لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » فێرکاری جوومله‌ » ڕونکردنه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی سکریپتی جوومله‌
ڕونکردنه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی سکریپتی جوومله‌
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 18 / 10 / 2012 13:26
 

جوومله‌  بریتیه‌ له‌ سکریپتێک  که‌  سه‌رچاوه‌ی ئازاده‌و بۆ دروستکردنی ماڵپه‌ڕ به‌کار ده‌هێنرێت ، وه‌خاوه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی  زیره‌که‌و به‌ئاسانی کاری تێدا ده‌کرێت ، زۆرگونجاوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی تاکه‌که‌سی فێرکاری ڕۆژنامه‌کان حیزب و لایه‌نه‌کان و ... هتد .

سکریپت چیه‌ ؟

سکریپت واته‌ پرۆگرامێکی ئاماده‌کراو ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌سه‌ر سیڤه‌رێک داده‌مه‌زرێت ده‌بێت به‌ ماڵپه‌ڕ و به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌یه‌وه‌ به‌ ویستی به‌کارهێنه‌ر ڕێک ده‌خرێت ، ئه‌م سکریپتانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک ڕێک خراون که‌ که‌مترین کات په‌نا ده‌برێته‌وه‌ به‌ر سۆرسه‌کان بۆ رێک خستنی به‌ڵکو ته‌نها به‌ ڕوکاڕێکی وێنه‌یی و به‌ کلیک کردن له‌سه‌ر هه‌ر دوگمه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ند ده‌گه‌یت به‌ مه‌به‌ست ، سکریپته‌کان جۆراو جۆرن ته‌نانه‌ت سروشتی کارکردنیشیان جیاوازه‌ بۆ نمونه‌ ناکرێت ئه‌گه‌ر یه‌کێك شاره‌زایی له‌ جوومله‌ هه‌بێت ئیتر وابزانێت ده‌توانێت کار به‌ وۆرد پرێسش بکات ، نه‌خێر وانیه‌و هه‌ر سکریپتێک خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی جیاوازه‌ له‌ به‌کارهێناندا به‌ڵام له‌ بناغه‌دا هه‌ر بۆ یه‌ک مه‌به‌ست به‌کار ده‌هێنرێن و هه‌مووشیان وه‌ک چۆن به‌رنامه‌یه‌ک له‌ کۆمپیوته‌ردا سێته‌پ ده‌که‌یت به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌توانیت ئه‌ویش له‌سه‌ر سیڤه‌رێک سێته‌پ بکه‌یت و به‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئاشنا بیت و به‌ ویستی خۆت ڕێکی بخه‌یت.

ناوی جوومله‌ له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌ ؟

دوو بیروڕا هه‌یه‌ : یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تتدا عه‌ره‌بیه‌ به‌مانای ئه‌وه‌دێت که‌ ئه‌مه‌ کۆکراوه‌یه‌که‌ و له کۆمه‌لێک به‌ش و مۆدۆل و پڵه‌گین و ... هتد

بیروڕای دووه‌م پییان وایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سکریپته‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ دروست کراوه‌و کاری گروپه‌ بۆیه‌ ئه‌م ناوه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردوه‌ .

مێژووی جوومله‌ :

سکریپتی جومله له‌ ڕێکه‌وتی‌ 16/9/ 2005 بۆ یه‌که‌م جار بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ ده‌رچووی (1.0.0) ناوی ده‌رکرد دواتر ئه‌م ڤێژنه‌ بره‌وه‌ی پێدراو له‌سه‌ر ده‌رچووی (1.0.13-Stable-Full Package) جێگیر بوو ، به‌ڵام ئه‌م ده‌رچووه‌ جێگیره‌ گرفتاربوو به‌ سه‌دان کێشه‌ هه‌ربۆیه‌ ئه‌و گرو‌په‌ی پشتیوانی ئه‌م سکریپته‌یان ده‌کرد دووباره‌ که‌وتنه‌وه‌ داڕشتنی به‌جۆرێک له‌سه‌ره‌تاوه‌ کاره‌کانیان دووباره‌ کرده‌وه‌ تا گه‌شتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌ساڵی (2008-01-22) ده‌رچووی (1.5) بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ به‌ باشترین ده‌رچوو دێته‌ ئه‌ژمارکردن و له‌وێوه‌ ئیتر که‌وتنه‌ بره‌و پێدان به‌م ده‌رچوه‌و دروستکردنی سه‌دان پێوه‌کراو زیاده‌ تا چالاکانه‌ کار بکات و له‌ ئێستادا (1.5.26) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌م سکریپته‌ کاری گروپیکه‌ به‌زمانی (پی ئێچ پی) دروست کراوه‌ وه‌ له‌و کاته‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌دان که‌س خۆ به‌خشانه‌ کار له‌م سکریپته‌دا ده‌که‌ن و به‌ره‌و پێشی ده‌به‌ن ئه‌م به‌ره‌و پێش بردنه‌ش خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ بواری پاراستندا به‌ پله‌ی یه‌که‌م و وه‌ زیادکردنی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر بۆیه‌ کاتێک کێشه‌یه‌کی پاراستن دروست ده‌بێت به‌خێرایی وه‌شانێک پیش ده‌خه‌ن بۆ نمونه‌ له‌ (1.5.25 ده‌گۆڕێت بۆ 1.2.26) ئه‌م نوێکردنه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند فایلێکه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ له‌ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کیه‌وه‌ داده‌نرێت تۆش دایده‌گریت و بۆماڵپه‌ڕه‌که‌تی زیادده‌که‌یت (دواتر‌ باسی نوێکردنه‌وه‌ ده‌که‌ین)  وه‌ ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵیه‌ به‌هۆی دڵسۆزی و خه‌مخۆی به‌کارهێنه‌رانی کوردیشه‌وه‌ بۆیه‌که‌م جار ئه‌م سکریپته‌ له‌ لایه‌ن وێبچنه‌وه‌ کرا به‌کوردی و بڵاوکرایه‌وه‌.

وێبچن: گروپێکی دڵسۆزن و خاوه‌نی یانه‌و چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی پشتیوانین و له‌ ئێستادا وه‌ک که‌سانێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ ڕێگای مه‌کۆکانی وێبچنه‌وه‌ خزمه‌ت ده‌که‌ن جیگا ده‌ستیان به‌سه‌ر وێبی کوردیه‌وه‌ دیاره‌ هیوام سه‌رکه‌وتنیانه‌.

جوومله‌ له‌ساڵی (2007) دا وه‌ک باشترین سکریپتی سه‌رچاوه‌ ئازاد ده‌ست نیشانکراو خه‌ڵات کراو‌ وه‌ک یه‌کێک له‌و سکریپتانه‌ی که‌ ناوبانگێکی جیهانی هه‌یه‌ له‌لای گه‌ڕانی گۆگڵیش ناسراوه‌و زوو بابه‌ته‌کانی ئه‌رشیف ده‌کات و هاوکات یه‌که‌ی گه‌ڕان له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان زوو داده‌نێت ئه‌مه‌ش سیفه‌تێکی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگای ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه‌ به‌کارهێنه‌ر بگاته‌ نوێترین بابه‌ت.

له‌دوایی ڤێرژنه‌کانی (1.5 که‌ ئێستاش پشگیری ده‌کرێت له‌لاین جوومله‌وه‌) جوومله‌ چه‌ند جۆرێکی تری له‌ جوومله‌ به‌رهه‌م هێنا که‌ هه‌موویان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ کۆده‌کان رێک خراونه‌ته‌وه‌و جیاوازیان له‌گه‌ڵ جیلی یه‌که‌م و دووه‌مدا زۆره‌ وه‌ک (1.6 ، 1.7 که‌ له‌ساڵی 2011 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ئێستا جوومله‌ پشتگیری ناکات‌ ، 2.5 ، 3.0 که‌له‌ 2012 بڵاوکرایه‌وه له‌ ئێستادا کارکردن له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌‌) وه‌ تایبه‌تمه‌ندی هه‌ریه‌که‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌وی که‌ جیاوازه‌ ته‌نانه‌ت کارکردنیش له‌سه‌ر هه‌ریه‌که‌یان جیاوازه‌ بۆ نمونه‌ ڤێرژنی (1.6) مۆدۆله‌و پڵه‌گینه‌کانی (1.5) ی له‌گه‌ڵدا ناگونجێت و ئه‌وانی تر‌یش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌م ده‌رچووانه‌ هه‌ریه‌که‌یان به‌ پێ ی پێویست ده‌توانرێت سودی لێوه‌ربگێرێت بۆ نمونه‌ من لێره‌دا باسی (1.5) گرنگ نیه‌ تۆ کامه‌یان به‌کارده‌هێنیت چونکه‌ جوومله‌ به‌ هه‌موو ده‌رچووه‌کانیه‌وه‌ هه‌ر یه‌ک فیکره‌یه‌ کاره‌کانی و جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ نیه‌ له‌ فرمان و جێبه‌جێکردنیدا .

پێک هاته‌ی جوومله‌ :

جوومله‌ پێک دێت له‌ چه‌ند به‌شێک که‌ لێره‌دا به‌ وردی باسی ده‌که‌م :

یه‌که‌م: (Static content) ئه‌م به‌شه‌ پێک دێت له‌ په‌ڕه‌ جێگیره‌کان زۆرجار ئه‌م به‌شه‌ ته‌نها لاپه‌ڕه‌یه‌که‌ و به‌س هه‌ندێک جار نوێ ده‌کرێته‌وه‌و له‌وانه‌شه‌ هه‌رگیز نوێ نه‌کرێته‌وه‌ زیاتر‌ ئه‌م به‌شه‌ بۆ بابه‌تێکی جێگیر وه‌ک (ده‌رباره‌ت ئێمه‌ یان پرۆژه‌کانمان ... هتد) ئه‌مانه‌ گرنگن و له‌هه‌موو ماڵپه‌ڕێکدا ئه‌م په‌ڕانه‌ هه‌بن تا میوانی ماڵپه‌ڕ ئاگاداری کاره‌کانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ بێت و به‌خێراترین کات ده‌ستی بگات به‌ ناوه‌ڕۆکی ماڵپه‌ڕه‌که‌ بابه‌ته‌که‌ له‌شێوه‌ی په‌ڕه‌یه‌کدا یاخود له‌شێوه‌ی کتێبێکدا به‌ لینکێک ئاماژه‌ی پێکراوه‌ کارێک کلیکی له‌سه‌ر ده‌که‌یت ده‌گه‌یت به‌ ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ئه‌مه‌ش هیچ داغڵ بونێک نیه‌ بۆناو سیڤه‌رو ده‌یتا به‌یسی ماڵپه‌ڕه‌که‌ .

دووه‌م: (Dynamic content) ئێمه‌ ده‌زانین هه‌ر ماڵپه‌ڕێک له‌چه‌ندین به‌شی جیاواز پیک دێت ئه‌مه‌ش هه‌ر ماڵپه‌ڕێکی پرۆفیشناڵ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌یه‌ ، جوومله‌ وه‌ک سکریپتێک ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی له‌به‌رچاو گرتووه‌و به‌ئاسانی ده‌توانیت به‌شه‌کان زیاد بکه‌یت به‌ڵام هه‌ر به‌شێکیش پێویستی به‌ هاوپۆل هه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو باره‌کاندا نابێت له‌یه‌ک هاوپۆل که‌متری‌ هه‌بێت ، به‌ڵام ده‌کرێت یه‌ک به‌ش چه‌ندین هاوپۆلی جیاواز له‌ خۆی بگرێت بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌شێکمان هه‌بێت به‌ناوی مۆبایل به‌ڵام ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ چه‌ند هاوپۆلیك دابنێین بۆ نمونه‌ وه‌ک نۆکیا بلاک بێری ئایفۆن .. هتد ئه‌مانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ بابه‌ته‌کان تێکه‌ڵ نه‌بن و هه‌ر یه‌که‌یان به‌ جیا بابه‌ته‌کانیان بۆ بنێرین (له‌کاتی وانه‌ پراکتیکیه‌کاندا به‌باشی باسی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌که‌م) وه‌له‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کدا هه‌موو پیک هاته‌کانی ئه‌م هاوپۆل و به‌شانه‌ نیشان ده‌درێت ، جا مه‌به‌سته‌که‌ی من له‌وه‌دایه‌ ئه‌م سیفه‌ته‌ پێ ده‌وترێت داینامیک چونکه‌ به‌شه‌کان یه‌کتری بانگ ده‌که‌ن و به‌کلیک کردن له‌سه‌ر هه‌ر لینکێک له‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کدا چه‌ند به‌شێکی تر بانگ ده‌کرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ سیفاتی ده‌ینامیکی ناوده‌برێت (ئه‌م بابه‌ته‌ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتری پیویسته‌ بۆ تێگه‌شتن لێ ی) .

سێیه‌م: (component contents) کۆمپونیت ئه‌م به‌شانه‌ خۆیان سه‌ربه‌خۆنین بریتین له‌ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا و په‌ڕه‌ی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ و گه‌ڕان ‌... ‌هتد ئه‌م به‌شانه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆیان به‌ دوو به‌شه‌که‌ی تره‌وه‌ هه‌یه‌و پێکه‌وه‌یان ده‌به‌ستن وه‌ک مۆدۆله‌ وان به‌لام له‌گه‌ڵ پێک هاته‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌دان به‌شێکن له‌ جوومله‌ واته‌ پێک هێنه‌ری بنچینه‌یی جوومله‌یه‌، به‌کورتی گرنگترین به‌ش له‌ماڵپه‌ڕ ئه‌م کومپونێتانه‌ن که‌ ئه‌رکی ڕێکخستنی ماڵپه‌ڕه‌که‌تان له‌ ئه‌ستۆدایه‌ ، ئه‌م به‌شانه‌ خۆیان هیچ زانیاریه‌کی ئه‌وتۆیان تێدا نیه‌ به‌ڵام له‌ ڕێگای ده‌یتا به‌یسی ماڵپه‌ڕه‌وه‌ زانیاریه‌کان بانگ ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ش کاتێک وا ئاراسته‌ ده‌کرێت که‌ ئه‌و فرمانه‌ جێ به‌جێ بکات له‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا به‌هۆی ڕوکاری ماڵپه‌ڕه‌وه‌ بابه‌ته‌کان ڕیز ده‌کات و خوێنه‌ر به‌ ئاسانترین شێوه‌ ده‌ستی پێیان ده‌گات .

چواره‌م: (Module Content) مۆدۆله‌کان دوو جۆرن هه‌ندێکیان خۆیان له‌گه‌ڵ سکریپته‌که‌دان هه‌ندێکی تریان زیاد ده‌کرێن ، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سکریپته‌که‌دان وه‌ک مۆدۆلی چوونه‌ ژوره‌وه‌و گه‌ڕان کێ له‌سه‌ر هێڵه‌و ... هتد ئه‌مانه‌ بێ به‌رامبه‌رن و ده‌توانیت به‌ ویستی خۆت چالاکیان بکه‌یت به‌ڵام ئه‌و مۆدۆلانه‌ی وه‌ک سلاید شۆو ئه‌لبوومی وێنه‌و دانانی ڤیدیۆو .. هتد ده‌بێت زیاد بکرێن و زۆرینه‌شیان به‌ پاره‌ن ، ئه‌م مۆدۆلانه‌ ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی کات کێشه‌ی پاراستن بۆ ماڵپه‌ڕ دروست ده‌که‌ن به‌ڵام به‌کۆڵه‌که‌یه‌کی گرنگی جوومله‌ داده‌نرێن چونکه‌ به‌پێ ی ویستی ناوه‌ڕۆکی ماڵپه‌ڕه‌که‌ ده‌توانیت ماڵپه‌ڕ ڕێک بخه‌یت .

پینجه‌م: (plugin Content) ئه‌م زیادکراوانه‌ زۆربه‌ی جار کاریگه‌ریان له‌ ناوه‌ڕۆکی ماڵپه‌ڕدا ده‌رده‌که‌وێت و ده‌بن به‌ به‌شێک له‌ پێک هاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵام به‌گشتی له‌گه‌ڵ مۆدۆله‌کاندا جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆیان نیه‌ ، واباوه‌ که‌ قه‌باره‌ی مۆدۆله‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ پڵه‌گین له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و پێک هاته‌وه‌بێت به‌ڵام به‌گشتی ئه‌م پڵه‌گینانه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کین له‌ به‌ره‌و پێش بردنی ماڵپه‌ڕی جوومله‌دا ئه‌مانه‌ش دوو جۆرن له‌گه‌ڵ سکریپته‌که‌دا چه‌ندین پڵه‌گین داده‌به‌زن که‌ به‌شیکیان خۆکارانه‌ چالاک کراون و به‌شێکی تریان چالاک ده‌کرێن به‌ پێ ی ویستی به‌کارهێنه‌ر به‌ڵام به‌شێکیشان ده‌توانرێت گۆڕانکاری له‌ توانایدا بکه‌یت به‌پێ ی ویستی خۆت بیگۆریت ، جۆری دووه‌میش ده‌توانیت له‌ ڕێگای ماڵپه‌ڕی جوومله‌وه‌ دایبگریت و دواتر به‌رزی بکه‌یته‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ .

شه‌شه‌م: (Control Panel) کۆنتۆڵ پانێل له‌ جوومله‌دا زۆر ساده‌یه‌و به‌ته‌واوی ئاسان کراوه‌ . له‌چه‌ند به‌شێک پیک دێت له‌و به‌شانه‌وه‌ ده‌توانیت ده‌ست بگریت به‌سه‌ر ته‌واوی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا ، ئه‌م به‌شانه‌ به‌ ڕوکاری وێنه‌یی ڕازێنراونه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌شێک وێنه‌یه‌کی بچوک پێناسه‌ی ده‌کات ، وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێدا که‌مترین کات سۆرس له‌ ڕێکخستنی جوومله‌دا به‌کار ده‌هێنرێت، سه‌رنج له‌م وینه‌یه‌ بده‌ ئه‌وه‌ کۆنترۆڵ پانیڵی جومله‌یه‌ کاتێک وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌چیته‌ ژوره‌وه‌

 

ئه‌گه‌ر باسی (Editor) بکه‌م له‌ کۆنترۆڵکردن و نوسینی بابه‌تدا به‌م جۆره‌یه‌ هیچ شتێک نیه‌ له‌م به‌شه‌دا دانه‌نرابێت وه‌ک ئامرازه‌کانی نوسین و ڕێک خستنی و به‌ ته‌واوی پشتگیری هه‌موو جۆرێک له‌ فایل ده‌کات و له‌و ڕێگاوه‌ به‌ ئاسانی به‌رهه‌مه‌کانی ئۆفیس و ده‌نگ و ڕه‌نگ و فلاش و دروستکردنی خشته‌ ده‌گرێته‌ خۆی ، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای تێکه‌ڵ کردنی ڕه‌نگه‌کان بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆرێک سۆرس به‌کاربهێنیت .

ئه‌و دێڕه‌ واتای چیه‌ ، که‌له‌ به‌شی خواره‌وه‌ی سکریپتی جوومله‌دا هه‌یه‌ ؟

Joomla! پرۆگرامێكی خۆڕاییه‌ و له‌ژێر مه‌رج و ڕاسپارده‌كانی GNU/GPL License بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌وزانیاریه‌‌ بریتیه‌ له‌ مافی (گنو)  له‌سه‌ر ئه‌م سکریپته‌ چو‌نکه‌ گنو کۆمه‌ڵه‌یه‌کن ڕیچارد ستۆڵمەن له‌ساڵی1989دا به‌ دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ داده‌نرێت که‌ پرۆگرام دارێژێکی ئه‌مریکیه‌ ، ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ کارده‌که‌ن له‌ پیناو به‌دی هێنانی ئازادی له‌ به‌کارهێنانی نه‌رمه‌کاڵاکاندا (copyleft) . ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت زیاتر بره‌و به‌ به‌رنامه‌یه‌ک بدات که‌ مه‌به‌ستیه‌تی و له‌گه‌ڵ خودی کاره‌که‌یدا بگونجێت ، جوومله‌ وه‌ک به‌رنامه‌یه‌کی سه‌رچاوه‌ ئازاد ئه‌م یاسایانه‌ی گنو ده‌یگرێته‌وه‌و چونکه‌ هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ده‌توانێت به‌ ئازادی کاری له‌سه‌ربکات و به‌ره‌و پێشی به‌ڕێت ئه‌وه‌ش ئه‌ومافه‌ی‌ بۆیه‌ لێ دراوه‌ تا هه‌ر به‌کارهێنه‌رێک بزانێت که‌ ده‌توانێت ئازادانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌رمه‌کالادا بکات.

بۆچوونه‌كان (7)add
...
لە لایەن ( Mhamad , ) وه‌ نێرراوه‌
دەستت خۆش ڕوونکردنەوەیەکى جوانە بەهیواى بەردەوام بوون لە داهتوودا
...
لە لایەن ( Nahro , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌ست خۆش ماندوو نه‌بی
...
لە لایەن ( هۆشمه‌ند صاڵح , ) وه‌ نێرراوه‌
سوپاس بۆ ئێوه‌ش ، به‌هیوای سوود لێوه‌رگرتن.
...
لە لایەن ( younis jobs , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌ست خۆش براکه‌م زۆر جوانت رون کرده‌وه‌ ته‌وه‌ به‌هی وای کاری زیاتر ده‌ر باره‌ی ئه‌م سکری پته‌
به‌ڵام ئه‌گه‌ر شاره‌ زایتان له‌ زمانی PHP ‌هه‌یه‌ ئه‌ گه‌ر بکرێت له‌م زمانه‌ هه‌ن دێک فێرکاری بڵاو بکه‌یته‌وه‌ سوپاست ده‌که‌ین
دوباره‌ سه‌ر که‌وتو بن به‌هیوای کاری باشتر
...
لە لایەن ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی , ) وه‌ نێرراوه‌
کاک یونس گیان تا بتوانین فێرکاری جۆراوجۆر بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌ ، له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌م زنجیره‌ فێرکاریه‌ی جوومله‌ین هیوام وایه‌ به‌ پێ ی کات بتوانین بره‌و به‌ به‌شه‌کانی تریش بده‌ین ، سه‌رکه‌وتوبیت
...
لە لایەن ( zherkoye , ) وه‌ نێرراوه‌
bram basha mn datwanm jumla dabazenm
tkaya linkakaym bdane yan agar ba dvd haya daykrm ba raste hazm chuye smilies/cheesy.gif
...
لە لایەن ( هۆشمه‌ند , ) وه‌ نێرراوه‌
به‌ڕێز ( zherkoye ) جوومله‌ وه‌ک له‌ ڕونکردنه‌وه‌که‌یدا باسم کردوه‌ به‌رنامه‌یه‌ک نیه‌ تا دابه‌زێنرێت به‌ ڵکو سکریپتێکه‌ و به‌ ته‌واوی ئاماده‌ کراوه‌ بۆ دامه‌زراندن و دروستکردنی ماڵپه‌ڕێکی پرۆفیشناڵ . من به‌ زنجیره‌ ئه‌وه‌تا له‌به‌ر چاودایه‌ باسی ده‌که‌م تۆ پێویست ناکات بچیت بیکڕیت یان هه‌رشتێکی تر سکریپته‌که‌م له‌ لینکی ڕاسته‌وخۆدا داناوه‌و خۆشت ده‌توانیت له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کیه‌وه‌ داونکۆدی بکه‌یت ، تکایه‌ په‌له‌ مه‌که‌و به‌ هێواشی و به‌ وریاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کاند اهه‌وڵ بده‌ .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.