لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ناساندنی بەرنامەکان » بەرنامەی (Deep Freeze) و دەرچووەکانی و تایبەتمەندیەکانیان
بەرنامەی (Deep Freeze) و دەرچووەکانی و تایبەتمەندیەکانیان
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 11 / 09 / 2015 21:42
 

بەرنامەی دیب فرێز (Deep Freeze) یەكێكە لەو بەرنامانەی كە تا ئێستا هاوشێوەی بە ئەستەم دەدۆزرێتەوە لە جیهانی سۆفتوێردا مەبەست لە بەكارهێنانی بەرنامەكەش بەستنی (Freeze) سیستەمە ، هۆكاری ئەوەش كە بەرنامەكە هاوشێوەی كەمە دەگەڕێتەوە بۆ تایبەتمەندێتی كارەكەی كە پاش دامەزراندن و چالاككردن و پێدانی فرمانێك وا لە سیستەمی كار دەكات لە بارێكی جێگیری پێشتر دەست نیشانكراودا  بمێنێتەوە و هەرچەند هەر گۆڕانكاریەكیش لە سیستەمەكەدا یاخود فایلەكانی ناو پارتێشنەكەشدا بكەیت كە بەرنامەكەی لەسەر چالاك كراوە تەنها بە ڕیستارت كردنێك هەموو شتێك وەك خۆی لێ دێتەوەو دەگەڕێتەوە ئەو بارەی كە سیستەمەكە یان پارتێشنەركەی تێدا جێگیركردوە بەهۆی بەرنامەكەوە ، ئەم كارەی بەم بەرنامەیە دەكرێت تا ئێستا بە باشترین ڕێگا دانراوە بۆ ڕزگاربوون ماڵوێر و جۆرەكانی چونكە هیچ ڤایرۆسێك توانای مانەوەی لە ناو سیستەمەكەدا نیەلە پاش ریستارتەوە .

چۆن ئەم بەرنامەیە كارەكەی بەڕێ دەكات ؟

بەرنامەی (Deep Freeze) لە بنەڕەتتدا تەنها یەك فرمانی هەیە و ڕوكاری دەرچووی یەكەم لە بەرنامەكەی ئێجگار سادەیە و هەموو كەسێك بە ئاسانی دەتوانێت ببێتە بەكارهێنەری ئەم سۆفتوێرە بەڵام لە ناوەڕۆكی بەرنامەكەدا گرنگیەكی لە ڕادەبەدەر خۆی حەشار داوە كە دەسەڵاتی تەواو دەدات بە تەنها بەڕێوەبەڕێك كە مامەڵە بە فرمانەكانیەوە بكات و تەنها ئەو كەسە بۆی هەیە بەرنامەكە ڕابگرێت لەكار یاخود بیخاتەوە گەڕ كە بۆی لۆك كراوە ، ئەم بەڕێوەبەرە هەمان ئەو كەسەیە كە بۆ یەكەم جار بەرنامەكە لەسەر سیستەمەكە جێگیر دەكات لەكاتی دامەزراندنیدا بەرنامەكە داوای پاسۆردێك دەكات كە دابنرێت و دامەزرێنەری بەرنامەكەش سەرپشك دەكرێت لەدانانی بەڵام لە پێناوی پاراستنێكی بێ كەم و كوڕیدا ئەو كارە بكرێت باشترە هەربۆیە دامەزرێنەری بەرنامەكە هەڵدەستێت بە دانانی پاسۆردێك كە دەبێتە كلیكی بەكارهێنانی بەرنامەكە لە ئایندەدا چونكە پاش دانانی ئەم پاسۆردە تەنها بەزانینی پاسۆردەكە دووبارە دەتوانرێت گۆڕانكاری لەبەرنامەكەدا بكرێت و فرمانێكی نوێ ی پێ بدرێت كە جیاوازبێت لەو فرمانەی كەسەرەتا پێ ی دراوە .

ئەو ڕێكخستنانەی كەلە بەرنامەكەدا دەكرێت بەهۆی سەرچاوەی ئەو وزەوە كەلە سەر مەزەبۆردەكەدا بوونی هەیە دەپارێزرێت و بە لەكارخستنی ئەو وزەیە یاخود نەمای وزەكە ڕێكخستنەكانی بەرنامەكە تێك دەچێت كە بە (CMOS) ناسراوە ، بۆ ئەوەی بە تەواوی بەرنامەی دیپفرێز كاری خۆی بكات دەبێت پاسۆردیش لەسەر بایۆس دابنرێت هەتا هیچ كەسێك نەتوانێت گۆڕانكاری لەڕێكەوتی كۆمپیوتەرەكەدا بكات و بەرنامەی دیپ فرێز لەكار بخات ، هەندێك كەس بۆ لابردنی پاسۆردی ئەو بایۆسەش پەنا دەبەنە بەر لابردنی ئەو پاتریە كە وزەش دەدات بە بایۆسەكە هەربۆیە ئەمە یەكێكە لە كێشە جارەسەر نەكراوەكان لە كۆمپیوتەری كەسیدا بەڵام لەبەرهەمە نوێیەكان و لە ئێستادا زۆربەی كۆمپیوتەرەكان ئەم وزەیان شاردوەتەوە لە مەزەبۆردەكەدا و بە ئەستەم دەستی پێ دەگات بە تایبەتی لە لاپتۆپە نوێیەكاندا كە ڕێگا نادرێت بەگۆڕێنی ئەگەرنا بایۆس توشی كێشە دەبێت و دەستكاریكردنی بەهەموو سێوەیەك ڕێگا پێنەدراوە .

بۆ چ مەبەستێك ئەم بەرنامەیە بەكاردەهێنرێت ؟

بەرنامەی دیپ فرێز بەمەبەستی پاراستنی سیستەمە لە لەهەر گۆڕانكاری و تێكچونێك كە بەهۆی بەكارهێنەرانیەوە توشی دەبێت ، كاتێك بەكاردەهێنرێت كە كۆمپیوتەرێك چەند بەكارهێنەرێكی هەبێت و هیچ كەسێكیش لەم بەكارهێنەرانە ئاگاداری كاری ئەوانی تر نەبن بەڵام بەكارهێنەری هەمان كۆمپیوتەربن و ڕۆژانە یاخود بە ماوەی پچڕ پچر كار لەسەر هەمان سیستەم بكەن كە بەرنامەكەی تێدا دامەزرێنراوە ، وەك ئەو كۆمپیوتەرانەی كەلە سەنتەرەكانی بەكارهێنانی كۆمپیوتەردا بەدی دەكرێت یاخود ئەو كۆمپیوتەرانەی بە مەبەستی فێركردن لە ناوەند و دامەزراوە ئاكادیمیەكاندا بەكاردێت ئەم بەرنامەیە پێش ئەوەی دابمەزرێنرێت دەبێت تەواوی كارە سەرەتاییەكانی دامەزراندنی سیستەم و تەواوی ئەو بەرنامانەی كە پێویستن لەگەڵ سیستەمەكەدا هەبن دامەزرێنرابن چونكە لە پاش دامەزراندنی ئەم بەرنامەوە بەتەواوی سیستەمەكە جێگیر دەبێت و تەنانەت هەر نوێكردنەوەیەكیش كە بۆ بەرنامەكان دێت یاخود سیستەمی پێ نوێ دەكرێتەوە پاش ڕیستارت كردنێك دەگەڕێتەوە بارە جێگیرەكەی یەكەم جار و وەك وابێت هیچ ڕوی نەدابێت و هیچ كەسێكیش كۆمپیوتەرەكەی لەو ماوەدا بەكارنەهێنابێت .

ئایا دیپ فرێز چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت پاش دامەزراندن ؟

بێگومان ئەگەر ئەو كەسەی یەكەم جار بەرنامەكەی دامەزراندوە پاسۆردی دانابێت ئەوا لەلایەن هەمان كەسەوە یاخود هەر كەسێكەوە كە پاسۆردەكە بزانێت دەتوانێت داخڵێ بەرنامەكە بێتەوە ، گەشتنیش بە بەرنامەكە بەڕێگایەكە كە زۆر جیاوازە ئەویش لە نزیك كاتپێوی كۆمپیوتەرەكەوە ئایكۆنی بەرنامەی (Deep Freeze) دیارە دەبێت دەست لەسەر (Shift) دابگریت لە كیبۆردەكەدا و دواتر دەبڵ كلیك بكەیت لەسەر ئایكۆنی بەرنامەكە ، ئەگەر كارەكەت بە دروستی ئەنجام دابێت ئەوا ڕوكارێكی سادە نیشان دەدرێت كە تەنها بە نووسینی پاسۆردەكە كە دات ناوە پێشتر دەستت دەگات بە فرمانە سەرەكیەكانی بەرنامەكە و بە شێوەیەكی گشتی بەسێ پلان كاری بەرنامەكە جێ بەجێ دەكرێت كە سێ (Radio button)ە بەم جۆرە :

یەكەم (Radio button) : كاركردنی بەرنامەكەیە لە بارێكی ئاساییدا و پاش یەكەم ڕیستارت بەرنامەكەكاری خۆی دەست پێدەكات و دەتوانرێت سوود لە تایبەتمەندیەكانی وەربگیرێت .

دووەم (Radio button) : ڕاگرتنی بەرنامەكە بە دەست نیشانكردنی ژمارەیەك بۆ (Restart) كردن ، واتا كاتێك ژمارەیەك زیاد دەكەین لەو بژمێرەی چالاك دەبێت كاتێك هەمان پلانی دووەم هەڵدەبژێرین ئەوا دوای ئەو چەند جارە ریستارت كردن بەرنامەكە دەكەوێتەوە كار .

سێیەم (Radio button) : ڕاگرتنی بەرنامەكە بەتەواوی هەتا كاتێك هەمان كار دەكرێتەوەو یەكەم (Radio button) لە سێ پلانەكە دەست نیشان دەكەیت .

بەرنامەی (Deep Freeze) كەی بەرهەم هێنراوە لە لایەن چ كۆمپانیایەكەوە پشتگیری دەكرێت ؟

بەرنامەی دیپ فرێز لە ساڵی 1999 دا بەرهەم هێنراوە لە لایەن كۆمپانیای (Faronics) وە ، ئەم كۆمپانیایەش كۆمپانیایەكی بەریتانیە و لە ساڵی 1993 وە دامەزرێنراوە لە لایەن كەسێك بە ناوی (Farid Ali) وە كە ئێستاش هەر بەڕێوەبەری جێبەجێكارە لە هەمان كۆمپانیا .

دەرچووەكانی بەرنامەی دیپ فرێز :

كۆمپانیای (Faronics) دوو دەرچووی جیاواز لە بەرنامەی (Deep Freeze) دەخاتە بەردەست بەكارهێنەران بەدوو توانای جیاواز  كەلەسەر هەرسێ سیستەمی مایكرۆسۆفت ویندۆز و لینۆكس جۆری (SUSE Linux Enterprise Desktop) دیسكتۆپی ماك بەردەستە :

یەكەم (Standard) : ئەمە دەرچووێكی ستانداردە و ئاسایی هەموو بەكارهێنەرێكی كەسی دەتوانێت ببێتە خاوەنی ، تواناكەی سنوردارە و تایبەتمندی دەست بەسەراگرتنەكەشی هەر سنوردارە و بە هیچ جۆرێكی كاری دووەم دەرچووی پێ ناكرێت بەڵام كارە بنەڕەتەكەی كە بەستنی سیستەمە دوای هەر ڕیستارتێك سیستەمەكە وەك خۆی لێ بێتەوە بە باشی بەڕێ دەخات و تەواو گونجاوە بۆ بەكارهێنەرانی ئاسایی و یانە ئینتەرنێتەكان كە چەندین كەس ڕۆژانە لەسەر تەنها كۆمپیوتەرێك كاردەكەن .

دووەم (Enterprise) : دووەم بەرهەم لە بەرنامەی دیپ فرێزە كە تواناكەی ئیجگار پێش خراوە پێنج ڕوكاری تایبەت بە تایبەتمەندیەكانی بەرنامەكەی بۆ دابین كراوە و دامەزرێنەری بەرنامەكە دەتوانێت بە باشترین شێوە كارەكەی ڕێك بخات واتا سەرەڕای كارە سەرەكیەكەی كە بەستنی سیستەمەكەیە دەتوانرێت هەندێك كاری تریشی تێدا ئەنجام بدرێت كە لە دەرچووی یەكەمدا نیە وەك بەستنی هەموو پارتێشنەكان و هەر درایڤێكی تر كە بوونی هەیە لە كۆپیوتەرەكەدا وەك ( USB & FireWire ) بەڵام توانای بەستنی (Floppy, Memory keys, CD-RW) نیە ، هەروەها یەكێكی تر لەكارە هەرە نایابەكان كە بەم دەرچووە دەكرێت دروستكردنی پارتێشنە لە پاش ئەوەی بەرنامەش كارا دەكرێت بتوانرێت داتا و فایلی تێدا جێگیربكرێت و پاش ڕیستارتیش هیچ كاریگەریەك دروست نەبێت لەسەر فایلەكان و وەك خۆی بمێنێتەوە ئەم كارەش ناو دەبرێت بە (ThawSpaces) كەلەسەر پارتێشنێك ئەنجام دەدرێت كە بە فۆڕماتی (NTFS) فۆرماتكرابێت و قەبارەی یەك تێرا دانراوە وەك بەرزترین توانا بۆ ئەو پارتێشنەی كە دروست دەكرێت بەهۆی ئەم بەرنامەوە ، ئەم دەرچووە پێنج كۆنترۆڵی هەیە بۆ دەست گرتن بەسەر تایبەتمەندیەكاندا بە پێنج ئایكۆنی جیاواز بەم جۆرە :

یەكەم (Enterprise Configuration) : لە رێگای ئەم ئایكۆنەوە كە ئەم ناوەی لێنراوە دەتوانرێت بە تەواویت كۆنترۆڵی دامەزراندن و سڕینەوەو كاركردن یان نەكردنی بەرنامەكە بكرێت ، سەرباری پێدانی مۆڵەت لە كاتێكی دیاریكراودا بۆ نوێكردنەوەی سیستەمە یاخود خودی بەرنامەكە كە نوێكاری بۆدێت ئۆنلاین .

دووەم (Administrator application) : بەرنامەیەكی جێبەجێكارە بۆ جێبەجێكردنی فرمانەكانی بەرنامەكە بەسەر سیستەمەكەدا واتا بەرپرسیارە لە چۆنیەتی پێدانی فرمان بۆ جێبەجێكردنی كردارێك .

سێیەم (Console application) : یەكەیەكی چاودێریە بەسەر فرمانەكانی بەرنامەكەوە لەسیستەمەكەدا و دەتوانرێت وەك یەكەیەكی سەرپەرشتیار بۆ بەرنامەكە ناوی بهێنرێت بە تایبەتی كاتێك دەمانەوێت گرنگیەك (Task) ێك بۆ جێبەجێكردن ئامادەبكەین تێیدا .

چوارەم (Deep Freeze workstation) : بەشێكی تایبەتە بە مامەڵەكردن لەگەڵ فایلی كاردا كەلە سیستەمدا كاردەكەین و فایلەجۆربەجۆرەكان بەكاردەهێنین بۆ ئەوەی پاش ریستارت لەدەست نەچێت مەرج و ڕاسپاردەكان لەم بەشەوە دادەنرێت بۆمەمەڵەكردن لەگەڵیدا و چۆنیەتی پاراستنی بەهەمیشەیی یاخود تا كاتێكی دیاری كراو .

پێنجەم (Workstation Seed) : ناوەندێكی ڕێكخستنی بەرنامەكەیە لەكاتی بەژداری پێكردن چەندین كۆمپیوتەردا لە تۆڕێكی پێكەوە گرێدراودا هەتا بتوانرێت دەسەڵاتەكانی ناو تۆڕەكە دیاری بكرێت و مەرج و ڕاسپاردەی دیپ فرێزی بەسەردا جێبەجێ بكرێت ، هاوكات هۆكارێكی گرنگی پێكەوە گرێدانی فرمانەكانی ناو بەرنامەكەیە كە بە جیا جیا كاریان لەسەر دەكرێت لێرەدا كۆدەكرێتەوە هەتا لەیەك شوێنەوە ڕێكبخرێنەوە ، هەروەها ئەو كۆمپیوتەرانەی كە دورە دەستن و لە ڕێگای تۆڕەكەوە پەیوەستكراون لەم ڕێگاوە دیپ فرێزی بۆ دادەنرێت و كارەكانی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت .

سەرچاوەکان :

http://www.faronics.com/

http://www.deepfreeze.com.au

https://en.wikipedia.org/wiki/Faronics

http://www.faronics.com/assets/DSE_Manual.pdf

https://en.wikipedia.org/wiki/Deep_Freeze_(software)

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.