لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ناساندنی بەرنامەکان » بەرنامەی لۆجیك باشترین بەرنامە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دەنگ و میوزیکدا
بەرنامەی لۆجیك باشترین بەرنامە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دەنگ و میوزیکدا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
یەك شەممە ، 21 / 06 / 2015 17:41
 

یەكێك لە بەرهەمە سۆفتوێریە هەرە ناوازەكانی كۆمپانیای ئەپڵ كە لە ئێستادا كە پاڵپشتی دەكات بریتیە لە بەرنامەی لۆجیك پرۆ كە زۆریەك لە بەكارهێنەری ناچاركردوە تەنها لەبەر تایبەتمەندی ئەم بەرنامەیە ببن بە بەكارهێنەری بەرهەمەكانی ئەپڵ ، ئەم بەرنامەی پوختەی كارەکەی بۆ تۆماركردنی دەنگ و ڕێكخستینی و پێدانی كاریگەری جۆراو جۆرە كە لە خێرایی و تایبەتمەندی كاریگەریەكانیدا تا ئێستا بەرنامەیەكی هاوشێوەی بەو توانایەوە بوونی نیە .

بەرنامەی لۆجیك سەرەتا لە لایەن كۆمپانیای (Emagic) دروستكراوە و گەشەی پێدراوە بەڵام لە ساڵی (2002) دا خاوەندارێتی ئەم بەرنامەیە كەوتە دەستی كۆمپانیای ئەپڵ پاش ئەوەی بە تەواوی كۆمپانیای ناوبراوی كڕی .

بەرنامەی لۆجیك تەنها بەرنامەیەك نیە بەڵكو چەند ئامرازێكی تێدا دانراوە كە بەكارهێنەر دەتوانێت دەنگی تایبەتی پێ دروست بكات یەكێك لە ئامرازە نوێیەكان كە بەم دواییە زیاد كراوە بوونی (Drummer) كە بەكارهێنەر دەتوانێت بە شێوەیەكی دەستی هەر جۆرە پیاكێشانێكی بوێت تۆماری بكات و دواتر بەهۆی بەرنامەكەوە بەردەوام دووبارەی بكاتەوە ، سەرباری ئامرازێكی پیانۆ ئاسا كە چەندین جۆر لە ئاوازی لەخۆگرتوەو كەسانی شارەزا دەتوانن لێ ی سودمەند بن .

بەرنامەی لۆجێك بەشێوەیەكی گشتی لەسەر بەرهەمەكانی ئەپڵ وەك ماك بووك و ئای ماك و ئایپاد بەگەڕ دەخرێت تەنانەت بەشێوەیەكی زۆر جادووی پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان ئایپادەو دوو ئامێرەكەی پێشودا بۆنمونە دەتوانرێت وەك دوو یوزەری جیاواز لەسەر یەك پرۆژە كاربكرێت لە دوو ئامرازی جیاوازەوە .

ئامرازێكی یاریدەدەر بە ناوی (Logic Remote) لەسەر ئایپادەكە جێگیر دەكرێت و كە وەك كۆنترۆڵێك وایە بۆ دەست بەسەراگرتنی بەرنامەكە بەشێكی زۆر لە كارەكانی ناو بەرنامەكە هەر لە ڕێگای ئایپادەكەوە بەرێ دەكرێت بۆنمونە ئەگەر ئایپادەكە وەك ئامێری میوزیكی بەكاربهێنێت ئەوا ڕاستەوخۆ بەهۆی شاشەی ماك بوكەوە دەتوانیت دەستیش بەسەر ڕێكخستنەكانی تۆن و كارەكانی تری دەنگدا بگریت .

دەرچوەكانی بەرنامەی لۆجیك :

ئەم بەرنامەیە وەك پێشتر باسم كرد بەسەربەخۆ لە لایەن كۆمپانیایەكی ترەوە بنیات نراوە هەربۆیە كارەكەی تاڕادەیەك سادەبوو بەڵام بیرۆكەی كارەكە پێویست بوو لەلایەن ئەپڵەوە هەربۆیە تا دەرچووی چواری لە لایەن كۆمپانیای پێشوەوە بنیاتنراوە و پاڵپشتی هەردوو سیستەمی ماك و ویندۆزی دەكرد ، دەرچوەكانیش كە لەلایەن ئەپڵەوە پشتگیری كراوە پاش كڕینی بەم جۆرە بوو

دەرچووی پێنج :

یەكەم ڤێرژن كە پاش كڕینی بەرنامەكە لە بەرهەم هێنەرانی ئەپڵ كۆمەلێكی زۆر گۆڕانكاری كرد لە شێوەی بەكارهێنانیدا و ڕوكاری بەرنامەكەی بەشێوەیەكی سادە داڕشتەوە هەتا بەكارهێنەر بە ئاسانی دەستی بگات بە توڵە سەرەكیەكانی و چەند نوێكردنەوەیەكیشی لەسەر هەمان تەكنیك خستە سەر بەرنامەكە ، بەڵام لە دوا نوێكردنەوەی كە بە دەرچووی (Logic 5.5.1) بڵاوكرایەوە پاڵپشتی كردنی بەرنامەكە بۆ سیستەمی ویندۆز وەستێنراو بە تەواوی پاڵپشتكردنی بۆ سیستەمەكانی مایكرۆسۆفت ڕاگرت .

دەرچووی شەش :

ئەم دەرچوە بەناوی (Logic 6) چونكە پاش ئەوەی چەندین تایبەتمەندی نوێ ی بۆ زیاد كرا وەك پڵەگینی دەنگی ئامرازی توڵی (Waveburner Pro) ئەوەی بتوانیت ڕاستەوخۆ بەرهەمەكە لەسەر ستۆرەیجی سیدی بپارێزیت بە باشترین كوالیتی لەگەڵ زیاتر لە 15 تایبەتمەندی نوێ كەلە دەرچووی پێنجدا بوونی نەبوو ، هاوكات دەرچوێكی تری نوێش بەڵام بە تایبەتمەندیەكی كەم بە فری خرایە خزمەتی بەكارهێنەرانەوە ئەم دەرچوە فریەش كەلەساڵی (2004) دا بۆ یەكەم جار بلاوكرایەوە بەناوی (Logic Express) ئامانج لێ ی ڕاكیشانی بەكارهێنەر بوو بۆ بەكارهێنانی بەرنامە سەرەكیەكە چونكە ئەم دەرچوە فریە تەنها ئاشنای دەكرد بە نیوە كەمتری تایبەتمەندیەكەی بەرنامە بنەڕەتیەكە .

دەرچووی حەوتەم :

لە كۆتایی ساڵی (2004) دا ئەپڵ دەرچووی (Logic Pro 7) بڵاوكردەوە كە تایبەتمەندی و شێوەی كارەكەی بەتەواوی نزیكرابویەوە لە بەرهەمەكانی ئەپڵ واتا بە تەواوی تایبەتمەندی بەرنامەكە گۆرانی بەسەردا هاتبوو لەگەڵ زیادكردنی چەندین تایبەتمەندی نوێ وەك زیادكردنی كاریگەری دەنگی و زیاد كردنی دوو ئامێری میوزیكی (تەپڵ و گیتار) كە هەریەكەیان توڵێكی تایبەت بەخۆیان هەبوو هەتا بتوانرێت دەست بەسەر تایبەتمەندیەكەیدا بیگرێت  .

دەرچووی هەشتەم :

لە كۆتایی مانگی یانزەی ساڵی (2007) دا ئەپڵ دەرچووی هەشتیان بە نوای (Logic Pro 8) ، هەر هەمان ڕۆژ دەرچووی (Logic Express) بە جیا بڵاوكردوە بە هەندێك تایبەتمەندی نوێوە ، واتا هاوشانی یەك دوو دەرچوو بە دوو تایبەتمەندی نوێ بڵاو كرایەوە یەكەم كە بە پارەبوو بەڵام تەواو پڕ تایبەتماندی بوو دووەمیش تەنها دەرچوێكی شێوە تاقیكاری بوو بەلام تینوێتی بەكارهێنەری دەشكاند بۆ كارە ئاساییەكانی ڕۆژانە .

هەر لەم كاتەدا ئامرازی دەرەكی هاوشێوە (پیانۆ) خسستە خزمەتی بەكارهێنەرانەوە وە بە تەواوی پەیوەست دەكرا بە بەرنامەكەوە ئەمەش پاش ئەوەی بەهۆی هۆكارێكی ئینپوتەوە لە ماك بووك دەبەسرێت ، بەرنامەكە توانای جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئامێرەكەی هەبوو چونكە بەتەواوی پەیوەست بوون هەبوو لە نێوان هەردوو ئامرازەكەدا ، ئامرازە دەرەكیەكەش بە ناوی دینگڵی (XKey) ناسێنراو كە ئێستاش تایبەتمەندی خۆی لەدەست نەداوەو چەندین جۆری نوێ ی لێ بەرهەم هێنراوە .

دەرچووی نۆیەم :

لە مانگی حەوتی 2009 دا ئەپڵ دەرچوێكی تەواو بێ كەم كوڕی و پڕ لە خزمەتگوزاری بەناوی (Logic Pro 9) بڵاوكردەوە ، ئەم دەرچوە كاریگەریەكی ئێجگار زۆری لەسەر بەكارهێنەران دروست كرد و لە ڕاستیشدا بەم دەرچووە بەرنامەكە بە تەواوی پێشەنگی بەرنامەكانی بواری میكسی گرت و هەتا ئێستاش بەرنامەیەكی هاوشیوەی ئەم بەرنامەیە لەم بوارەدا بوونی نیە .

كۆمپانیای ئەپڵ تا ساڵی 2010 بەتەواوی پاڵپشتی پرۆسیسەری (PowerPC) دەكرد و بەسەرەكیترین یەكەی جێبەجێكرای بەرهەمەكانی ئەپڵ دەناسرا بەڵام لە دوای ئەم ڕێكەوتەوە بەهۆی فراوانبوونی بواری كاری بەرنامەكانی و بەهێز بوونی سیستەمەكانی ئەپڵ ناچار بوو پەنا بەریتە بەر بەرهەمەكانی ئەنتڵ كە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەم هێنەری پرۆسێسەرە ، ئەو پرۆسیسەرانەی بۆ ئەپڵ دروستكرا هەمان ئەو پرۆسێسەرانەیە كە بۆ كۆمپانیاكانی بواری هاردوێر دروستكراون ، بەڵام ئەپڵ تەنها پرۆسێسەرێك بەكاردێنێت كە پاڵپشتی (64 Bit) بكات و لەوە كەمتر ناتوانێت بەكاربهێنێت .

جا بەرنامەی (Logic Pro) لە دوای یەكەم نوێكردنەوەیەوە كە دەكاتە (Logic Pro 9.1) چیتر لەسەر پرۆسێسەری پاوەر بەگەڕ نەخراو ڕاستەوخۆ پاڵپشتی ئەو پرۆسێسەرەی لە دەستدا و توانای بەگەڕخستنی ئەم ئەپڵیكەیشنەش لە سەر ڕامێكە كە لەچوار گێگا كەمتر نەبێت ، وە تایبەتمەندیش بۆ دەرچووی پێشوو واتا دەرچووی نۆیەم زیاد كرا لەوەی ئایا بیەوێت بە دەرچووی (64 Bit) بەكاری بهێنێت یان (32 Bit) .

هەر لەم دەرچوەوە چیتر فرۆشتنی بەرنامەكە لە ڕێگای (دی ڤی دی) ەوە نەماو دەبوایە لە ڕێگای بازاڕە ئەلیكترۆنیەكەی ئەپڵ خۆیەوە دایبگریت كە قەبارەكەی نزیكەی (400 مێگابایت) بوو وە نرخەكەشی لە ($499) بۆ ($199.99) دابەزێنرا .

دەرچووی كۆتایی (دەیەم) :

ساڵی 2013 كۆتا دەرچوو لەم بەرنامەیە بە ناوی (Logic Pro X) بڵاوكراوەتەوە كە هێمای (X) ئاماژەدانە بە ژمارە دە كە هەمیشە ئەم تایبەتمەندیە دووبارە دەبێتەوە لەبەرهەمەكانی ئەپڵدا ، ئەم دەرچووە بە بەراورد بە دەرچووەكانی پێشوو ئێجگار بە توانایە و جگە لە باشتر كردنی هەموو تایبەتمەندیە نوێیەكانی دەرچووی پێشوو چەند توڵ و ئامرازێكی نوێشی بۆزیاد كرا ، وەك پلەیەرێك و شیریتی بەگەڕخستنی دەنگەكان چالاك تر كراو بەشێوەیەكی زیرەكانە كۆنترۆڵی توڵی دەنگەكان دەكرێت تێیدا و بە زنجیرەیەكی رێكخراو دەنگەكان تێكەڵ دەكات و كار ئاسانی تەواو كراوە لە دەست بەسەراگرتنی توڵە دەنگیەكاندا .

لەم دەرچووەدا سەرباری كۆنترۆڵكردنی بەهۆی ئایپادەوە تایبەتمەندی تەچ زیاد كراوە كە دەتوانرێت گۆرانكاری لە فرمانی بەرنامەكاندا بكرێت تەنها بەهۆی دەست دان لە روكارە وێنەییەكەوە ئەم كارەش هاوشێوەی میكسێكی خێرا وایە بۆ تۆماركردنی دەنگ و گۆرانكاری خێرا تێیدا و كارئاسانی بۆ بەكارهێنەران لەم دەرچووەدا تەواو بەردەستە و پێویست بە ئەزموونی دورو درێژ ناكات لە بەرنامەكە كە هەتبێت بەڵكو كەسانی سەرەتاییش دەتوانن كار لەسەر بەرنامەكە بكەن .

بەرنامەی (Logic Studio) چیە ؟ چ پەیوەندیەكی بە (Logic Pro) وە هەیە ؟

كۆمپانیای ئەپڵ وەك هەوڵ دانێك بۆ فراوانكردنی كاری بەرنامەكانی و دروستكردنی ستۆدیۆیەكی تەواو كە زۆربەی بوارەكان تەنها لە یەك بەرنامەی تایبەتدا كۆبكاتەوە بەرنامەی (Logic Studio) لە ساڵی 2007 دا بەكۆمەڵێكی زۆر تایبەتماندیە بڵاوكردەوە ، لە ڕاستیدا ئەم بەرنامەیە كۆكراوەیەك بوو لە ئامرازی بچوك بچوك كە پێكەوە بەرنامەیەكی بنكە فراوانی پێ بەرهەم هێنرابوو .

ئەم ستۆدیۆیە تەواوی تایبەتمەندیەكانی بەرنامەی (Logic Pro) تێدا بوو سەرباری بوونی (دە) یەكەی تایبەت واتا بەرنامەكە خۆی پێك هاتەیەك بوو لە دە بەرنامەو بەرنامە كویك تایم پرۆ كە پێكەوە گرێدرابوون بۆ راپەڕاندنی كاری ستۆدیۆیی و مامەلەكردن لەگەڵ دەنگدا .

بۆنمونە یەكێك لەو یەكانەی كە بووبوە بەشێك لە بەرنامەكە بریتی بوو لە(Apple Loops Utility) كە بۆ دروستكردنی لوبێك یان بە كوردی باشترە بڵێن بازنەیەكی كار بوو ئەم كارە لە پیناو دروستكردنی پارچەیەك دەنگ بوو بەڵام بەردەوام دووبارەی دەكردوە بێ بڕانەوە .

هەروەها ئامرازەكانی تری وەك (كۆمپرسێنینی دەنگ و ڕەنگ و ئامرازی گواستنەوەی پرۆژە بۆ ستۆرەیجی بەرهەمە پەپكەییەكان و ... هتد )

بەرنامەی (Logic Pro X) چی پێدەكرێت ؟ چۆن دەتوانین سوود لەم بەرنامەیە وەربگرین ؟

وەك پێشتر باسم كرد ئەم بەرنامەی ڕاستەوخۆ بۆ ئەوە دروستكراوە مامەڵە لە گەڵ دەنگدا بكات ، ئەم بەرنامەیە مامەڵە لەگەڵ چەندین جۆر لەبەرهەمی دەنگیدا دەكات كە دەیان یەكەی سەربەخۆی ئینپوتی بۆ دابین كردوە بەڵام بە سیستەمی دیجیتاڵی و بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر لە تووڵی دەنگیەوە دەتوانرێت ژمارەیەكی ئێجگار زۆر دەنگ تێكەڵ بكەیت كە دەگاتە زیاتر (250) توڵە دەنگی جیاواز ، ئەم كارەش لە توانای هیچ بەرنامەیەكی هاوشێوەی نیە چونكە تێكەڵكردنی ئەم هەموو فایلە دەنگیە كاریگەری دەكاتە سەر پرۆسێسەرەكەو لە ئیش دەوەستێت ، بەڵام لەم بەرنامەدا بەڕێژەیەكی گونجاو لە خێرایی پرۆسێسەرەكە كاردەكات و تا رادەیەكی باش دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ زۆری تراكەكاندا بكات .

یەكێكی تر لە كارە نایابەكانی ئەم بەرنامەیە بوونی ئامێری میوزیكیە لە بەرنامەكدا كە بەكارهێنەر دەتوانێت بەهۆی ئامێری (drum) و گیتارەوە چەندین جۆر لە فایلی میوزیكی بەرهەم بهێنێت و هاوكات دەتوانێت تێكەڵی بكات بە فایلە دەنگیەكانی تر .

كارە دیارەكانی ئەم بەرنامەیە لە بواری میدیاییدا بەتەواوی دەركەوتووە وەك میكسی هەواڵ و وەرگێڕانی زنجیرە دراماكان و بەرنامە دێكۆمێنتاریەكان كە چەندین دەنگی جیاواز لە بەرهەمە ڤیدیۆییەكەدا تێكەڵ دەكرێت و بەو پەڕی باشیەوە باڵانس كراوە .

دەتوانم بڵێم تەواوی ناوەندەكانی ڕاگەیاندن و ئەو دەزگایانەی كار لەسەر بەرهەمی میدیایی دەكەن بەم بەرنامەیە كاردەكەن لە پێناو بەدەست هێنانی باشترین كوالیتی دەنگدا ، واتا كارە ڤیدیۆییەكانیان لە فاینەڵ كەت دەكەن و كارە دەنگیەكانیشی لە بەرنامەی لۆجێك پرۆدا چونكە ئەم دوو بەرنامەیە بە ئەستەم هاوشێوەكەی دەدۆزرێتەوە ، لە ئاسانی بەكارهێنان و تایبەتمەندیە نایابەكەیدا .

ئایا بەرنامەی لۆجیك بۆ سیستەمەكانی تر دەگونجێت بۆ نمونە وەك ویندۆز ؟

نەخێر ناگونجێت و بەهیچ جۆرێك لەناو ویندۆزدا بەگەڕناخرێت ، بەڵام چەندین بەرنامەی هاوشێوەی لۆجیك بنیات نراون كە بە نزیكەیی هەمان كاری لۆجیك دەكات بەڵام بەتەواوی نەتوانراوە ئەم بەرنامەیە لەگەڵ ویندۆزدا بگونجێنرێت ، كەوایە بەرنامەی لۆجیك بەرنامەیەكی تایبەتە بە بەرهەمەكانی ئەپڵ و تا ئێستا هەواڵێك بوونی نیە كە باسی بەگەڕخستنی لۆجیك بكات لەسەر ویندۆز .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.