لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئینته‌رنیت » ئامراز » جیاوازی چیه‌ له‌ نێوان (https و http)
جیاوازی چیه‌ له‌ نێوان (https و http)
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
سێ شەممە ، 24 / 07 / 2012 12:53
 

ماڵپه‌ڕوسایته‌ جیهانیه‌کان هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان باشترین شێوازی پارێزگاری بهێننه‌ کایه‌وه‌ له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌بێت ئامرازێک هه‌بێت ته‌واو دلنیایی بدات به‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ تایبه‌تی له‌ رێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ سوقین ده‌که‌ن واته‌ کاری بازرگانی و کرین و فرۆش ده‌که‌ن . وه‌ک ده‌زانین ئێستا جیهانی بازگانی ته‌قلیدی گۆراوه‌ به‌ جیهانی بازرگانی ئه‌لیکترۆنی وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ زۆرترین رێژه‌ی به‌کارهێنه‌ر پشت به‌م جۆره‌ بازرگانی و کرین وفرۆشه‌ ده‌به‌ستن هه‌ر تاکێک له‌ ولاته‌ پێشکه‌وتوه‌کاندا خاوه‌نی حسابی بانکی خۆیه‌تی بێگومان شێوازی مامه‌ڵه‌کردن به‌ شێوازه‌ ئاساییه‌که‌ی ده‌که‌ویته‌ به‌ر مه‌ترسی دزین هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی کاری سوقین ده‌که‌ن لایه‌نی ئه‌منیه‌تی ئه‌و بازاره‌ ئه‌لیکترۆنیه‌ زۆر بایه‌خی پێده‌ده‌ن و باشترین ئامرازی پارێزگاری کردن به‌کارده‌هێنن بێگومان ئه‌م سێوازه‌ش له‌ پارێزگاری بڕی تێچونیشی ئێجگار زۆره‌و پیویسته‌ ده‌وڵه‌ت پشتگیری بکات له‌و جۆره‌ کاره‌دا. بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕی بانکه‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کان بکه‌ینه‌وه‌ ده‌بینین که‌ ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ قوفڵێک له‌ کۆتایی ناونیشانه‌که‌دا زیاد ده‌بیت وه‌ له‌ وانه‌یه‌ ئه‌م قوفڵه‌ ڕه‌نگی یان شێوه‌ی یان شوێنی له‌ پراوسه‌رێک بۆ پراوسه‌رێکی تر بگۆرێت هاوکات سه‌ره‌تای ماڵپه‌ڕه‌که‌ش به‌م شێوه‌ ده‌ست پیده‌کات (https//:)  که‌ کورت کراوه‌ی (HyperText Transport Protocol "Secure ) ه‌ و وه‌ (http://) کورت  کراوه‌ی ( HyperText Transport Protocol ) وه‌ک ده‌بینین جیاوازیان ته‌نها وشه‌ی ( Secure ) که‌ ئه‌وه‌ش به‌ مانایی پارێزگاری دێت چونکه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تتدا ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ که‌ پاڵپشتی ئه‌منیه‌تی ده‌کرێت و به‌م شێوه‌ ئه‌منه‌تی ده‌پاریزرێت شوێنی داخڵ کردنی کارتی حسابی بانک و هه‌ر ناو و پاسۆردێکه‌ که‌ نابێت که‌س به‌و کۆده‌ نهێنیه‌ بزانێت وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو تایبه‌ت مه‌ندیه‌ی نه‌بوو واته‌ ڕه‌مزی قوفڵێک یان کۆتای به‌ حه‌رفی ( s ) نه‌هاتبوو پێویسته‌ به‌ هیچ جۆرێک حسابی بانکی یان هه‌ر زانیاریه‌کی هه‌ستیار داخڵ نه‌کرێت وه‌ له‌ ئێستاشدا زۆرێک له‌ ماڵپه‌ڕه‌ حکومیه‌کان یاخود ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی حه‌ز به‌ بوونی دلنیای ته‌واو ده‌که‌ن له‌ بواری پاراستندا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ زیاد ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش له‌ رێگای هۆسته‌ره‌که‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و توانایه‌ی هه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌کی ساڵانه‌ ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ پێشکه‌ش ده‌کات چه‌ندین جۆر له‌م خزمه‌تگوزاریه‌ش به‌ نرخی جیاواز ئێستا له‌ کاردایه‌ نمونه‌ش بۆ ئه‌م جۆره‌ ماڵه‌ڕه‌ ئه‌لیکترۆنیانه‌ی ئێستا کاری ( Electronic banking ) ده‌که‌ن وه‌ک په‌ی پاڵ (paypal) که‌ ده‌بینین له‌م وێنه‌یه‌دا به‌ رونی دیاره‌

بۆچوونه‌كان (3)add
...
لە لایەن ( younis jobs , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌ست خۆش زانیاریه‌کی به‌ هیزه‌
...
لە لایەن ( Dr.xvirus , ) وه‌ نێرراوه‌
سڵاو ده‌ست خۆش برام به‌ڵام باسی ssl ت نه‌كردوه‌ برام !! ئه‌وه‌ خۆی گرنگترین شته‌ له‌ https سه‌یری یانه‌ی ******.com بكه‌ بزانه‌ باسی چۆن ڕۆنی كردۆته‌وه‌ !
...
لە لایەن ( هۆشمه‌ند , ) وه‌ نێرراوه‌
هاوڕێ گیان من ده‌مێکه‌ ئه‌م بابه‌ته‌م نوسیووه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ساده‌ش باسم کردوه‌ . له‌ ڕاستیدا خۆم بابه‌تێکی ترم له‌سه‌ر (Secure Sockets Layer) ئاماده‌کردوه‌ و ده‌مه‌وێت له‌ ژماره‌ی داهاتوی گۆڤاره‌که‌دا بڵاوی بکه‌مه‌وه‌ ، یاخود دواتر بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ی زیاد ده‌که‌م یان له‌ بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا لێره‌وه‌ بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌ ، سوپاس بۆ زانیاریه‌کانت و پێشنیاره‌که‌شت .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.