لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » فێرکاری جوومله‌ » فێرکاری پێنجەم ( ناساندی مینۆی سەرەکی و یەکەم دانە لەم مینۆیە )
فێرکاری پێنجەم ( ناساندی مینۆی سەرەکی و یەکەم دانە لەم مینۆیە )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 06 / 10 / 2014 16:05
 

مینۆ لە سکریپتی جووملەدا ئێجگار پیشکەوتووە زۆر بە ئاسانی لە لایەن بەکارهێنەرەوە ڕێک دەخرێت و کارئاسانی تەواو دەکات بۆ ئەو کەسانەی سەردانی سایتەکە دەکەن هەتا بەوپەڕی خێراییەوە دەستی بگات بە پێکهاتە بنەڕەتیەکانی سایتەکە ، لە ڕێگای دەست نیشانکردنی جۆری دانەکانەوە لەم مینۆدا بڕیار لەسەر شێوازی دەرکەوتنی بابەتەکان دەدرێت و لەڕاستیدا ئەم کارەش بڕبڕەی پشتی سکریپتەکەیە کە دەکرێت بڕیار بدەیت لەسەر چۆنیەتی دەرکەوتنی بابەتەکان و دەتوانرێت لە ناو هاوپۆل و بەشەکاندا لقێک هەڵبژێرێت هەتا لەو لقەوە بابەتەکان بانگبکرێتەوە و لە ڕوی پەڕەکاندا دەربکەوێت ، لێرەدا هەوڵ دەدەم بە تەواوی ڕونکردنەوە لەسەر ئەم بەشە گرنگ و پێویستە بنووسم و بەکرداری چالاکیەکانی تێدا بە ئەنجام بگەیەنین

 

وەك هەموو جارێك دەتوانین بەهۆی لینكی بەڕێوەبەرایەتیەوە بگەین كۆنترۆڵ پانێڵ بەم شێوە

http://localhost/l4kurd/administrator

پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین

 

سەرەتا لە پەرەی چاودێریداین و دەکرێت ڕاستەوخۆ دوای چوونە بەڕێوەبەرایەتی ئەم ڕوکارە ببینین هەربۆیە کلیک دەکەین لەسەر (لیستەکان) بۆ ئەوەی بگەین بە لیستی مینۆکان ، سەرنج بدە من تەنها یەک مینۆم هەیە کە خۆکارانە لە لایەن جووملەوە بنیات نراوە ، ئەگەر لە ئایندەدا بتەوێت دەتوانیت چەندین مینۆ هەر یەکەو بۆ مەبەستێک دروست بکەیت و لە شوێنە جیاوازەکانی سکریپتەکەدا جێگیریان بکەیت لێرە من کلیک دەکەم لەسەر (Main Menu) واتە مینۆی سەرەکی

 

 

سەرنج بدە لێرەدا دانەکانی ئەو لیستەمان بۆ دەکرێتەوە کە لەباری ئاساییدا تەنها یەک دانەی تێدایە و ناونراوە (Home) ئەوەش یەکەم دانەی لیستەکەیە و دەکەوێتە بەشی ڕاستی مینۆکەوە ، لەبەر ئەوەی سایتەکەم بە کوردی بنیات ناوە هەربۆیە لێرەدا ناوی ئەو دانەش پێویستە بگۆڕم بۆ ئەم مەبەستە کلیکی لەسەر دەکەم هەتا بتوانم ناوەڕۆکەکەی ببینم

 

 

سەرنج بدە ئەوەی لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەم پێداوە ئەو نازناوەیە کە دەردەکەوێت و یوزەر دەیبینێت ، بەلام خاڵی دووەم مەرجە بە پیتی لاتینی بە سمۆڵ بنوسرێت و پێناسەی ئەو نازناوە بکات کەلە خاڵی یەکەمدا نوسیوتە من لێرەدا نازناوەکە (لاپەڕەی سەرەتا) ناودەبەم کەوایە لەخاڵی دووەم دا دەنووسم (home) ، سەرنج بدە لە لای چەۆەوە بە جوارلایەکی سور ئاماژەم بە هەندێک زانیاری داوە کە دەتوانرێت گۆڕانکاری تێدا بکەین ، ئەم گۆڕانکاریانە ڕاستەوخۆ پەیوەندی  بە دەرکەوتنی بابەتەکانەوە هەیە لەو لیستەدا کەلێرەدا بە لاپەڕەی سەرەتا ناومان هێناوە ، دەرکەوتنی بابەتەکان لە لاپەڕەی سەرەکیدا دەکەوێتەوە سەر ئارەزوی دیزاینەر ئایا بە چ شێوازێک دەربکەوێت بەڵام وەک لە وێنەکەدا دیارە بە چوار پلان بابەتەکان لە لاپەڕەی سەرەتادا دادەنرێت بەم جۆرە خۆکارانە ڕێکخراوە

سەرەتا ( تەنها بابەتێک هەبێت لە بەشی سەرەوەی ماڵپەڕەکەدا )

پێشەکی ( چوار بابەت وەک پیشەکی لەدوای یەکەم بابەتەوە بێت )

خشتەکان ( بابەتەکان لە دوو کۆڵۆمدا دەربکەون واتە ڕوبەرەکە بکات بە دوو بەشەوە )

بەستەرەکان ( ئەمەش بۆ دانانی چوار بابەتی ترە لە جوارەوە کە تەنها سەر دێڕەکان دەردەکەون )

سەرنج لەو چوار پلانەی پێشوو بدە دەتوانیت بە ئاسانی بابەتەکانی لاپەڕەی سەرەکی پێ برازێنیتەوە

 

 

وەک لە ڕەنگە زەردەکەدا دەست نیشانکراوە ئەوە گۆڕینی نازناوەکەبوو ، لە لای ڕاستەو دووەم هەڵبژرادن کەبە ( وردە زانیاری زۆرتر ) ناودەبرێت چالاک دەکەم

 

 

سەرنج بدە ئەمە بەشی ( وردە زانیاری زۆرتر )ە خۆشبەختانە لەلایەن گروپی وێپچنەوە بە ڕێک و جوانی کراوە بە کوردی و دەتوانیت بە ویستی خۆت ڕێکی بخەیت  ، دواتر کلیک لەسەر ( زانیاریەکانی پێک هێنەرەکان ) دەکەین

 

 

لێرەدا دیارە هەر ئامرازێک بە پێویستی نازانیت لەکاری بخە وەک دەردەکەوێت لە وێنەکەدا دەتوانیت هەڵبژرادنەکانی سەربابەتیش بە ئارەزوی خۆت ڕێک بخەیت بۆ نمونە بتەوێت ببێت بە لینک یان نا دەربکەوێت یان نا کە بە بەڵی و نەخێر پرست پێدەکات ، سەرباری ئەوەش بە هەڵبژاردنی (شاردنەوە) چیتر ئەو ئامرازانەی لە دواتردا دێن دەرناکەوێت لە ناوەڕۆکی بابەتەکاندا ، بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت بە رواری نوسینی بابەتەکان دەربکەوێت ئەوا با ( کات و ڕێکەوتی دروستکردن ) بە پیشاندان جالاک بێت و ئەگەر بتەوێت کاتی دەستکاریکردن شاراوەبێت ئەوا لە هەڵبژرادنەکانی بەردەمیدا شاردنەوە هەڵبژێرە

 

 

دوابەش لەم لیستە (زانیاریەکانی سیستەم) ە کە لایەنێکی زۆر گرنگ لێرەدا بەرچاو خراوە ئەویش سەردێڕی پەڕەکانە ، زۆربەی جار بەکارهێنەر پێ خۆشە سەربابەتی لاپەڕەکان ببێت بە سەر پەڕەش ئەوە کارێکی ئاسانەو لێرەدا پیساندانی سەردێڕی پەڕە بکە بە نەخێر ، بەڵام لێرەدا ئەگەر بمانەوێت سەر پەڕەکە دێڕێک بێت خۆمان بینوسین ئەوا کارێکی ئاسانە تەنها ئەو دیڕە دەگۆڕین کە بە ئینگلیزی نوسراوە (Welcome to front page) دواتر بەڵێ چالاک بکە کارەکە دەگاتە ئەنجام

 

 

دوای ئەوەی هەموو گۆرانکاریەکانمان کرد ئێستا کلیک لەسەر دوگمەی (پاشەکەوت) دەکەین ، گۆرانکاریەکان جێ بەجێ ببن بەسەر ئەو دانەی لیستەدا کە لەسەرەتاوە خەریکی گۆرانکاریکردنین تێیدا ، دەبینین بەم جۆرە دەردەکەوێت

 

 

ئێستا کارەکەمان بە سەرکەوتوانە بەئەنجام گەیشتوە بۆ ئەوەی لە ڕوپەڕی سایتەکەدا بیبینین ئەوا کلیک دەکەین لەسەر ( پێشبینین ) یاخود بەهەر شێوەیەکی تر کە دەستت دەگات بە لاپەڕەی سەرەکی ئەوا ئەنجامەکە بەم جۆرە دەردەچێت

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.