لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » ئینته‌رنیت » پراوسه‌ر » پراوسه‌ری ماکسین
پراوسه‌ری ماکسین
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
چوار شەممە ، 27 / 06 / 2012 03:00
 

ماکسین یه‌کێکه‌ له‌ پراوسه‌ره‌کانی په‌ڕه‌ی ئینته‌رنێت ئه‌م پراوسه‌ره‌ به‌وه‌ جیاده‌کریته‌وه‌ که‌ خاوه‌نی ڕوکارێکی جوانه‌و توانایه‌کی باشی هه‌یه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌کان هاوکات خێرایه‌ له‌ کارکردن و ده‌کرێت بۆ به‌کارهێنه‌رێکی ئینته‌رنێتی مام ناوه‌ند سودێکی زۆری هه‌بێت . ئه‌م پراوسه‌ره‌ له‌ زۆربه‌ی تابلێت و سمارت فۆنه‌کاندا زۆر بڵاوه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی زیاتر ته‌رخان کردوه‌ به‌م ئامێرانه‌ ، له‌ ئێستادا له‌سه‌ر مۆبایلی گالاکسیدا ئه‌م پراوسه‌ره‌ زۆر به‌باشی و به‌خێرایی و بێ گرفت کارده‌کات له‌ ئێستادا سێ ڤێرژبی لێ به‌رهه‌م هێنراوه‌ .

بۆ داگرتنی ئه‌م پراوسه‌ره‌ سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ بکه‌

http://www.maxthon.com

پاشان وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌ کلیک له‌سه‌ر ( Maxthon free download )  بکه‌ ، قه‌باره‌ی به‌رنامه‌که‌ ( 23 ) مێگا بایته‌

دابه‌زاندن :

وه‌ک هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی تر به‌شێوازێکی ساکارو ئاسان داده‌به‌زێت و هیچ گرفتێکی تێدا نیه‌ سه‌رنج له‌م وێنانه‌ بده‌ پاش ئه‌وه‌ی ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر ده‌که‌ین ئه‌م ڕوکاره‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ سه‌رنج بده‌ ده‌بێت لێره‌دا کلیک له‌سه‌ر (  I Agree )  بکه‌ین

پاشان لێره‌د ئه‌و شێوازه‌ که‌ ئاره‌زوی ده‌که‌یت وا دایبه‌زێنه‌ بۆ نمونه‌ بونی ئایکۆنی سه‌ر دیسکتۆپ بوونی ئایکۆنی کیویک لانج و تا دوایی کلیک له‌سه‌ر ( Install Now ) ده‌که‌ین

لێره‌دا ته‌نها چاوه‌ڕوان به‌

سه‌رنج بده‌ڤ کاری دابه‌زاندن کۆتایی هات لێره‌دا کلیک له‌سه‌ر  ( Finish ) بکه‌

ئه‌مه‌ ڕوکاری به‌رنامه‌که‌یه‌ که‌ بۆ یه‌که‌م جار ده‌کرێته‌وه‌

ئه‌م پراوسه‌ره‌ خێرایه‌ له‌ به‌کارهێنان و هاوکات خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی زۆر نایابه‌ بۆ نمونه‌ من لێره‌دا باسی یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی ده‌که‌م ئه‌وه‌ش وێنه‌گرتنی ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ که‌ کراوه‌ته‌وه‌ . بۆ نمونه‌ من ئه‌م په‌ڕه‌م کردوه‌ته‌وه‌ سه‌رنج بده‌

ئێستا ئه‌گه‌ر بمه‌وێت وێنه‌ی بگرم ئه‌وا ده‌بێت کلیک له‌سه‌ر ئه‌و چوکڵه‌ بچوکه‌ی ته‌نیشت وێنه‌ی کامێراکه‌ بکه‌م ئه‌وا دوو هه‌ڵبژاردنم هه‌یه‌

1- وێنه‌ی به‌شێک بگرم به‌ دیاریکردنی ده‌ستی خۆم

2- وێنه‌ی هه‌موو لاپه‌ڕه‌ کراوه‌که‌ بگرم

سه‌رنج له‌ خاڵی یه‌که‌م دووه‌م بده‌ که‌ ئاماژه‌م پێدوه‌

 

پاشان داوات لێده‌کات شوێنێک دیاری بکه‌یت بۆ پاراستنی وێنه‌که‌ تۆش شوێنێک دیاریبکه‌و بیپارێزه‌ .

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.