فێرکاری سێزدەیەم ( زیادكردن و ڕێكخستنی لیستەكان ) |
نووسهری بابهت: هۆشمهند صاڵح |
یەك شەممە ، 12 / 07 / 2015 09:38 |
لیستكردن پێكهاتەیەكی گرنگە لە ڕوكارە ستاتیكیەكەی هەر ماڵپەرێكدا بۆ ئەوەی وەك هەموو جارێك دەتوانین بەهۆی لینكی بەڕێوەبەرایەتیەوە بگەین كۆنترۆڵ پانێڵ بەم شێوە http://localhost/l4kurd/administrator پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین
ئێستا من لە كۆنترۆڵ پانێڵی ماڵپەڕەكەدام و بۆ كارەكەی ئەمجارەم كە تایبەتمەندە بە لیستەكانەوە ماوسەكە دەخەمە سەر (لیستەكان) و لەوێدا دەست نیشانی (ڕێكخستنی لیستەكان) دەكەم بەم جۆرە
سەرنج بدەن لێرەدا تەنها یەك لیستمان هەیە كە لیستە سەرەكیەكەی كە لەوانەكانی پیوودا بە دورو درێژی باسم كردوەو دانەكانیشم بۆ زیاد كردبوو ، لێرەدا بۆ ئەوەی لیستێكی نوێ زیاد بكەم دەبێت كلیك بكەم لەسەر (نوێ) بەم جۆرە
ئەم چوارخانەیە پڕبكەرەوە باشترە ووشەكان بەلاتینی بێت هەتا توشی كێشەنەبێت دواتر بەم جۆرە دواتر كلیك لەسەر (پاشەكەوت كردن) بكە .
ئەم ڕوكارە دێتە پێش كە نیشانەیە بۆ زیاد بوونی دووەم لیست وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە ، وە لە خاڵی دووەمدا دەبێت كلیك لەو بەشە بكەین بۆ زیادكردنی لیستەكە بەم جۆرە
لێرەدا سەردێڕێك بنوسە من نووسیم (دەربارەی ئێمە) وە لە نازناوەكەشدا هەمان سەردێڕ بەلاتینی بنوسە من لێرەدا دەنووسم (about-us) دواتر دەتوانیت هیچ شتێكی تر نەكەیت و كلیك لەسەر (پاشەكەوتكردن) بكەیت ، خۆ ئەگەر ویستت هەبوو ئەوا دەتوانیت شتێك وەك پێناسە لەو ڕوكارەی خوارەوەدا بنوسیت .
هەنگاوی دواتر زیادكردنی دانەكانی لیستەكەیە كە زۆر بە سانایی دەست دەكەین بە زیاد كردنیان ، كاتێك هەنگاوەكانی پێشوو بە سەلامەت تێپەرێنرا دەگەیت بەم شێوەیە وەك دەبینیت هیچ دانەیەك بوونی لنیە لە لیستەكەدا ، هەربۆیە لێرەدا دەبێت كلیك (نوێ) هەتا دانەیەكی نوێ بۆ لیستەكە زیاد بكەین بەم جۆرە
لێرەدا داوات لێدەكات جۆری دانەی لیستەكە هەڵبژێریت ، من لێرەدا بابەتەگەرمەكان دەكەم بە نیشانە ، ئاگاداربە دەبێت لە پیسدا چەند بابەتێكت نووسی بێت بۆ ئەوەی لێرەوە ڕایبكێشیتە دانەی لیستەكانەوە ، سەرنج بدەن من (ڕومەتی بابەت) دیاری دەكەم واتا بەستنەوەی دانای لیستەكە بە بابەتێكەوە
ئەم ڕوكارە دەكرێتەوە سی كرداری تێدا ئەنجام دەدرێت بە سێ خاڵ لە خاڵی یەكەم دا ناو و نازناو دەستنیشان بكە ، نازناوەكە بە كوردی بێت كێشەی نیە بەڵام ناوەكە دەبێت بە لاتینی بێت و بۆشاییش نەبیت لە نێوان پیتەكاندا
لە خاڵی دووەم دا كاتێك كلیك دەكەین لەسەر (هەڵبژاردن) لیستی بابەتە بڵاوكراوەكانمان بۆ دەكرێتەوە من پێشتر بابەتێكم نووسیوە بەناوی (دەربارەی ئێمە) لیرەدا دەست نیشانی ئەو بابەتە دەكەم هەتا بیبەستمەوە بە دانەی لیستەكەوە .
دواتر دەگەڕێیتەوە ڕوكارەكەی پیشوو كە ئاماژەم بە (پاشەكەوتكردن) داوە لە خاڵی سێیەمدا ئاماژەم پێدابوو سەرنج بدە لێرەدا كارەكە بەم جۆرە دەردەچێت .
ئەمە ئەنجامی كارەكەمان وەك دەبینین دانەیەك زیاد بووە بۆ لیستەكە بە نازناوی (دەربارەی ئێمە) ، بۆزیادكردنی دانەكانی تر هەمان هەنگاوەكانی تر دەگرینە بەر
سەرنج بدە لێرەدا دووبارە كلیكم كردوەتەوە لەسەر (نوێ) هەنگاوەكانی پێشووم دوبارەكردوەتەوە و لێرەدا دانەكەم نەستوەتەوە بە بابەتێك بەناوی كارو پرۆژەكانەوە ، دواتر دەی پارێزم بە كلیك كردن لەسەر (پاشەكەوتكردن) .
ئەوەش ئەنجامی هەردوو دانەكەیە كە زیادم كردوە ، دەتوانین بەهەمان ڕێگا چەند دانەمان بوێت زیادی بكەین .
ئێستا بۆجالاككردنی ئەم لیستە دەبێت بچین بۆ تابی (درێژكراوەكان) رێكخستنی یەكە سەربەخۆكان هەڵبژێرین ، وەك لە وێنەكەدا دیارە
ئێستا سەرنج دەدەین لە لیستی پێوەكراوەكان دەبینین ئەو لیستەی زیادمان كردوە چالاك نیە هەربۆیە دەبێت چالاكی بكەین ، سەرەتا كلیك دەكەین لەسەر پێوەكراوەكە كە لێرەدا ناونراوە (aboutmenu)
ئەم هەنگاوانە لەم وێنەدا بە وردی جێ بەجێ بكە : لە خاڵی یەكەمدا سەردێڕێك بۆ لیستەكە دابنێ كە دواتر دەردەكەوێت لە ماڵپەڕەكەدا وەك پێناسەیەك بۆ لیستەكە . وە لە خاڵی دووەم دا بڕیار بدە لەدەركەوتن یان دەرنەكەوتنی سەردێڕەكە لەخوارەوەشی چالاكی دەكەین بە هۆی گواستنەوەی ئەو (radio button) بۆ لای چەپ . لە خاڵی سێیەم دا شوێنێك هەڵبژێرە بۆ دەركەوتنی پێوەكراوەكە من پیشتر بە دور و درێژی باسی زانینی شوێنەكانم كردبوو لە هەر ستایلێكدا ، هەربۆیە دەبێت لە پێشدا بزانین كە شوێنەكە كوییە كە پیوەكراوەكەی بۆ دەنێرین لە خاڵی چوارەمدا ئەو لیستە دیاری بكە كە دەبێتە دانەكانی ئەم مینۆیە لە ماڵپەڕەكەدا ، وەك سەرەتا ئاماژەم پێدا من ناوی ئەم لیستەم نابوو (aboutmenu) هەر بۆیە لێرەشەوە هەڵی دەبژێرم . وە لە كۆتاییدا كلیك لەسەر خاڵی پێنجەم (پاشەکەوتکردن) دەكەم بۆ تەواو كردنی كارەكان و جێبەجێكردنی گۆرانكاریەكان .
سەرنج بدە ئەمە ماڵپەڕەكەیە وەك دەبینین لیستەكە مینۆكە زیاد بوەو ئەو دوو دانەیەش كە بۆم زیاد كردبوو دەركەوتووە .
من هەمان كارەكانی پێشوو دووبارە دەكەمەوەو سێ لیستی تر زیاد دەكەم ، واتا چوار مینۆ زیاد دەكەم و بڕیار لەسەر دەركەوتنی چوار مینۆ دەدەم لەبەشی خوارەوەدا ، تەنها كارەكان دووبارەكردنەوەیە و هیچ گرانیەكی تێدا نیە بەم جۆرە كارەكانم تەواو كردوە ، یاخود تەنها بەهۆی کۆپی کردنەووە کارەکە دەکەم و دواتر دەیان گۆڕم بە هەر شتێك مەبەستم بێت .
بۆچوونهكان (0) ![]() |