لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ناساندنی بەرنامەکان » بەرنامەی ( Norton Ghost ) ناودارترین بەرنامە بۆ باگ ئەپكردن
بەرنامەی ( Norton Ghost ) ناودارترین بەرنامە بۆ باگ ئەپكردن
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 06 / 07 / 2015 20:10
 

ووشەی گۆست (Ghost) كە ناوی بنەڕەتی بەرنامەكەیە كورتكراوەیەكە لە پێنج ووشەی (general hardware-oriented system transfer) وەرگیراوە ، ئەم بەرنامەیە هاوشێوەی زۆرە تەنانەت ئەو كارەی بەم بەرنامەیە دەكرێت بە شێوەیەكی بنەڕەتی بەهۆی توڵێكەوە لە هەموو سیستەمەكاندا هەیە و هەمان كار دەكات بەڵام ئەم بەرنامەیە لە توانادا زۆر جیاوازە بەڕاستی شیاوی بەكارهێنانە ، بەرنامەكە لە سیستەمی ویندۆز ئێكس پی بۆ سەرەوە دادەمەزرێت و تا ئێستا 14 ڤێرژنی لێ بەرهەم هێناوە ، دەرچوێكی تایبەتیش بە ماك بووك بەرهەم دەهێنێت كە هەمان كار دەكات .

بەرنامەی گۆست ئامرازێكە بۆ بنیاتنانی لەبەرگیراوەیەك لە پارتێشنێك یان هەموو پارتێشنەكانی هارد دیسك ، كە لە هەر كات و ساتێكدا بێت دەتوانێت ئەو لەبەرگیراوەیە بگەڕێنیتەوە ، ئەم كارە لە پێناو پاراستنی تەواوی داتاو زانیاریەكانی هارد دیسكدا ئەنجام دەدرێت و بە تەواوی لەبەرگیراوەیەكی تەواوی داتاو سیستەمەكەشت بۆ دەپارێزێت ، هاوكات بۆ یەكەیەكی پاراستنی دەرەكیشی دەگوازێتەوە ئەگەر مەبەستت بێت و بتەوێت لە شوێنێكی پارێزراوتردا هەڵیبگریت یەكە دەرەكیەكانیش وەك دی ڤی دی و بلوڕای و هارد دیسكی دەرەكی یاخود لە رێگای شوێنێكی ئۆنلاین كە دابینت كردبێت پێشتر دەتوانیت لەبەر گیراوەكە بپارێزیت .

بەرنامەكە ڕوكارێكی ئیجگار سادەی هەیەو بەتەواوی بۆ ئەم كارە بنیات نراوە بە دوو پلان لە هەردوو پلانەكەشدا یەك تەكنیك بەكاردێت  بۆنمونە دەتوانیت ئەو پارتێشنەی كە سیستەمی لەسەرە باگئەپ بكەیت و لەگەڵ ئەوەشدا ڕاستەوخۆ بیپەستێنیت هەتا قەبارەكەی بچوكبێتەوەو جێگایەكی زۆر نەگرێت ، ئەم كارە بە هەردوو پلانەكە دەكرێت لە پلانی یەكەمدا ئەوەیە كە بەرنامەكە دادەمەزرێنرێت لە كۆمپیوتەردا و كارەكانی پێ دەكرێت بەڵام پلانی دووەم تەنها بەهۆی سیدیەوە یان فلاشێكەوە ئەنجام دەدرێت كە بەهۆی سیستەم بوتەوە دەچیتە ناو بەرنامەكە پێش ئەوەی سیستەم لۆد ببێت بەرنامەكە دەخرێتەگەڕ و لەوێ وە كارەكانی باگ ئەپ یاخود ڕیستۆركردن بە ئەنجام دەگەیەنرێت .

بۆچی ئەم بەرنامەیە بەكاردێنین ؟

ئەم بەرنامەیە وەك پێشتر باسم كرد بەرنامەیەكە بۆ لەبەرگرتنەوەی سیستەم یاخود سیستەم و فایلەكانی پارتێشنێك یاخود هەڵگرتنی تەواوی داتاكانی ناو هەموو پارتێشنەكان لەفایلكی پەستێنراودا ، ئەم كارەش بێگومان لە پێناو سەلامەتی پاراستنی داتاو زانیاریەكاندا ئەنجام دەدرێت ، لەهەندێك باردا بە تەواوی یاریدەی بەكارهێنەر دەدات بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی سیستەمەكەی بۆ بارە ڕاستەكەی وەك كاتی ڤایرۆس لێدان یاخود سڕینەوە یان كێشەیەكی نەزانراو لە سیستەمەكەدا ، ئەمە سەرباری ئەوەی كە بەرنامەكە ڕێت پێدەدات رۆژانە یاخود مانگانە ئۆتۆماتیكی كارەكە بكات و دڵنیای بدات پێت كە هەمیشە داتاكان و سیستەمەكەت پارێزراوە .

كێ بەرنامەی گۆستی هێناوە ؟ چ كۆمپانیایەك پشتگیری دەكات ؟

بەرنامەكە لە لایەن پرۆگرامەرێك بەناوی (Murray Haszard) داڕێژراوە لە ساڵی 1995 دا كە بۆ كۆمپانیای (Binary Research Ltd) هێنایە داڕشتن ، ئەم پرۆگرامەرە خەڵكی نیوزلەندایە و لە ساڵی 1954 دا لە شاری (Auckland) لەدایك بوەو هەر لەوێش دەژی تا ئێستا و كارەكەشی هەر هەمان كاری پێشوە كە (Developer) لە كۆمپانیایی (Symantec) بۆ برەو پێدانی بەرنامەی گۆست چونكە لە ئێستادا كۆمپانیای سیمانتیك بۆ بەرهەم هێنانی سۆفتوێر پشتیوانی بەرنامەكە دەكات پاش ئەوەی لە ساڵی 1998 دا تەواوی كۆمپانیای (Binary Research) كڕی و خاوەندارێتی بەرنامەكەی گرتە دەست .

كۆمپانیای (Symantec) كۆمپانیایەكەی ئەمریكیەو لە ساڵی 1982 دامەزراوە و بەیەكێك لە كۆمپانیا هەرە ناودارەكانی بواری پارێزگاری دادەنرێت و خاوەنی بەرنامەی ناوداری (Norton Security) كە لە ئاستی جیهاندا خاوەنی متمانەیە بۆ پارێزگاریكردن لەداتا و سیستەمەكە .

بەرنامەی (Ghost ) لە یەكەم دەرچویەوە تا دەگاتە دەرچووی (7.5) لە ساڵی 2001 دا هەر بەناوی (Ghost) بڵاو دەكرایەوە بەڵام پاش ئەو دەرچووە پلانی بڵاوكردنەوەی گۆڕاو چیتر لە ژێر ڕاسپاردەی (Binary Research) دەرهێنراو بەتەواوی سیمانتیك خۆی سەرپەرشتی بەرهەم هێنانی دەكرد و كردی بە چەند بەشێكەوە واتا چەند دەرچوێكی جیاوازی بۆ مەبەستی جیاواز لێ بەرهەم هێنا .

دەرچووە ناودارەكانی بەرنامەكە :

پاش ساڵی 2002 بەتەواوی بەرنامەی گۆست جێگای خۆی گرت و توانی پاڵپشتی تەواوی فایلەكانی سیستەمی ویندۆز بكات لە باگئەپ كردندا تەنانەت تایبەتمەندی لەبەرگرتنەوەی داتاكانی هاردیسكی لە توانای سیستەمی مایكرۆسۆفت زیاتر بوو بەوەی پاڵپشتی جۆری تایپی (NTFS) دەكرد لە كاتێكدا كە ڕێگای دۆسەوە ئەو كارە نەدەكرا ، كۆمپانیاكە بڕیاری دا بەردەوام دوو جۆر لەم بەرنامە بەرهەم بهێنێت هەتا پێداویستی بەكارهێنەرێكی ئاسای جیابكاتەوە لە كۆمپانیایەك كە هەمیشە ڕۆژانە كارەكەی دووبارە دەكاتەوە بۆ ئەم مەبەستە بەشێك لە دەرچوەكانی لە ژێر ناوی (Corporate Edition) بڵاو دەكاتەوە كە تایبەتمەندە بە دامەزراوە گەورەكان  و بەشێكی تریشی لە ژێر ناوی (Consumer Edition) بڵاو دەكاتەوە كە بۆكەسانی بەكارهێنەری ئاسایی بەسوودە ، ئاستی توانای بەرنامەكە لەهەردوو بارەكەدا نزیكە لەیەك بەڵام مامەڵەكردن و تایبەتمەندی هەریەكێكیان جیاوازە.

دەرچووی (Symantec Ghost 8.0 Corporate Edition) :

لە ساڵی 2002 دا كۆمپانیا بڕیاری دا بە بڵاوكردنەوە (Norton Ghost 2003) كە دەشناسرێتەوە بە (Ghost 8.0) ، دەبوایە دەرچووە هاوشێوەكەشی بنیات بنێت بە پێ ی پلانەی كۆمپانیا هەر بۆیە لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2003 دا بۆ یەكەم جار (Symantec Ghost 8.0) خرایە بەردەستی بەكارهێنەران كە لەو كاتەدا لەسەر ویندۆزی 2000 و ئیكس پی و دواتریش لەسەر ویندۆزی سیڤەری 2003 بەگەڕ دەخرا بە دوو پلان ، پلانی بووتین لەم دەرچوەوە بەتەواوی جێبەجێ كراو بەكارهێنەر ئەگەر كێشەیەكیش لە سیستەمەكیدا بوایە پێویستی بەوە نەبوو بچیتە سیستەمەكەوە بەڵكو ڕاستەوخۆ بە هۆی سیفەتی بووتی بەرنامەكەوە دەتوانرا هەموو كارە ئاساییەكانی بەرنامەكە بەڕێ بكرێت ، هەروەها پاڵپشتی تایپەكانی هارد دیسكی بە سیستەمی (FAT, FAT32, NTFS) دەكرد .

ساڵێك دوای بەرهەم هێنانی ئەم دەرچووە و لە 2004 دا كۆمپانیای سیمانتیك دەرچووێكی بەناوی (Symantec Ghost Solution Suite 1.0) بڵاوكردوە پاڵپشتی ئەم دەرچووە تا 2006 بەردەوام دەكرا نوێبكرێتەوە كە بەڕاستی دەرچوێكی نایاب بوو بەكارهێنەری بەتەواوی بەلای خۆیدا ڕاكێشابوو ، هاوكات دەرچووی (Norton Ghost 9.0) بلاوكردوە بە ماوەیەكی كەم .

دەرچووی (Symantec Ghost Solution Suite 1.1) :

لە ساڵی 2005 دا كۆمپانیا دەرچوێكی نوێ ی لەهەمان شێوەو تەكنیك بۆ دامەزراوەكان بەرهەم هێنا كە گەورەترین گۆرانكاریكردن تێیدا ئەوە بوو بەرهەمی باگئەپ بۆ قەبارەی دوو گێگا بایت بەرەو سەرەوە بەرزكرایەوە لەكاتێكدا لەدەرچووی یەكەمدا دەتوانرا تەنها فایلێكی كەمتر لە دوو گێگابایتی بنیات بنرێت ئەگەر لەوەش زیاتر بوایە بەرنامەكە دابەشی دەكرد بەسەر چەند بەشێكدا كە كەمتربێت لە دوو گێگابایت ، مانگێك دواتریش دەرچووی (Norton Ghost 10.0) بڵاوكردوە بۆ بەكارهێنەرانی ئاسایی.

دەرچووی (Symantec Ghost Solution Suite 2.0) :

لەساڵی 2006 دا بە توانایەكی زۆر بەرز ئەم ڤێرژنە خرایە بەردەستی بەكارهێنەران ، یەكێكی تر لە تایبەتمەندیەكانی پاڵپشتی كردن بوو لە ویندۆزی ڤێستای 64 بت كە لەو كاتەدا سیستەمەكە خرایە بەردەست بەكارهێنەرنا زۆربەی بەرنامەكان لەسەر ئەم سیستەمە بەگەڕ نەدەخران و پێویستی بە دەرچووی نوێ دەكرد تا بگوجێت لەگەڵیدا ، پاراستنی لەبەرگیراوەكەش لە دوو پاشگرەوە زیاد كرا بۆ چوار پاشگر ، هەر لە فێبریوەری هەمان ساڵدا دەرچووی (Norton Save & Restore) بڵاوكراوەتەوە كە جێگروەیەك بوو بۆ (Ghost 11.0) .

دەرچووی (Symantec Ghost Solution Suite 2.0.1 ) :

لە ساڵی 2007 دا ئەم دەرچووە خرایە بەردەست بەكارهێنەران ، لەم دەرچووەدا كاری بەرنامەكە فراوان كراو تەواوی فایل و فۆڵدەر و سیستەمەكەش پێكەوە لە بەرگیرانەوەی بۆ ئەنجام دەدرا ، سەرباری ئەوەوی كارەكەشی هەر باگئەپ بوو بەڵام دواتر بەشێوەیەك ڕێكدەخات كە دەتوانرێت لەسەر هاردێكی تر كە بەهەمان شێوە دابمەزرێنرێتەوە ئەگەرچی سیستەمیشی تێدا نەبێت بەڵكو تەنها بەهۆی بوتی بەرنامەكە خۆیەوە دادەمەزرێنرێتەوە ، بەرانبەر بەم دەرچوە بازرگانیە دەرچووی تاكەكەسی بەهەمان زنجیرەی پێشوو بەم تەكنیكە نوێیە خرایە بەردەست بەكارهێنەرانی بەناوی (Norton Save & Restore 2.0) كە هێمایە بۆ دەرچووی  (Ghost 12.0).

دەرچووی (Symantec Ghost Solution Suite 2.5) :

دوا دەرچووە لەم بەرنامەیە تایبەتمەندیەكانی بەجۆرێك پێش خراوە تا ئێستاش تەواوی پێداویستیەكانی بەكارهێنەر پڕدەكاتەوە ، لەم دەرچووەدا پاڵپشتی هێڵی ئۆنلاین دەكات و دەتوانرێت كۆنترۆڵی داتا ستۆرەیج بەهۆی سیستەمی (FTP) وە بكرێت تاقەبارەی 16 تێرابایت دەتوانرێت داتا باگئەپ بكرێت ، سەرباری بوونی سیستەمێكی گونجاو بۆ پاراستن و داتاكان لە ڤایرۆس و فایلی زیان بەخش ، بەرانبەر بەم دەرچووە دەرچووی تاكە كەسی (Norton Ghost 14.0) هێنرایە كایەوە كە تا ئێستا یەك نوێكاری بۆهاتووە كە بریتیە لە (Ghost 14.5) ئێستا تەواوی بەكارهێنەران ئەم دەرچوە بە هەردوو جۆری بووتین و ئینستاڵەیشن كارپێدەكەن و تەواو وەڵامی بەكارهێنەران دەتاوە بۆ پێداویستیەكانی ڕۆژانە .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.