لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » فێرکاری جوومله‌ » فێرکاری حەوتەم ( زیادکردنی بەشەکان )
فێرکاری حەوتەم ( زیادکردنی بەشەکان )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی شەممە ، 25 / 10 / 2014 13:36
 

یەكێك لە كارە هەر جوان و سەرنج ڕاكێشەكانی سكریپتی جووملە جیاكردنەوەی بەش و هاوپۆلەلانە ، چونكە ئەم كارە تاكە ڕێیە بۆ ئەوەی ناوەڕۆكی ماڵپەڕەكەی پێ جیا بكەیتەوەو ئەو پەڕی ئاسانكاری بكەیت بۆ بەكارهێنەر هەتا ناوەڕۆكەكەی بە ویستی خۆی ببینیت ، سەرباری ئەوەی بەشەكان و هاوپۆلەكانی یاریدەدەرێكی زۆر نایابی سلایدشۆ و مۆدۆلەكانی بواری پیشاندانی بابەتەكانن تا بەئاسانی ڕیزبەندیان بۆ بكات و لە نوێترینەوە بۆ دوا بابەت بە ڕیزبەندی پیشانی میوانی ماڵپەڕی بدات

لە ڕاستیدا بوونی بەشەكان پێداویستیەكەی سەد لەسەدە و بێ دروستكردنی بەشەكان فێرخواز ناتوانێت بابەت دابنێیت لە ناوەڕۆكی ماڵپەڕدا تەنها لەیەك باردا نەبێت ئەویش ئەوەیە كە هاوپۆلی بۆ دانەنێت ، ئەم كارەش دەبێتە هۆی تێكەڵكردنی بابەتەكان و سەر لەخۆت و فێرخوازانیش دەشێوێت ، چونكە تەنها لە حاڵەتی تایبەت دا نەبێت پەنا نابرێتە بەر بەشی (هاوپۆل نەكراوەكان)

سەرەتا دەچینە بەڕێوەبەرایەتی هەر وەك جارەكانی پیشوو لە ئەدرێسی پراوسەرەكەدا ناونیشانەكە دەنووسین بۆ نموونە لای من بەم شێوەیە

 

http://localhost/l4kurd/administrator

 

پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین

 

 

كاتێك بەڕێوەبەرایەتی دەبینیت سەرنج بدە لە مینۆ لیستی (ناوەڕۆك) لەوێدا لیستی (ڕێکخستنەکانی بەشەكان) دەبینیت هەر بۆیە كلیكی لێ بكە

 

 

سەرنج بدە ڕوبەرەكە خاڵیە واتا تا ئێستا هیچ بەشێك زیاد نەكراوە هەربۆیە كلیك بكە لەسەر دوگمەی (نوێ) بۆ ئەوەی بەشێكی نوێ زیاد بكەیت

 

 

ئەم ڕوكارە دەكرێتەوە كە بە دوو بەش وێنەم گرتووە هەتا ڕونتر باسی بكەم ، بەشی یەكەم لای ڕاستەوە ئەو خانە ئینپوتانە دەبێت پڕ بكەینەوە بۆ نمونە لە بەشی (سەردێڕ) نازناوێك دەنووسین بۆ بەشەكە ئاگاداربە با نازناوەكە پێناسەیەكی گشت گیربێت دواتر دەتوانرێت چەندین هاوپۆلی لەسەر دابنرێت و بە ویستی خۆت بابەتەكانی تێدا جیابكەیتەوە من لێرەدا نازناوی (هەواڵی ئای تی) م هەڵبژاردوە ، دواتر بەشی خوار تری دەبێت (نازناو) بە پیتی لاتینی پێناسەیەك بنوسین بۆی واباشترە هەر واتای نازناوەكە بە ئینگیلزی بە پیتی سمۆڵ بنوسیت

دواتر سەرنج بدە سێ خاڵم دەست نیشانكردوە لە لای چەپەوە :

خاڵی یەكەم بۆ پاراستنی كارەكەو داخستنی ڕوكاری بەشەكەیە .

خاڵی دووەم بۆ جێبەجێكردنی گۆڕانكاریەكەیە بەڵام تەنها دەیپارێزیت و دواتر دەتوانیت گۆڕانكاری تێدابكەیت و دواتر بەیەكجاری خاڵی یەكەم جێبەجێبكەیت

خاڵی سێیەم بۆ پەشیمان بوونەوەیە بە مەرجێك هیچ یەك لە خاڵی یەكەم و دووەمت جێبەجێ نەكردبێت

 

 

بەشی دووەم لەم وێنەیە كە دەكەوێتە لای خوارەوە ، كارەكان بەم جۆرەیە ، سەرەتا یەكەم لاكێشە كە دەست نیشانم كردوە ئاستی دەسەڵات پێدانە واتا دەتوانیت ئەم بەشە تەرخان بكەیت بە بە پۆلێكی جیاواز لە بەكارهێنەراندا ، ئەمە لە كاتێكدا جێبەجێ دەكرێت كە تۆ لیستی بەكارهێنەرانت چالاك كربێت و بتەوێت ماف و ئەرك بەسەر ئەنداماندا دابەش بكەیت

دووم هەڵبژرادن كە لێیەوە دەتوانێت وێنەیەك بۆ بەشەكە هەڵبژێریت ، ئەم وێنەیە وەك پێناسەیەك وایە بۆ بەشەكە ئیشێكی جوانە ئەگەر وێنەكە پێناسەیەك بێت بۆ ناوەڕۆكی بەشەكە ، ئەگەر دەتەوێت ئەم كارە بكەیت ئەوا وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە كلیك لەو چوكڵە بچوكە بكەو وێنەیەك هەڵبژێرە

 

ئەمە ئەنجامی ئەم كارە دەبێت پاش هەڵبژرادنی یەكێك لە وێنەكان

 

هەر لەبەشی خوارەوەشیدا دەتوانێت پێناسە و وێنە دابنێیت بۆ بەشەكە ئەم كارەش شتێكی زۆر نایابە دەتوانیت وێنەیەك بە قەبارەیەكی مام ناوەند بكەیت بە سەر لیستی بەشەكە هەتا ناوەڕۆكەكەی زیاتر لای بەكارهێنەر ئاشنا ببێت ئەگەر وێنەكە ئامادەیە لە ناو كۆمپیوتەرەكەتدا ئەوا دەتوانیت بەكلیك كردن لەسەر وێنەكەو دواتر دوگمەی وێنە (دانان) بیهێنیتە ناو كارەكەوە ، بۆ نمونە من لێرەدا كلیكی لەسەر (وێنە) دەكەم وەک لە خاڵی دووەم وێنەی پێشودا ئاماژەم پێدابوو ، سەرنج بدە لەم ڕوكارەدا دەتوانیت وێنەیەك هەڵبژێریت لە لیستی وێنەكان یاخود لەو بەشەی ئاماژەم پێداوە بگەڕێ بەناو فۆڵدەری وێنەكاندا و پاش دەست نیشانكردنی خاڵی دووەم هەڵبژێرە

 

 

یاخود لەبەشی خوارەوەی ئەم ڕوكارەدا سەرنج بدە دەتوانیت وێنەیەك لە كۆمپیوتەرەوەكەوە بەرز بكەیتەوە بۆ سكریپتەكە كاتێك كلیك بكەیت لەسەر (Browse) دواتر وێنەیەك دەست نیشانبكەو دواتر كلیك بكە لەسەر (دەست پێكردنی باركردن) بە پێ ی قەبارەی وێنەكە كاتی دەوێت دواتر دەتوانیت لە ناو لیستی وێنەكاندا بیدۆزیتەوەو دەست نیشانی بكەیت بۆ بەشەكە

 

 

دوای هەموو ئەو كارانەی باسم كرد ئێستا لە بەشی چەپی ڕوكارەكەوە كلیك لەسەر (پاشەكەوتكردن) بكە بەم شێوە بەشەكە زیاد بووە و شەش هەڵبژاردن بۆ ئەو بەشە زیادكراوە بەردەستە بەم جۆرە :

یەكەم (بڵاوكردنەوە) : بۆ بڵاوكرنەوەی ئەو بەشەیە واتا ئایا چالك بێت یان نا ، بەدەست نیشانكردنی چوارگۆشە بچوكەكەی پێش ناوەی بەشەكە دواتر كلیك كردن لەسەر بڵاوكردنەوە بەشەكە بڵاو دەكرێتەوەو چالاك دەبێت

دووەم (ناچالاك كردن) : پیچەوانەی كاری یەكەم بۆ ناچالاك كردنی بەشەكەیە ، كاتێك ناچالاكی دەكەیت ئەوا هەموو هاوپۆلەكانی سەر ئەم بەشەش ناچالاك دەبن .

سێیەم (لە ڕوو نووسینەوە) : ئەم بەشە بۆ كۆپی كردنەوەی ئەو دیاری كراوەیە ، كارێكی زۆر گرنگە كە پێویست ناكات چەند جارێك هەنگاوەكانی دروستكردنەوەی بەشەكان بە ئەنجام بگەیەنیت تەنها لێرەدا چوارگۆشە بچوكەكەی پێش ناوی بەشەكە دەست نیشان بكەو دواتر كلیك بكە لەسەر (لە ڕوو نووسینەوە) ئەوا بەشێكی نوێ بە هەمان تایبەتمەندی بەشە دیاریكراوەكە دروست دەبێت بەلام دەبێت گۆڕانكاری بكەیت لە ناوی بەشەكەدا چونكە وشەی كۆپی پێوە دەنووسێت .

چوارەم (سڕینەوە) : بۆ سڕینەوەی ئەو بەشە دیاریكراوەیە كە لە لیستەكەدا چوارگۆشەی پیشی چالاك كراوە و بەیەكجاری دەسرێتەوە .

پێنجەم (دەستكاری) : بۆ دەستكاری كردنی ناوەڕۆكی بەشەكە بە كەڵك دێت بیهێنە پێش چاوت كاتێك بەشێك كۆپی دەكەیت دەبێت گۆڕانكاری تێدا بكەیت هەتا تایبەتمەندیەكەی جیاواز بێت لەوەی لەسەری كۆپی كراوەیەوە هەر بۆیە دەبێت لێرەدا بەشە دیاری بكەیت پاش كۆپی كردنەوەی و گۆڕانكاری تێدا بكەیت .

شەشەم (نوێ) : بۆ زایدكردنی بەشێكی نوێیە وەك لەسەرەتای ئەم بابەتەدا بە دورو درێژی ڕونكردنەوەی لەسەر نووسیوە .

 

 

سەرنج بدە ئەمە دوا ئەنجامی كارەكەیە كە هەموو بەشە پێویستەكانم زیادكردوە كارەكە بەم جۆرە دەردەچێت .

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.