لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » زانستی ئای تی » تەکنەلۆژیا » بەرنامەکانی کۆمپیوتەر چین ؟ مەبەست لە دروستکردنیان چیە ؟
بەرنامەکانی کۆمپیوتەر چین ؟ مەبەست لە دروستکردنیان چیە ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 08 / 09 / 2014 19:30
 

بەرنامەكان كۆكراوەیەكن لە فرمانی جۆراو جۆر بۆ سیستەمی كۆمپیوتەر دروستكراون و پاش دامەزراندنیان دەبێتە بەشێك لە توانای سیستەمەكە و بەمەبەستی جێبەجێكردنی فرمانێك یان زیاتر وەك بەرنامەیەك بۆ نووسینەوەی تێكستێك یان دروستكردنی خشتەیەكی زانیاری یان بەرنامەی گۆڕانكاریكردن لە وێنەیەكدا خۆی دەبینێتەوە ، ئەم بەرنامانە بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر بەرهەم دەهێنرێن و هەر یەكەشیان لە لایەن پرۆگرامەرەكەیەوە یان بێ بەرانبەر یان نرخێكی لەسەر دادەنرێت و دەبێت بە پێ ی مەرج و ڕاسپاردەكانی ئەو پرۆگرامەرە بەرنامەكە بەكارببەیت . ئەو بەرنامەیە لە وانەیە لە بنەڕەتدا بۆ كارێكی خێرخوازی فێركاری یان كات بەسەربردن بەرهەم هێنرابێت بەڵام پاش ئەوەی بەكارهێنەرانی ڕوو لە زیاد بوون دەكات هەندێك جارلە لایەن بەرهەم هێنەرانیەوە گۆڕانكاری لە مەرجەكانی بەكارهێنانیدا ڕوودەدات .

بەرنامەكان لە ئێستادا بووەتە ڕێكارێكی ئاسان و بەكارهێنەران و بەو پەڕی خێراییەوە فرمانە جۆر بە جۆرەكانی پێ بەڕێ دەكەن ئەمەش لە دوای پێشكەوتنی پارچە ئەلیكترۆنیەكان و بەسەر چوونی پارچە میكانیكیەكان بواری بەرنامە سازیش ئەوپەڕی خێرایی بەخۆوە بینیوە ، چونكە لەسەرەتای بەرهەم هێنانی كۆمپیوتەردا تەواوی پارچەكانی میكانیكی بووەو ڕوبەرێكی گەورەشی داگیر دەكرد هاوكات پێویستی بە ستافێكی كاریش هەبوو هەتا فرمانە جۆر بە جۆرەكان بكەن لەسەر ئەم ئامێرە دەبوایە فرمانەكان بەهۆی كۆدەوە ئاراستە بكرانایە ئەوەش ڕێگایەكی  كۆنەو ئێستا بەكارناهێنرێت كارەكە قورسەو پێویستی بە لێزانینی تەواو هەیە كاتێكی زۆریشی دەوێت .

پاش قۆناغی بەرهەم هێنانی ئەلیكترۆنی و زمانی بەرنامەكان گۆڕاو ئێستا كارەكان ئێجگار جیاوازە كۆد داخڵ كردن و گۆرانكاریە میكانیكیەكان نەماوەو ڕوی كاری بەرنامەكان گۆڕان بۆ شێوەی ئایكۆن و ڕوكارەكان ڕازێنرانەوە بە دوگمەی جۆراوجۆر و تەنها بە كلیكێك لەسەر ئایكۆنێك دەكرێت چەندین جۆر لە فرمانەكان جێ بەجێ بكرێت ئەوەش ئیستا دوا وێزگەی كاری بەرنامەكانە و  ڕێگایەكی باوە لە بەكارهێناندا ، تەنانەت هەندێك جۆری بەرنامە دەكرێت كاتێكی دیاریكراوی بۆ دابنێیت تا خۆكارانە بكەوێتە كار یان لە كاربكەوێت  .

ڕوكاری بەرنامەكان چین ؟

ئەو بەشانە دەگرێتەوە كە پێك هاتەی بەرنامەكەی تێدا دەردەكەوێت بە هۆی دوگمە جۆر بەجۆرەكانەوە كاری لەسەر دەكرێت ، ئەوەش پێ ی دەوترێت ڕوكاری بەرنامەكە كە لە هەندێك جۆریاندا دەتوانرێت ئەو ڕوكارانە زیاد و كەم دەكرێت بەڵام بە هیچ جۆرێك فرمانی ڕوكارەكە ناتوانرێت بگۆرێت .

بەرنامەكان ئێستا ئێجگار زۆرن و ڕوبەری كاریان ئێجگار فراوانە هیچ كەسێك فریا ناكەوێت لە سەدا یەكی هەموو بەرنامەكانیش بەكار بهێنێت ئەگەر هەموو ژیانیشی بۆ تەرخان بكات ، هەر لەبەر ئەمەش بەكارهێنەران جۆراو جۆر بوون هەر كەسێك دەبێت ئارەزوی خۆی لە بوارێكدا ببینێتەوە چونكە شێوەی كاری بەرنامەیەك و بەرهەمەكانیان ئێجگار جیاوازەو بە دەگمەن بەرهەمی دوو بەرنامەی جیاواز لەیەك نزیك دەبنەوە ، بەلام دەكرێت بەهۆی ئەزموون و كاری ڕۆژانەوە سود لە بەرهەمی بەرنامەیەك وەربگریت بۆ بنیات نانی بەرهەمێكی گشت گیر ،

بۆ نمونە ئەگەر كەسێك وێپ پرۆگرامەر بێت ئەوا سەرباری شارەزابوون لە پرۆگرامیندا دەبێت ئەزموون لە دیزاین و داتابەیسدا دروست بكات و بتوانێت پێكەوەیان بگونجێنێت .

لێرەدا ئەگەر بە كورتی باسی هەندێك بەرنامە بكەین تێدەگەین كە بەرنامەكان هەر یەكەیان بۆ بوارێك تەرخان كراون و بەكارهێنەریش ناتوانێت جگە لە بوارەی خۆی هیچ بەرهەمێكی تری بۆ دروست بكات بۆ نمونە :

بەرنامەی وۆرد : یەكێك لە بەرنامە هەرە ناودارەكانی بواری نوسین بەرنامەی (Word) كە بڵاو ترینە بەرنامەیە لە بواری نوسیندا و بەكارهێنەر بەو پەڕی ئاسانیەوە دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ تێكست و بابەتەكانی نوسیندا بكات ، وەك نامە ڕاپۆرت و بابەتی دورودرێژ و كتێب كارەكان لەم بەرنامەدا پیشتر ڕێك خراون و تەنانەت چەندین نمونەی ئامادەكراوی تێدایە بۆ بەكارهێنەرە سەرەتاییەكان هەتا بتوانێت بۆ ئەزمونی ڕۆژانەت بەكاری بهێنیت  .

 

بەرنامەی ئێكسڵ : بەرنامەیەكە زیاتر لە بواری خشتەی ئەلیكترۆنیدا بەكاردەهێنرێت زیاتر كاری ژمێریاری پێ بەڕێ دەكرێت وەك بڕی تێچوونی مانگانەو بڕی پارەی مانگانەو نمرەی قوتابیان كە بمانەوێت بەشێوەی خشتەیەكی ڕێك خراو دروستی بكەین و دواتریش گۆرانی كاری تێدا بكەین بەو پەڕی ئاسانیەوە ، بەرنامەی ئێكسل بەناو بانگترین بەرنامەیە لەم بوارەدا .

 

بەرنامەی داتابەیس (ئەكسس) : ئەم بەرنامەیە بەكاردەهێنرێت بۆ بە بەستنەوەی زانیاری و داتا بەشێوەیەكی ڕێكخراو ، بۆ نمونە ئەگەر بمانەوێت زانیاریەكانی قوتابیەكان بۆ بنكەیەكی تەندروستی بنێرین ئەوا داتا بەیس كار ئاسانی زۆرمان بۆ دەكات لەم بوارەدا و دتوانین هەر شتێك بمانەوێت لەسەر كەسێك لە بەشێكی تایبەت بەو كەسەدا بینوسین و دواتریش دەكرێت گۆرانكاری تێدا بكرێت .

 

بەرنامەی پاوەرپۆینت : بەرنامەیەكی گرنگ و پێویستە لە بواری دروستكردنی سلایدەكاندا كە بۆ پیشاندان و ڕونكردنەوەی بابەتە وێنەدارەكان لە بەرچاوی بینەران بەكاردێت و دەكرێت ئەم سلایدانەش پرێنت بكرێت وەك وانە پێشكەش بكرێت .

 

بەرنامەی بواری وێنەسازی : وەك بەرنامەی فۆتۆشۆپ كە بەكاردەهێنرێت لە بواری گۆڕانكاریكردن لەسەر وێنەو دروستكردنی  شێوازیكی جۆراو جۆر و پاراستنی لە لە شێوەی بەرهەمی وێنەییدا .

 

بەرمانەی پیشاندانی پەڕەكانی ئینتەرنێت : وەك بەرنامەكانی (Internet Explorar, Netscape ,Chrome  ) ئەم بەرنامانە بەكاردەهێنرێت بۆ پیشاندانی ناوەڕۆكی پەڕە ئینتەرنێتیەكان و ئەو بابەتانەی كە لە تۆڕی ئینتەرنێتدا بڵاو دەكرێنەوە .

وە هەندێك بەرنامەش هەن كە بۆ دروستكردنی پەڕەكانی ئینتەرنێت بەكاردێن وەك (Front Page) كە بەرنامەیەكی بەناو بانگە لە بواری دروستكردنی پەڕەكانی ئینتەرنێتدا .

هەندێك جار بەرنامەیەك دروست دەكرێت كە توانای چەند بەرنامەیەكی هەیە لە یەك كاتدا ئەم كارەش لە پیناو كەم كردنەوەی بڕی تێچوون دەكرێت ، بۆ نمونە ئەگەر بەكارهێنەرێك چەند بەرنامەیەك بكڕێت بە شێوەی جیاجیا ئەوە دەبێت ڕێژەیەكی زۆر پارە بدات لە بەرانبەریدا بەڵام ئەگەر یەك بەرنامە هەموو كارەكانی تێدا كۆكرابێتەوە ئەوا دەكرێت بە كڕینی تەنها ئەو بەرنامەیە هەموو كارەكان ڕاپەڕێنێت بێ ئەوەی بەرنامەكانی تر بكڕێت .

ئەو بەرنامانەی كە بە تایبەتی دروست دەكرێت : هەندێك جار وا پێویست دەكات بۆ ڕاپەڕاندنی كارێك بەرنامەیەكی تایبەتی دروست بكرێت ئەم كارەش دەسپێرن بە پرۆگرامەرێك ، كەبەرنامەیە بەو تایبەتمەندیانە دروست بكات .

جۆرێكی تر لە بەرنامە ئە بەرنامانە دەگرێتەوە كە لە بواری بیناكاریدا بەكاردێت : هەندێك بەرنامەی ناودار لە بواری دیزاینكاری بینادا بەكاردێت كە دەكرێن بەشێوەی چەند دوریەك پرۆژەیەك پێش ئەوەی جێ بەجێ بكرێت بەرهەم بهێنرێت بخرێتە بەرچاو لە شاشەیەكی كۆمپیوتەرەوە چونكە دەكرێت لەم رێگەوە بە تەواوی دەست بگیرێت بەسەر تایبەتمەندیەكانی پرۆژەكەدا ، وەك بەرنامەی ئۆتۆكاد .

بۆچوونه‌كان (1)add
...
لە لایەن ( mod , ) وه‌ نێرراوه‌
dasttan xoshbet babateki baswd bw bomn hiwadarm babate grengtr blaw bkanawa

بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.