لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئینته‌رنیت » داگرتن » فلاش گێت به‌رنامه‌یه‌کی فری بۆ داونلۆدکردن
فلاش گێت به‌رنامه‌یه‌کی فری بۆ داونلۆدکردن
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
چوار شەممە ، 27 / 06 / 2012 03:00
 

فلاش گێت به‌رنامه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوه‌ له‌ بواری داونلۆدکردنی داتاکاندا , ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ فریه‌و ده‌توانرێت بێ به‌رانبه‌ر کاری پێبکرێت ، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌وه‌ ده‌توانرێت نوێترین به‌رنامه‌کان بدۆزیته‌وه‌و دایبگرێت بێ ئه‌وه‌ی پێویست بکات سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی به‌رنامه‌که‌ بکه‌یت هاوکات ده‌توانرێت سێرچ بکرێت بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک که‌ مه‌به‌ستتت ، یه‌کێکی تر له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ هه‌ره‌ باشه‌کانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌توانیت له‌ یه‌ک کاتتدا چه‌ندین به‌رنامه‌ دابگریت و ڕایانژ بگریت و دواتر بیانخه‌یته‌وه‌ باری داونلۆدکردن ، تا ئێستا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی له‌ بواری سکوێرتیدا به‌ ده‌ست هێناوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای پاراستنی داتاکانی هه‌یه‌و ناهێڵێت به‌رنامه‌ت زیانبه‌ش داونلۆد بکه‌یت، هه‌وه‌ها به‌رنامه‌که‌ چه‌ندین زمانی له‌خۆ گرتوه‌و ده‌توانیت به‌چه‌ند زمانێک به‌کاری بهێنیت .

بۆدابه‌زاندن :

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

FlashGet

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

V 3.3

بواری به‌کارهێنان

داگرتنی داتاکان

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Free ware

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌Flash Get
دوا ساڵی ڤێرژن2012
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی8/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

7.81 مێگا بایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ تائێستا چه‌ند ڤێرژنێکی جیاوازی به‌رهه‌م هێناوه‌ هه‌ریه‌که‌یان بۆ بوارێک به‌ڵام من باسی نوێترین ڤێرژن ده‌که‌م ، سه‌ره‌تا سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ بۆ داگرتنی نوێترین ڤێرژن، قه‌باره‌ی به‌رنامه‌که‌ نزیکه‌ی 8 مێگا بایته‌

http://www.flashget.com/en/download.htm

پاش داگرتنی دبڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌ ئه‌م شێوه‌ ده‌بینیت تۆش کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

پاشان کلیک لەسه‌ر (  I Agree  )  بکه‌

 

دواتر که‌ ئه‌م ڕوکاره‌ت بۆ کرایه‌وه‌ تۆ ده‌توانیت هه‌ر شێوه‌یه‌ک پێت باش بێت به‌و جۆره‌ دایبه‌زێنیت پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Next ) بکه‌

 

لێره‌دا ده‌توانیت شوێنێک هه‌ڵبژێریت بۆ دابه‌زاندن به‌ڵام باشتر وایه‌ نه‌یگۆڕیت پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Next  ) بکه‌

چاوه‌ڕووانبه‌ لێره‌دا به‌رنامه‌که‌ داده‌به‌زێت

 

به‌رنامه‌که‌ به‌سه‌رکه‌وتوانه‌ دابه‌زێنرا ده‌توانیت کلیک له‌سه‌ر (  Finish ) بکه‌یت و به‌رنامه‌که‌ ده‌که‌وته‌ کار

سه‌رنج بده‌ لێره‌دا به‌رنامه‌که‌ بۆ یه‌که‌م جار ده‌کرێته‌وه‌ ده‌توانیت چه‌ند گۆڕانکاریه‌ک بکه‌یت وه‌ک له‌ خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌ ده‌توانیت شوێنی داگرتنی داتاکان بگۆڕیت خۆی له‌ شوێنێکی پارێزراودا بۆت داده‌نێت بۆ نمونه‌ له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ی مندا له‌ پارتێشنی ( :E )  دیاری کردوه‌و فۆڵده‌رێکی تێدا دروستکردوه‌ به‌و ناوه‌وه‌ که‌ له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌ ئیتر هه‌ر شتێک ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دوانلۆدی بکات ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ئه‌و شوێنه‌ تۆ لێره‌دا ده‌توانیت بیگۆڕیت به‌ڵام واباشتره‌ نه‌یگۆڕیت

 

سه‌رنج بده‌ من لێره‌دا به‌رنامه‌یه‌کم دیاریکردوه‌و داونلۆدی ده‌که‌م له خاڵی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پیداوه‌ وه‌ له‌ خاڵی دووه‌مدا ئه‌وه‌ ئه‌و به‌رنامانه‌ن که‌ نوێترین ڤێرژنیان به‌رنامه‌که‌ لێره‌دا پیشانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی داونلۆدی بکه‌یت سه‌رنج بده‌ن

 

کاتێک به‌رنامه‌که‌ له‌ باری داونلۆد بوندایه‌ ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی چوارگۆشه‌یه‌کی بچوک له‌سه‌ر شاشه‌یه‌ ئاگادارکه‌ره‌وه‌یه‌کت پیشان ده‌دات تا ئاگاداربیت له‌ حاڵه‌تی داونلۆدکردنه‌که‌ی . به‌م شێوه‌

 

کاتێکیش که‌ ته‌واو داونلۆد بوو ئه‌وا به‌ ده‌نگێک ئاگادارت ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌رنامه‌که‌ داونلۆد بوه‌

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.