لێره‌دایت : په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا » زانستی ئای تی » ئەلیکترۆنیك » بەرگری ( Resistor ) چیە ؟ بۆچی بەکاردێت ؟ چەند جۆرە ؟
بەرگری ( Resistor ) چیە ؟ بۆچی بەکاردێت ؟ چەند جۆرە ؟
نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح   
ڕۆژی هەینی ، 31 / 07 / 2015 12:00
 

بەرگری ناسراوترین یەكەی ئەلیكترۆنیە بۆ ڕێگیری كردن لە تێپەربوونی وزە بەناویدا یاخود بۆ تێپەڕبوونی هێندێكی دیاریكراو لە وزە دروستكراون كە بە ناویدا تێپەڕن ، ئەم یەكەیە بە بڵاوترین و گرنگترین یەكە دەژمێرێت لە ئەلیكترۆنیكدا هیچ بۆردێكی ئەلیكترۆنی نیە ئەم پارچەیەی لەسەر جێگیر نەكرابێت ، واتا كارە بنەڕەتەكەی دەست گرتنە بەسەر بری تێپەڕبوونی وزەدا ، هەربۆیە كاتێك پێویست دەبێت برێكی پێویست لە وزەمان دەست بكەوێت پەنا بۆ ئەم پێكهاتەیە دەبەین .

بۆ تێگەشتن لە كاری بەرگری ئەم نمونەیە باس دەكەم :

ئه‌گه‌ر گەنجینەیەكی ئاومان هه‌بێت به‌ڵام له‌ چه‌ند شوێنێكه‌وه‌ بمانه‌وێت ئاوی لێ ده‌ربهێنین به‌ توانای جیاواز ئه‌وا ده‌بێت چه‌ند جۆرێك لە بەلوعە به‌كاربهێنین یاخود هەر بەلوعەیەك ڕێژەیەك بكرێتەوە هەتا بە پێ ی پێویست ئاوەكەی بڕژێت ، به‌رگریش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و نمونه‌یه‌‌ واته‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت وزه‌یه‌كی دیاریكراومان پێ بگات ئه‌وا به‌رگری ئه‌و كاره‌مان بۆ ڕێك ده‌خات و بەپێ جۆری بەرگریەكان توانای پێدا تێپەڕبوونی وزەكەشمان بۆ دەردەكەوێت .

گرنگی بەرگریەكان چیە لە ئەلیكترۆنیكدا ؟

بەشێوەی بنەڕەتی بۆ دەست كەوتنی بڕێكی دیاری كراو لە وزە لە سەرچاوەكەوە بەكاردێت بەڵام لە هەندێك باری تردا دەتوانرێت وەك یەكەیەكی پارێزگاری بەكاربهێنرێت تا ڕێ لە تێپەڕبوونی گوژمەیەكی زۆر لە وزە بگرێت كاتێك بیەوێت بگاتە پێكهاتەیەكی ئەلیكترۆنی هەستیار و لەكاری بخات ، بەرگریەكان تەنها دوو جەمسەریان هەیە و جەمسەرەكانیش لە زۆربەی جۆرەكانیدا دەست نیشان نەكراوە واتا سالب و مەجەب بوونی نیە تێیدا و جۆراوجۆرن و شێوازی كاركردن و پێوانه‌كردنیشیان بە پێ ی جۆرەكانیان جیاوازه‌ .

بەرگریەكان بە یەكەیەك دەپێورێن ناودەبرێت بە ئۆم كە ڕەمزەكەی بەم شێوەیە (Ω) ناو نانی ئەم پێوانەیە بەو ناوە دەگەرێتەوە بۆ زانای ئەڵمانی (Georg Simon Ohm) كە لە ساڵی (1787) لە ئەڵمانیا لە دایك بووە و لە ساڵی (1854) كۆچی دوایی كردوە ، ئەم پیاوە زانایەكی گەورەی فیزیاییە كە لە پێك هاتەی بەرگری كۆڵیوەوتەوەو توانیویەتی دەرئەنجامێك بەدەست بهێنێت لە كاتی تێپەڕ بوونی وزەدا بە ناو هەر بەرگریەكدا ئەم دەرئەنجامەش كاتێك دروست دەبێت كە وزە دەیەوێت بە ڕوبەرێكی گەیەنەر یان نیمچە گەیەنەردا تێپەڕببێت ، وە توانای ئەو جیاوازیە بدۆزێتەوە كە بە جیاوازی ڤۆڵتیە ناسراوە سەرباری بڕی تێپەڕبوونی وزە بە پێ ی یاسای ئۆم كە بەناوی خۆیەوە خستیە بەردەست دۆزیەوە كەلە هاوكێشەیەكی سیانی نێوان (Resistance, Voltage, Current) .

یەكەی پێوانەكردن لە بەرگریەكاندا چین ؟

یه‌كه‌ی پێوانه‌ بۆ بەرگریەكان (ئۆم و كیلۆ ئۆم و مێگا ئۆمە‌) بچوكترین بەرگریش كە دروست دەكرێت بە توانای یەك ئۆم تا دەگاتە گەورەترین هەر بە ئۆم دەپێوریت یەك ئۆم تا 999 هەر بە ئۆم ناوی دەبرێت بۆ نمونە من دەڵێم 999 ئۆم بەڵام كاتێك دەگاتە هەزار ئۆم دەڵێم یەك كیلۆ ئۆم ، ئەم كارەش لە پێناو ئاسانی لە دەربڕین و نووسیدا لە پاش مردنی زانای بەرهەم هێنەرەوە داهێنرا ، ئەگەر لەیەك كیلۆوە پێوانە بكەین تا ٩٩٩ ئەوا بەهەمان شێوەی پێشوو هەر بەو ناوەوە بانگ دەكرێت ، بەڵام لە دوای ئەوەوە كە دەبێت بە هەزار ئەوا ناوەكەی دەگۆرێت بە یەك مێگا ئۆم ... هتد

بەرگریەكان بەو پێیەی كە سەرەكی ترین بەش لە ئەلیكترۆنیكدا پێك دەهێنن هەربۆیە زۆرترین جۆریشی لێ بەرهەم هێنراوە هەتا لەگەڵ زۆربەی كردارەكان و شوێنەكاندا بگونجێت ، لێرەشدا بە چەندین شێوە دەتوانین ئەم بەرگریانە پۆلێن بكەین و جیایان بكەیەوە بەڵام بەشێوەیەكی زانسی توانای گواستەوەی وزە لەم پێكهاتانەدا بەندە لەسەر (جۆری مادەكە ، درێژی و پانی ڕوبەرەكەی لەگەڵ پلەی گەرمی) دا هەر یەكێك لە جۆرەكانی بەرگریش ئەم چوار هۆكارە كاریگەری لەسەر دروست دەكات ، بە هەموو جۆرەكانیەوە بەرگریەكان پۆلێن دەكرێت بۆ دووجۆر :

یەكەم بەرگری نەگۆڕ (Fixed Value Resistor) : ئەم بەرگریانە ڕێژەیەكی دیاریكراویان بۆ دانراوە كە بەهیچ جۆرێك بواری گۆڕانیان نیە واتا بە پێ ی ئەو پێكهاتەیە بڕی ڕێژەی ئۆمیەكەی دیاریكراوە بە هیچ جۆرێك تواناكەی گۆڕانی بەسەردا نایەن ئەگەر هەرگۆڕانێك بەسەریدا ڕوبدات ئەوا واتای ئەوەیە كە بەرگریەكە تێك چوەو پێویست دەكات بەكار نەهینرێت لە بۆردە ئەلیكترۆنیەكاندا ، بەشێوەیەكی گشتی بڕێك كە لە پێنچ یەكە تێپەڕناكات ئۆمیە یان زیاد دەبێت یان كەم دەبێت لە هەر بەرگریەكدا بەپێ ی كات ئەم ڕێژەیەش لەوانەیە كەمێك زیاد و كەم بكات بەلام واتای ئەوە ناگایەنێت كە گۆراوە بەڵكو ڕێژە لە نەگۆڕەكاندا جێگیرە و بەهیچ جۆرێك شیاوی گۆڕان نیە .

دووەم  گۆراو (Variable Resistor) : بەرگریەكان بە پێ ی پێكهاتەكانیان لەسفر ئۆمەوە دەستپێدەكات و هەتا دوا توانا كە دیاری كراوە ، ئەم جۆرەش دەكرێت بە چەند لقێكی ترەوە چونكە هەر یەكێك لە جۆرەكان بەهۆكارێك تواناكەی دەگۆڕێت و ئۆمیەكەی بەرز یان نزم دەبێتەوە بەم جۆرە :

بەرگری گۆراو بە گەرمی (Thermistor) : ئەم جۆرە بەرگریانە پێكهاتەكەیان بەشێوەیەك بنیات نراوە كە بە بەرز بوونەوەی پلەی گەرما تواناكەیان زیاد بكات یان كەم بكات ئەم كارەش لە پێناو كۆنترۆڵكردنی ئامێرێكدا بنیات نراوە ، وەك ئەو بەرگریانەی كەلە لە زەنگی ئاگر كوژنەوەدا سوودی لێوەردەگیرێت .

بەرگری گۆراو بە ڕوناكی (Light Dependent Resistor) : جۆرێكی تر لە بەرگری گۆراو هەستیارە بۆ ڕونكای ئەم جۆرەش بەشی سەرەوەی پێكهاتەیەكی شوشەیی هەیە كەبەهۆی ڕوناكیەوە توانای ئۆمیەكەی یان كەم یان زیاد دەكات ، ئەمەش هەمان كاری زەنگی ئاگاداركردنەوەكە بەجێ دەهێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی بۆردێكی ئەلیكترۆنی بەكاردێت بەهۆی ڕوناكیەوە ، ئەو تەكنیكەی كەلە بەگەرخستنی ڕوناكەرەوەكانی سەرجادەكاندا بەكاردێت نمونەی كاری ئەم جۆرە بەرگریانەیە چونكە بە نەمانی ڕوناكی ڕۆژ گڵۆپەكانی سەرشەقامەكان دادەگیرسێن و بەهەڵهاتنی ڕۆژ دەكوژێنەوە .

بەرگری گۆراوی میكانیكی (Potentiometer) : ئەم جۆرە لە بەرگری تاقیگەییە كەبەهۆی رێجێكی میكانیكیەوە دەتوانرێت بڕی ئۆمیە كەم و زیاد بكرێت تێیدا ئەم كارەش لە پێناو بەدەست هێنانی بڕێكی دیاری كراو لە ئۆمیەدا بەكاردێت هەتا بتوانرێت كارێكی تاقیگەی پێ ئەنجام بدرێت ، چونكە بەرگریە نەگۆڕەكان ناتوانرێت بە ئاسانی بڕێكی دیاریان كراویان لێ وەربگیرێت بە هۆی لەدەستچوونەوە یاخود بەهۆی نەبوونی تەواوی ڕێژەكانەوە كە بەرفری لێ پێكهێنرابێت .

جۆرەكانی بەرگریش بە پێ ی مادەی پێك هاتەكاەی بەم جۆرەیە :

یەكەم (Carbon Composition) : ئەم جۆرە لە بەرگیەكان كە پێكهاتەكەی كاربۆنیەو بە هەرزانترین و بڵاوترین جۆری بەرگریەكان دادەنرێت و هیچ بۆرێكی ئەلیكترۆنی نیە ئەم جۆرەی لە بەرگری تێدا نەبێت ، پێك هاتەكەی كاربۆنیە و بە مادەیەك پێچراوە هەردوو سەری بەرگریەكەش بە مادەیەكی گەینەر پەیوەستەكراوە ، لە ڕێگای ئەو دووو جەمسەرە گەیەنەوە كە مادەیەكی میتاڵی دەگەیەنرێت بە بۆردە ئەلیكترۆنیەكە ، بە گشتی هەستیارن بۆ بوونی شێ و تێكچوونی پێكهاتەكەی لە خراپترین تایبەتمەندیەكانیەتی سەرباری دروستكردنی لەرە لەسەر لە وزەی پێدا تێپەڕبوودا ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم جۆرە لە بەرگری زۆر بەكاردەهێنرێت و كاریگەریەكی نایابی هەیە لە دروستكردنی بۆردە ئەلیكترۆنیەكاندا .

دووەم (Carbon Deposition) : پێكهاتەی ئەم جۆرە لە بەرگری لە ناواخنێكی سیرامیكی و داپۆشراوە بە مادەی كاربۆنە دروستكراوە لە ڕوی توناوە زۆر باشترە لەوەی یەكەم چونكە توانای بەرگە گری بۆ لەرەلەری بەرز هەیە و لەهەندێك باردا وەك پارێزەرێك بەكاردەهێنرێت و ورد ترە لە دەست نیشانكردنی بڕی تێپەڕبووی وزەدا بەناویدا .

سێیەم (High Voltage Ink Film) : پێك هاتەی ئەم جۆرە بەرگریە لە شریتێكی نمیچە گەیەنەرە كە هەلپێچراوە لە ناواخنێگی سیرامیكی ، بەهۆی ئەو شریتە ڕاست و چەپ بەرگریەكە بەیەك گەیەنراوە توانای بەرگری بۆ ڤۆلتیە ئێجگار بەرز و لەرەلەری بەرز هەیە ، توانای لە یەك كیلۆ ئۆمەوە دەست پێدەكات بۆ سەدان و هەزاران مێگا ئۆم .

چوارەم (Metal Film) : ئەم جۆرە بەرگریە لە شریتێكی كانزایی لولپێچكراو بە دەوری ناواخنێك لە مادەی سیرامیكی پێكدێت ، ئەم جۆرە لە بەرگری ئێجگار نایابەو بە تەواوی باوەڕپێكراوە لە لایەن ئەندازیارانی ئەلیكترۆنیكەوە چونكە تا ڕادەیەكی زۆر باش بەرگەی پلەی گەرمی دەگرێت و ناهێڵیت كاریگەری لە سەر تواناكەی دروست بكات ، بڕی تێچوون لە دروستكردنی ئەم جۆرە بەرگریەدا زۆرە بەڵام بەردەوام ئەم جۆرە بەرگریانە لەو سیستەمە ئەلیكترۆنیانەدا بەكاردێت كە گرنگ و هەستیار و بە توانان .

پێنجەم (Metal Glaze) : ئەم جۆرە لە بەرگری لە مادەی رەق و قورس پێك دێت وەك شوشەو كانزا ، تێكەڵەیەكە لەم دوو مادەیە بە توانا زۆرەكەیدا دەناسرێتەوە لە هەندێك جۆریاندا پێكهاتەكەی ڕون و قەبارەكەیان ئێجگار بچوكە .

شەشەم (Wire Wound) : ئەم بەرگریەش پێكدێت لە ناوكێكی سیرامێكی كە وایەرێكی لێ هەڵپێچراوە گەیەنەرە دەورە دراوە بە مادەیەكی نەگەنەتەر وەك پارێزگاریكردن لە گەیەنەرە هەڵپێچراوەكە ، جۆری مادەی ئەم گەیەنەرە توانای بەرگریەكە دیاری دەكات و توانای بەرگەگری لەم جۆرەدا ئێجگار بەرزە و بەوەدا دەناسرێتەوە كە بۆ ماوەیەكی زۆر لە كاردا دەبێت بێ ئەوەی هیچ لە تواناكەی كەم بكاتەوە ، بەرگەگری بۆ ڤۆڵتەی بەرز هەیە بەڵام لە قەبارەدا لە هەموو جۆرەكانی تر گەورەترە .

حەوتەم (Ceramic Metal) : كۆتا جۆر لە بەرگریەكانە كە بە بەهێزترین جۆری بەرگری ئەژمار دەكرێت و لە پیك هاتەی كانزایی تێكەڵ بە سیرامێك پێك هاتوە ناواخنەكەی ئۆكیدیكانزاو سیرامێكە بەڵام هەموو پێكهاتەكەی تری مادەیەكی سیرامیكی زۆر رەقە كە ئەزبێزیە ، ئەم بەرگریە بۆكاردێت بۆ كۆنترۆڵكردن واتیەی ئێجگار بەرز لە دابەشكردنی ڤۆڵتیەدا زۆر سوودی لێوەدەگیرێت ، وەك ئەوەی لە (Amplifiers) ڕودەدات .

بۆچوونه‌كان (4)add
...
لە لایەن ( shamal hameed , ) وه‌ نێرراوه‌
وەک مامۆستایەکی بواری فیزیا دەست خۆشیت لێدەکەم (هۆشمه‌ند صاڵح)....سەرکەوتوو بیت برام.
...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
سوپاس مامۆستا گیان هیوام وایە هەر سەرکەوتوو سەرفرازبیت .
...
لە لایەن ( palko , ) وه‌ نێرراوه‌
زور چوانە ماموستا كاركێ پیرزە مەزن ترین خسمەتە بو مللەتی ئەم هیفیا كارتە ماموستا ب تایبەتی دفی باریدا زور سوباس ماموستا بو ماندیبونات دكەل مە و مللەتی هەر ساخبی ماموستا

...
لە لایەن ( هۆشمەند , ) وه‌ نێرراوه‌
گەلەك سوپاس هێژا palko چاڤێ تە ماچ دکەم ، ئەز لە خزمەتا هەمی کوردێن بەشەرفدام smilies/smiley.gif
بۆچوونێك زیاد بكه‌
quote
bold
italicize
underline
strike
url
image
quote
quote
smile
wink
laugh
grin
angry
sad
shocked
cool
tongue
kiss
cry
بچوككردنه‌وه‌ی | گه‌وره‌كردنی ڕوبه‌ری نووسین

busy
 

Internet Explorer 6 (IE6). ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەری

تکایە ئاگاداربە ئەم ڕوکارە بە تەواوی پاڵپشتی پراوسەرەکەت ناکات هەوڵ بدە بە پراوسەرێکی تر کار بکەیت یاخود ڤێرژنی پراوسەرەکە بەرز بکەوە بۆ بەرزتر لە ڤێرژنی نۆ

تەنها چارەسەر نوێکردنەوەی پراوسەرەکەتە ئەم پراوسەرە لەوانەی بەشێك لە ماڵپەڕەکەت پیشان بدات یاخود هەندێك لە ناوەڕۆکەکەی ببینیت بەڵام ئەمە تەواوی تایبەتمەندێتی ڕوکارەکە نیە

پێم باشە سەردانی ئەم لینکە بکەیت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پراوسەرەکەت Internet Explorer.