لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » فێرکاری جوومله‌ » فێرکاری دەیەم ( چۆنیەتی نووسینی بابەت و بڵاوكردنەوەی)
فێرکاری دەیەم ( چۆنیەتی نووسینی بابەت و بڵاوكردنەوەی)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
سێ شەممە ، 06 / 01 / 2015 19:02
 

نووسینی بابەت و بڵاوكردنەوەی لەو هاوپۆل و بەشانەدا كە لە فێركاریەكانی پیشودا ڕونكردنەوەم لەسەر نووسیون كارێكی ئاسانەو كارە قورسەكەی لە فێركاریەكانی پێشودا تێپەڕ بووە ، لە ئێستادا هەموو شتێك بەردەستە و ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ پیشاندان و جیاكردنەوەی بابەتەكە لەهاوپۆلەكاندا ، لەم فێركاریەدا بەشێوەیەكی پوخت باسی نووسینی بابەت دەكەین و فێردەبین كە چۆن بابەتەكان بڵاوبكەینەوە لە لاپەڕەی سەرەكی ماڵپەڕەكەدا یاخود تەنها لە هاوپۆلەكاندا دەربكەون

 

وەك فێركاریەكانی پێشوو لە سەرەتادا دەبێت بچینە كۆنترۆڵ پانێڵی بەڕێوەبەرایەتی لای من بەم جۆرەیە

 

http://localhost/l4kurd/administrator

 

پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین

 

 

پاش نووسینی ناوو ووشەی تێپەڕبوون چوونە ژورەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئێستا لە كۆنترۆڵ پانێڵدا ئەم ڕوكارە دەبینیت وەك هەمیشە هەر وابووە ، بۆ ئەوەی بابەتێكی نوێ بنوسیت كلیك بكە لەسەر (بابەتی نوێ) وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە

سەرنج بدە لە خاڵی یەكەمدا سەر بابەتە دەبێت بنوسیت بەڵام با كورت بێت و پێناسەیەك بێت بۆ ناوەڕۆكەكەی ، لە خانەی نازناودا كە بەڕەنگی زەرد ئاماژەم پێكردوە وشەیەك بنوسە با بەلاتینی بێت و بە سمۆل بینوسە ، خۆ ئەگەر هیچ ووشەیەكیش نەنوسیت ئەوا خۆكارانە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی بابەتەكە لەوێدا دادەنرێت و دەبێت بە لینكی بابەتەكە لە ئەدریس باڕدا .

لە خاڵی دووەمدا دەبێت بەش و هاوپۆل دەست نیشان بكەیت ، من لە فێركاریەكەی پێشودا باسی زیاد كردنی چەند هاوپۆلێكم كردبوو لەسەر تەنها بەشێك هەربۆیە لێرەدا كاتێك بەشێك دیاری دەكەیت لە خانەكەی بەرانبەریدا چەند هاوپۆلی لەسەر زیاد كرابێت دەردەكەوێت ، هەربۆیە شتەكان ئامادەكراوە تەنها هەڵبژاردنی ماوە .

لە خاڵی سێیەمدا ئاماژەم بە پانێڵێك داوە كە تێیدا دەتوانیت دەست بگریت بەسەر ئەو نوسینەكەدا كە لە خواریەوە بە نیشاندەرە سورەكە ئاماژەم پێداوە ، هەر وەك و چۆن دەتوانێت لە وۆردا بنوسیت لێرەشدا هەمان شێوەیەو دەتوانێت گۆڕانكاری لە فۆڕمانی تێكستەكەدا بكەیت .

لەم وێنەدا بەشی سەرەوەم تەواو كردوە كە بەخاڵی یەكەم دەست نیشانم كردوە بەم جۆرە :

یەكەم : سەربابەتێكم نووسیوە بۆ ئەو ناوەڕۆكەی كەدەمەوێت بینووسم .

دووەم : لە نازناوەكەدا چەند وشەیەك بە بێ بۆشایی بە پیتی لاتینی بچوك دەركەوتووە كە دەبێت بە لینكی بابەتەكە .

سێیەم : لەبەشی هەواڵی ئایتیدا هاوپۆلی هەواڵی ئای تیم دەست نیشانكردوە ، واتا دەمەوێت بابەتێك بنوسم بۆ ئەو هاوپۆلە .

چوارەم : سەرنج لە لای چەپی پانێڵەكە بدە من دەمەوێت ئەم بابەتە بڵاو بێتەوە ، بەڵام لە لاپەڕەی سەرەتادا دەرنەكەوێت . ئاگاداربە لێرەوە دەتوانیت بە ئاسانی بڕیار بدەیت كە دەربكەوێت لە لاپەڕەی سەرەتادا یان نا .

وە لەخاڵی دووەم دا كە ئاماژەم پێداوە دەست دەكەم بە نووسینی ناوەڕۆكەكەی بابەتەكەم

سەرنج بدە لێرەدا من بابەتێكم نووسیوە لە دوای چەند دێڕیكەوە بابەتەكەم بەهۆی دوگمەیەك كەلەبەشی خوارەوەی پانێڵەكەدا هەیە ناونراوە درێژەی بابەت بابەتەكەم كردوە بە دوو بەشەوە ، ئەم كارە گرنگی خۆی هەیە كاتێك بتەوێت بابەتێك لە لاپەڕەی سەرەتادا دەبكەوێت دەبێت بابەتەكە پیشەكیەكی هەبێت هەتا خوێنەر ڕابكێشیت بۆ ناوەڕۆكەكەی ، هەربۆیە هەوڵ بدە ئەم تەكنیكە بەكاربهێنیت لە نووسینی هەر بابەتێكدا .

ئێستا پاش ئەوەی بابەتەكەم نووسی و درێژەم دەست نیشانكرد كلیك لە خاڵی یەكەم دەكەم بۆئەوەی بابەتەكە ببینم پێش ئەوەی بڵاوی بكەمەوە هەتا لە كەم و كورتیەكانی ئاگاداربم و چاكی بكەم ، ئەگەر دڵنیا بویت كارەكەت تەواوە ئەنجام داوە كلیك لەسەر پاشەكەوت كردن بكە وەك لە خاڵی دووەم دا ئاماژەم پێداوە

ئەم ڕوكارە دێتە پێش چاوت كە هەموو بابەتەكانی تێدا ڕیز بووە كە پێشتر نووسیوتە ، من لێرەدا تەنها ئەم بابەتەم نووسیووە هەربۆیە بەم جۆرە پیشان دراوە ، پێم باش بوو ئەم بابەتە لە لاپەڕەی سەرەكیشدا دەربكەوێت هەربۆیە ئەو بەشەی كە بەڕەنگە زەردەكە ئاماژەم پێداوە نیشانەیەكی سەز دیارە ئەوەی واتای ئەوەیە بابەتەكە لە لاپەڕەی سەرەكیدا دەركەوتوە ، پێشتر باسم كرد چۆن ئەم كارە دەكەیت ، ئەگەر لەوێش دەست نیشانی (لاپەرەی سەرەتا)ت نەكردبێت لێرەدا بە تەنها كلیكێك لەسەر ئەو نیشانە سەوزە ناچالاك دەبێت یاخود چالاك دەبێت ، لە كۆتا هەنگاوماندا كلیك بكە لەسەر وشەی (پێشبینین) وەك لە وێنەكە ئاماژەم پێداوە هەتا لاپەڕەی سەرەكی ماڵپەڕەكەمان ببینین بزانین چیمان كردوە

سەرنج بدە ئەمە لاپەڕەی سەرەكیە وەك دەبینیت بابەتەكە تەنها كورتەیەكی بڵاوكراوەتەو ئاماژە بە دوگمەی درێژەی بابەتیش كراوە بە هۆی (زیاتر بخوێنەوە) ئەگەر كلیكی لەسەر بكەیت دەگەیت بە ناوەڕۆكەكەی .

ئێستا ئەگەر كلیك لەسەر (هەواڵی ئای تی) بكەم دەبینم سەر بابەتەكە دیارە كە هی ئەو بابەتە بوو بڵاوم كردوەتەوە دەركەوتوەو ناوی ئەو كەسەش كە بڵاوی كردوەتەوە نووسراوە لە بەرانبەریدا

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ كۆنترۆڵ پانێڵەكە دەبینین زۆر ئاسانە بابەت زیاد كردن و وەك لێرەدا ئاماژەم پێداوە من سێ بابەتی ترم داناوە كە لەهاوپۆلەكاندا دەردەكەون بەڵام لە لاپەڕەی سەرەكیدا تەنها یەك بابەتم داناوە ، دیارە هەرچوار بابەتەكە لە هاوپۆلەكەدا دەردەكەوێت بەڵام تەنها یەك بابەتم دەست نیشان كردوە هەتا لە لاپەڕەی سەرەكیدا دەربكەوێتەوە ، ئەم كارەش زۆر بەسود چونكە تۆ كاتێك چەندین بەشت هەیە دەبێت لەهەر بەشێك تەنها وا لەیەك بابەت بكەیت دەربكەوێت لە لاپەڕەی سەرەكیدا ، سەرنج بدە

بۆچوونه‌كان (1)add
...
لە لایەن ( hoshmand-pc , ) وه‌ نێرراوه‌
damawet fery zansty compure bm
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.