لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » فێرکاری جوومله‌ » فێرکاری هەژدەیەم ( ڕێکخستنەکانی بابەتەکان )
فێرکاری هەژدەیەم ( ڕێکخستنەکانی بابەتەکان )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 11 / 09 / 2015 13:51
 

ئەو بابەتانەی كە لە ماڵپەڕی جووملەدا بڵاودەكرێتەوە بە پێ ی كات دەتوانرێت گۆڕانكاریان تێدا بكرێت و سكریپتی جووملە خۆی كۆنترۆڵێكی تایبەتی بە ڕێكخستنی بابەتەكان ئامادەكردوە بە جۆرێكە بە یەكێك لە پێكهاتە سەرەكیەكانی كۆنترۆڵی سایتەكە دادەنرێت ، ئەم كۆنترۆلە لە دوو شوێنەوە دەستت پێ ی دەگات ، یەكەم ئەوەیە كە وەك بەڕێوەبەرێكی ئاسایی بگەین پێ ی و بتوانیت گۆڕانكاری تێدا بكەین ، دووەم ئەوەیە كە هەر لە ڕێگای ڕوكاری ماڵپەڕەكەوە كاتێك چوونە ژورەوە چالاك كرابێت دەتوانین بچیەنە ژورەوەو گۆڕنكاری بكەین لە بابەتەكاندا كاتێك دەسەڵاتەكانمان پێ درابێت .

هەر وەك فێرکاریەکانی پێشوو بۆ دەست گەشتن بە بەڕێوەبەرایەتی

http://localhost/l4kurd/administrator

پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین

 

 

لێرەدا باس چوونە ژورەوەو دەكەم لە ڕێگای كۆنترۆڵی سەرەكیەوە هەربۆیە :

كاتێك دەگەین بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرنج بدە لە تابی (ناوەڕۆك) كلیك دەكەین لەسەر (ڕێكخستنی بابەتەكان) تا بتوانین كۆنترۆڵی تەواوی بابەتەكان بكەین .

 

 

كاتێك كلیك دەكەین لەسەر ڕێكخستنی بابەتەكان هەموو بابەتەكانی ماڵپەڕەكەمان پیشان دەدات كە بە پێ ی كات بڵاوكراوەتەوە ، ئەم بابەتانە دەتوانرێت بە چەندین شێوە ڕیزبكرێت كە خۆكارانە (20) بابەت لە یەكەم لاپەڕەدا دانراوە ، ڕیزكردنەكانیش بەپێ ی كات یاخود ناوی نووسەر یاخود بڵاوكراوە یان نەكراوە ، وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە بە تەنها كلیكێك لەسەر سەربابەتەكانی خشتەكە دەگەیت با ناوەڕۆكی كارەكە

 

كاتێك بمانەوێت گۆڕانكاریەك بەسەر تەنها بابەتێكدا یاخود چەند بابەتێكدا بهێنین ئەوا بەهۆی دەستنیشانكردنی ئەو (Check box) وە كە دەكەوێتە پێشی هەموو بابەتەكانەوە كارەكە دەكەین سەرەتا دەبێت بابەتی مەبەست دەست نیشان بكەین ئەم كارەش بە دانانی ئەو نیشانەیە دەكرێت كە بە تەنها كلیكێك لە چوار گۆشە بچوكەكەی بەردەمی بابەتەكە دەگاتە ئەنجام ، چەند بابەتمان بوێت دەست نیشانی دەكەم بێ ئەوەی كاریگەری دروست بكات تەنانەت دەتوانیت تەواوی بەشێك یان هاوپۆلێك یەك فرمانی بەسەردا بدەین

 

 

دواتر سەرنج بدە لەو لیستە كە دەكەوێتە بەشی سەرەوە كە چەندین فرمانی تێدا دانراوە بەهۆی ئایكۆنێكی بچوكیشەوە پێناسە بۆ فرمانەكە كراوە ، لە لای ڕاستەوە بۆ چەپ بەم شێوەیە فرمانەكان ڕیز بوون :

یەكەم (دەرهێنان لە ئەرشیف) : ئەم كارە كاتێك دەكرێت كە دووەم فرمان كە لە لای چەپیەوە دانراوە  (ئەرشیف) كردنە بەسەر بابەتێك یان زیاتردا جێ بەجێ كرابێت واتا كاری ئەم فرمانە دەرهێنانی ئەو بابەتانەیە كە پێشتر ئەرشیف كراون و گوازراونەتەوە بەشی ئەرشیف ، ئەم تایبەتمەندیە یەكێكە لەو شتە هەرە نایابانەی كە سكریپتی جووملەی پێ دەناسرێتەوە چونكە بە پێ ی كاتیش ڕیزبەندی دەكات بۆ بابەتەكان و دەكرێت لە ڕوكارێكی تردا ڕیزبكرێنەوە بەناوی بابەتە ئەرشیفكراوەكانەوە .

دووەم (ئەرشیفكردنی بابەت) : وەك پێشتر باسم كرد ئەرشیفكردن یەكێكە لە تایبەتمەندیەكانی سكرپیتی جووملە هەربۆیە زۆر گرنگە كە لێرەدا بایەخی پێ بدەین و كارەكە تەنها بە دەست نیشانكردنی بابەتەكان و دواتر كلیك كردن لەسەر ئەم فرمانە بابەتەكە ئەرشیف دەكات ، با لێرەدا ئەم دوو فرمانە جێ بەجێ بكەین

سەرەتا من چەند بابەتێك دەست نیشان دەكەم و دواتر كلیك دەكەم لەسەر (ئەرشیف) هەتا بابەتەكانمان بۆ ئەرشیف بكات بەم جۆرە وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

سەرنج بدە بەم ئاگاداركردنەوەیە تێدەگەین كە بابەتەكان بەسەركەوتووانە ئەرشیفكراون ، ئەم كارە وا لە بابەتەكلان دەكات كە چیتر لە ڕوكاری ماڵپەڕەكەوە نەبینرێت و بچێتە بەشێكی تایبەتەوە كە پێویست دەكات بەهۆی دروستكردنی لیستێكی تایبەتەوە بابەتە ئەرشیفكراوەكان ببینرێت ئەگەرنا هیچ هۆكارێكی تر نیە تا بابەتە ئەرشیفكراوەكان ببینرێت .

 

 

سێیەم (بڵاوكردنەوە) : ئەم فرمانە كاتێك ئاراستەی بابەتێك دەكرێت كە پێشتر فرمانی چوارەم واتا ناچالاك كردنی بەسەردا سەپێنرابێت ، یاخود خودی بابەتەكە لە بنەڕەتتدا بڵاو نەكرابێتەوە ، ئەم كارەش لە پێناوی دەستگرتن بەسەر ئەو بابەتانەدا ئەنجام دەدرێت كە بمانەوێت لە ماڵپەڕەكەدا دەربكەوێت یاخود نا

چوارەم (ناچالاككردن) : ئەم فرمانە بەسەر هەموو بابەتەكاندا یاخود دانە دانەی بابەتەكاندا بسەپێنرێت و مەبەست لێ ی هەر ئەو كارەیە كە پیشتر باسم كرد و تەنها ڕێ بە بابەتەكان دەدرێت بڵاوبكرێتەوە یاخود نا .

پێنجەم (گواستنەوە) : كرداری گواستنەوەی بابەت لە هاپۆلێكەوە بۆ هاوپۆلێكی تر یاخود لە بەشێكەوە بۆ بەشێكی تر یەكێكی ترە لە كارە هەرە نایابەكان كە لە سكریپتی جووملەدا ئەنجام دەدرێت و بە ئاسانی دەكرێت بابەتەكان بەكۆمەڵ بگوازرێتەوە ، ئەم كارە دەتوانرێت بەكلیك كردن لەسەر تاك تاكی بابەتەكانیش بكرێت وەك ئەوەی بابەتەكە بكەیتەوەو دواتر بەش و هاپۆلەكەی بگۆڕیت بەڵام لێرەوە كارەكە ئاسان كراوەو دەتوانیت بە گورزەش بیگوازیتەوە .

من لێرەدا چەند بابەتێ دەست نیشان دەكەم و دواتر كلیك دەكەم لەسەر فرمانی گواستنەوە ، بەم جۆرە

 

 

ئێستا هەموو ئەو هاوپۆل و بەشانەمان پیشان دەدات كە دەتوانین بابەتەكەی بۆ بگوازینەوە هەر بۆیە بەشی مەبەست دیاری بكە و دواتر كلیك بكە لەسەر (پاشەكەوتكردن)

 

 

بەم شێوە ئاگادار دەكرێیتەوە كە بابەتەكە بەسەركەوتوانە گوازراوەتەوە بەش و هاوپۆلی دیاری كراو كە پێشتر ئاماژەمان پێدابوو

 

شەشەم (لە ڕوو نووسینەوە) : بۆ لەبەرگرتنەوەی بابەتەكان بۆ نمونە بابەتێك یان چەند بابەتێكت هەیە دەتەوێت كۆپیەكی ترت هەبێت لە بەشێكی تردا یان هەر لەهەمان بەشدا ئەوە دەتوانیت بەهۆی دەست نیشانكردنی بابەتەكە و دواتر كلیك كردن لەسەر فرمانی لەبەر گرتنەوە بابەتێكی تر بەهەمان سەر بابەت و ناوەڕۆكەوە لەهەمان بەش و هاوپۆلدا دروست بكەیت كە تەنها شتێك جیاواز دەبێت لەگەڵ بابەتە بنەڕەتەكەیدا زیادكردنی تەنها وشەیەكە بۆ سەربابەتەكە كە بریتیە لە (لە ڕوو نووسینەوەی ....... ) .

ئێستا من دەمەوێت بابەتێك دەست نیشان بكەم و دواتر لەبەر گیراوەیەكی لێ هەڵبگرم هەربۆیە بابەتەكە دیاری دەكەین و دواتر كلیك دەكەم لەسەر (گواستنەوە) ئەم کارە هاوشێوەی پێسوە تەنها کاتێك بابەتەکان دیاری دەکەیت کلیك بکە لەسەر فرمانی لە ڕوو نووسینەوە ئەم ڕوکارەت دێتە پێش وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە شوێنێك دیاری بکە بۆ دانانەوەی لە بەر گیراوەکە دەتوانیت هەمان شوێن دیاری بکەیت یاخود شوێنێکی تر ، مەبەستیش لە شوێنەکان ئەو بەش و هاوپۆلانەیە کە بوونی هەیە لە ماڵپەڕەکەدا ، دواتر کلیك بکە لەسەر (Save)

 

پاش كەمێك بەم جۆرە ئەگەر بابەتێك بێت یاخود زیاتر ئەوا هەموویانمان بۆ كۆپی دەكاتەوە و بە زیادكردنی تەنها پیتی لە ڕوو نووسینەوەی لە پێشی سەربابەتەكەوە بابەتەكەمان بۆ دادەنیتەوە بەهەمان تایبەتمەندیەوە بەڵام راستەوخۆ بڵاوی ناكاتەوە بەڵكو داوای ڕەزامەندی تۆ دەكات هەتا بڵاوی بكاتەوە

 

حەوتەم (زبڵدان) : ئەم فرمانە بەكاردەهێنرێت بۆ سڕینەوەی بابەتەكان ، لەبەر ئەوەی هەموو بابەتێك لە سكریپتی جووملەدا ئایدیەكی تایبەت بەخۆی هەیە هەربۆیە بابەتەكان بەشێوەیەكی سەرنج ڕاكێش لەم شوێنەدا هەڵدەگرێتەوە كە هاوشێوەی ریسایكڵ بینێكە بۆ ئەوەی لەهەر دەرفەتێكدا مەبەستت بێت بابەتەكان بهێنێتەوە یان كاری تێدابكەیت و چالاكی بكەیتەوە .

ئەگەر من لێرەدا بابەتێك یاخود چەند بابەتێك دەست نیشان بكەم بۆ سڕینەوە ئەوا بەم شیوە كارەكە دەكرێت و دواتر كلیك دەكەم لەسەر (زبڵدان) بکەم کە هاوشێوەی فرمانەکانی پێشوە ، فرمانەكە جێ بەجێ دەبێت بە ماوەیەکی کەم ئەم ئاگادارکردنەوەم پێدەگات کە کارەکەی بەسەرکەوتوانە کردوەو بابەتەکانی ناردوە بۆ زبڵدان

 

بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بابەتانەش کە ئێستا لە (زبڵادانی بابەتەكان) دایە كە دووەم هەڵبژرادنە لە لیستی ناوەڕۆك كەلە كۆنترۆڵی سەرەكی جووملەوە بە ئاسانی دەستمان پێ ی دەگاتەوە و دەشتوانین بیان گەڕێنینەوە هەمان شوێن بە دیاریكردنی بابەتەكان و دواتر كلیك كردن لەسەر گەڕاندنەوە یاخود دەتوانین بە تەواوی لەوێش بیسڕینەوەو كۆتایی پێ بێت بە یەكجاری ، بەم شێوە دەگەین بە بابەتە سڕاوەکان

 

 

لێرەدا لیستی هەموو بابەتە سڕاوەکان دەبینین بۆ گەڕاندنەوە یان سڕینەوەی یەکجاری دەبێت ئەو (Check box) دەست نیشان بکەین و دواتر کلیك بکەین لەسەر (Restore) بۆ گەڕاندوە یاخود (سڕینەوە) بۆ سڕینەوەی یەکجاری , من لێرەدا دەمەوێت چەند بابەتێك بگەڕێنمەوە ، بۆ ئەم مەبەستە بابەتە مەبەستەکان دیاری دەکەم و دواتر کلیك دەکەم لەسەر (Restore)

 

 

ئەم ڕوکارەی پیشان داوم هەتا دڵنیابم لەوەی کە بەردەوام دەبم یان نا، بۆ بەردەوام بوون کلیك لەسەر (Restore) دەکەمەوە

 

 

ئەمە کۆتا ئاگادارکردنەوەیە بۆ بەڕێکردنی کارەکە هەربۆیە کلیك لەسەر (Ok) بکە بۆ جێبەجێکردن .

 

 

هەشتەم (دەستكاری) : بۆ ئەوەیە دەستكاری ناوەڕۆكەكەی بكەیت و ئەم كارە بە تەنها بەسەر یەك بابەتدا لەیەك كاتتدا جێبەجێ دەكرێت و بەكلیك كردنیش لەسەر سەربابەتی بابەتەكان دەگەیت بە هەمان ئەنجام و دەتوانیت وەك سەرەتای نووسینی بابەتەكان گۆڕانكاری تێدا بكەیت و بیپارێزیتەوە .

نۆیەم (نوێ) : بۆ نووسینی بابەتێكی نوێیە وەك ئەوەی لە بابەتێكی سەربەخۆشدا بە دوور و درێژی باسم كرد لێرەشەوە دەتوانیت كلیك لەسەر ئەم فرمانە بكەیت و بابەتێكی نوێ بنووسیت .

دەیەم (زانیاریەكان) : بۆ بینینی ئەو تایبەتمەندیانەیە كە دراوە بە بابەتەكان لە كاتی بینینیدا وەك ناوی نوسەر و ڕێكەوتی دروستكردن و دەستكاری كردن  و دانانی ئەو فرمانانەی كە ڕێ بە بەكارهێنەر دەدات لەوەی دەنگ بە بابەتەكە بدات یاخود پرێنتی بكات یاخود بە ئیمێڵێك بینێرێت و هاوبەشی لەگەڵ كەسانی تردا پێ بكات .

یانزەیەم (یارمەتی) : كۆتا بەش لەم لیستە فرمانە كە بۆ دەست گەشتنە بە یارمەتی سەبارەت بە بەكارهێنانی ناوەڕۆكی فرمانەكانی جووملە ، ئەم فرمانە پاڵپشتكراوە بە ڕێبەڕێكی ئۆنلاین كە ماڵپەڕی سەرەكی سكریپتی جووملە دابینی كردوە بۆ بەكاربەران هەتا بتوانن بە ئاسانی شارەزایی كردارە جۆر بەجۆرەكانی سكریپتەكە ببن .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.