لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » فێرکاری جوومله‌ » فێرکاری شانزەیەم ( زیادکردنی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری گشتی )
فێرکاری شانزەیەم ( زیادکردنی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری گشتی )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 20 / 07 / 2015 15:16
 

سكریپتی جووملە یەكێك لە تایبەتمەندیە هەرە نایابەكانی كە بەردەستە بوونی ئەندامێتیە تێیدا بەجۆرێك ڕێكدەخرێت كە تا ئێستا هاوشێوەییم لە هیچ سكریپتێكی تردا نەدیووە ، ئەم سكریپتە بەدوو پلان ئەندامێكتی بۆ زیاد دەكرێت و هەر یەكێكیان تایبەتمەندێتی خۆی هەیە جۆری یەكەم كە لە رێگای ڕوكاری ماڵپەڕە ئاساییەكەوە دەبیت بە ئەندام تێیدا و دەسەڵاتەكانیش لە لایەن بەرێوەبەرەوە بۆی دیاری دەكرێت ئایا تۆماربووە یان نووسەرە یان دەستاكاریكەر و نووسەریشە ، لە ڕاستیدا ئەم تۆماربوونە دەرەكیە تەواو متمانە دەدات بە بەڕێوەبەری گشتی كە تواناكان سنور دار بكات و دڵنیابێت لە جۆری ئەندامێتیەكە ، بەڵام جۆری دووەم لە لینكی بەڕێوەبەرایەتیەوە زیاد دەكرێت و هەر لەوێشەوە بەكارهێنەر دەتوانێت داغڵی ئەكاونتەكەی ببێت لە ڕاستیدا دەشتوانێت لە ڕوبەری ماڵپەڕەكەشەوە داغڵ بێت بەڵام ئەم بارە تایبەتە چونكە دەسەڵاتێكی زیاتری پێدراوە ، لەم جۆرەشدا سێ ئاست هەیە كە دواتر باسیان دەكەم .

سەرەتا لێرەوە وەك هەموو جارەكانی تر دەبێت بچینە بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەكە بەهۆی ئەم لینكەوە

 

 

http://localhost/l4kurd/administrator

 

پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین

 

 

ئەمە پێكهاتەی بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەكەیە ، وەك هەمیشە كەبۆمان دەكرێتەوە ، بۆ زیادكردن یان گۆڕانكاریكردن لە دەسەڵاتی ئەندامە تۆماربوەكاندا دەبێت كلیك بكەین لەسەر ئایكۆنی (رێكخستنی بەكارهێنەران) وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

سەرنج بدەن لێرەدا تەنها بەڕێوەبەری گشتی هەیە كە بە ئاستی (Administrator) و بەنازناوی (Admin) كۆنترۆڵێ ماڵپەڕەكە دەكات ، لە ڕاستیدا ئەمە بەرزترین ئاستی دەسەلاتە لە ماڵپەڕەكەدا و هەموو تایبەتمەندێتی ماڵپەڕەكەی لە دەستدایە ، باشترە تەنها لە دەستی خاوەن ماڵپەڕدابێت و هیچ كەسێك ئەم دەسەڵاتەی نەبێت ، بۆ زیادكردنی هەر ئەندامێكی تر و بەهەر ئاستێك بێت دەبێت كلیك بكەین لەسەر (نوێ) بەم جۆرە وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

سەرنج بدە ئەم ڕوكارەمان بۆ دەكرێتەوە كە من وێنەكەم كردوە بە دوو بەش بەشی سەرەوە بەم جۆرەیە ، پێكدێت لە پێنچ خانە لە خانەی یەكەمدا ناوێك دەنووسین كە لەكاتی نوسینی بابەتدا لە ماڵپەڕەكەدا دەردەكەوێت و لەبەشی نازناویشدا ئەو نازناوە هەڵدەبژێرین كە پێ ی دەچینە بەڕێوەبەرایەتی باشتر لاتینی بێت هەتا كێشەمان بۆ دروست نەكات دواتر ، لەخانەی ئیمێڵدا ئیمێڵێك بنووسە كە بۆ كاتی لەبیركردنی پاسۆردەكە سوودی دەبێت و هاوكات هۆكارێكی گرنگە بۆ پەیوەست بوونی تۆماربوەكانی تر بو تۆوە لەوێدا ، دوو خانەی كۆتاییش پێك دێت لە پاسۆرد لە هەردوو خانەكەدا پاسۆردێك بنووسە وەك یەك بێت بەم شێوە وەك ئاماژەم پێداوە

 

 

سەرنج بدە ئەمە بەشی دووەمە لە وێنەكە كە لە كۆتایی خانەی پاسۆردوە دەستی پێكردوە بە لاكێشە سورە ئاماژەم داوە بە ئاستی دەسەڵاتەكان لە كاتی تۆماركردنی ئەو ناوەدا كە پێشتر نووسیم ، من ئاستی دەسەڵات بەرز دەكەمەوە بۆ بەرزترین وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە تەنها بەدەست نیشانكردنی ئەو ئاستانە دەتوانیت دەسەڵاتەكەی بۆ دیاری بكەیت ، سەرنج بدە لێرەدا هەردوو پۆلی دەسەڵاتی ناوەكی و دەرەكی بەتەواوی دەردەكەوێت و دەتوانیت هەست بەو جیاوازیە بكەیت ، هەر لیرەوە دەتوانیت دەسەڵات بدەیت بەم بەریوەبەرە ئایا بتوانێت ئەندام زیاد بکات یاخود بسڕێتەوە ،سەرنج بدە لە ڕەنگە زەردەکە کە ئاماژەم بەو دوو دەسەڵاتە داوە

 

 

لەكۆتاییدا لە بەشی چەپی ڕوكارەكەوە كلیك دەكەم لەسەر (پاشەكەوتكردن) بۆ پاراستنی كارەكەم

 

 

وەك دەبینن ئەمە كۆتا ئەنجامی كارەكەی منە كە بەڕێوەبەرێكی گشتی نوێم بە ناوی خۆمەوە زیادكردوە ، بۆزیادكردنی هەر دانەیەكی تر دەبێت دووبارە كلیك بكەینەوە لەسەر (نوێ)

 

 

سەرنج بدە دووبارە خانەكان بە پێ ی ویستی خۆم پڕ دەكەمەوە ئاگاداربە با نازناوەكە دووبارە نەبێت ئەگەرنا كارەكە ناگاتە ئەنجام ، لەبەشی خوارەوەشدا كە لەوێنەی پیشودا دەركەوتبوو ئاستی دەسەڵاتەكان دیاری دەكەم ئەمجارە من دەسەڵاتی بەڕێوەبەر دەدەم بەم بەكارهێنەرە (بەڕێوەبەر) واتا پلەیەك كەمتر لە بەڕێوەبەری گشتی ، هەر ئاستێكیش كە دیاری دەكەیت راستەوخۆ دەسەلاتی دەبێت بەسەر ئاستەكانی خواروی خۆیدا بەڵام بەسەر سەروی خۆیدا بۆنمونە بەڕێوەبەری گشتی ئەوا هیچ دەسەڵاتێكی نیەو تەنانەت ئەكاونتەكەشی نابینێت لە لیستەكەدا و هەندێك لە تایبەتمەندیەكانی بەڕێوەبەرایەتیشی لێ دەشاررێتەوە هەتا نەتوانێت گۆرانكاری تێدا بكات

 

 

سەرنج بدە لێرەشدا دەتوانیت دووبارە گۆڕانكاری بكەیتەوە لە ئاستی دەستەڵاتەكەیدا و بەرز و نزمی پێ بكەیت ، ئەویش بە دیاریكردنی ئەو چوارگۆشە بچوكەی بەردەم ناوەكەو دواتر كلیك كردن لەسەر (دەستكاریكردن) ، وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە .

 

 

دەسەڵاتی بەرێوەبەر كە پلەیەك لەخوار بەرێوەبەری گشتیەوەیە تەنها كۆنترۆڵكردنی بابەتەكان و بەش و هاوپۆلەكان سەرباری تایبەتمەندیەكانی میدیا و وێنە واتا لێرەوە دەتوانێت بابەت بنوسێت یان دەستكاری بكات یان بسڕێتەوە هاوپۆل و بەشەكانیش بە هەمان شێوە بەڵام دەسەڵاتی بەسەر تایبەتمەندی ماڵپەڕەكەدا نیە بە هیچ شێوەیەك چونكە ئەو بوارەی پێنەدراوە ، ئەمە ئەو بەریوەبەرەیە کە دروستم کرد ئێستا لە ژورەوەیە بەڕیوەبەرایەتیەکە بەم جۆرە دەبینێت

 

 

تێبینی : لە بابەتێكی سەربەخۆدا باسی ئەندام و بوون و تایبەتمەندیەكانی دەكەم بە دوورودرێژی .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.