لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئینته‌رنیت » داگرتن » تۆرێنت چیە ؟ چۆن كاردەكات ؟ بۆچی بەكاردەهێنرێت ؟
تۆرێنت چیە ؟ چۆن كاردەكات ؟ بۆچی بەكاردەهێنرێت ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 24 / 11 / 2014 01:00
 

تۆرێنت سیستەمێكە بۆ وەرگرتن و ناردنی داتا لە نێوان چەند كلاینتێكدا كە تێكرا بەژدارن لەوەی فایلێك دابگرن لە یەك كاتتدا ئەو فایلەش زۆرجار (یاریەكە یان بەرنامەیەك یان  فلیمێكە و بەگشتی قەبارەیان گەورەیە) بۆ ئەوەی دڵنیایی تەواو بدات بە كلاینت بۆیە لە ڕێگای تۆرێنتەوە دادەگیرێت و پێویستی بە پشوو درێژی هەیە ، وە بنەمای كاری تۆرێنت هەماهەنگیە لە نێوان كلاینتەكاندا .

چۆنیەتی كاركردنی تۆرێنت :

ئەو كەسەی بۆ یەكەم جار فایلەكە لە تۆرێنتدا بڵاو دەكاتەوە پێ ی دەوترێت (Seeder) كە ڕاستەوخۆ كۆمپیوتەرەكەی دەبێتە سیرڤەرێك بۆ هەموو كلاینتەكان كە لە دنیایی تۆرێنتدا بەوان دەڵێن (Leecher) ، لیچەرەكان لە كاتێكدا دەست دەكەن بە داون لۆد كردن لە هەمان كاتیشدا بەرنامەكە دەست دەكاتەوە بە ناردن واتە لە یەك كاتتدا وەردەگرێت و دەنێرێت چونكە تۆرێنت سیستەمی بەش بەش كردنی فایلە كە فایلێك دەكات بەسەدان بەشەوە هەر كاتێك یوزەرێك دەست دەكات بە داونلۆد كردن چەند بەشێك داون لۆد دەكات كە لای لیچەرەكانی تر نین هەر بۆیە تۆش لە هەمان كاتتدا دەبیت بە خاوەنی فایلەكەو بەپێ ی خێرایی ئینتەرنێتەكەت داتا دەنێریت و لەهەمان كەسانیشەوە وەردەگریت بۆ نمونە لەوانەیە كلاینتێك هەبێت قەبارەیەكی گەورەی لە فایلەكە داون لۆد كردبێت بۆ نمونە لە  %95 داونلۆد كردبێت و تۆش لە %5 ی فایلەكەت داگرتوە ئەوا لەوانەیە ئەو لە بەشەی تۆ داونلۆدت كردوە ئەو بەشە بێت كە ئەو پێویستی پێیەتی و لە تۆوە داتاكان وەردەگرێت .

كەسی وەرگر و نێرەو كە بە (Leecher) ناودەبرێت لە تۆرێنتدا پاش تەواو داونلۆدكردنی فایلەكە دەبێت بە (Seeder) هەتا ئەو كاتەی بیەوێت دەتوانێت فایلەكە بنێرێت بۆ هەموویان واتە دەبێتە خاوەنی ئەو فایلەی كە دایگرتوە ، وە دەشتوانیت بیسرێتەوە یان شوێنەكەی بگۆڕێت چیتر نابیتە نێرەر بەڵكو پەیوەندیەكە دەپچڕێت بە تەواوی .

تۆرێنت بە هۆی فایلێكی بچوكەوە كە سەرەتا دەبێت دابگیرێت لەم فایلەدا كە قەبارەكەی ناگاتە مێگابایتێك هەموو زانیاریەكانی تێدایە سەبارەت بە فایلەكەو نێرەرو وەرگرەكان و دواتر لە ڕێگای بەرنامەیەكی بواری تۆرینتەوە بەهۆی چالاك كردنیەوە دەست دەكات بە داگرتن و ناردن و لە هەر كاتیكیشدا بێت دەتوانرێت داگرتنەكە رابگیرێت و دووبارە لە كاتێكی تردا بیخەیتەوە كار .

خێرایی لەسەر چ بنەمایەكە لە تۆرێنتدا ؟

كاتێك دەمانەوێت فایلێكی تۆرێنت داونلۆد بكەین ئەو سەرچاوەی كە فایلەكەی تێدایە ئاماژەم بە ژمارەی (Seed) ژمارەی (Peer) داوە ئەو دوو ژمارەیە گرنگیەكی ئێجگار زۆری هەیە پێش ئەوەی دەست بكەیت بە داونلۆدكردنی دەبێت بزانین ئەو ژمارانە چەندە ؟ و بۆچی بەكاردێت

ژمارەی (Seed) ژمارەی ئەو كەسانەیە كە لە سەر هێڵن و لەو كاتەدا هەموو فایلەكەیان لایەو راستەوخۆ دەینێرن بۆ هەر كەسێك كە دەیەوێت لەو كاتەدا داونلۆدی بكات ، مەرج نیە هەمیشە ژمارەی سیدەر و پێرەكان جێگربێت لەوانەیە كاتێك بۆ كاتێك زیاد و كەم بكات چونكە ئەم ژمارانە پەیوەندی بەو كەسانەوەیە كە لەسەر هێڵن و لەوانەیە هەر دوای چەند دەقەیەك نەمێنن ، ژمارەی پێرەكانیش ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لەوكاتەدا خەریكی داونلۆد كردنن و هێشتا سەد لە سەد نەیانتوانیوە فایلەكە داونلۆد بكەن .

ناودارترین ئەو بەرنامانەی كەلەم بوارەدا بەرهەم هێنراون بریتین لە (uTorrent ، BitTorrent ، ABC Client ، Azureus ، Bit Anarch ، Bit Comet ، Bit Lord ، Bit Spirit  ، BT Manager ، BT Original ) هەروەها بۆ ماكیش ئەم دوو بەرنامەیە بەردەستە بەناوی (uTorrent MAC , Bittorrent MAC) .

ئەم بەرنامانەی كە ناوم نووسیون زۆربەیان دوو دەرچوویان هەیە یەكێك لە دەرچوەكان بە پارەیەو یەكێكی تریان بێ بەرانبەرە لەوانەیە تۆی فێرخواز بپرسیت دەبێت جیاوازی چی بێت لەنێوانیاندا ؟

منیش دەلێم جیاوازیەكی زۆر هەیە لە نێوان هەردوو دەرچوەكەدا ، سەرەتا ئەوە بزانە كە هەردووكیان یەك كاردەكەن بەڵام كاری ئەو دەرچوەیان كە بە پارەیە زۆر جیاوازە لەو دەرچوەی كە فریە و ئەو تایبەتمەندیانەی كەلە ڤێرژنە كڕاوەكەدا هەیەو لە فریەكەدا هەرگیز بەدی ناكرێت لەم خاڵانەدا ئەو تایبەتمەندیانە دەنووسم كەلە دەرچوە كراوەكەدا هەیە :

1- هەمیشە دڵنیاكەرەوە ترە بۆ داونلۆدكردن

2- بەشێوەیەكی خۆكارانە پشكنین بۆ ئەو فایلە تۆڕێنتە دەكات كە دەتەوێت داونلۆدی بكەیت و ئاگادارت دەكاتەوە لە بوونی هەر جۆرێك لە ڤایرۆس و فایلی زیان بەخش كەلەگەڵ داتای مەبەستدا هاوپێچ كراوە

3- ئەگەر داتاكە فایلێكی ڤیدیۆیی بێت (كەزۆربەی جار وایە) ئەوا ڕاستەوخۆ دەتوانیت بیبینیت و وەك پلەیەرێكی بەتوانای بەو پەڕی كوالیتیەوە ڤیدیۆیە دێنێتە پێش چاوت

4- هەروەها وەك كۆنڤێرتەرێكیش دەتوانرێت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و دەكرێت ڕاستەوخۆ ڤایلە ڤیدیۆییەكە بگۆڕیت بۆ هەر جۆرێكی تر كەمەبەستت بێت

5- هیچ ڕیكلامێكی بێزاركەر و بازرگانی لەسەر بەرنامەكە دەرناكەوێت .

سەرنج بدەن لێرەدا مالپەڕی پستیوانی بەرنامەکە ڕونکردنەوەی لەسەر جیوازای توانای هەردوو دەرچوەکە کردوە بەم جۆرەیە

 

 

لەم بابەتەمدا هەوڵ دەدەم ڕونكردنەوەی یەكێك لە بەرنامە هەر ناودارەكان بنووسم كە هەموو كەسێك ناوی بیستوەو لەوانەشە زۆربەمان لە ئێستادا كاری پێ بكەین ئەویش بەرنامەی (uTorrent) ئەم دەرچووەی لێرەدا بۆم ئامادەكردوون بە پارەیەو فری نیە ئەگەرنا هەر كەسێك دەتوانێت دەرچوە فریەكەی لە ماڵپەڕی سەرەكیە داونلۆد بكات كە بۆ هەموو كەس بەر دەستە بەڵام وەك پێشتر ئاماژەم پێدا هەرگیز بەراورد ناكرێت بەم دەرچوەی من لێرەدا بۆم ئامادەكردون بەتەواوی فول ڤێرژن دەكرێت هەروەها ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە ئەم بەرنامەیە لە ئێستادا كراوەو بە كوردی و دەكرێت بە زمانی كوردی سۆرانی بەكاربهێنرێت

 

سەرەتا لێرەوە بە فایلێك بەرنامەكەو كراكی چالاك كردنەكەی دابگرە | قەبارەی نزیکەی چوار مێگابایتە |

 

پاش داگرتن و دەرهێنانی لە ناوزیپەكەدا وەك دەبینین ئەم دووفایلە هەیە یەكەم بەرنامەكەیە كەلە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوەو دووەم کراکەکەیەتی کەبۆ فول ڤێرژن کردنی بەکاردێت و لەدواتردا باسی دەکەم ئێستا دەبڵ کلیك لەسەر بەرنامەکە بکە و دەست بكە بەدامەزراندنی خاڵی یەکەم

 

 

لێرەدا داوا دەكات زمانێك هەڵبژێرین ، گرنگ نیە هەر زمانێك بەكاردەهێنیت چونكە دواتر دەكرێت بیگۆڕیت بۆ هەر زمانێكی تر كە مەبەستە ، هەربۆیە زمانیك دیاری بكەو دواتر(OK) بكە بۆ بەردەوام بوون

 

 

لەم هەنگاوەشدا تەنها كلیك لەسەر (دواتر) بكە

 

 

لەم هەنگاوەشدا تەنها كلیك لەسەر (دواتر) بكە

 

 

لەم هەنگاوەشدا تەنها كلیك لەسەر (ڕازیم) بكە ، ئەمە گرێ بەستی بەكارهێنانی بەرنامەكەیە دەبێت لەژێر ئەم مەرج و ڕاسپاردانەدا كار بە بەرنامەكە بكەیت

 

 

لەم هەنگاوەدا سێ هەڵبژرادن هەیە خۆشحاڵم كە كوریەو هەموو كوردێكی فێرخواز بە باشی دەتوانێت لێ ی تێ بگات دواتر بكە

 

 

لێرەدا دوو هەڵبژرادن هەیە ، باشترە هەر وابێت دواتر بكە

 

 

ئەمە دوا هەنگاوە كلیك لەسەر (دواتر) بكەو بەرنامەكە دەست دەكات بە دامەزراندن

 

 

سەرەنج لەم وێنە بدەن ئەمە بەرنامەكەیە كاتێ دەكرێتوە بۆ یەكەم جار پاش دامەزراندنی وەك دەبینی دەرچوێكی بێ بەرانبەرە لایچەپی بەرنامەكەوە داوای تۆماركردن دەكات و لەلای چەپی بەرنامەكە بەشی خوارەوەشی بە گەورەیی وێنەیەك هەیە كە ریكلامێكی بازرگانیە

 

 

چۆنیەتی چالاك كردنی بەرنامەكە :

هەنگاوی یەكەم : سەرەتا دەبێت بەرنامەكە دابخەیت واتا بەتەواوی دەبێت دەربچیت لەبەرنامەكە بۆ ئەم مەبەستە كلیك بكە لەسەر (پەرگە) پاشان (داخستن) هەڵبژێرە واتا خاڵی یەکەم و دووەم جێبەجێ بکە

 

 

ئەم بۆكسی ئاگاداركردنەوەت پێدەگات (Yes) بكە هەتا بەتەواوی بەرنامەكە دابخرێت

 

 

هەنگاوی دووەم : كلیك بكە لەسەر (Start Button) دواتر (Run)كە لەناو ئەو ئینپوت تێكستەی ڕەندا بنووسە (appdata%\uTorrent%) تا فۆڵدەری دامەزراندنی بەرنامەكەمان بۆ بكرێتەوە

 

 

وەك لەم وێنەدا دیارە شوێنی دامەزراندنی بەرنامەكە كراوەتەوە تۆش كۆپی بكە وەك لە ووینەكەدا ئاماژەم پێداوە دەبێت كلیكی ڕاست بكەیت لەسەر ئەو ئەدرێسەو دواتر تێكستەكەی ناوی كۆپی بكەیت لای من بەم جۆرەیە لای تۆش تەنها ئەو ناوە ڕەنگ کراوە دەگۆڕێت ، پاش دەست نیشانکردنی کۆپی بکە

C:\Users\L4KurD\AppData\Roaming\uTorrent

 

 

هەنگاوی سێیەم : ئێستا دبڵ كلیك بكە لەسەر ئەو كراكەی کەلە خالی دووەمدا لە وێنەی یەکەمدا ئاماژەم پێدا لەسەرەتای بابەتەکەدا بێگومان هەر لە ناوئەو فۆڵدەرەدایە کە بەرنامەکەم داناوە تێیدا و پیشتریش كەلەگەڵ بەرنامەكەدا ئاماژەم پێدابوو ، پاش دەبڵ کلیك کردن لەسەر کراکەکە ئەم ڕوكارە دەبینیت كلیك بكەلەسەر (Next) بۆ ئەوەی بچیتە هەنگاوێكی تر

 

 

لێرەشدا هەر (Next) بكە

 

 

سەرنج لەو خانەیە بدە كە ئاماژەم پێداوە ئەوە دەبێت ئەو ئەدرێسەی كە كۆپیمان كرد لەوێدا دایبنێینەوە (ئاگاداربە هەڵە نەكەیت) دواتر (Next) بكە

 

 

كلیك لەسەر (Crack) بكە بۆ كراكردنی بەرنامەكە

 

 

سەرنج بدە بەم جۆرە كراكی بەرنامەكە دەكات کەمێك چاوەڕوانبە تا تەواو دەبێت

 

 

لێرەدا كارەكەی تەواو بوو (Exit) بكە بۆ دەرچوون

 

 

ئێستا لەسەر دیسكتۆپ شۆركەتی بەرنامەكە هەیە بەم جۆرەیە دەبڵ كلیكی لەسەر بكە بۆبەگەرخستنی

 

 

سەرنج بدە بەرنامەكە بەتەواوی چالاك كراوەو تەواو جیاوازە لە دەرچووە بێ بەرانبەرەكە وەك لە ڕوكلارەكەشیدا دیارە هیچ ریكلامێك بەدی ناكرێت .

 

 

فێرخوازان ئاگاداربن : لە بابەتێکی تردا بە تەواوی ڕونکردنەوە دەنووسم لە سەر چۆنیەتی داونلۆد پێکردن و بەکارهێنانی بەرنامەکەو چەندین لایەنی گرنگی دەخەمە ڕوو کەهەر بەکارهێنەرێك پێویستە بیزانێت چاوەڕوان بن .

فەرموون ئێستا بابەتەکە بەردەستە دەتوانن لێرەدا : فێری چۆنیەتی گەڕان بەدوای فایلی تۆرێنت و داگرتنی ببن بەهۆی ئەم بەرنامەیەوە

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.