـ- لاپه‌ڕه‌ی ( بیست و دوو بیست و سێ و بیست و چوار و بیست و پێنج ) پێک دێت له‌ بابه‌تی سه‌ته‌لایت و نهێنیه‌کانی

6- لاپه‌ڕه‌ی ( بیست و شه‌ش بیست و حه‌وت و بیست و هه‌شت و بیست و نۆ ) بریتیه‌ له‌ بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ مۆبایل و ئامرازه‌کانی

7- لاپه‌ڕه‌ی ( سی سی و یه‌ک و سی و دوو سی سێ و سی چوار سی پێنچ ) تایبه‌ته‌ به‌ هاردوێرو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی

8- لاپه‌ڕه‌ی ( سی و شه‌ش سی و حه‌وت سی و هه‌شت سی و نۆ ) تایبه‌ته‌ به‌ دیزاین

9- لاپه‌ڕه‌ی ( چل و چل و یه‌ک و چل و دوو چل و سێ ) تایبه‌ته‌ به‌ فێرکاری سیسته‌مه‌ جیاوازه‌کان

10- لاپه‌ڕه‌ی ( چل و چوار چل و پێنچ چل و شه‌ش چل و حه‌وت ) تایبه‌ته‌ به‌ بواری سکوێرتی و ئامرازه‌کانی پاراستن

11- لاپه‌ڕه‌ی ( چل و هه‌شت و چل و نۆ ) تایبه‌ته‌ به‌ یاریه‌کی هه‌ڵبژێراو بۆ هه‌ر ژماره‌یه‌ک

12- لاپه‌ڕه‌ی { په‌نجاوکۆتایی واته‌ (Shutdown) } پێک دێت له‌ باسێکی پێویست

دووه‌م : بابه‌ته‌کانی به‌شی هه‌واڵ و زانیاری هه‌وڵمان داوه‌ بابه‌تی پوخت بن به‌سه‌ر نه‌چێت واته‌ هه‌واڵێک بڵاو ناکه‌ینه‌وه‌ پاش چه‌ند ڕۆژێک یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک یان چه‌ند مانگێك کۆن بێت و به‌سه‌ربچێت

سێهه‌م : پێک هاته‌ی بابه‌ته‌کان له‌ %60 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی وشه‌یه‌و له‌ سه‌دا سی بۆ چل وێنه‌یه‌

چواره‌م : ڕه‌چاوی خاڵبه‌ندی و وشه‌ی کوردی په‌تی کراوه‌و هه‌وڵمان داوه‌ وشه‌و زاراوه‌ی ئه‌لیکترۆنی به‌کوردی بنوسین

پێنجه‌م : بابه‌ته‌کان له‌هیچ ماڵپه‌ڕو یانه‌یه‌کی کوردیدا بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه‌وه‌ له‌ %50 ی بابه‌ته‌کانیش خۆمان به‌رهه‌ممان هێناوه‌و له‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌وکه‌وه‌ وه‌رنه‌گیراوه‌

----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

به‌ کورتی :

ئێمه‌ له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی دیزاین و ڕێک خستنی به‌شه‌کانین وه‌ بابه‌تی پێویست بۆ ئه‌م ژماره‌یه‌ نوسراوه‌و ته‌نها له‌ ده‌رفه‌تێکی گونجاو ده‌گه‌ڕیین بیخه‌ینه‌ به‌ده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێزی فێرخواز ، بۆیه‌ هه‌ر به‌ڕێزێک پێشنیارێک یان بابه‌تێکی هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت له‌م گۆڤاره‌دا بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌ ئه‌وا ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بکات و بۆمان بنێرێت به‌و په‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه‌ بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌

مه‌رجه‌کانی بابه‌ت نوسین :

1- با له‌ هیچ یانه‌و ماڵپه‌ڕێکی کوردیدا بڵاو نه‌کرابێته‌وه‌

2- کورت و پوخت بێت و له‌ دوو لاپه‌ڕه‌ تێپه‌ڕ نه‌کات

3- تێکڕای وشه‌ له‌ %60 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بێت باشتره‌ که‌مترین وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت

4- ئه‌گه‌ر باسی به‌رنامه‌یه‌ک بوو با ناوو ڤێرژنی ته‌واوی بنوسێت

5- ئه‌و بابه‌تانه‌ی چانسی بڵاوکردنه‌وه‌یان زیاتر که‌ نووسه‌ر خۆی به‌رهه‌می هێنابێت و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌ره‌کی به‌کار نه‌ هێنابێت

6- تکایه‌ به‌ هیچ جۆرێک بابه‌ت به‌ زنجیره‌ بڵاو ناکه‌ینه‌وه‌ مه‌گه‌ر خۆت زنجیره‌یه‌ک فێرکاریت بۆ به‌رنامه‌یه‌ک یان به‌رهه‌مێک ئاماده‌کردبێت و پاشان هه‌موویمان بۆ بنێریت ئه‌وکات ده‌ست ده‌که‌ین به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌ زنجیره‌

نووسه‌ری به‌ڕێز :

ئه‌م گۆڤاره‌ ئامرازێکی سه‌ره‌کی و باشه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ترسیان له‌ نووسین هه‌یه‌ من به‌ڵێن ده‌ده‌م تا ئه‌و په‌ڕی توانا هاوکاریتان بکه‌م ، بۆیه‌ ئازادن به‌ هه‌رجۆرێک بابه‌ت ده‌نوسن بینوسن به‌هه‌ر فۆت و کیبۆردێک له‌سه‌ر هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک با کاره‌که‌شت ساده‌بێت به‌ڵام من لێره‌دا گۆڕانکاری تێدا ده‌که‌م وده‌یگۆڕم به‌ بابه‌تێکی زانستی و بۆت بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌ بۆیه‌ تکایه‌ ترستان له‌ نووسین نه‌بێت بنووسن دڵنیابن بابه‌ته‌که‌تان به‌رز ده‌نرخێنم

تێبینی : ئه‌گه‌ر بابه‌تێک بڵاو نه‌کرایه‌وه‌ له‌ گۆڤاره‌که‌دا ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی به‌سود بێت له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌ به‌ ناوی نوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌

--------------------------------------------------------------------

به‌م ئیمیڵانه‌ بابه‌ته‌کانتان ده‌گات به‌ ده‌ستمان

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.