لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » فێرکاری جوومله‌ » فێركاری چواردەیەم ( چالاككردن و دانانی گەڕان لە ماڵپەڕ )
فێركاری چواردەیەم ( چالاككردن و دانانی گەڕان لە ماڵپەڕ )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
چوار شەممە ، 15 / 07 / 2015 18:44
 

گەڕان بە یەكێك لە پێكهاتە سەرەكیەكانی ناو هەر ماڵپەڕێك دادەنرێت و بوونی ئەم ئامرازە یاریدەدەرێكی ئێجگار باشە بۆ میوانانی ماڵپەڕ تا بتوانن بە ئاسانی بابەتی پەیوەندی دار بدۆزنەوە بە ویستی خۆیان ، لە سكریپتی جوملەشدا گەڕانێكی پێشكەوتوو دەستەبەركراوە كە بەچەند هەنگاوێكی ئاسان ڕێك دەخرێت دەبێتە هۆكارێكی گرنگ بۆ گەڕان بەناو بابەتە بڵاوكراوەكانی ناو ماڵپەڕەكەدا .

گەڕان لە ناو سكریپتی جوملەدا یەكێك لە مۆدۆلەكان و تەواو ئامادەكراوە تەنها ئەوەی لەسەر بەكارهێنەرە چالاك كردن و ڕێكخستنیەتی ، بۆ ئەم كارە سەرەتا دەبێت بچینە بەڕێوەبەرایەتی وەك هەموو جارەكانی تر لە لینكی سەرەكیەوە دەگەینە بەرێوەبەرایەتی بەم جۆرە :

 

http://localhost/l4kurd/administrator

 

پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین

 

ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی سەرەكی ماڵپەڕەكەداین بۆ ئەوەی بتوانین مۆدۆلەی گەڕان (Serach) چالاك بكەین دەبێت لە تابی درێژكراوەكان هەڵبژرادنی (ڕێكخستنی یەكە سەربەخۆكان) چالاك بكەین

 

دواتر لیستی مۆدۆلە چالاك كراوەكانمان بۆ دەكاتەوەو ئێمە بۆ چالاككردنی مۆدۆلەی گەڕان دەبێت كلیك بكەین لەسەر (نوێ) بەم جۆرە وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

ئەمەی دەیبینین هەموو مۆدۆلەكانە ، من پێشتر باسی چالاككردنی سێ مۆدۆلەم كردبوو لێرەشدا ، باسی چوراەم دانە دەكەم كە (گەڕان) ە بۆ ئەم مەبەستە ئەو (Radio button) پێشی گەڕان چالاك بكە پاشان كلیك بكە لەسەر (داهاتوو)

 

 

كاتێك كلیك دەكەیت لەسەر (داهاتوو)

ئەوا ڕوكارێك دەبینیت لێرەدا من كردومە بە دوو بەشە بۆ شیكاركردنی زیاتری ڕوكارەكە ، سەرەتا لێرەدا ئەم بەشەمان هەیە كە تایبەتە بە پێكهاتە بنەڕەتیەكانی گەڕانەكە ، لە خانەی یەكەمدا كە ناونراوە (سەردێڕ) بە خاڵی یەكەم ئاماژەم پێداوە سەردێڕێك بۆ مۆدۆلەكە دابنێ دەتوانیت دواتر دەری بخەیت یان نا

لە دوای (سەردێڕە) وە (Radio button) دێتە ڕێمان ئاماژەیە بۆ پیشاندان یان نەدانی ئەو سەردێڕە لەگەڵ گەڕانەكەدا لە ماڵپەڕەكەدا ، دووەم (Radio button) چالاك یان ناچالاكی مۆدۆلەكەیە .

خاڵی دووەم شوێنێكە بۆ دەركەوتنی سێرچەكە واتا بڕیار بدە لە كوێ ی ماڵپەڕەكەدا دەربكەوێت من لێرەدا بۆ تاقیكردنە (Bottom) هەڵدەبژێرم بەڵام دەكرێت هەر كاتێك بتەوێت شوێنەكە بگۆڕیت ، لەڕاستیدا واباشترە بكەوێتە فووتەری ماڵپەڕەكە یاخود تۆپ كە هەمیشە لەبەرچاواندایە

 

 

بەشی دووەم كە دەكەوێت لای چەپەوە پێكدێت لە زانیاریەكان كە بڕیار دەدات چۆن بۆكس سێرچەكەو دوگمەكەی دەربكەوێت ئەمەیان ئارەزومەندانەیە و بە پێ ی شوێنی دەركەوتنی گەڕانەكە ڕێكی بخە بۆنمونە لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم بە قەبارەی سندوقەكەی داوە كە (30) پێكسڵ دەبیت و ئەو تێكستەی كەلە ناویدا دەنوسرێت بۆ ئەوەی بەكارهێنەر شوێنی نووسینی وشەكانی بۆ ڕونبێتەوە بریتیە لە (بگەڕێ ...)

دواتر دەتوانیت بڕیار بدەیت ئایا دوگمەی گەڕان دەربكەویت یان نا ، خۆ ئەگەر دەریش نەخرێت كێشەی نیە ، تەنها بە نووسین و دواتر ئینتەركردن كاری گەڕان جێبەجێ دەكرێت .

دواتر وەك لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە دەتوانیت بڕیار بدەیت لەسەر شوێنی دەركەوتنی دوگمەكە لە (چەپ یان ڕاست یان سەرەوە یان خوارەوە) .

لە خاڵی سێیەمدا دەتوانیت شتێك بنوسیت بۆ دوگمەكە ، بۆنمونە بنوسە بگەڕێ یان كلیك بكە یان هەرشتێك پێت باش بوو ، ئەگەرنا خۆكارانە یان (Search) دادەنێت یان (بگەڕێ) لە دوگمەكەدا

 

 

پاش هەموو ئەو كارانە دەتوانیت لە بەشی سەرەوەی لای چەپەوە وەك هەموو جارەكانی تر كلیك بكە لەسەر (پاشەكەوتكردن) .

ئێستا یەك شت ماوە ئەگەر دەتەوێت دەتوانیت بە ویستی خۆت گۆرانكاری تێدا بكەیت ئەویش بە كلیك كردن لەسەر تابی (پێوەكراوەكان) دواتر گەڕان دەستمان پێ ی دەگات بەم جۆرە ،

 

 

كاتێك كلیك دەكەین لەسەر زانیاریەكان وەك لە وێنەی پێشودا ئاماژەم پێداوە ئەم ڕوكارە دەبینیت كە دەتوانیت ئەو دوو هەڵبژاردنانە بە ویستی خۆمان رێك بخەین ، دواتر كلیك لەسەر پاشەكەوتكردن بكەیت .

 

 

ئێستا ئەنجامەكە لای من بەم جۆرەیە

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.