لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » زانستی ئای تی » تەکنەلۆژیا » Internet Service Providers (ISP) چیە ؟
Internet Service Providers (ISP) چیە ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
پێنج شەممە ، 09 / 10 / 2014 10:49
 

دابینكاری ڕاژەی ئینتەرنێت بە ئینگلیزی: Internet Service Provider یان کورتکراوەی (ISP) دەناسرێتەوە بە كۆمپانیایەك دەوترێ كە ڕێگایەك بۆ چوونە ناو تۆڕی ئینتەرنێت دابین بكات ، ئەوەش بەهۆی یەكێك لە هۆكارەكانی پەیوەست بوونی وەك رێگای هێلی تەلەفون هێڵی (DSL) یان هیڵی بێ وایەر یاخود وایەری تایبەتی گەیاندن كە خاوەنی خێراییەكی لە رادەبەرە لە وڵاتە پێشكەوتوەكاندا پشتی پێدەبەسرێت و بە چوونە ناو ئەو جیهانەش بە هۆی یەكێك لەو هۆكارانەی كە باسم كرد دەبیتە بەشێك لەو توڕەی كە جیهانی ئینتەرنێتی پێكەوە گرێ داوە .
ئینتەرنێت تورێكی پێكەوە بەستراوی گشتگیرە ، لە ڕێگای ئەم تۆرەوە چەندین ناوەندی بچوك و گەورە پێكەوە دەبەسرێت و دەكرێت و داتاو زانیاری لە نیوان ئەم تۆرانەدا ئاڵوگۆڕ بكرێت .
لە ئیستادا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پاش برینی چەندین قۆناغ بە چەندین رێگا دەگاتە بەكارهێنەرو هەر رێگایەكیش جۆرێك لە تایبەتمەندی و توانای دیاری كراوی هەیە ، لەسەرەتای بەرهەم هێنانی دا بۆ ماوەیەكی درێژ ئینتەرنێت بە هێڵی تەلەفوندا دەگوازرایەوە و ئێستاشی لە گەڵدا بێت ئەم جۆرە پەیوەست بوونە نرخی خۆی لەدەست نەداوە بەڵام ئەو پیشكەوتنە خێرایەی جیهانی تەكنەلۆژیا بواری بۆ خاوی هیڵی ئینتەرنێتیش نەهێشتوەتەوە بە جۆرێك لە ئێستادا بە پشت بەستن بە هێڵی تیشكی ( فایبەر ئۆپتیك ) خزمەتگوزاری ئینتەرنێت جیهانی نوێ ی بەو پەڕی خێراییەوە بەیەك گەیاندوە .


جۆری پەیوەست بوون هۆكاری گواستنەوەی هێڵی ئینتەرنێت بڕیار لەسەر خێرایی داتا وەرگرتن و ناردن دەدات ، بۆ نمونە ئەو هێڵەی لە ڕیگای تێلەفونەوە بەدەست بەكارهێنەران دەگات زۆر خێراترە لە هێڵێكی بێ وایەرو هاوكات سەرباری خێراییش لە ڕوی سكوێرتیەوە بە چەندین جار پارێزراوترە.
تۆرسازی بەشێكی گرنگ و بنەڕەتە لە جیهانی ئینتەرنیتدا هەر لەسەر ئەم بنەمایەش تەواوی كۆمپیوتەرەكانی جیهان لە رێگای تۆڕی ئینتەرنێتەوە پێكەوە دەبەسرێتەوە ، كۆمپیوتەرەكان لە جیهانی تۆڕدا خاوەنی ناسنامەن ئەم ناسنامەیەش هەر كۆمپیوتەرێكی پێدەناسرێتەوە كە دێتە ئەو جیهانەوە .
ئەگەرچی تۆرسازی بە شێوەی ئۆفلاین و دوور لە ئینتەرنێت دەكرێت هەر كاری خۆی بكات بەلام دواجار بۆ ئەوەی بە جیهانی دەرەوە ببەسرێتەوە ناچار پەنا دەبرێتەوە بەر هێڵێكی ئینتەرنێت ، دیارە ئەو ڕووبەرەی كە بە ئۆفلاین پێكەوە دەبەسرێتەوە ناوچەییەو هەندێك جار تەنها چەند كۆمپیوتەرێكە ، ئەم كارەش ئامرازو هۆكاری خۆی هەیە ، بەڵام تۆڕی ئۆنلاین لەم كێشانە دورت دەخاتەوە و هەموو شتێك ئامادەكراوە تەنها بەهۆی بەژداریكردن لە ڕیگای كۆمپانیایەكەوە دەتوانیت تیكەڵ بەو جیهانە فراوانە ببیت .
لە ئێستادا تۆڕی ئینتەرنێت بەشێكی دانەبراوی ژیانی هەر تاكێكەو تاكە ئامرازە كە بەو خێراییە زۆرە ئامانج دەدات بەدەستەوە ، بێگومان شێوازو كارەكان فراوانەو خزمەتگوزاریەكانی بەسەر چەندین بەش و لایەندا دابەش دەكرێت .
هێڵی ئینتەرنێت لە ڕێگای كۆمپانیای تایبەت مەندەوە دابەش دەكرێت و بە پێ ی پلانێك نرخی مانگانەی دیاری دەكرێت ، هەندێك جار نرخ لەسەر ئەو پێوانەیە دادەنرێت ڕۆژانە بەكاردەبرێت بۆ ئاڵوگۆڕكردنی داتا .
كۆمپانیای دابەشكەری هێڵی ئینتەرنێت كۆمپانیایەكی بازرگانیەو ئامانج لە كارەكەی سوودی مادیە هەر لە پێناو ئەم كارەشدا تەكنەلۆژیای جۆراو جۆر دەخاتە گەر تا بە ئاسانترین شێوەو باشترین كوالیتی ئینتەرنێت بگەیەنێت بە بەكارهێنەر ، لە ئێستادا خاوەندارێتی بنەڕەتی لە جیهاندا بۆ خاوەن سێرڤەرە زەبەلاحەكان دەگەرێتەوە كە بەهەزاران تێرا لەداتاو زانیاری بەكارهێنەرانیان پاراستوە و پەیوەست بوون بەم سیرڤەرانەوە مەرج و ڕاسپاردەی خۆی هەیە .
كاری كۆمپانیا گەورەكان گەیاندنی هێڵی ئینتەرنێتە لە خالێكەوە بۆ خاڵێكی تر واتە لە ناوچەیەك كە هێڵی ئیتەرنێتی لێ نەبێت ئەوا كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری تۆڕەكان ئەو ناچەیە دەبەستنەوە بە ناوچەیەكی ترەوە كە ئینتەرنێتی تێدابێت بەلام ئەم پێكەوە گرێدانە واتای ئەوە ناگەیەنێت كە هیچ كاریگەریەك لە سەر ناوەندی یەكەم دروست بكات چونكە سیستەمی دابەشكردنی هێڵی ئینتەرنێت ستونیەو هەركەسێك بە تەواوی ئازادە لە بەكارهێنانیدا لە باری ئاسۆییدا كاریگەری نابێت بۆ بەكارهێنەرانی تر كە لەسەر هەمان هێڵی كۆمپانیاكە بەژدارن .

سەر ئەنجام دەگەینە ئەو بڕوایەی كە :
Internet Service Provider)) دامەزراوەیەكە كە بەهۆی تۆرێكی هەرەمی فراوانەوە هەموو بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری جیهاندا پێكەوە دەبەستێتەوە ئەگەر رێگای نێودەوڵەتی بواری بە فراوانبوونی دابێت چونكە تۆڕی ئینتەرنێت لە ڕێگای كۆمپانیایەكی دیاریكراوەوە دەگات بەدەستی بەكارهێنەرو لە بەرانبەر بڕێك پارەدا تەواوی خزمەتگوزاریەكانت پێدەگەیەنێت و كاری كۆمپانیاكانیش تەنها بەستنەوەی توڕێكی ناوچەییە بە تۆڕێكی گەورەترەوە كە لە بنەرەتدا پەیوەستن بە سیرڤەری داتاكانەوە ، ئەم كارەش بەهۆی وایەرە جۆربەجۆرەكان و بەم دواییەش بۆ گەیاندنی ئەم خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیای نوێ هاتوەتە بەرهەم كە بێ وایەر هێڵەكەت پێدەگات و دەكرێت بە توانایەكی دیاریكراو هەمان خزمەتگوزاری بەكاربهێنیت ، ئەم كارەش پشت بەسراوە بە مانگە دەستكردەكان كە لە ڕوبەڕێكی دایركراوی ئاسۆییدا لە رێگای بورجی تایبەتەوە پەخش دەكرێت .

بۆچوونه‌كان (3)add
...
لە لایەن ( sarbast , ) وه‌ نێرراوه‌
دةستةكانت خوش هةر سةركةوتوبيت
...
لە لایەن ( ahmad , ) وه‌ نێرراوه‌
من دەمەوێ باسی دروستبونی سێرڤەرم بۆ بکەن و سودەکانی و یاساکانی

...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
هەوڵ دەدەم بەپێ ی کات بابەتێك لەسەر ئەوەش بنووسم ، بەڵام بەپێ ی کات چونکە بەڕاستی لە ئێستادا سەرقاڵم .
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.