لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » زانستی ئای تی » تەکنەلۆژیا » مه‌به‌ست له‌ پاشگره‌کانی فایل چیه‌ ؟
مه‌به‌ست له‌ پاشگره‌کانی فایل چیه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
دوو شەممە ، 11 / 02 / 2013 15:56
 

یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتوی به‌کارهێنه‌رێی کۆمپیوته‌ر شاره‌زا بوونه‌ له‌ جۆری فایله‌کان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیدا ، ده‌کرێت یه‌کێک نه‌زانێت هه‌موو فایله‌کان چۆنن وچۆن به‌گه‌ڕ ده‌خرێت،ئه‌وه‌ش مانای وانیه‌ ئه‌وه‌ هیچ شتێکی ئه‌وتۆ له‌ کۆمپیوته‌ر نازانێت،به‌ڵکو ئه‌و به‌کارهێنه‌ره‌ سروشتی کاره‌که‌ی ڕێ ی پێنه‌داوه‌ تا له‌ هه‌موو جۆره‌کانی تر شاره‌زاببێت،

ئێمه‌ ده‌زانین به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر سێ جۆرن دابه‌ش ده‌بن به‌م شێوه‌یه‌ سه‌ره‌تایی مام ناوه‌ند پێشکه‌وتوو به‌ڵام له‌سه‌رو ئه‌م سێ پله‌شه‌وه‌ ده‌کرێت که‌سێک زۆر به‌توانابێت له‌ به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراودا بۆ نمونه‌ فۆتۆشۆپ به‌ڵام ئه‌م که‌سه‌ له‌م بواره‌دا به‌توانایه‌و ناکرێت بڵێین به‌کارهێنه‌رێکی به‌توانای کۆمپیوته‌ره‌ به‌ڵکو ده‌کرێت ناوی لێبنرێت به‌ دیزاینه‌رێکی به‌توانا له‌ به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپدا ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ پێ بچمه‌ ناو مه‌به‌سته‌که‌وه‌ ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌یه‌ که‌ له‌ نێوان که‌سی به‌تواناو که‌سی شاره‌زادا که‌ له‌به‌رنامه‌یه‌کدا هه‌یه‌تی هاوکات شاره‌زابوونه‌ له‌ به‌رهه‌می به‌رنامه‌کان و جۆره‌کانی فایل .

فایله‌کانی کۆمپیوته‌ر جۆریان زۆره‌و هه‌ر یه‌که‌یان بۆ مه‌به‌ستێک له‌وی تریان جیاکراونه‌ته‌وه‌ هاوکات به‌گه‌رخه‌ری هه‌ر فایلێکیش بۆخۆی پێویستی به‌ به‌رنامه‌یه‌کی جیاوازه‌ یان له‌وانه‌یه‌ به‌رنامه‌یه‌ک بتوانێت چه‌ند جۆرێک له‌ فایل بخوێنێته‌وه‌ .

 

بۆ نمونه‌ که‌م که‌سمان هه‌یه‌ جۆری فایلی ده‌نگی (MP3) نه‌بیستبێت به‌ڵام که‌م که‌سیشمان هه‌یه‌ به‌ته‌واوی بزانێت جیاوازی چیه‌ له‌ نێوان (MP3) و (WAVE) یان جۆرێکی تردا ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد هه‌یه‌و به‌ سه‌رنج دان به‌ کوالیتی و شێوازی به‌گه‌ڕخستنی فایله‌که‌ دەگه‌ینه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی که‌ فایله‌کان جۆراو جۆرن و هه‌ر دانه‌یه‌کیان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی  .

 

هه‌ندێک جار فایل دێته‌ پێش چاومان به‌ڵام ناتوانیین بیکه‌ینه‌وه‌ له‌و کاته‌دا بیر ده‌که‌ینه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌م فایله‌ چی تێدا بێت ؟ له‌م  کاته‌دا ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌ر که‌سێکی شاره‌زا بێت زۆر به‌سانایی ده‌توانیت جۆری فایله‌که‌ی ده‌ست نیشان بکات و به‌رنامه‌ی پێویست  به‌کاربهێنێت بۆکردنه‌وه‌ی وگۆڕانکاری تێیدا .

جۆری فایله‌کان بریتیه‌ له‌ دوو يان سێ یان چوار پیتی کۆتایی هه‌ر فایلێک پاش نوکته‌ی ناوه‌که‌ی،وه‌ دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ند به‌ش و کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا که‌ به‌م جۆره‌ دابه‌شی ده‌که‌ین فایله‌کانی سیسته‌م که‌ هه‌ندێکیان پاشگری (sys) هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ تایپی جۆری (drv) هاوبه‌شن پێکه‌وه‌ بۆ به‌گه‌ڕ خستنی ویندۆزو  ته‌واوی ئه‌و فرمانانه‌ی له‌م دووجۆره‌دا شاراونه‌ته‌وه‌ تایبه‌تن به‌ ویندۆزو کاره‌ جۆر به‌جۆره‌کانی ویندۆز ڕاده‌په‌ڕێنن،وه‌هه‌ندێکی  تر که‌ زۆر جار به‌ئاسانی ده‌توانین بیکه‌ینه‌وه‌و گۆڕانکاریان تێدابکه‌ین ئه‌وه‌ بریتین له‌ جۆره‌کانی (inf و ini و log ) که‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌کی وه‌ک (Notepade) ده‌توانین گۆڕانکاری تێدا بکه‌ین و پاشان به‌ هه‌مان پاشگره‌وه‌ بیپارێزین ، تایپی جۆری (dll) جۆرێکی زۆر بڵاوه‌ زیاتر پرۆگرام دارێژه‌کان پشت به‌م جۆره‌  ده‌به‌ستن و ئه‌م جۆره‌ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ کاره‌کان ڕاده‌په‌ڕێنێت و ده‌کرێت دوو به‌رنامه‌ی  ویندۆز له‌ یه‌ک کاتتدا فرمان ئاراسته‌ی ئه‌م فایله‌ بکه‌ن بێ هیچ گرفتێک وه‌ڵامی داواکاری ئه‌و دوو به‌رنامه‌ش ده‌داته‌وه‌ .

هه‌ندیکی تر له‌ تایپه‌کانی ویندۆز هه‌میشه‌ ئاماده‌ی کارپێکردن و وه‌ک به‌رنامه‌یه‌ک ده‌کرێنه‌وه ته‌نها به‌ ده‌بڵ کلیکێک‌ وه‌ک  جۆره‌کانی ( Exe , com , bat , scr ) .

جۆری دووه‌م له‌ تایپی فایله‌کان بریتین له‌ به‌رهه‌می به‌رنامه‌کان واته‌ پاشگری ئه‌و فایلانه‌ی به‌رنامه‌کان به‌رهه‌می ده‌هێنن بۆ  نمونه‌ به‌رنامه‌کانی ئۆفیس بۆنمونه‌ وێرد جۆره‌ی تایپه‌کانی بریتین له‌ ( docx , dot , wri , mcw , wpd ) , واته‌ ئه‌م فایلانه‌ به‌ به‌رنامه‌ی وێرد ده‌کرێنه‌وه‌ هه‌ر کاتێک ده‌بڵ کلیکت له‌سه‌ر کرد, ده‌کرێت له‌ به‌رنامه‌یه‌کی تریشدا هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ بتوانیت گۆڕانکاری تێدابکه‌یت و بیکه‌یته‌وه‌ به‌ڵام وه‌ک به‌رنامه‌ی وێرد ناتوانیت به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و دیکۆمێنته‌ ئاشنا ببیت ، له‌ ئه‌کسڵ و ئه‌کسس و ئه‌وانی تریشدا تاپی فایل جیاوازه‌و به‌ ده‌گمه‌ن ئه‌گه‌رنا ناکرێت به‌رهه‌می به‌رنامه‌یه‌ک به‌ یه‌کێکی تر  بکه‌ینه‌وه‌ یاخود ئه‌گه‌ر بشکرێته‌وه‌ زۆر ناتوانرێت سودی لێوه‌ر بگیرێت .

ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌جۆری ئه‌و فایلانه‌ بده‌ین که‌ ڕۆژانه‌ کارمان تێ ی ده‌که‌وێت ئه‌وا ده‌بینین هه‌موویان جیاوازن و هه‌ر یه‌که‌یان بۆ  مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی به‌کار ده‌هێنرێت هه‌ر ئه‌م جۆراو جۆریه‌ی فایله‌کانه‌ که‌ جیهانی ته‌کنۆلۆژیای به‌م قۆناغه‌ گه‌یاندوه‌ .

ناوی ئه‌م تایپانه‌ چۆن هه‌ڵبژێراوه‌ ؟

وه‌ک پێشتر وتم جۆری فایله‌کان په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رهه‌می به‌رنامه‌کانه‌وه‌ هه‌ر به‌م شێوه‌ش ناونانه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌ به‌رنامه‌که‌وه‌  هه‌یه‌ له‌ زۆربه‌ی جاردا تایپی فایله‌که‌ کورتکراوه‌ی ناوی به‌رنامه‌که‌ ده‌بێت بۆ نمونه‌ JS که‌ به‌رهه‌می جافا سکریپته‌ Java script ، یان Vbs که‌ کورتکراوه‌ی ناوی به‌رنامه‌ی ڤیژوه‌ڵ به‌یسکه‌  Visual Basic ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نابێته‌ یاسا بۆ هه‌موو فایله‌کان به‌ڵکو ده‌کرێت به‌رهه‌می به‌رنامه‌یه‌ک چه‌ند جۆرێکی جیاواز بێت و هیچیان  کورتکراوه‌ی ناوی به‌رنامه‌که‌ش نه‌بن .

ماڵپه‌ڕی www.fileinfo.com به‌ باشترین ماڵپه‌ڕ داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر هه‌ر پاشگرێک وه‌ربگریت و وه‌ به‌رنامه‌ی پێویستت بۆ پێشنیار ده‌کات تا بتوانیت بیکه‌یته‌وه‌و گۆڕانکاری تێدا بکه‌یت .

سه‌رچاوه‌ : له‌ گۆڤاری فێرکاری کوردیه‌وه‌

بۆچوونه‌كان (0)add
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.