لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئینته‌رنیت » داگرتن » چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی کراگڵ بۆگه‌ڕان به‌دوای کراکدا
چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی کراگڵ بۆگه‌ڕان به‌دوای کراکدا
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
چوار شەممە ، 12 / 10 / 2011 00:00
 

وه‌ک له‌ ناوه‌که‌یدا دیاره‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌ له‌ پێناو گه‌ڕان به‌ دوای سریاڵ و کراک پاچی ئه‌کتیڤکردنی به‌رنامه‌کاندا بێگومان ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ گۆگڵ به‌رهه‌می نه‌هێناوه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌وانه‌وه‌ نیه‌ چونکه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ کارێکی نایاسایی ئه‌نجام ده‌دات بۆیه‌ هه‌رگیز ناکرێت به‌ به‌رهه‌مێکی گۆگڵی ناوببه‌ین ، له‌ ئێستادا ئه‌م به‌رنامانه‌ دروست ده‌کرێن له‌لایه‌ن هاکه‌ره‌کانه‌وه‌ بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ئامرازانه‌ی باسم کردن تاکه‌ هۆکارێک بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م به‌رنامانه‌ ئاسانکاریه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت به‌و په‌ڕی خێراییه‌وه‌ ده‌ستت بگات به‌ هۆکاره‌کانی چالاککردنی به‌رنامه‌ کاتیه‌کان به‌ یه‌کجاری .

 

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Craagle 4.0

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

4.0

بواری به‌کارهێنان

ئینته‌رنێت

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Freeware

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌گه‌ڕان له‌ گۆگڵ
دوا ساڵی ڤێرژن2010
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی8/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

520 کیلۆ بایت

داگرتنلێره‌وه‌ |  لێره‌وه‌  |   لێره‌وه‌

سه‌ره‌تا به‌رنامه‌که‌ دابگره‌و له‌ زیپه‌که‌ی ده‌ری بهێنه‌ به‌م شیوازه‌ ده‌رده‌چێت ، به‌رنامه‌که‌ پۆرته‌بڵه‌و پێویست به‌ دابه‌زاندن ناکات

کاتێک به‌ده‌بڵ کلیک ده‌یکه‌ینه‌وه‌ به‌م شێوازه‌ ڕوکاره‌که‌یمان بۆ ده‌رده‌چێت سه‌رنج بده‌ن و ئه‌م خاڵانه‌ به‌وردی بخوینه‌وه‌ :

له‌خاڵی یه‌که‌مدا ده‌توانین جۆری گه‌ڕانه‌که‌ دیاری بکه‌ین  ئایا به‌دوای سریاڵدا ده‌گه‌ڕیین یان کراک ؟

له‌خاڵی دووه‌مدا واباشتره‌ به‌م جۆره‌ بێت چونکه‌ زۆرترین ئه‌نجام ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌

وه‌ له‌خاڵی سێهه‌مدا ناوی ئه‌و به‌رنامه‌ ده‌نوسین که‌ ده‌مانه‌وێت سریاڵه‌که‌ی یان کراکه‌که‌ی به‌ده‌ست بهێنین باشتر وایه‌ ڤیرژنه‌که‌شی بنوسیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێکی ته‌واوت ده‌ست بکه‌وێت .

وه‌ له‌ خاڵی چواره‌مدا کلیک بکه‌ له‌سه‌ر (Search) که‌مێک چاوه‌ڕوانبه‌و په‌له‌مه‌که‌ تا ئه‌نجامه‌که‌ت پێڕاده‌گه‌یه‌نێت .

لیره‌دا ئه‌نجامه‌که‌مان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌توانین به‌کلیک کردن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌مانه‌وێت ڕاسته‌وخۆ سریاڵه‌که‌ ببینین سه‌رنج بده‌ن له‌ خاڵی یه‌که‌مدا من کلیکم له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ کردوه‌و له‌ خاڵی دووه‌مدا سریاڵه‌که‌ ده‌بینین یان واباشتره‌ داونلۆدی بکه‌ین به‌شێوه‌ی فایلی تێکست لای خۆمان بیپارێزین . لێره‌دا سه‌رنج له‌م وێنه‌ بده‌ کلیکی ڕاستم کردوه‌و ده‌مه‌وێت داونلۆدی بکه‌م به‌ئاسانی داونلۆد ده‌بیت .

ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌دوای کراکدا بگه‌ڕێین ئه‌وا هه‌مان شێوه‌یه‌ ته‌نها یه‌که‌م جار له‌ جیاتی سریاڵ کراک دیاری ده‌که‌ین ناوی به‌رنامه‌که‌ ده‌نوسین و به‌م جۆره‌ پاش که‌مێک ئه‌نجامه‌که‌مان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت

وه‌ پێویست ده‌کات کلیکی ڕاستی له‌سه‌ر بکه‌ین داونلۆدی بکه‌ین به‌م جۆره‌ له‌خاڵی یه‌کدا ئاماژه‌م پێداوه‌

ئێستا پاش که‌مێک به‌رنامه‌ی داونلۆدکردن یان هه‌ر هۆکارێک که‌ تۆ داونلۆدی پێده‌که‌یت ده‌که‌وێته‌ کارو بۆ نمونه‌ وه‌ک ده‌بینن من داونلۆد مه‌نه‌جه‌ر به‌کار ده‌هێنم به‌م جۆره‌ کلیکی له‌سه‌ر ده‌که‌م داونلۆدی ده‌که‌م سه‌رنج بده‌ن

ئێساتا داونلۆدوه‌ سه‌رنج له‌خاڵه‌کانی یه‌ک و دوو بده‌ من توانیم به‌ ئاسانی کراکی ئه‌م ڤێرژنه‌ دابگرم وه‌ به‌ دڵنیایشه‌وه‌ر کارده‌کات

بۆچوونه‌كان (4)add
...
لە لایەن ( فریاد , ) وه‌ نێرراوه‌
ده‌ستان خۆش بێت.

...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
زۆر سوپاس بۆ تۆ
...
لە لایەن ( شالاو عبدارحمن , ) وه‌ نێرراوه‌
دەستانخۆش و هەر سەرکەوتووبن
بەڵام بەستەرى داگرتن کارناکات
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
چاکم کرد برا ئەزیزەکەم ئێستا دەتوانیت دایبگریت . دەستی تۆش خۆش بێت
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.