لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » فێرکاری جوومله‌ » فێرکاری چوارەم ( دامەزراندن و چالاککردنی ڕوکارەکانی سکریپتی جووملە )
فێرکاری چوارەم ( دامەزراندن و چالاککردنی ڕوکارەکانی سکریپتی جووملە )
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 21 / 09 / 2014 20:53
 

یەكێك لە كارە هەرە گرنگەكان كە لە دامەزراندنی سكریپتی جووملەدا دێتە رێمان هەڵبژاردنی ڕوكارێكی گونجاوە بۆ ماڵپەڕەكە ، من بڕوام وایە دەبێت پاش دامەزراندنی سكریپتەكە و دانانی زمانی مەبەست ، دەبێت راستەوخۆ بیر لەو ڕوكارە بكەینەوە كە دەبێت بە ڕوكاری سەرەكی ماڵپەڕەكە چونكە ڕوكارەكە بناغەیەكی گرنگە بۆ دانانی مۆدۆلەكان و چۆنیەتی دەركەوتنیان ئەم كارەش هەمیشە دووبارە نابێتەوە بەڵكو ماڵپەڕی پرۆفیشناڵ تەنها جارێك ڕوكارێك دادەمەزرێنێت و ئیتر مۆدۆلەكان لەسەر ئەو ڕوكارە ڕێك دەخات ، ناكرێت خاوەن ماڵپەڕ بە ئارەزوی خۆی ڕوكار بگۆرێت ئەگەرنا سەر لە میوانانی ماڵپەڕەكە دەشێوێت و دەبێتە هۆی بێزاری بۆیان .

دامەزراندنی ڕوكار هێندەی هەڵبژرادنەكەی كارێكی قورس نیە من وای دەبینم دەبێت كەسانی بە ئەزموون ئەم كارە بكەن ئەگەر خۆت ئەو توانایەت نیە ، چونكە بە دەگمەن دواتر دەستكاری ڕوكار دەكرێت و میوانی ماڵپەڕ هەر چاوی بەیەكەم ڕوكار رادێت ، هەر بۆیە دەبێت ڕوكار ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی ناوەڕۆكی ماڵپەڕەكە بێت .

من لێرەدا ڕوكارێكم هەڵبژاردوە كە ڕوكاری سەرەكی ماڵپەڕەكەی خۆمە ، ئەم ڕوكارە سەرەتا زمانەكەی ( ئینگلیزی ) بوو پاڵپشتی كوردی نەدەكرد بۆیە ناچار بووم خۆم زمانی ڕوكارەكە بگۆڕم و تەنانەت شوێنی مۆدۆلەو ڕەنگەكانیشم گۆڕی وە تۆش ئەگەر دەتەوێت ڕوكارێك دابنێیت دەبێت سەرەتا ئەوە بزانیت ڕوكارەكە ئایا پشتیوانی (RTL ) دەكات یان نا ئەگەر پاڵپشتی نەكرد ئەوا كێشە بۆ ئەو زمانانە دروست دەكات كە راست بۆ چەپ دەنووسن ، هەوڵ دەدەم لە ئایندەدا باسی چۆنیەتی دروستكردنی ڕوكاری جووملەش بكەم ئەگەر دەرفەتم هەبێت ، بەڵام من لێرەدا وام داناوە كە ڕوكارێكم هەیەو دەمەوێت بیكەم بە ڕوكاری سەرەكی سكریپتەكە ، دەشتوانیت لە ئینتەرنێتدا بەدوای ڕوكاردا بگەڕێیت بێگومان ژمارەیەكی ئێجگار زۆر ڕوكاری فری هەیە .

بناغەی كاری سكریپتی جووملە لە دوو ڕوكاری سەرەكی پێك دێت ڕوكارێك كە بەرێوەبەرایەتی پێ ڕازێنراوەتەوە و ، هەروەها ڕوكارێك كە ڕووی دەرەوەی ماڵپەڕەكەی پێ سازكراوە . من لێرەدا باسی هەردوو ڕوكارەكەم كردوە ، لە سەرەتادا دەبێت ئەوە بزانیت لە وانەی یەکەمدا کاتێک ئامادەکاریم دەکرد بۆ دامەزراندنی سکریپتەکە باسی دانانی ڕوكاری بەڕێوەبەرایەتیم كردبوو لە فۆڵدەرێكی تایبەتدا كە بە سوپاسەوە ڕوكارەكە  لە لایەن ( وێبچنەوە ) ئامادەكرابوو . هەر بۆیە لێرەدا تەنها باسی چالاك كردنی دەكەم .

 

وەك هەموو جارێك دەتوانین بەهۆی لینكی بەڕێوەبەرایەتیەوە بگەین بە كۆنترۆڵ پانێڵ بەم شێوە ، پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین

http://localhost/l4kurd/administrator

 

لەم ڕوكارەدا كە بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەكەیە لە لیستە سەرەكیەكەی بەڕێوەبەرایەتی ماوسەكە دەخەینە سەر ( درێژكراوەكان ) هەتا لیستێكی ترمان بۆ دەكرێتەوە سەرنج دەدەین نووسراوە ( ڕێكخستنەكانی ڕوكار ) لەسەر ئەوە كلیك دەكەین

 

 

دواتر سەرنج دەدەین دووتاب هەیە یەكێكیان نووسراوە ( ماڵپەڕ ) ئەوی تریشیان ( بەڕێوەبەرایەتی ) بۆ ئەوەی ڕوكاری بەڕێوەبەرایەتی بگۆڕین دەبێت تابی (بەڕێوەبەرایەتی) چالاك بكەین وەك ئەوەی بە ڕەنگە زەردەكە دەست نیشانم كردوە لە خاڵی یەكەم دا ، دواتر ئەو (Checkbox) دەست نیشان دەكەین واتە دووەم ڕوكار ، ئەم دووەم ڕوكارە كاتێك ئامادەكاریمان دەكرد بۆ دامەزراندنی سكریپتەكە زیادمان كرد ، لە ناو فۆڵدەری (administrator) دا كە فۆڵدەرێك هەبوو بە ناوی (templates) ئەوە ئەو شوێنەیە كە ڕوكارەكانی بەڕێوەبەرایەتی تێدا دادەنرێت .

سەرنج بدە لە خاڵی سێیەمدا هەمان وێنەی چالاك كردنی زمانەكە دەبینین كە ئەستێرەیەكە ئەوە بەواتای چالاك كردنی ئەو ڕوكارە دێت كە جێك بۆكسەكەت لە بەردەمی داناوە ، ئێستا وەك ئاماژەم پێداوە با كلیكی لەسەر بكەین

 

 

دواتر سەرنج لەم وێنە بدە ڕوكارەكە فۆنتەكانی گۆراو ئێستا جوانتر شتەكان دەبینیت چونكە فۆنتەكە گۆراوە

 

 

ئەگەر بشچینەوە پەڕەی چاودێری ئەوا بەم جۆرە دەردەكەوێت  ، وەك دەبینیت بەشەكان و لیستەكان زۆر ڕونتر دیارە

 

 

بەشی دووم لەم فێركاریە تەرخان دەكەین بۆ بەرزكردنەوەی  ڕوكارێكی نوێ :

وەك پێشتر ئاماژەم پێدا دەبێت سەرەتا ڕوكارێكت ئامادەكردبێت و دەبێت پشتگیری (RTL ) بكات بۆ ئەوەی كێشە دروست نەكات لەگەڵ بابەتەكان و لیستەكانی ماڵپەڕەكەدا و ئاراستەكەی پێچەوانە نەكاتەوە .

من ڕوكارەكەم لە فۆڵدەرێكدا داناوە بە ناوی (l4kurd ) بۆ ئەوەی لە ڕێگای سكریپتەوە بەرزی بكەمەوە دەبێت لە زیپێكدا دایبنێم ، بۆیە ئێستا من ئەو فۆڵدەرەی كە ڕوكارەكەی تێدایە پەستاندومە بەهۆی وینرارەوە بوە بە فایلێكی زیپ . بۆ دەستكردن بە دامەزراندن هەر لە بەڕێوەبەرایەتیەوە لە لیستە سەرەكەیەكەدا دەچینە بەشی ( درێژكراوەكان  )  دواتر ( دامەزراندن / سڕینەوە  ) سڕینەوە  بەم جۆرە

 

 

پاش ئەوەی كلیكمان لەسەر كرد وەك لە وێنەكەدا دیارە لە تابی ( دامەزراندن ) سەرنج لە خانەیەكی بەتاڵ بدە كە لەلای چەپیەوە نوسراوە (Browse ) بۆئەوەی ڕوكارەكە بەرز بكەینەوە بۆ سكریپتەكە دەبێت كلیك لە سەر ئەو دووگمە بكەین ، بۆیە ئێستا من كلیك لەسەر (Browse ) دەكەم

 

 

ئەم ڕوكارە دەكرێتەوە لە خاڵی یەكەمدا وەك ئاماژەم پێداوە ڕوكارەكە دەست نیشان دەكەین كە لە زیپەكەدایە ، من ڕوکارەکەم لەناو (My Document) داناوە لە هەر شوێنێک بێت کێشەی نیە گرنگە ئەوەیە لێرەوە شوێنەکەی بدۆزیتەوە ، دواتر كلیك لەسەر (Open) دەکەین

 

 

بەم جۆرە هاتە ناو ئەو بۆشاییەوە ، پاش ئەوە سەرنج بدە لە لای چەپی دوگمەی (Browse) نوسراوە ( باركردنی پەڕگە & دامەزراندن ) دەبێت ئێستا كلیكی لەسەر بكەین بۆ ئەوەی بتوانین ڕوكارەكە دابمەزرێنین ، تەواو بوون و درەنگ كەوتنی ئەم كارە پەیوەستە بە خێرایی سێرڤەرەكەوە ، من لێرەدا لەسەر سیرڤەرە ناوخۆییەكە كارەكەم كردوە هەربۆیە زۆر بەخێرایی بە ئەنجام دەگات ، بەڵام لەسەر سیرڤەرێكی دەرەوە كارەكە بە پی ی قەبارەی ڕوكارەكە كاتی دەوێت .

 

 

بەم شێوازە سەركەوتنی كارەكەمان پی رادەگەیەنیت . ئێستا ڕوكارەكە ئامادەیە بۆچالاككردن

 

 

ئێستا بە هەمان شێوەی جاری پێشوو دەچینە سەر بەشی (  درێژكراوەكان ) دواتر ( ڕێكخستنەكانی ڕوكار ) هەڵدەبژێرین

 

 

دواتر لە خاڵی یەكەمدا تابی ( ماڵپەڕ ) چالاك بكە ( کەخۆی خۆکارانە چالاکە ) و لە خاڵی دووەمیشدا ڕوكارەكە دیاری بكە و وەك لە خاڵی سێیەمدا ئاماژەم پێداوە كلیك بكە لەسەر ( ئاسایی ) ، ئەستێرەكە ئەوەش بە مەبەستی جێگیركردنی گۆرانكاریەكە

 

 

دواتر دەبینیت ئەو ئەستێرەی كە بەمەبەستی چالاككردن لە بەردەم ڕوكارەكان دەگوازرێتەوە چوەتە بەردەم ڕوكارە دەست نیشان كراوەكەوە ، ئەوەش بەو واتایە دێت كە ئەو ڕوكارە چالاكە لە ئێستادا .

 

 

ئێستا كلیك لەسەر پیشبینین بكە یاخود لاپەڕەی سەرەكی ماڵپەڕەكە ببینە بەم جۆرە ڕوكارەكە چالاكە

 

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.