لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » فێرکاری جوومله‌ » فێرکاری نۆزدەیەم ( ئاستی دەسەڵاتی گروپەکان )
فێرکاری نۆزدەیەم ( ئاستی دەسەڵاتی گروپەکان )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 11 / 09 / 2016 13:38
 

لە سكریپتی جووملەدا بەكارهێنەران كراون بە چەند گروپێكەوە كە هەر گروپێك ئاستی دەسەڵاتی تایبەتی بۆ دانراوە و بە پێ ی ئاستی دەسەڵاتەكە توانای بینینی تایبەتمەندیەكانی ماڵپەڕەكەی هەیە ، لە سكریپتی جووملە دەرچووی (1.5) خۆكاری حەوت ئاست دەست نیشانكراوە كە دەكرێت بەكارهێنەر بۆ هەر یەكێك لەم دەسەڵاتانە بگوازرێتەوە و هەموو دەسەڵاتەكان بە نازناوێك پێناسەی بۆكراوە ، وە دەبێت ئەوا بزانین لە سكریپتی جووملەدا دەتوانرێت بەدوو جۆر داغڵی ماڵپەڕەكە ببیت بەجۆریك هەر یەكەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە و تایبەت كراون بە بە دوو ئاستی جیاوازەوە .

ئەو كەسەی سەردانی ماڵپەڕێك دەكات كە بە سكریپتی جووملە دروستكراوە پێ ی دەوترێت (Public) كە واتایەكی گشتی هەیە و لەهەموو ماڵپەڕێكدا هەر ئەم مانایە دەبەخشیت ئەم پلەیەش ئاستی دەسەڵاتێكە لە سكریپتی جووملەدا بارە ئاساییەكەیە كە هەر كەسێك بێت سەردانی ماڵپەڕبكات دەتوانێت بابەتەكان ببینێت بەبێ ئەوەی خۆی تۆمار ببێت ئەم دەسەڵاتە لەكاتی بڵاوكردنەوەی بابەتدا سوودی هەیە كەوا لە هەر میوانێك دەكرێت بابەتەكان ببینێت .

بەڵام كاتێك تۆماركردن لە ماڵپەڕەكەدا دیتە ئاراوە ئەو دووجۆر لە ڕێگاپێدان دێتە بەردەست بەم جۆرە :

داغڵ بوونی دەرەكی : ئەم جۆرە بەكارهێنەرانە ئاسایی لە ماڵپەڕەوە داخڵ دەبن و بە نووسینی ناوو پاسۆرد دەتوانن ڕوكاری ماڵپەڕەكە بە هەندێك شتی جیاوازەوە ببینن كە چوار ئاست دەست نیشان كراوە وەك :

 

یەكەم  (Registered) : تۆماربوو كەسێكە كە ڕاستەوخۆ پاش تۆماركردنی دەبێتە ئەندامێك كە بتوانێت ناو و پاسۆرد بەكاربهینێت بۆ چوونە ژورەوە ، لە راستیدا لە كاتی نووسینی بابەتدا لە سكریپتی جووملەدا دەتوانرێت دەسەڵاتێكی بۆ دیاری بكەیت هەتا بەكارهێنەران ئەو دەسەڵاتەیان نەبێت نەتوانن بابەتە ببینن لەم بارەدا هەندێك لە سایتەكان ئەم تەكنیكە بەكاردەهێنن هەتا ناوەڕۆكی بابەتەكانیان پیشانی كەسانێك بدەن كە خۆیان مەبەستیانە ، كەوایە ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت بابەتەكان ببینن دەبێت تۆمار ببن ، دەسەڵاتی كەسی تۆمار بوو تەنها ئەوەیە بابەتێك ببینیت كە ڕێدراوە بابەتەكە تۆماربوو بیبینێت .

 

جۆری دووەم (Author) : نووسەر كەسێكە كە توانای نووسینی بابەتی هەیە لە هەر بەشێكدا كە مەبەستی بێت ، هەر كەسیك ئەم ئاستی دەسەڵاتەی هەبیت دەتوانێت بابەت بنووسێت و ڕەوانەی سكریپتەكەی بكات بەڵام مافی بڵاوكردنەوەی بابەتەكە ڕاستەوخۆ لەژێر دەسەڵاتی ئاستەكانی تردایە كەلەخۆی باڵاترن و دەتوانن بە تەواوی دەست بگرن بەسەر ئەو بابەتانەدا كە ئەم جۆرە نووسەرانە دەینوسن و چاوەڕێ ی كەسێك دەبێت تا ڕەزامەندی لەسەر بڵاوكردنەوەكە دەدات ، پاش ئەوەی كەسی نووسەر داغڵی ئەكاونتەكەی دەبێت لەژێر لیستی بابەتەكاندا ئایكۆنێكی بۆ دروست دەبێت كە بە كلیك كردن لەسەری ڕوكارێكی بابەت نووسینی بۆ دەكرێتەوە بە هەموو دەسەڵاتەكانەوە .

 

جۆری سێیەم (Editor) : دەستكاریكەر ئەم جۆرە لە بەكارهێنەر دەتوانێت بابەت بنوسێت وەك هەر نووسەرێك و بینێرێت هەروەها بابەتەكانی تریش كەلە ماڵپەڕەكەدا هەیە و بلاوكراونەتەوە دەستكاری بكات و دواتر بیپارێزێتەوە ئاستی دەسەڵاتی بەرزترە لە نووسەر و كاتێك دەچێتە ناو ئەكاونتەكەیەوە ئەوا ئایكۆنی دەستكاریكردن لەتەنیشت هەموو بابەتەكانەوە دروست دەبێت بۆی ئەمە سەرباری بوونی ئایكۆنی تایبەت بە نووسینی بابەت وەك هەر نووسەرێك .

 

جۆری چوارەم (Publisher) : بڵاوكەرەوە كەسێكە كە ئاستی دەسەڵاتی لە نووسەر و دەستكاریكەر بەرزترەو هەموو دەسەڵاتەكانی ئەو دوو ئاستەی هەیە ، لەگەڵ ئەوەشدا توانای پێدانی ڕەزامەندی هەیە بەو بابەتانای كە چاوەڕێ ی بڵاوبوونەوەن و لە لایەن نووسەر یان دەستكاریكەرەوە نێرراون .

 

داغڵ بوونی ناوەكی : ئەو بەكارهێنەرانەی ئاستی دەسەڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە بۆ دەست نیشان دەكرێت زیاتر سێ جۆرە كە ڕاستەوخۆ دەتوانن لە ماڵپەڕەوە داغڵی ئەكاونتەكەیان ببن و هاوكات دەشتوان لە كۆنترۆڵی سەرەكیەوە هەر داغڵ بن وەك :

جۆری یەكەم لە ناوەكی (Manager) : وەك ڕێكخەرێك وایە و یەكەم ئاستی دەسەڵات لە ناوەكی كە توانای زیادكردنی هاوپۆل و بەشیان هەیە وە كۆمەڵێك تایبەت مەندی نوێ ی تێدایە بۆیان و هەموو دەسەڵاتەكانی تری وەك نووسەر و دەستكاریكەر و بڵاوكەروەشیان هەیە ، سەرنج بدە ئەم تەواوی ئەو پێكهاتانەیە كە لەلایەن (Manager) دەبنیرێن و دەتوانن گۆڕانكاری تێدا بكەن .

 

جۆری دووەم لە ناوەكی (Administrator) : وەك بەرێوەبەرێكە كە تەواوی دەسەڵاتەكانی هەر پێنج ئاستەكەی پێشووی هەیە ، دوو پێكهاتەی گرنگی كۆنترۆڵ پانێڵیشی تێدا بەردەست خستوە وەك دەسەڵاتی زیادكردن و كەم كردنی لیستەكان و ڕێكخستنی بەكارهێنەرانیش ئەمەش گرنگترین پێكهاتەكە كە بەدەست بەڕێوەبەرەوەیە بەجۆرێك دەتوانێت بەكارهێنەران بگوازێتەوە بە ئارەزوی خۆی لە ئاستەكاندا و تەنانەت دەتوانێت بەكارهینەری هاوشیوەی خۆسی دروست بكات بەڵام هیچ دەسەلاتێكی بەسەر ئاستی كۆتاوە نیە كە بەڕیوەبەرە گشتیەكەیە .

 

جۆری سێیەم لە ناوەكی (Super Administrator) : ئەم بەكارهێنەرە ڕاسیەوخۆ لە پاش دامەزراندنی سكریپتەكە خۆكاری دروست دەبێت و تەواوی كۆنترۆڵی سكریپتەكەی لەبەردەستدایە و هەركارێك بیەوێت دەتوانێت ئەنجامی بدات لە جووملەدا .

ئێستا با هەندێك كار ئەنجام بدەین سەرەتا وەك هەموو جارەكانی تر كاتێك دەچینە بەڕێوەبەرایەتی جووملە لە ڕێگای ئەم لینكەوە :

 

http://localhost/l4kurd/administrator

 

ناوی بەكارهێنەر و پاسۆورد لێرەدا دەنووسین و كلیك لەسەر چوونە ژورەوە دەكەین

 

 

كاتێك دەچینە بەڕێوەبەرایەتی جووملە ئەم پێكهاتانە دێتە پێش چاومان ، ئەمە بێگومان تەنها لەبەرچاوی كەسێكدایە كە بە سیفەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چوبێتە ژورەوە ، هەر بەڕێوەبەری گشتیش دەتوانێت بە تەواوی دەسەڵاتەكانی تریش دابەش بكات و ئاستی دەسەڵاتەكان دیاری بكات ، لە بەشی لای چەپی وێنەكەوە ئاماژەم بە ناوی بەڕێوەبەری گشتی داوە كە هەمیشە سكریپتی جووملە بە هاتنە ژورەوەی لەوێدا وەك ئاگاداركردنەوەیەك دەیخاتە پێش چاو ، وەك لە وێنەكەدا دیارە ناوەكەم (admin) و لە گروپی بەڕیوەبەری گشتیدام كە بە (administrator Super) ئاماژەی پێداوە .

سەرنج بدە لە پێكهاتەكانی بەڕێوەبەرایەتیش كە بەشێكی تایبەت بە ناوی (ڕێكخستنی بەكارهێنەران) دانراوە وەك لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە ، بۆ ئەوەی ئاشنا ببین بە تایبەتمەندیەكانی ئەم پێكهاتەیە كلیكی لەسەر دەكەین .

 

 

سەرنج بدە لێرەدا لیستی ئەو بەكارهێنەرانەمان بۆ دەكرێتەوە كە تۆماركراون جا ئیتر لەهەر پلەیەكیشدا بن ئەوا لێرەدا لەبەرانبەر ناوەكانیاندا ڕیزیان دەكات من لێرەدا هیچ تۆماربوێكی ترم نیە جگە لە بەڕێوەبەرە گشتیەكە كەلەسەرەتای دامەزراندنی سكریپتەكەوە بۆم دروست بووە خودكاری ، بەڵام ئەگەر بمەوێت تۆماربوێكی نوێ زیاد بكەم ئەوا دوو ڕیگای سەرەكی هەیە :

ڕێگای یەكەم ئەوەیە كە ئەندامێتی چالاك كرابێت و هەر كەسێك بیەوێت خۆی تۆماربكات لە ڕێگای لاپەڕەی تایبەتەوە كە بەڕێوەبەری گشتی ماڵپەڕ لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكەوە چالاكی دەكات ئەم كارە زۆر باوە ، هەر لەم ڕێگاوە هەموو كەسێك دەتوانێت بە پڕكردنەوەی فۆڕمێك ببێتە خاوەنی ناوو پاسۆردی خۆی .

ڕێگای دووەمیش ئەوەیە كە بەڕێوەبەرەكە خۆی بە كلیك كردن لەسەر (نوێ) وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە بەكارهێنەری نوێ زیاد بكات و هەر خۆشی ئەو فۆڕمەی بۆ پڕبكاتەوە كە لەجۆری یەكەمدا ئاماژەم پێدا ، بێگومان جیاوازیەكی زۆر هەیە لە نێوان ئەم دوو ڕێگادا لە ڕێگای یەكەمدا بەكارهێنەر هیچ دەسەڵاتێكی نیە تەنانەت دەبێت لە لایەن بەڕێوەبەرە گشتیەكانەوە چالاك بكرێن بەڵام ، لەڕێگای دووەمدا ڕاستەوخۆ بەرێوەبەرەكە چالاكی دەكات و ئاستێكی دەسەڵاتیشی بۆدیاری دەكات .

 

 

لەم ڕوكارەدا كە فۆڕمێكە و چەند تایبەتمەندیەكە بە ئاسانی دەتوانین هەر بەكارهێنەرێك بە هەر ئاستێك بێت دروست بكەین و ڕاستەوخۆش چالاكی بكەین .

 

 

 

لێرەدا هەموو ئاستەكانم ، تۆماركردوە بە ناوی خۆیانەوە بە ئیمێڵی جیاواز تەنها ئەم حەوت ئاستە هەیە لە سكریپتی جووملە ڤێرژنی (1.5) و تەواوی تایبەتمەندیەكانی تر دەتوانیت بە دەستكاریكردنی بەكارهێنەر خۆت زیادی بكەیت وەك دەست نیشانكردنی زمانێكی دیاری كراو و بۆبەكارهێنەرێكی تایبەت لە كاتێكدا ماڵپەڕەكە پاڵپشتی چەند زمانێك بكات ... هتد  سەنج بدە لە خاڵی یەكەمدا ئەوە ئاماژە دانە بەوەی كە من وە بەڕێوەبەر لە ماڵپەڕەكەدام و ئەوانی تر لەسەر هێڵ نین كە لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم بە ناوی بەكارهێنەرەكانی تر كردوە كە بریتیە لەو ناوەی كە بەكاردێت لەگەڵ پاسۆردەكەدا بۆ چوونە ژورەوە

 

 

ئەگەر بتەوێت لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكە بچیتە دەرەوە ئەوا كارێكی ئاسان و لەبەر چاوە لە بەشی سەرەوەی لای چەپی كۆنترۆڵ پانێڵەكەدا ئەو شێوە دەبینیت كە لەم وێنەدا ئاماژەم پێداوە كلیك بكە لەسەر (دەرچوون)

 

 

ئێستا پاش كەمێك دەتهێنێتەوە لاپەڕەی سەرەكی چوونە ژورەوە كە بەم شێوە دەردەكەوێت ، من لێرەدا هەوڵ دەدەم بەكارهێنەرێكی تر تاقی بكەمەوە كە پێشتر بەئاستی (Manager) تۆمارم كردوە لە ناوەكیەكانە واتا دەسەڵاتی چوونە ژورەوەی هەیە لە كۆنترۆڵ پانێڵەوە ئێستا با بزانین دەسەڵاتەكانی چۆنە

 

 

سەرنج بدە ئەمە كۆنترۆڵی پانێڵی ئەرو مانجەرەیە كە دەبێت بیبینێت ، وەك دیارە لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم بە ناو و گروپەكەی كردوە ، وە لە خاڵی دووەمیشدا ئەو پێكهاتانە دیارن كە دەتوانێت كۆنترۆڵیان بكات .

 

 

لێرەدا من دووبارە دەچمە دەرەوەو بە ئەكاونتێكی تر و بەئاستی (Administrator) هەیە دێمە ژورەوە ئەویش دووەم جۆرە لەو بەكارهێنەرانەی كە دەسەلاتی چوونە ژورەوەیان هەیە لە كۆنترۆڵ پاناڵەوە ، ئەم ڕوكارەمان بۆ دەكرێتەوە وەك دەبینیت ئاستی دەسەڵاتی زیاترە ، باكلیك بكەین لەسەر (ڕێكخستنی بەكارهێنەران) بزانین دەتوانێت چی بكات .

 

 

وەك دەبینیت ئێستا بەڕێوەبەر لە ژورەوەیە و دەسەڵاتی تەواوی بەسەر هەموو بەكارهێنەرەكانی تردا هەیە جگە لە بەرێوەبەرە گشتیەكە ، ئەمەش نایابترین تایبەتمەندیە كەلە سكریپتی جووملەدا هەیە لەڕوی پاراستنەوە فەراهەم كرابێت .

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.