لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » فێرکاری جوومله‌ » فێركاری شەشەم ( ڕێكخستنە گشتیەكانی ماڵپەڕ )
فێركاری شەشەم ( ڕێكخستنە گشتیەكانی ماڵپەڕ )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 17 / 10 / 2014 17:37
 

ڕێكخستنە گشتیەكان پێك دێت لە كۆمەڵێك فرمانی گرنگ كە بەسەر تەواوی پێكهاتەی ماڵپەڕەكەدا جێبەجێ دەكرێت و خۆی لە چەند بەشێكی گرنگدا دەبینێتەوە وەك داخستنی ماڵپەڕ و كورتكردنەوەی بەستەرەكان و دانانی كلیلە وشەكانی گەڕان ...هتد ، لە ڕاستیدا ئەو كارانەی لێرەوە دەكرێت لە هیچ بەشێكی تردا بە ئەنجام ناگەیەنرێت هەر بۆیە بە وردی باسی تەواوی بەشەكانی دەكەم
كاتێك ئێمە ماڵپەڕێك بنیات دەنێین بە سكریپتی جووملە بە دەگمەن ئەگەرنا پێویست دەكات بۆ ماوەیەك دایبخەین تا تەواوی ناوەڕۆكەكەی دەڕازێنینەوە یاخود بابەتی گونجاو و پێویست بۆ بەشەكان بنیات دەنێین ، لە راستیدا هەندێك جار بەهۆی كیشە جۆر بەجۆرەكان و نوێكردنەوەی سكریپتەكەشەوە هەر بەهەمان شێوە پێویست دەكات بۆ ماوەیەك ماڵپەڕەكە ڕابگیرێت ، لێرەدا باسی داخستنی ماڵپەڕەكە دەكەم لەگەڵ هەندێك تایبەتمەندی كە لە سكریتی جووملەدا یاریدەدەرێكی باشە بۆ كارهێنەر تا بەتەواوی دەست بگرێت بەسەریدا .

بۆدەست گەشتن بەم تایبەتمەندیانە كە لێرەدا باسیان دەكەم هەر بەهەمان شێوەی فێركاریەكانی پیشوو دەبێت بچینە بەرێوەبەرایەتی گشتی ، بەهۆی لینكی بەڕێوەبەرایەتیەوە بگەین كۆنترۆڵ پانێڵ بەم شێوە

http://localhost/l4kurd/administrator

پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین

 

 

دواتر كلیك دەكەین لەسەر (هەڵبژرادنە گشتیەكان) وەك لەم وێنەدا ئاماژەم پێداوە

 

 

دواتر سەرنج بدە لە سێ تاب پێك هاتوە و خۆكارانە لەسەر تابی یەكەم چالاك كراوە واتە (ماڵپەڕ) كارەكانی منیش لەم تابەدایە ، وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە دەتوانیت ماڵپەڕەكە دابخەیت ، یان بیكەیتەوە هاوكات دەتوانیت پەیامێكیش بنوسیت و هۆكاری داخستنەكەی بۆ میوانانی ماڵپەڕ ڕونبكەیتەوە ، هەروەها لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم بە سێ پلانی كار كردوە یەكەم پلان هەڵبژاردنی (SEO) كە كرتكراوەی (Search Engine Optimization) بۆ یارمەتی دانی ئامرازە هاوپویوەندەكانی گەڕان بەكاردێت كاتێك كەسێك بەدوای بابەتێكدا دەگەرێت لە تۆڕی ئینتەرنێتدا ، باشتر وایە جالاك بكرێت ، دووم هەڵبژرادن كاتێكی تر باسی دەكەم و ڕونكردنەوەی لەسەر دەنووسم ، سێیەم هەڵبژرادن بۆ دانانی پاشگرە بۆ كۆتایی بەستەرەكان پێم باشە ئەم بەشەش چالاك بكرێت .

 



سەرنج بدە پاش ئەوەی گۆڕانكاریەكانم كرد بەم جۆرە دەرچوە ئێستا كلیك لەسەر (پاشەكەوتكردن) دەكەم هەتا كارەكانم بۆ بپارێزێت


هەر لەم تابەداو لەبەشی خوارەوەدا سەرنج بدە ئەم ئامرازانەی تێدایە كە بەڕاستی گرنگن و یاریدەدەرێكی زۆر باشی بزێنەرەكانی گەڕان دەدەن لە دۆزینەوەی ماڵپەڕەكەت بەهۆی كلیلی وشەكانەوە ، زۆر بە وریایی دەبێت ئەو وشانە بنوسیتت كە پێناسە لە ناوەڕۆكی ماڵپەڕەكەت دەكەن چونكە بەكارهێنەر توشی سەرلێشوان دەبێت ئەگەر شتی زیادە بنوسیت و پێناسەیەك نەبێت بۆ ناوەڕۆكەكەی


پێشتر من باسی داخستنی ماڵپەڕەكەم كرد بۆیە لێرەدا بە وێنەیەك ئەو كارە ڕوندەكەمەوە سەرنج لە لای ڕاست بدە ئەو بەلێ و نەخێرەم دەست نیشانكردوە ئەگەر بەڵێ دەست نیشانبكەیت و دواتر كلیك لەسەر پاشەكەوت بكەیت ئەوا ماڵپەڕەكە دادەخرێت و هەركاتێكیش بتەوێت هەر لە بەرێوەبەرایەتیەوە دەتوانیت چالاكی بكەیتەوە

 

سەرنج بدە ئەوە ماڵپەڕەكەیە دوای لەكارخستنی ، گرنگە ئەوە بزانیت كاتێك ماڵپەڕەكە دادەخەیت بە هەمان ناوو پاسۆردی بەڕێوەبەرەوە دەتوانیت داخڵی بیت و ناوەڕۆكەكەی ببینیت و لەو گۆڕانكاریانە ئاگادارببیت كە دەتەوێت لە ماڵپەڕەکەدا بیكەیت

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.