داتا کۆمپرێسین چیه ؟ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک کارده‌کات ؟ سوودی چیە ؟ |
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح |
سێ شەممە ، 26 / 02 / 2013 22:48 |
په‌ستاندنی فایل یان بچوککردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی فایل به‌هۆی په‌ستاندنه‌وه ئه‌گه‌ر تۆی به‌کارهێنه‌ر بته‌وێت فایلیک یان جۆرێکی تایبه‌ت له داتا بپهستێنیت ده‌بینیت له کاتی به‌کارهێنانی به‌رنامه جیاوازه‌کانی ئه‌م بواره‌دا جیاوازی ڕون و ئاشکرا ده‌بینیت له قه‌باره‌دا، هاوکات له جۆرێک بۆجۆرێکی تری داتا قه‌باره‌ی پهستێنراوهکهش ده‌گۆڕێت، هه‌ندێک جاریش گۆڕانکاریه‌کی ئه‌وتۆ له قه‌باره‌ی پهستینراوهکهدا ڕونادات! داتا کۆمپرێسین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک کار ده‌کات ؟ داتا کۆمپرێسین له‌سه‌ر دوو بنه‌مای گرنگ کار ده‌کات کاتێک هه‌وڵی بچوککردنه‌وه‌ی فایلێک ده‌ده‌یت ئه‌وه‌ش یه‌که‌م سڕینه‌وه‌ی زانیاری زیاده وزانیاری ناپێویسته دووه‌م وه‌رگرتنی هاوبه‌شه له نێوان داتاکاندا ، ئه‌م بیرۆکه‌یه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت کاتێک تۆ داتایه‌ک ده‌په‌ستێنیت ئه‌وا تۆ مه‌به‌سته قه‌باره‌که‌ی بچوک ببێته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی ناوداری ئه‌م بواره‌وه وه‌ک (وین ڕار و زیپ) و چه‌ند جۆرێکی تریش هه‌ر هه‌مان بیرۆکه به‌کار ده‌هێنن و هه‌ڵده‌ستن به سڕینه‌وه‌ی زانیاریه ناپێویسته‌کان و وه‌رگرتنی هاوبه‌ش له نێوان داتا لێک چووهکاندا. دوو جۆری سه‌ره‌کی له په‌ستاندن هه‌یه : جۆری یه‌که‌م ناوده‌برێت به Loss Data Compression)) مه‌به‌ست له‌م جۆره په‌ستاندنه ئه‌وه‌یه کاتێک داتایه‌ک به به‌رنامه‌یه‌ک دهپهستێنین یان جۆره‌که‌ی ده‌گۆڕین له‌وانه‌یه به‌شێک له پێکهاته‌کانی له ده‌ست بچێت و له‌کاتی کردنه‌وه‌ی ئه‌و فایله‌دا بۆ باری ئاسایی (هه‌ندێک جاریش ناکرێت بگه‌ڕێنرێته‌وه) %85 بۆ %90 ئه‌و داتامان دێته‌وه به‌رده‌ست به‌ڵام له زۆربه‌ی جاره‌کاندا ئه‌و له‌ده‌ست چوونه گرفتێکی گه‌وره بۆ داتاکه دروست ناکات هه‌ندێک جار ئه‌و له‌ده‌ست چوونه بریتی ده‌بێت له دابه‌زینی که‌مێک له‌کوالیتی ئه‌و داتایه ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی له به‌رهه‌مه‌کانی موڵتیمیدیادا ده‌رکی پێده‌کرێت وه‌ک فایلی وێنه‌یی و فایلی ده‌نگی و فایلی ڤیدیۆیی، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له به‌رهه‌مێکی وێنه‌یی جۆری (BMP) بده‌ین و پاشان به‌به‌رنامه‌یه‌ک یان به نیشانده‌ری سه‌ره‌کی وێنه له‌به‌رهه‌مه‌کانی مایکرۆسۆفتدا ئه‌و جۆره بگۆڕین بۆ (GIF) که ئه‌مه‌ش جۆریک په‌ستاندنه ده‌بینین هه‌مان وێنه‌یه پاش گۆڕینی جۆره‌که‌ی به‌ڵام کوالیتیه‌که‌ی گۆڕاوه‌و له‌گه‌ڵ باری یه‌که‌میدا جیاوازی زۆره هاوکات سه‌رنج له جیاوازی قه‌باره‌شیان بده‌ن ده‌بینین جیاوازه واته له‌جۆری دووه‌مدا ئه‌م وێنه‌یه نیوئه‌وه‌نده یان که‌متری قه‌باره‌ی پێش گۆڕینی جۆره‌که‌یه‌تی وه به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌م بیرۆکه‌یه ڕاسته بۆ فایله ده‌نگی و ڕه‌نگیه‌کان. جۆری دووه‌م ناوده‌برێت به Lossless Data Compression له ئێستادا کۆمه‌لێک به‌رنامه له‌م بواره‌دا پێشه‌نگن به‌جۆرێک بوون به پیویستیه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو سه‌رچاوه : له گۆڤاری فێرکاری کوردیه‌وه بۆچوونه‌كان (2) ![]() سڵاو دواى دەستخۆشى یەکى زۆرم بۆتان، ئەگەر بکرێت یەک بەرنامەى ڕیکەڤەرى بۆ هێنانەوەى فایلى ڕاڕ دابنێن کە سەرکەوتوبێت، زۆر سوپاستان دەکەم سوپاس بۆتۆ برای ئازیز : فەرموو ئەم بەرنامەیە پێوەرێکی جیهانی زۆر باشی هەیە لە هێنانەوەی فایلە جۆر بەجۆرەکاندا ، من خۆم ئەمەم زۆرجار بەکارهێناوە بەراستی شیاوی بەکارهێنانە : http://www.l4kurd.com/computer...files.html ئەمەش دەرچووە نوێیەکەی http://www.l4kurd.com/recover-my-files |